ٱتَّخَذُوٓا۟ أَحْبَارَهُمْ وَرُهْبَٰنَهُمْ أَرْبَابًۭا مِّن دُونِ ٱللَّهِ وَٱلْمَسِيحَ ٱبْنَ مَرْيَمَ وَمَآ أُمِرُوٓا۟ إِلَّا لِيَعْبُدُوٓا۟ إِلَٰهًۭا وَٰحِدًۭا ۖ لَّآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ ۚ سُبْحَٰنَهُۥ عَمَّا يُشْرِكُونَ
(گاور‌و جوو) حاخام و قه‌شه‌کانی خۆیان کردۆته په‌روه‌ردگاری خۆیان له جیاتی خوا (ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌رداریانن، ئه‌وانیش به‌ئاره‌زووی خۆیان شتیان بۆ حه‌ڵاڵ یان حه‌رام ده‌که‌ن) هه‌روه‌ها مه‌سیحی کوڕی مه‌ریه‌میش (به‌کوڕی خوا ده‌زانن) له‌کاتێکدا که فه‌رمانیان پێنه‌دراوه جگه له په‌رستنی تاکه خوایه‌ک، بێگومان جگه له‌وزاته خوایه‌کی تر نیه، پاکی و بێگه‌ردی و ستایش بۆ ئه‌و زاته‌یه، که (ئه‌و نه‌فامانه) هاوه‌ڵی بۆ بڕیار ده‌ده‌ن.
{جولەكەو گاور زانا‌و خواپەرستەكانیان كردووە بە خوا‌و دەیانپەرستن}
[ اتَّخَذُوا أَحْبَارَهُمْ وَرُهْبَانَهُمْ أَرْبَابًا مِنْ دُونِ اللَّهِ ] جووله‌كه‌كان زانایان هه‌بوو، وه گاوره‌كان خواپه‌رستیان هه‌بوو، ئه‌وان زانا‌و خواپه‌رسته‌كانیان كردبوو به په‌روه‌ردگارو خوا‌و له غه‌یری خوای گه‌وره ده‌یانپه‌رستن [ وَالْمَسِيحَ ابْنَ مَرْيَمَ ] وه عیسای كوڕی مهریهمیشیان ئه‌په‌رست [ وَمَا أُمِرُوا إِلَّا لِيَعْبُدُوا إِلَهًا وَاحِدًا ] له كاتێكدا كه فه‌رمانیان پێ نه‌كرابوو ته‌نها به‌وه نه‌بێت كه به‌تاك و ته‌نها یه‌ك خوا بپه‌رستن كه خوای گه‌وره‌یه [ لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ ] هیچ په‌رستراوێك به‌حه‌ق نیه شایه‌نی په‌رستن بێ جگه له زاتی پیرۆزی الله [ سُبْحَانَهُ عَمَّا يُشْرِكُونَ (٣١) ] خوای گه‌وره زۆر له‌وه پاك و بێگهردتره كه ئه‌وان ئه‌و كه‌سانه ئه‌كه‌ن به شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره، شه‌ریك دانانیان بۆ خوای گه‌وره ئه‌وه‌بوو كه حه‌ڵاڵیان بۆ حه‌رام ئه‌كردن ئه‌مان شوێنیان ئه‌كه‌وتن، وه حه‌رامیان بۆ حه‌ڵاڵ ئه‌كردن و ئه‌مان شوێنیان ئه‌كه‌وتن، ئه‌وه په‌رستنیان بوو.