وَمِنْهُمُ ٱلَّذِينَ يُؤْذُونَ ٱلنَّبِىَّ وَيَقُولُونَ هُوَ أُذُنٌۭ ۚ قُلْ أُذُنُ خَيْرٍۢ لَّكُمْ يُؤْمِنُ بِٱللَّهِ وَيُؤْمِنُ لِلْمُؤْمِنِينَ وَرَحْمَةٌۭ لِّلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ مِنكُمْ ۚ وَٱلَّذِينَ يُؤْذُونَ رَسُولَ ٱللَّهِ لَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌۭ
هه‌ندێکی تر (له دووڕووه‌کان) ئه‌وه‌نده نه‌فامن، ئازاری دڵی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌ده‌ن، به‌وه‌ی که ده‌ڵێن: (محمد) گوێ بۆ هه‌موو که‌س ده‌گرێت، پێیان بڵێ: گوێ بیستی خێره بۆتان، باوه‌ڕی پته‌وی به‌خوا هه‌یه، باوه‌ڕی (به ڕاستگۆی) ئیماندارانیش هه‌یه، ڕه‌حمه‌تیشه بۆ ئه‌وانه‌تان که باوه‌ڕیان هێناوه، (به‌ڵام) ئه‌وانه‌ی ئازاری پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌ده‌ن سزایه‌کی به‌ئێش بۆیان ئاماده‌یه.
[ وَمِنْهُمُ الَّذِينَ يُؤْذُونَ النَّبِيَّ ] وه له‌ناو مونافیقانیش هه‌یانه كه ئازاری پێغه‌مبه‌ری خوا ئه‌دات - صلى الله عليه وسلم - [ وَيَقُولُونَ هُوَ أُذُنٌ ] وه ئه‌ڵێن: پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - گوێ بۆ هه‌موو قسه‌یه‌كمان ئه‌گرێت و باوه‌ڕمان پێ ده‌كات به تایبه‌تى كه سوێندى بۆ بخۆین [ قُلْ أُذُنُ خَيْرٍ لَكُمْ ] ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - پێیان بڵێ: پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - به‌ڵێ گوێ له هه‌موو كه‌سێك ئه‌گرێ به‌ڵام گوێ له قسه‌ی خێر ئه‌گرێ نه‌ك شه‌ڕ، وه راستگۆ له درۆزن جیاده‌كاته‌وه، وه ئه‌مه له نه‌رمونیانی پێغه‌مبه‌ری خوایه - صلى الله عليه وسلم - كه گوێی بۆ قسه‌یان ئه‌گرت پاشان وایان ئه‌وت [ يُؤْمِنُ بِاللَّهِ وَيُؤْمِنُ لِلْمُؤْمِنِينَ ] كه پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - خوای گه‌وره به‌ڕاست دائه‌نێ، وه قسه‌ی باوه‌ڕداران به‌ڕاست دائه‌نێ [ وَرَحْمَةٌ لِلَّذِينَ آمَنُوا مِنْكُمْ ] وه ڕه‌حمه‌تیشه بۆ باوه‌ڕداران له ئێوه [ وَالَّذِينَ يُؤْذُونَ رَسُولَ اللَّهِ لَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ (٦١) ] وه ئه‌وانه‌ی كه ئازاری پێغه‌مبه‌ری خوا ئه‌ده‌ن - صلى الله عليه وسلم - سزایه‌كی زۆر به‌ئێش و ئازاریان بۆ هه‌یه.