فَرِحَ ٱلْمُخَلَّفُونَ بِمَقْعَدِهِمْ خِلَٰفَ رَسُولِ ٱللَّهِ وَكَرِهُوٓا۟ أَن يُجَٰهِدُوا۟ بِأَمْوَٰلِهِمْ وَأَنفُسِهِمْ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ وَقَالُوا۟ لَا تَنفِرُوا۟ فِى ٱلْحَرِّ ۗ قُلْ نَارُ جَهَنَّمَ أَشَدُّ حَرًّۭا ۚ لَّوْ كَانُوا۟ يَفْقَهُونَ
(دووڕووه‌کان)، ئه‌وانه‌ی که به‌جێهێڵران له‌ناو مه‌دینه‌دا شادمان بوون به‌دانیشتنیان و دواکه‌وتنیان له پێغه‌مبه‌رو نه‌چوونیان بۆ غه‌زا، حه‌زیان نه‌کرد جیهادو تێکۆشان به خۆیان و ماڵیان له پێناوی خوادا بکه‌ن و به ئیماندارانیان وت: له‌م گه‌رمایه‌دا ده‌رمه‌چن بۆ جیهاد، ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم) پێیان بڵێ: ئاگری دۆزه‌خ به‌تینتر و به‌هێزتره له‌گه‌رمیدا ئه‌گه‌ر تێ بگه‌ن و بیر‌و هۆشیان بخه‌نه‌کار.
[ فَرِحَ الْمُخَلَّفُونَ بِمَقْعَدِهِمْ خِلَافَ رَسُولِ اللَّهِ ] مونافیقان كه دواكه‌وتن له غه‌زای ته‌بووك و مانه‌وه له مه‌دینه‌دا دڵخۆش بوون به مانه‌وه‌یان له پاش پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - كه پێغه‌مبه‌ر - صلى الله عليه وسلم - ده‌رچوو [ وَكَرِهُوا أَنْ يُجَاهِدُوا بِأَمْوَالِهِمْ وَأَنْفُسِهِمْ فِي سَبِيلِ اللَّهِ ] وه پێیان ناخۆش بوو كه جیهاد بكه‌ن له پێناو خواى گه‌وره به ماڵ و نه‌فسیان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕه‌زیل و ترسنۆك بوون [ وَقَالُوا لَا تَنْفِرُوا فِي الْحَرِّ ] وه هه‌ندێك له مونافیقان به‌وانه‌ی تریان ئه‌وت دونیا زۆر گه‌رمه به‌م گه‌رمایه ده‌رمه‌چن بۆ غه‌زا [ قُلْ نَارُ جَهَنَّمَ أَشَدُّ حَرًّا لَوْ كَانُوا يَفْقَهُونَ (٨١) ] ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - پێیان بڵێ: ئاگری دۆزه‌خ زۆر گه‌رمتره له‌م گه‌رماى هاوینه ئه‌گه‌ر ئێوه تێئه‌گه‌ن، كه ئارام نه‌گرن له‌سه‌ر ئه‌م گه‌رماییه‌ی دونیا چۆن ئارام ئه‌گرن له‌سه‌ر ئاگری دۆزه‌خ، پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - ده‌فه‌رمێت: (ئاگرى دونیا به‌شێكه له حه‌فتا به‌شى ئاگرى دۆزه‌خ)، وه‌ده‌فه‌رمێت: (ئه‌گه‌ر ئه‌م مزگه‌وته سه‌د هه‌زار كه‌س یان زیاترى تیا بێت، ته‌نها پیاوێكى دۆزه‌خى تیا بێت و هه‌ناسه‌یه‌ك بدات به‌و هه‌ناسه‌یه مزگه‌وته‌كه‌و ئه‌وه‌ى تیایه‌تى هه‌مووى ده‌سوتێت)، وه‌ده‌فه‌رمێت: (سوكترین سزاى دۆزه‌خ بۆ كه‌سێكه كه جوتێك نه‌على ئاگرینى له پێیه ده‌ماغى پێوه‌ى ده‌كوڵێت، وا ئه‌زانێت سزاى كه‌س وه‌ك ئه‌م سه‌خت نیه له راستیشدا ئه‌و سزاى له هه‌موو دۆزه‌خیه‌كان سوكتره).