وَٱلْمُؤْمِنُونَ وَٱلْمُؤْمِنَٰتُ بَعْضُهُمْ أَوْلِيَآءُ بَعْضٍۢ ۚ يَأْمُرُونَ بِٱلْمَعْرُوفِ وَيَنْهَوْنَ عَنِ ٱلْمُنكَرِ وَيُقِيمُونَ ٱلصَّلَوٰةَ وَيُؤْتُونَ ٱلزَّكَوٰةَ وَيُطِيعُونَ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥٓ ۚ أُو۟لَٰٓئِكَ سَيَرْحَمُهُمُ ٱللَّهُ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ عَزِيزٌ حَكِيمٌۭ
(له‌و لاشه‌وه) ئیمانداران له پیاوان و له ئافره‌تان هه‌ندێکیان خۆشه‌ویست و پشتگیرو هاوکاری یه‌کترن (که ئه‌مه‌ش سیفه‌تیانه): فه‌رمان به‌چاکه ده‌ده‌ن و قه‌ده‌غه له خراپه ده‌که‌ن و نوێژه‌کانیان به‌چاکی ئه‌نجام ده‌ده‌ن و زه‌کاتی ماڵیشیان ده‌به‌خشن و گوێڕایه‌ڵ و فه‌رمانبه‌رداری خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی ده‌که‌ن، ئا ئه‌وانه له ئاینده‌دا خوا ڕه‌حمیان پێ ده‌کات و سۆزی ده‌بێت بۆیان، به‌ڕاستی خوا باڵاده‌ست و دانایه.
[ وَالْمُؤْمِنُونَ وَالْمُؤْمِنَاتُ بَعْضُهُمْ أَوْلِيَاءُ بَعْضٍ ] باوه‌ڕدارانی پیاو و ئافره‌ت هه‌ندێكیان دۆست و خۆشه‌ویست و سه‌رخه‌ری هه‌ندێكی تریانن [ يَأْمُرُونَ بِالْمَعْرُوفِ وَيَنْهَوْنَ عَنِ الْمُنْكَرِ ] فه‌رمان ئه‌كه‌ن به‌چاكه‌و ڕێگری ئه‌كه‌ن له خراپه [ وَيُقِيمُونَ الصَّلَاةَ وَيُؤْتُونَ الزَّكَاةَ ] وه نوێژه‌كانیان ئه‌نجام ئه‌ده‌ن و زه‌كاتی ماڵه‌كانیان ئه‌ده‌ن [ وَيُطِيعُونَ اللَّهَ وَرَسُولَهُ ] وه گوێڕایه‌ڵی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی ئه‌كه‌ن - صلى الله عليه وسلم - [ أُولَئِكَ سَيَرْحَمُهُمُ اللَّهُ ] هه‌ر كه‌سێك ئه‌م سیفه‌تانه‌ی تیابێت خوای گه‌وره ڕه‌حم له‌و كه‌سانه ئه‌كات [ إِنَّ اللَّهَ عَزِيزٌ حَكِيمٌ (٧١) ] به‌راستى خوای گه‌وره زۆر به‌عیززه‌ت و باڵاده‌ست و كاربه‌جێیه.