Muslim99Muslim99
← Tafsir library

9. At-Tawba

The Repentance · Medinan · 129 ayahs

سُورَةُ التَّوۡبَةِ

Reading Rebar Kurdish Tafsir

Ayahs 31–40 of 129

31

ٱتَّخَذُوٓا۟ أَحْبَارَهُمْ وَرُهْبَٰنَهُمْ أَرْبَابًۭا مِّن دُونِ ٱللَّهِ وَٱلْمَسِيحَ ٱبْنَ مَرْيَمَ وَمَآ أُمِرُوٓا۟ إِلَّا لِيَعْبُدُوٓا۟ إِلَٰهًۭا وَٰحِدًۭا ۖ لَّآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ ۚ سُبْحَٰنَهُۥ عَمَّا يُشْرِكُونَ

(گاورو جوو) حاخام و قه‌شه‌کانی خۆیان کردۆته په‌روه‌ردگاری خۆیان له جیاتی خوا (ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌رداریانن، ئه‌وانیش به‌ئاره‌زووی خۆیان شتیان بۆ حه‌ڵاڵ یان حه‌رام ده‌که‌ن) هه‌روه‌ها مه‌سیحی کوڕی مه‌ریه‌میش (به‌کوڕی خوا ده‌زانن) له‌کاتێکدا که فه‌رمانیان پێنه‌دراوه جگه له په‌رستنی تاکه خوایه‌ک، بێگومان جگه له‌وزاته خوایه‌کی تر نیه‌، پاکی و بێگه‌ردی و ستایش بۆ ئه‌و زاته‌یه‌، که (ئه‌و نه‌فامانه‌) هاوه‌ڵی بۆ بڕیار ده‌ده‌ن.

{جولەكەو گاور زاناو خواپەرستەكانیان كردووە بە خواو دەیانپەرستن}

[ اتَّخَذُوا أَحْبَارَهُمْ وَرُهْبَانَهُمْ أَرْبَابًا مِنْ دُونِ اللَّهِ ] جووله‌كه‌كان زانایان هه‌بوو، وه‌ گاوره‌كان خواپه‌رستیان هه‌بوو، ئه‌وان زاناو خواپه‌رسته‌كانیان كردبوو به‌ په‌روه‌ردگارو خواو له‌ غه‌یری خوای گه‌وره‌ ده‌یانپه‌رستن [ وَالْمَسِيحَ ابْنَ مَرْيَمَ ] وه‌ عیسای كوڕی مه‌ریه‌میشیان ئه‌په‌رست [ وَمَا أُمِرُوا إِلَّا لِيَعْبُدُوا إِلَهًا وَاحِدًا ] له‌ كاتێكدا كه‌ فه‌رمانیان پێ نه‌كرابوو ته‌نها به‌وه‌ نه‌بێت كه‌ به‌تاك و ته‌نها یه‌ك خوا بپه‌رستن كه‌ خوای گه‌وره‌یه‌ [ لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ ] هیچ په‌رستراوێك به‌حه‌ق نیه‌ شایه‌نی په‌رستن بێ جگه‌ له‌ زاتی پیرۆزی الله [ سُبْحَانَهُ عَمَّا يُشْرِكُونَ (٣١) ] خوای گه‌وره‌ زۆر له‌وه‌ پاك و بێگه‌ردتره‌ كه‌ ئه‌وان ئه‌و كه‌سانه‌ ئه‌كه‌ن به‌ شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره‌، شه‌ریك دانانیان بۆ خوای گه‌وره‌ ئه‌وه‌بوو كه‌ حه‌ڵاڵیان بۆ حه‌رام ئه‌كردن ئه‌مان شوێنیان ئه‌كه‌وتن، وه‌ حه‌رامیان بۆ حه‌ڵاڵ ئه‌كردن و ئه‌مان شوێنیان ئه‌كه‌وتن، ئه‌وه‌ په‌رستنیان بوو.

32

يُرِيدُونَ أَن يُطْفِـُٔوا۟ نُورَ ٱللَّهِ بِأَفْوَٰهِهِمْ وَيَأْبَى ٱللَّهُ إِلَّآ أَن يُتِمَّ نُورَهُۥ وَلَوْ كَرِهَ ٱلْكَٰفِرُونَ

(ئه‌وانه به‌و بیروباوه‌ڕه پووچانه‌یانه‌وه‌) ده‌یانه‌وێت نوورو ئاینی خوا به‌قاڵه‌ی ده‌میان بکوژێننه‌وه و خامۆشی بکه‌ن (به‌ڵام خه‌یاڵیان خاوه‌) خوا ناهێڵێت ئاواتیان بێته دی و هیچ شتێکی تری ناوێت جگه له‌وه نه‌بێت ئاین و نووری خۆی سه‌ربخات و نووری خۆی ته‌واو بکات و ده‌ری بخات، هه‌رچه‌نده کافرو بێ باوه‌ڕان پێی سه‌غڵه‌ت و دڵته‌نگ بن.

[ يُرِيدُونَ أَنْ يُطْفِئُوا نُورَ اللَّهِ بِأَفْوَاهِهِمْ ] كافران ئه‌یانه‌وێ به‌فووی ده‌میان نوورو ڕووناكی خوای گه‌وره‌ بكوژێننه‌وه‌، نمونه‌ى ئه‌مانه‌ وه‌كو نمونه‌ى كه‌سێك وایه‌ به‌فووى ده‌مى تیشك و روناكى خۆر بكوژێنێته‌وه‌ [ وَيَأْبَى اللَّهُ إِلَّا أَنْ يُتِمَّ نُورَهُ وَلَوْ كَرِهَ الْكَافِرُونَ (٣٢) ] به‌ڵام خوای گه‌وره‌ ڕه‌تی ئه‌كاته‌وه‌و نووری خوای گه‌وره‌ ناكوژێته‌وه‌و هه‌ر نوورو دینه‌كه‌ی خۆی ئه‌گه‌یه‌نێ با كافرانیش پێیان ناخۆش بێ.

33

هُوَ ٱلَّذِىٓ أَرْسَلَ رَسُولَهُۥ بِٱلْهُدَىٰ وَدِينِ ٱلْحَقِّ لِيُظْهِرَهُۥ عَلَى ٱلدِّينِ كُلِّهِۦ وَلَوْ كَرِهَ ٱلْمُشْرِكُونَ

هه‌ر ئه‌و زاته بۆیه پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی هاوڕێ له‌گه‌ڵ هیدایه‌ت و ڕێنموویی و ئایینی ڕاست و دروستدا ڕه‌وانه کردووه تا سه‌ری بخات به‌سه‌ر هه‌موو به‌رنامه و ئاینه‌کانی تردا، هه‌رچه‌نده موشریک و هاوه‌ڵگه‌ران پێی سه‌غڵه‌ت و دڵته‌نگ بن.

[ هُوَ الَّذِي أَرْسَلَ رَسُولَهُ بِالْهُدَى وَدِينِ الْحَقِّ ] خوای گه‌وره‌ ئه‌و خوایه‌یه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی خۆی - صلى الله عليه وسلم - ناردووه‌ به‌ هیدایه‌ت كه‌ ئیمانى راست و زانستى به‌سوده‌، وه‌ دینى حه‌ق كه‌ ئیسلام و كرده‌وه‌ى چاكى راستى به‌سوده‌ له‌ دونیاو قیامه‌ت [ لِيُظْهِرَهُ عَلَى الدِّينِ كُلِّهِ وَلَوْ كَرِهَ الْمُشْرِكُونَ (٣٣) ] تا ئاشكرای بكات و سه‌ریبخات به‌سه‌ر هه‌موو دینه‌كانی تردا با موشریكانیش پێیان ناخۆش بێت.

34

۞ يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ إِنَّ كَثِيرًۭا مِّنَ ٱلْأَحْبَارِ وَٱلرُّهْبَانِ لَيَأْكُلُونَ أَمْوَٰلَ ٱلنَّاسِ بِٱلْبَٰطِلِ وَيَصُدُّونَ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ ۗ وَٱلَّذِينَ يَكْنِزُونَ ٱلذَّهَبَ وَٱلْفِضَّةَ وَلَا يُنفِقُونَهَا فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ فَبَشِّرْهُم بِعَذَابٍ أَلِيمٍۢ

ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه‌، چاک بزانن که زۆربه‌ی حاخام و مالومه‌کانی جوو و قه‌شه‌ی گاوران، ماڵ و سامانی خه‌ڵکی به‌ناحه‌ق ده‌خۆن، به‌رهه‌ڵستی ڕێباز و ئاینی خوا ده‌که‌ن، جا ئه‌وانه‌ی که ئاڵتون و زیو کۆ ده‌که‌نه‌وه و قایمی ده‌که‌ن و له پێناوی ڕێبازی خوادا و بۆ ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و، نایبه‌خشن، ئه‌وه مژده‌ی سزایه‌کی پڕ ئێشیان بده‌رێ!!

{زۆرێك لە زانای جولەكەو خواپەرستی گاورەكان ماڵی خەڵكی بە ناحەق دەخۆن}

[ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِنَّ كَثِيرًا مِنَ الْأَحْبَارِ وَالرُّهْبَانِ لَيَأْكُلُونَ أَمْوَالَ النَّاسِ بِالْبَاطِلِ ] ئه‌ی باوه‌ڕداران زۆرێك له‌ زانایانی جووله‌كه‌و خواپه‌رستی گاوره‌كان ماڵی خه‌ڵكی به‌ناحه‌ق ئه‌خۆن له‌ ڕێگای ڕه‌شوه‌و به‌رتیل یان هه‌ر ڕێگایه‌كی تره‌وه‌ بێت [ وَيَصُدُّونَ عَنْ سَبِيلِ اللَّهِ ] وه‌ ڕێگری ئه‌كه‌ن له‌ دینی خوای گه‌وره‌ [ وَالَّذِينَ يَكْنِزُونَ الذَّهَبَ وَالْفِضَّةَ وَلَا يُنْفِقُونَهَا فِي سَبِيلِ اللَّهِ فَبَشِّرْهُمْ بِعَذَابٍ أَلِيمٍ (٣٤) ] وه‌ ئه‌و كه‌سانه‌یشى كه‌ ئاڵتوون و زیو كۆ ئه‌كه‌نه‌وه‌و له‌ پێناو خوای گه‌وره‌دا نایبه‌خشن، واته‌: زه‌كاتی ماڵه‌كه‌یان ناده‌ن ئه‌وانه‌ موژده‌یان پێ بده‌ به‌ سزایه‌كی زۆر به‌ئێش و ئازار.

35

يَوْمَ يُحْمَىٰ عَلَيْهَا فِى نَارِ جَهَنَّمَ فَتُكْوَىٰ بِهَا جِبَاهُهُمْ وَجُنُوبُهُمْ وَظُهُورُهُمْ ۖ هَٰذَا مَا كَنَزْتُمْ لِأَنفُسِكُمْ فَذُوقُوا۟ مَا كُنتُمْ تَكْنِزُونَ

(ئه‌و سزا سه‌خته‌) له ڕۆژێکدا ده‌بێت ئه‌و پاره و سامانه‌ی کۆیان کردۆته‌وه‌، له دۆزه‌خدا سوور ده‌کرێته‌وه‌، ناوچاو و لاته‌نیشت و پشتیانی پێ داخ ده‌کرێت، ئینجا پێیان ده‌وترێت: ئه‌مه ئه‌و سامانه‌یه که کۆتان ده‌کرده‌وه بۆ خۆتان، ده بچێژن سزای ئه‌وه‌ی که بۆ خۆتان کۆده‌کرده‌وه‌.

[ يَوْمَ يُحْمَى عَلَيْهَا فِي نَارِ جَهَنَّمَ ] له‌ ڕۆژی قیامه‌تدا ئه‌و زێڕو زیو و پارو خشڵه‌یان ئه‌هێنرێ له‌ ئاگری جه‌هه‌ننه‌مدا بۆیان داخ ئه‌كرێ [ فَتُكْوَى بِهَا جِبَاهُهُمْ وَجُنُوبُهُمْ وَظُهُورُهُمْ ] وه‌ ده‌موچاو و لایه‌كان و پشتیانی پێ داخ ئه‌كرێ له‌ رۆژێكدا كه‌ ئه‌ندازه‌كه‌ى په‌نجا هه‌زار ساڵه‌، وه‌ پێیان ئه‌وترێ: [ هَذَا مَا كَنَزْتُمْ لِأَنْفُسِكُمْ فَذُوقُوا مَا كُنْتُمْ تَكْنِزُونَ (٣٥) ] ئا ئه‌مه‌ ئه‌و كه‌نزو خشڵه‌یه‌ كه‌ ئێوه‌ بۆ خۆتان هه‌ڵتانگرتبوو زه‌كات و حه‌قی خوای گه‌وره‌تان لێ نه‌ئه‌دا ده‌ی بچێژن سزاى ئه‌وه‌ی كه‌ هه‌ڵتانگرتبوو، هاوه‌ڵان فه‌رموویان چ ماڵ و سامانێكمان هه‌بێت؟ پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - فه‌رمووى: (زمانێكى زیكركار، وه‌ دڵێكى سوپاسگوزار، وه‌ خێزانێكى یارمه‌تیده‌ر له‌سه‌ر دینه‌كه‌تان)، (ئیبنو مه‌سعود) ده‌فه‌رمێت: (سوێند به‌ خواى گه‌وره‌ دینار ناكه‌وێته‌ سه‌ر دینارو درهه‌م ناكه‌وێته‌ سه‌ر درهه‌م به‌ڵكو پێسته‌ى ئه‌و كه‌سه‌ فراوان ده‌كرێت و دینار دینارو درهه‌م درهه‌م پێى سزا ده‌درێت)، (ئیمامى موعاویه‌) ده‌فه‌رمێت: ئه‌م ئایه‌ته‌ له‌سه‌ر ئه‌هلى كتاب دابه‌زى، (ئه‌بو زه‌ڕ)یش ده‌فه‌رمێت: له‌سه‌ر ئه‌وان و ئێمه‌ى موسڵمانیش دابه‌زى، كه‌ (ئه‌بو زه‌ڕ) باوه‌ڕى وابوو هه‌ركه‌سێك له‌ پێویستى خۆى زیاترى هه‌بێت ئه‌وه‌ كه‌نزه‌و ئه‌م ئایه‌ته‌ ده‌یگرێته‌وه‌ بۆیه‌ (ئیمامى عوسمان) ناردى بۆ (ره‌به‌زه‌) كه‌ شوێنێكه‌ نزیك مه‌دینه‌ (خوا له‌ هه‌موویان رازى بێت).

36

إِنَّ عِدَّةَ ٱلشُّهُورِ عِندَ ٱللَّهِ ٱثْنَا عَشَرَ شَهْرًۭا فِى كِتَٰبِ ٱللَّهِ يَوْمَ خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ مِنْهَآ أَرْبَعَةٌ حُرُمٌۭ ۚ ذَٰلِكَ ٱلدِّينُ ٱلْقَيِّمُ ۚ فَلَا تَظْلِمُوا۟ فِيهِنَّ أَنفُسَكُمْ ۚ وَقَٰتِلُوا۟ ٱلْمُشْرِكِينَ كَآفَّةًۭ كَمَا يُقَٰتِلُونَكُمْ كَآفَّةًۭ ۚ وَٱعْلَمُوٓا۟ أَنَّ ٱللَّهَ مَعَ ٱلْمُتَّقِينَ

بێگومان ژماره‌ی مانگه‌کان لای خوا دوانزه مانگه‌، له‌کتێبی خوادا له (لوح المحفوظ) دا دیاریکراوه‌، هه‌ر له‌و ڕۆژه‌وه که ئاسمانه‌کان و زه‌وی دروست کردووه‌، چوار مانگی به حه‌رام داناوه (واته جه‌نگ تیایدا نابێت به‌رپا ببێت)، هه‌ر ئه‌وه‌یه ئایین و به‌رنامه‌ی ڕاست و دروست، که‌وابوو له‌و مانگانه‌دا سته‌م له خۆتان مه‌که‌ن و جه‌نگ به‌رپا مه‌که‌ن، به‌ڵکو ته‌نها دژی موشریکانی (شه‌ڕه‌نگێز) هه‌مووتان بجه‌نگن به گشتی هه‌روه‌کو ئه‌وان دژی ئێوه ده‌جه‌نگن به‌گشتی، ئینجا بشزانن که خوا یارو یاوه‌ری ئه‌و که‌سانه‌یه که لێی ده‌ترسن و پارێزکارن.

[ إِنَّ عِدَّةَ الشُّهُورِ عِنْدَ اللَّهِ اثْنَا عَشَرَ شَهْرًا ] ژماره‌ی مانگه‌كانی ساڵ له‌لای خوای گه‌وره‌ دوانزه‌ مانگه‌ [ فِي كِتَابِ اللَّهِ يَوْمَ خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ ] خوای گه‌وره‌ له‌ كتابی خۆیدا جێگیری كردووه‌ هه‌ر له‌و ڕۆژه‌ی كه‌ ئاسمانه‌كان و زه‌وی دروست كردووه‌ [ مِنْهَا أَرْبَعَةٌ حُرُمٌ ] چوار مانگی تیادایه‌ كه‌ (أشهر الحرم) ی پێ ئه‌وترێ كه‌ خوای گه‌وره‌ كوشتاری كافرانی تیادا قه‌ده‌غه‌ كردووه‌ كه‌ (ذو القعدة و ذو الحجة و موحه‌ڕه‌م و ڕه‌جه‌ب)ه‌ [ ذَلِكَ الدِّينُ الْقَيِّمُ ] ئا ئه‌مه‌ دینی ڕاسته‌ [ فَلَا تَظْلِمُوا فِيهِنَّ أَنْفُسَكُمْ ] ئێوه‌ له‌و مانگانه‌دا زوڵم له‌ خۆتان مه‌كه‌ن به‌وه‌ی كه‌ كوشتاری تیادا بكه‌ن [ وَقَاتِلُوا الْمُشْرِكِينَ كَافَّةً كَمَا يُقَاتِلُونَكُمْ كَافَّةً ] جگه‌ له‌م چوار مانگه‌ كوشتاری موشریكان بكه‌ن به‌تێكڕا هه‌ر هه‌موویان هه‌روه‌كو چۆن ئه‌وان كوشتاری ئێوه‌ ئه‌كه‌ن به‌تێكڕا [ وَاعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ مَعَ الْمُتَّقِينَ (٣٦) ] وه‌ بزانن به‌ دڵنیایی خوای گه‌وره‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌یه‌ كه‌ ته‌قوای خوای گه‌وره‌ ئه‌كه‌ن به‌وه‌ى كه‌ سه‌ریان ئه‌خات و پشتیوانیان ده‌كات.

37

إِنَّمَا ٱلنَّسِىٓءُ زِيَادَةٌۭ فِى ٱلْكُفْرِ ۖ يُضَلُّ بِهِ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ يُحِلُّونَهُۥ عَامًۭا وَيُحَرِّمُونَهُۥ عَامًۭا لِّيُوَاطِـُٔوا۟ عِدَّةَ مَا حَرَّمَ ٱللَّهُ فَيُحِلُّوا۟ مَا حَرَّمَ ٱللَّهُ ۚ زُيِّنَ لَهُمْ سُوٓءُ أَعْمَٰلِهِمْ ۗ وَٱللَّهُ لَا يَهْدِى ٱلْقَوْمَ ٱلْكَٰفِرِينَ

به‌ڕاستی دواخستن و ده‌ستکاری کردنی ئه‌و مانگانه‌ی که جه‌نگ تیایاندا حه‌رامه‌، بۆ کاتێکی تر؛ سه‌رکه‌شی و ڕۆچونێکی زیاتره له کوفرو خوانه‌ناسیدا، ئه‌وانه‌ی که بێ بڕوا بوون پێی گومڕا ده‌کرێن، ساڵێک ئه‌و ده‌ستکاریه به‌حه‌ڵاڵ داده‌نێن و ساڵێکیش به‌حه‌رام، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و مانگانه ڕێک بکه‌ون له‌گه‌ڵ ژماره‌ی ئه‌و مانگانه‌ی که خوا حه‌رامی کردوون، به‌م جۆره ئه‌وه‌ی خوا حه‌رامی کردبوو حه‌ڵاڵیان ده‌کرد، ئه‌وانه کرداره ناپه‌سه‌نده‌کانی خۆیان لا جوان کرابوو، خوایش هیدایه‌ت و ڕێنموویی هۆزی بێ باوه‌ڕان ناکات.

[ إِنَّمَا النَّسِيءُ زِيَادَةٌ فِي الْكُفْرِ ] (النَّسِيء) واته‌: دواخستن، جاری وا هه‌بوو له‌ مانگێك له‌و چوار مانگه‌ كافران بیانوویستایه‌ كوشتار بكه‌ن ئه‌ڕۆیشتن له‌ یه‌كێك له‌و چوار مانگه‌ كوشتاریان ئه‌كردو له‌ مانگێكی تردا كوشتاریان نه‌ئه‌كردو دوایانئه‌خست، خوای گه‌وره‌ فه‌رمووی: ئه‌م دواخستنه‌ زیاده‌یه‌كه‌ له‌ كوفره‌ [ يُضَلُّ بِهِ الَّذِينَ كَفَرُوا ] كه‌ هه‌ندێك له‌ كافرانی پێ گومڕا ئه‌بێت [ يُحِلُّونَهُ عَامًا وَيُحَرِّمُونَهُ عَامًا ] ساڵێك كوشتارى تێدا حه‌ڵاڵ ئه‌كه‌ن، وه‌ ساڵێك حه‌رامی ئه‌كه‌ن و ئه‌یگۆڕنه‌وه‌و مانگێكی تر دێنه‌ شوێنی و جێگۆڕكێى پێ ده‌كه‌ن [ لِيُوَاطِئُوا عِدَّةَ مَا حَرَّمَ اللَّهُ ] تا موافیق و گونجاو بێ له‌گه‌ڵ ئه‌و چوار مانگه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ حه‌رامی كردووه‌ [ فَيُحِلُّوا مَا حَرَّمَ اللَّهُ ] ئه‌وه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ حه‌رامی كردووه‌ كوشتار كردن له‌و چوار مانگه‌ ئه‌وان حه‌ڵاڵی ئه‌كه‌ن [ زُيِّنَ لَهُمْ سُوءُ أَعْمَالِهِمْ ] ئه‌م كرده‌وه‌ خراپانه‌یان شه‌یتانه‌ كه‌ بۆیان ئه‌ڕازێنێته‌وه‌ [ وَاللَّهُ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الْكَافِرِينَ (٣٧) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ هیدایه‌تی كافران نادات.

38

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ مَا لَكُمْ إِذَا قِيلَ لَكُمُ ٱنفِرُوا۟ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ ٱثَّاقَلْتُمْ إِلَى ٱلْأَرْضِ ۚ أَرَضِيتُم بِٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا مِنَ ٱلْءَاخِرَةِ ۚ فَمَا مَتَٰعُ ٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا فِى ٱلْءَاخِرَةِ إِلَّا قَلِيلٌ

ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی ئیمان و باوه‌ڕتان هێناوه‌: ئه‌وه بۆچی کاتێک پێتان ده‌وترێت ڕاپه‌ڕن و ئاماده‌بن و هێرش به‌رن له پێناوی ئاینی خوادا (دژی ئه‌و خوانه‌ناسانه‌ی که خۆیان ئاماده کردووه بۆ کوژاندنه‌وه‌ی نووری خوا) ئێوه له‌شتان داده‌هێزرێت و ده‌لکێن به‌زه‌ویداو زه‌مین گیرده‌بن (ئه‌ڵبه‌ته ئه‌م بانگه‌وازه هه‌رکاتێک له‌لایه‌ن سه‌رکردایه‌تی حه‌کیم و داناو بڕوا پێ کراوه‌وه بڕیار درا، که هه‌ڵقوڵاوی ناو کۆمه‌ڵگه‌ی ئیماندارانه و ئه‌زموونی ساڵه‌ها جیهادو خه‌باتی ژێر زه‌مینی هه‌یه‌، ده‌بێت له‌لایه‌ن هه‌موو ئیماندارانه‌وه په‌یڕه‌وی بکرێت) ئایا ئێوه ڕازین به ژیانی دنیاو به‌گرنگتری ده‌زانن له ژیانی نه‌بڕاوه‌ی قیامه‌ت له به‌هه‌شتی به‌رین، بێگومان ژیانی دنیا به به‌راورد له‌گه‌ڵ ژیانی پڕ له شادیی قیامه‌تدا زۆر زۆر که‌م ته‌مه‌ن و که‌م خۆشی یه‌.

[ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا مَا لَكُمْ إِذَا قِيلَ لَكُمُ انْفِرُوا فِي سَبِيلِ اللَّهِ اثَّاقَلْتُمْ إِلَى الْأَرْضِ ] ئه‌ی باوه‌ڕداران ئایا ئێوه‌ چیتانه‌ كاتێك كه‌ پێتان ئه‌وترێ ده‌رچن بۆ جیهاد كردن له‌ پێناو خوای گه‌وره‌دا ئێوه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ی زه‌ویه‌كه‌ بتانگرێته‌ خۆیه‌وه‌و دوا ئه‌كه‌ون و ته‌مبه‌ڵى ده‌كه‌ن و كه‌مته‌رخه‌می ئه‌كه‌ن [ أَرَضِيتُمْ بِالْحَيَاةِ الدُّنْيَا مِنَ الْآخِرَةِ ] ئایا ڕازی بوونه‌ به‌ ژیانی دونیا له‌ جیاتی قیامه‌ت و دونیاتان هه‌ڵبژاردووه‌ به‌سه‌ر قیامه‌تدا [ فَمَا مَتَاعُ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا فِي الْآخِرَةِ إِلَّا قَلِيلٌ (٣٨) ] ژیانی دونیا له‌چاو قیامه‌تدا هیچ شتێك نیه‌ ته‌نها كه‌مێك نه‌بێت.

39

إِلَّا تَنفِرُوا۟ يُعَذِّبْكُمْ عَذَابًا أَلِيمًۭا وَيَسْتَبْدِلْ قَوْمًا غَيْرَكُمْ وَلَا تَضُرُّوهُ شَيْـًۭٔا ۗ وَٱللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ قَدِيرٌ

ئه‌گه‌ر (بۆ جیهاد) ڕانه‌په‌ڕن و ده‌ستبه‌کار نه‌بن، ئه‌وه سزایه‌کی زۆر به‌ئێشتان ده‌دات و که‌سانێکی تر ده‌هێنێته کایه‌وه له ئێوه نه‌بن، وه‌نه‌بێت ئێوه بتوانن هیچ زه‌ره‌ر و زیانێک به خوا بگه‌یه‌نن، (به‌نه‌چوونتان به‌ده‌م بانگه‌وازی خواوه‌، به‌ڵکو نافه‌رمانی و دنیاپه‌رستی هه‌ر زیان له خۆتان ده‌دات)، خوایش هه‌میشه به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا ده‌سه‌ڵاتداره‌.

[ إِلَّا تَنْفِرُوا يُعَذِّبْكُمْ عَذَابًا أَلِيمًا ] ئه‌گه‌ر ده‌رنه‌چن بۆ جیهاد كردن له‌ پێناو خوای گه‌وره‌ ئه‌وه‌ خوای گه‌وره‌ سزایه‌كی زۆر به‌ئێش و ئازارتان ئه‌دات، ئه‌مه‌ سه‌باره‌ت به‌و كه‌سانه‌ى كه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - بانگى كردن بۆ جیهاد كردن كه‌ وه‌ڵامى نه‌ده‌نه‌وه‌ سزا ده‌درێن له‌سه‌رى [ وَيَسْتَبْدِلْ قَوْمًا غَيْرَكُمْ ] وه‌ ئێوه‌ له‌ناو ئه‌بات و ئه‌تانگۆڕێته‌وه‌و كه‌سانێكی تر دێنێ كه‌ دینه‌كه‌ی خوای گه‌وره‌ سه‌ربخه‌ن [ وَلَا تَضُرُّوهُ شَيْئًا ] وه‌ ئێوه‌ ناتوانن هیچ زیانێك به‌خوای گه‌وره‌ بگه‌یه‌نن، یان زیان به‌ پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - بگه‌یه‌نن، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵیدا ده‌رنه‌چن بۆ جیهاد خوای گه‌وره‌ هه‌ر سه‌ری ئه‌خات [ وَاللَّهُ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ (٣٩) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ تواناو ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێكدا هه‌یه‌.

40

إِلَّا تَنصُرُوهُ فَقَدْ نَصَرَهُ ٱللَّهُ إِذْ أَخْرَجَهُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ ثَانِىَ ٱثْنَيْنِ إِذْ هُمَا فِى ٱلْغَارِ إِذْ يَقُولُ لِصَٰحِبِهِۦ لَا تَحْزَنْ إِنَّ ٱللَّهَ مَعَنَا ۖ فَأَنزَلَ ٱللَّهُ سَكِينَتَهُۥ عَلَيْهِ وَأَيَّدَهُۥ بِجُنُودٍۢ لَّمْ تَرَوْهَا وَجَعَلَ كَلِمَةَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ ٱلسُّفْلَىٰ ۗ وَكَلِمَةُ ٱللَّهِ هِىَ ٱلْعُلْيَا ۗ وَٱللَّهُ عَزِيزٌ حَكِيمٌ

ئه‌گه‌ر ئێوه پشتگیری پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) نه‌که‌ن و یارمه‌تی نه‌ده‌ن، ئه‌وه به‌ڕاستی خوا پشتگیری کردو سه‌ری خست، کاتێک ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕ بوون ده‌ریان کرد له شاری مه‌ککه و یه‌کێک بوو له‌و دوو که‌سه کاتێک هه‌ردووکیان له‌ناو ئه‌شکه‌وته‌که‌دا بوون (کاتێک بێ باوه‌ڕه‌کان گه‌شتبوونه ده‌وروبه‌ری ئه‌شکه‌وته‌که ئه‌بوبه‌کری هاوه‌ڵی خه‌می لێهات) پێغه‌مبه‌ریش (صلى الله عليه وسلم) دڵی دایه‌وه و پێی وت: خه‌فه‌ت مه‌خۆ، دڵنیابه خوامان له‌گه‌ڵه‌، ئه‌وسا ئیتر خوا ئاسووده‌ی و ئارامی خۆی دابه‌زانده سه‌ری و پشتگیری و به‌هێزی کرد به سه‌ربازانێک که ئێوه نه‌تانده‌بینین و به‌رنامه‌و ئاینی بێ باوه‌ڕانی دانه‌واند و ڕیسواتری کرد، به‌رنامه‌و ئاینی خوایش هه‌میشه به‌رزو بڵندتره‌، خوایش هه‌میشه باڵاده‌ست و دانایه‌.

{فەزڵی ئەبو بەكری صدیق}

[ إِلَّا تَنْصُرُوهُ فَقَدْ نَصَرَهُ اللَّهُ ] ئه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - سه‌رنه‌خه‌ن و له‌گه‌ڵیدا جیهاد نه‌كه‌ن ئه‌وه‌ به‌دڵنیایی خوای گه‌وره‌ پێغه‌مبه‌ری خوای - صلى الله عليه وسلم - سه‌رخست [ إِذْ أَخْرَجَهُ الَّذِينَ كَفَرُوا ثَانِيَ اثْنَيْنِ ] كاتێك كافران له‌ مه‌ككه‌ ده‌ریان كرد كه‌ یه‌كێك بوو له‌ دوو كه‌سه‌كه‌: كه‌ پێغه‌مبه‌ری خواو - صلى الله عليه وسلم - ئه‌بوبه‌كر بوو (خواى لێ ڕازی بێت) [ إِذْ هُمَا فِي الْغَارِ ] كاتێك له‌ ئه‌شكه‌وته‌كه‌دا بوون له‌ شاخی (ثهور) كه‌ نزیكه‌ له‌ مه‌ككه‌ له‌ كاتى كۆچ كردنیان بۆ مه‌دینه‌ [ إِذْ يَقُولُ لِصَاحِبِهِ لَا تَحْزَنْ إِنَّ اللَّهَ مَعَنَا ] كاتێك كه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - به‌ هاوڕێكه‌ی ئه‌فه‌رمووێ كه‌ ئه‌بوبه‌كره‌: خه‌فه‌ت مه‌خۆ خوای گه‌وره‌ له‌گه‌ڵمانه‌، كه‌ ئه‌بوبه‌كر خه‌فه‌تی له‌وه‌ ئه‌خوارد فه‌رمووی: ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌ كافران له‌سه‌ر ئه‌شكه‌وته‌كه‌ ته‌ماشای پێی خۆیان بكه‌ن ده‌مانبینن، پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - فه‌رمووی: خه‌فه‌ت مه‌خۆ خوامان له‌گه‌ڵدایه‌و سه‌رمان ئه‌خات تۆ گومانى چى به‌ دوو كه‌س ده‌به‌یت كه‌ خواى گه‌وره‌ سێیه‌میانه‌ [ فَأَنْزَلَ اللَّهُ سَكِينَتَهُ عَلَيْهِ ] خوای گه‌وره‌ هێمنی و ئارامی دابه‌زانده‌ سه‌ر دڵی پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - [ وَأَيَّدَهُ بِجُنُودٍ لَمْ تَرَوْهَا ] وه‌ پشتیوانی كرد به‌ سه‌رباز كه‌ ئه‌مان ئه‌و سه‌ربازانه‌یان نه‌بینی كه‌ مه‌لائیكه‌ت بوون [ وَجَعَلَ كَلِمَةَ الَّذِينَ كَفَرُوا السُّفْلَى ] وه‌ وشه‌ی كافران كه‌ شیركه‌ خوای گه‌وره‌ نزمی كرد [ وَكَلِمَةُ اللَّهِ هِيَ الْعُلْيَا ] وه‌ وشه‌ی خوای گه‌وره‌ كه‌ ته‌وحیدو (لا إله‌ إلا الله) یه‌ خوای گه‌وره‌ به‌رزی كرده‌وه‌ [ وَاللَّهُ عَزِيزٌ حَكِيمٌ (٤٠) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ زۆر به‌عیززه‌ت و باڵاده‌ست و كاربه‌جێیه‌.

Commentary: Rebar Kurdish Tafsir. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.