Muslim99Muslim99
← Tafsir library

9. At-Tawba

The Repentance · Medinan · 129 ayahs

سُورَةُ التَّوۡبَةِ

Reading Rebar Kurdish Tafsir

Ayahs 21–30 of 129

21

يُبَشِّرُهُمْ رَبُّهُم بِرَحْمَةٍۢ مِّنْهُ وَرِضْوَٰنٍۢ وَجَنَّٰتٍۢ لَّهُمْ فِيهَا نَعِيمٌۭ مُّقِيمٌ

(جا ئه‌وانه‌) په‌روه‌ردگاریان مژده‌یان ده‌داتێ به ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی تایبه‌تی له لایه‌ن خۆیه‌وه‌، هاوڕێ له‌گه‌ڵ ڕه‌زامه‌ندی و خۆشنوودی و به‌هه‌شت و باخی بێ شومار، له کاتێکدا بۆ ئه‌وان هه‌یه له‌و به‌هه‌شته‌دا نازو نیعمه‌تی نه‌بڕاوه که پێشکه‌شیان ده‌کرێت.

[ يُبَشِّرُهُمْ رَبُّهُمْ بِرَحْمَةٍ مِنْهُ وَرِضْوَانٍ ] خوای گه‌وره‌ موژده‌یان ئه‌داتێ به‌ڕه‌حمه‌ت و سۆزو به‌زه‌یی خۆی، وه‌ ڕه‌زامه‌ندیه‌كی هه‌میشه‌یی لێیان رازى ده‌بێت [ وَجَنَّاتٍ لَهُمْ فِيهَا نَعِيمٌ مُقِيمٌ (٢١) ] وه‌ به‌ به‌هه‌شتێك كه‌ پڕه‌ له‌ نازو نیعمه‌ت، وه‌ تیایدا ئه‌مێننه‌وه‌ بۆ هه‌میشه‌یی و هه‌رگیز لێی جیا نابنه‌وه‌.

22

خَٰلِدِينَ فِيهَآ أَبَدًا ۚ إِنَّ ٱللَّهَ عِندَهُۥٓ أَجْرٌ عَظِيمٌۭ

له‌هه‌مان کاتدا له‌و به‌هه‌شته‌دا بۆ هه‌میشه و به‌رده‌وام ژیان ده‌به‌نه سه‌ر، به‌ڕاستی خوای به‌خشنده پاداشتی گه‌وره و بێ سنووری له‌لایه‌.

[ خَالِدِينَ فِيهَا أَبَدًا ] به‌ نه‌مری و هه‌میشه‌یی له‌ به‌هه‌شتدا ئه‌مێننه‌وه‌ [ إِنَّ اللَّهَ عِنْدَهُ أَجْرٌ عَظِيمٌ (٢٢) ] به‌ڕاستی خوای گه‌وره‌ ئه‌جرو پاداشتی زۆر گه‌وره‌ی لایه‌.

23

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ لَا تَتَّخِذُوٓا۟ ءَابَآءَكُمْ وَإِخْوَٰنَكُمْ أَوْلِيَآءَ إِنِ ٱسْتَحَبُّوا۟ ٱلْكُفْرَ عَلَى ٱلْإِيمَٰنِ ۚ وَمَن يَتَوَلَّهُم مِّنكُمْ فَأُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلظَّٰلِمُونَ

ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه‌، باو و باپیران و براکانتان مه‌که‌نه پشتیوان و خۆشه‌ویستی خۆتان، ئه‌گه‌ر ئه‌وان بێ باوه‌ڕیان خۆش ویست و هه‌ڵیانبژارد به‌سه‌ر ئیمان و باوه‌ڕدا، هه‌رکه‌س له ئێوه پشت به‌وان ببه‌ستێت و خۆشی بوێن، ئائه‌وانه هه‌ر سته‌مکارن.

{خۆشنەویستنی كافران}

[ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَتَّخِذُوا آبَاءَكُمْ وَإِخْوَانَكُمْ أَوْلِيَاءَ إِنِ اسْتَحَبُّوا الْكُفْرَ عَلَى الْإِيمَانِ ] ئه‌ی باوه‌ڕداران ئێوه‌ باوك و براكانتان مه‌كه‌ن به‌ دۆست و خۆشه‌ویستی خۆتان ئه‌گه‌ر ئه‌وان كوفریان هه‌ڵبژارد به‌سه‌ر ئیمانداو كوفریان له‌لا خۆشه‌ویستتر بوو له‌ ئیمان [ وَمَنْ يَتَوَلَّهُمْ مِنْكُمْ فَأُولَئِكَ هُمُ الظَّالِمُونَ (٢٣) ] وه‌ هه‌ر كه‌سێك له‌ ئێوه‌ی موسڵمان ئه‌وان بكات به‌ وه‌لی و دۆست و خۆشه‌ویستی خۆی ئه‌و كه‌سانه‌ به‌ڕاستی زاڵم و سته‌مكارن.

24

قُلْ إِن كَانَ ءَابَآؤُكُمْ وَأَبْنَآؤُكُمْ وَإِخْوَٰنُكُمْ وَأَزْوَٰجُكُمْ وَعَشِيرَتُكُمْ وَأَمْوَٰلٌ ٱقْتَرَفْتُمُوهَا وَتِجَٰرَةٌۭ تَخْشَوْنَ كَسَادَهَا وَمَسَٰكِنُ تَرْضَوْنَهَآ أَحَبَّ إِلَيْكُم مِّنَ ٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦ وَجِهَادٍۢ فِى سَبِيلِهِۦ فَتَرَبَّصُوا۟ حَتَّىٰ يَأْتِىَ ٱللَّهُ بِأَمْرِهِۦ ۗ وَٱللَّهُ لَا يَهْدِى ٱلْقَوْمَ ٱلْفَٰسِقِينَ

(ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم) پێیان بڵێ: ئه‌گه‌ر باوو باپیرانتان و براکانتان و هاوسه‌رانتان و عه‌شره‌ت و هۆزتان و ماڵ و سامانێک که به‌ده‌ستان هێناوه‌، یاخود بازرگانیه‌ک ده‌ترسن که شکان و بێ بازاڕی ڕووی تێبکات و خانووبه‌ره و کۆشک و ته‌لارێک که حه‌ز ده‌که‌ن لێتان تێک نه‌چێت و دڵخۆشن پێی، لاتان خۆشه‌ویستترو نازدارتر بێت له خواو پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی و جیهادو تێکۆشان له‌پێناو ڕێبازی ئه‌و زاته‌دا، ده ئه‌وه چاوه‌ڕوان بن، هه‌تا خوای گه‌وره دێت به فه‌رمانه‌کانیه‌وه و (تۆڵه‌تان لێ ده‌سێنێت)، خوای په‌روه‌ردگاریش هیدایه‌ت و ڕێنموویی قه‌ومی یاخی و له سنوور ده‌رچوو نادات.

[ قُلْ إِنْ كَانَ آبَاؤُكُمْ وَأَبْنَاؤُكُمْ وَإِخْوَانُكُمْ وَأَزْوَاجُكُمْ وَعَشِيرَتُكُمْ ] ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - پێیان بڵێ: ئه‌گه‌ر باوك و مناڵ و براو خێزان و هۆزو عه‌شیره‌تتان [ وَأَمْوَالٌ اقْتَرَفْتُمُوهَا وَتِجَارَةٌ تَخْشَوْنَ كَسَادَهَا وَمَسَاكِنُ تَرْضَوْنَهَا ] وه‌ سه‌روه‌ت و سامانێك كه‌ په‌یداتان كردووه‌و پێكتانه‌وه‌ ناوه‌، وه‌ بازرگانیه‌ك كه‌ له‌وه‌ ئه‌ترسێن له‌ناوبچێت، وه‌ ماڵێك كه‌ هه‌تانه‌و پێی ڕازین و خۆشتان ده‌وێت [ أَحَبَّ إِلَيْكُمْ مِنَ اللَّهِ وَرَسُولِهِ وَجِهَادٍ فِي سَبِيلِهِ ] ئا ئه‌مانه‌ خۆشه‌ویستتره‌ له‌لاتان له‌ خوای گه‌وره‌و له‌ پێغه‌مبه‌ری خواو - صلى الله عليه وسلم - له‌ جیهاد كردن له‌پێناو خوای گه‌وره‌ [ فَتَرَبَّصُوا حَتَّى يَأْتِيَ اللَّهُ بِأَمْرِهِ ] ئه‌وه‌ چاوه‌ڕێ بن تا فه‌رمان و سزای خوای گه‌وره‌ دێت و خوای گه‌وره‌ سزاتان ئه‌دات [ وَاللَّهُ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الْفَاسِقِينَ (٢٤) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ هیدایه‌تی كه‌سانێك نادات كه‌ فاسق بن، كه‌واته‌ هه‌ركه‌سێك یه‌كێك له‌م هه‌شت شته‌ی له‌لا خۆشه‌ویستتر بێت له‌ خواو پێغه‌مبه‌ری خواو - صلى الله عليه وسلم - جیهاد كردن له‌ پێناو خوای گه‌وره‌، خوای گه‌وره‌ بڕیاری فاسقێتی دا به‌سه‌ریاندا، وه‌ دروسته‌ مرۆڤــ یه‌كێك له‌م هه‌شت شته‌ی خۆش بوێت یان هه‌ر هه‌شتی خۆش بوێت به‌مه‌رجێك خۆشه‌ویستی ئه‌م هه‌شت شته‌ نه‌گاته‌ خۆشه‌ویستی خواو پێغه‌مبه‌ری خواو - صلى الله عليه وسلم - جیهاد كردن له‌ پێناوى خوای گه‌وره.

25

لَقَدْ نَصَرَكُمُ ٱللَّهُ فِى مَوَاطِنَ كَثِيرَةٍۢ ۙ وَيَوْمَ حُنَيْنٍ ۙ إِذْ أَعْجَبَتْكُمْ كَثْرَتُكُمْ فَلَمْ تُغْنِ عَنكُمْ شَيْـًۭٔا وَضَاقَتْ عَلَيْكُمُ ٱلْأَرْضُ بِمَا رَحُبَتْ ثُمَّ وَلَّيْتُم مُّدْبِرِينَ

سوێند بێت بێگومان خوای گه‌وره له زۆر شوێندا سه‌ری خستن (به‌سه‌ر بێ باوه‌ڕاندا)، له ڕۆژی حونه‌ینیش کاتێک که زۆریی ژماره‌ی خۆتان سه‌رسامی کردبوون، جا (بینیتان) ئه‌و زۆریه هیچ فریاتان نه‌که‌وت و بێ نیازی نه‌کردن، زه‌ویش چه‌نده فراوانه لێتان هاته‌وه یه‌ک و ته‌نگ بوه‌وه‌، له‌وه‌ودوا هه‌موو پشتان هه‌ڵکردو ڕاتانکرد.

{سەركەوتن بە زۆری نیە}

[ لَقَدْ نَصَرَكُمُ اللَّهُ فِي مَوَاطِنَ كَثِيرَةٍ ] ئه‌ی باوه‌ڕداران به‌ دڵنیایی خوای گه‌وره‌ سه‌ریخستن له‌ زۆر جه‌نگ و غه‌زاو شوێندا [ وَيَوْمَ حُنَيْنٍ إِذْ أَعْجَبَتْكُمْ كَثْرَتُكُمْ ] وه‌ له‌ غه‌زای (حونه‌ین)دا كه‌ له‌ پاش فه‌تحى مه‌ككه‌ روویدا له‌ مانگى شه‌ووال له‌ ساڵى هه‌شتى كۆچى، كاتێك كه‌ سه‌رسام بوون به‌زۆری خۆتانه‌وه‌ كه‌ ته‌نها غه‌زایه‌ك بوو ئێوه‌ ژماره‌تان له‌ كافران زیاتر بوو دوانزه‌ هه‌زار بوون كافره‌كان چوار هه‌زار بوون [ فَلَمْ تُغْنِ عَنْكُمْ شَيْئًا ] وتیان: ئه‌مڕۆ له‌ كه‌میدا تێكناشكێین پاشان تێكشكان وه‌ زۆریه‌كه‌تان هیچ سوودێكی پێ نه‌گه‌یاندن [ وَضَاقَتْ عَلَيْكُمُ الْأَرْضُ بِمَا رَحُبَتْ ] وه‌ ئه‌و زه‌ویه‌ فراوانه‌ چه‌ندێك فراوانه‌ له‌لای ئێوه‌ ته‌سك بۆوه‌ [ ثُمَّ وَلَّيْتُمْ مُدْبِرِينَ (٢٥) ] پاشان هه‌ڵهاتن و پشتان هه‌ڵكردو تێكشكان ته‌نها نزیكه‌ى سه‌د كه‌س مانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - له‌وانه‌: (ئه‌بوبه‌كرو عومه‌رو عه‌لى و عه‌بباس و فه‌زڵى كوڕى عه‌بباس و ئوسامه‌ى كوڕى زه‌یدو ئه‌بو سوفیان و ئه‌یمه‌نى كوڕى ئوم ئه‌یمه‌ن).

26

ثُمَّ أَنزَلَ ٱللَّهُ سَكِينَتَهُۥ عَلَىٰ رَسُولِهِۦ وَعَلَى ٱلْمُؤْمِنِينَ وَأَنزَلَ جُنُودًۭا لَّمْ تَرَوْهَا وَعَذَّبَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ ۚ وَذَٰلِكَ جَزَآءُ ٱلْكَٰفِرِينَ

پاشان خوای گه‌وره ئارامی و ئاسووده‌یی دابه‌زانده سه‌ر پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی و سه‌ر ئیمانداران و سه‌ربازانێکی دابه‌زان که نه‌تاندیووه‌، سزای ئه‌وانه‌شیدا که بێ باوه‌ڕان بوون، ئه‌وه‌ش سزای و پاداشتی بێ باوه‌ڕانه‌.

[ ثُمَّ أَنْزَلَ اللَّهُ سَكِينَتَهُ عَلَى رَسُولِهِ وَعَلَى الْمُؤْمِنِينَ ] پاشان خوای گه‌وره‌ هێمنی و ئارامی دابه‌زانده‌ سه‌ر دڵی پێغه‌مبه‌ری خواو - صلى الله عليه وسلم - باوه‌ڕداران [ وَأَنْزَلَ جُنُودًا لَمْ تَرَوْهَا ] وه‌ سه‌ربازی دابه‌زاند كه‌ ئێوه‌ نه‌تانبینی، واته‌: فریشته‌ى دابه‌زاند بۆ یارمه‌تی دانتان [ وَعَذَّبَ الَّذِينَ كَفَرُوا ] وه‌ كافرانی سزا دا به‌وه‌ی كه‌ لێیان كوژراو لێیان به‌دیل گیراو تێكشكان [ وَذَلِكَ جَزَاءُ الْكَافِرِينَ (٢٦) ] ئا ئه‌مه‌ سزای كافرانه‌ كه‌ خوای گه‌وره‌ له‌ دونیا تێكیانئه‌شكێنێ و له‌ قیامه‌تیش سزای ئاگری دۆزه‌خی بۆ داناون.

27

ثُمَّ يَتُوبُ ٱللَّهُ مِنۢ بَعْدِ ذَٰلِكَ عَلَىٰ مَن يَشَآءُ ۗ وَٱللَّهُ غَفُورٌۭ رَّحِيمٌۭ

ئینجا دوای ئه‌وه خوای گه‌وره له هه‌ر که‌سێک که بیه‌وێت و شایسته بێت ته‌وبه و په‌شیمانی وه‌رده‌گرێت، خوا لێخۆشبوو میهره‌بانه‌.

[ ثُمَّ يَتُوبُ اللَّهُ مِنْ بَعْدِ ذَلِكَ عَلَى مَنْ يَشَاءُ ] له‌ دوای ئه‌مه‌ش خوای گه‌وره‌ خۆشبوو له‌ هه‌ر كه‌سێك كه‌ ویستی لێ بێت له‌و كافرانه‌ی كه‌ موسڵمان بوون [ وَاللَّهُ غَفُورٌ رَحِيمٌ (٢٧) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ زۆر لێخۆشبوو به‌به‌زه‌ییه‌.

28

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ إِنَّمَا ٱلْمُشْرِكُونَ نَجَسٌۭ فَلَا يَقْرَبُوا۟ ٱلْمَسْجِدَ ٱلْحَرَامَ بَعْدَ عَامِهِمْ هَٰذَا ۚ وَإِنْ خِفْتُمْ عَيْلَةًۭ فَسَوْفَ يُغْنِيكُمُ ٱللَّهُ مِن فَضْلِهِۦٓ إِن شَآءَ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ عَلِيمٌ حَكِيمٌۭ

ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه چاک بزانن که موشریک و هاوه‌ڵگه‌ران ناپوخت و پیسن، ئیتر له‌م ساڵه‌یان به‌دواوه نابێت نزیکی مزگه‌وتی حه‌رام (که‌عبه‌ی پیرۆز) بکه‌ون، خۆ ئه‌گه‌ر ده‌ترسن له هه‌ژاری و نه‌داری و بێ بازاڕی ئه‌وه بزانن که‌له ئاینده‌دا خوای گه‌وره له فه‌زڵ و به‌خشنده‌یی خۆی ده‌وڵه‌مه‌ندتان ده‌کات هه‌ر کاتێک بیه‌وێت (بێگومان سامانی نه‌وت و کانزاکان به‌شێکن له‌و مژده‌یه‌) به‌ڕاستی خوا زاناو دانایه‌.

{هاوبەشبڕیاردەران بیروباوەڕو رەوشتیان پیسە}

[ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِنَّمَا الْمُشْرِكُونَ نَجَسٌ ] ئه‌ی باوه‌ڕداران به‌ڕاستی موشریكان پیسن، واته‌: عه‌قیده‌و بیروباوه‌ڕو ڕه‌وشت و داب و نه‌ریتیان ئه‌گه‌رنا خودی خۆیان پیس نین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر- صلى الله عليه وسلم - خواردنی خواردوون وه‌ بردوونێتیه‌ مزگه‌وته‌وه‌و له‌گه‌ڵیان دانیشتووه‌ [ فَلَا يَقْرَبُوا الْمَسْجِدَ الْحَرَامَ بَعْدَ عَامِهِمْ هَذَا ] له‌ دوای ئه‌مساڵ كه‌ ساڵی (٩) نۆی كۆچی بوو با نزیك كه‌عبه‌ی پیرۆز نه‌كه‌ونه‌وه‌ بۆ هیچ عیباده‌تێك نه‌ بۆ حه‌ج نه‌ بۆ عومره‌ [ وَإِنْ خِفْتُمْ عَيْلَةً ] شه‌یتان وه‌سوه‌سه‌ی بۆ هه‌ندێك له‌ موسڵمانان دروست كرد ئه‌گه‌ر كافران نه‌یه‌ن بۆ حه‌ج و عومره‌ له‌وانه‌یه‌ ئێوه‌ بژێوی ژیانتان كه‌م بێت، چونكه‌ ئه‌وان خواردن و بازرگانی زۆر له‌گه‌ڵ خۆیان دێنن، خوای گه‌وره‌ فه‌رمووی: وه‌ ئه‌گه‌ر ترسی هه‌ژاریشتان هه‌یه‌ [ فَسَوْفَ يُغْنِيكُمُ اللَّهُ مِنْ فَضْلِهِ إِنْ شَاءَ ] ئه‌وه‌ خوای گه‌وره‌ له‌ فه‌زڵ و گه‌وره‌یی خۆی ئێوه‌ ده‌وڵه‌مه‌ند ئه‌كات ئه‌گه‌ر ویستی لێ بێت، به‌وه‌ی بارانی زۆری بۆ باراندن و ڕووه‌ك و دانه‌وێڵه‌ی زۆری له‌ زه‌وى بۆ ده‌ركردن، وه‌ خه‌ڵكێكی زۆر موسڵمان بوو، وه‌ هاتن بۆ مه‌ككه‌ [ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ حَكِيمٌ (٢٨) ] به‌ڕاستى خوای گه‌وره‌ زۆر زاناو كاربه‌جێیه‌.

29

قَٰتِلُوا۟ ٱلَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ بِٱللَّهِ وَلَا بِٱلْيَوْمِ ٱلْءَاخِرِ وَلَا يُحَرِّمُونَ مَا حَرَّمَ ٱللَّهُ وَرَسُولُهُۥ وَلَا يَدِينُونَ دِينَ ٱلْحَقِّ مِنَ ٱلَّذِينَ أُوتُوا۟ ٱلْكِتَٰبَ حَتَّىٰ يُعْطُوا۟ ٱلْجِزْيَةَ عَن يَدٍۢ وَهُمْ صَٰغِرُونَ

(ئه‌ی ئیمانداران) دژی ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕی (ڕاست و دروستیان) به‌خواو به‌رۆژی قیامه‌ت نیه و ئه‌و شتانه‌ی خواو پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی به‌حه‌رامیان داناوه به‌حه‌رامی نازانن و په‌یڕه‌وی دینی حه‌ق نابن، له‌وانه‌ی که کتێبیان پێدراوه له (گاورو جوو) بجه‌نگن، هه‌تا ئه‌و کاته‌ی به‌ناچاری باج پێشکه‌ش به‌ده‌وڵه‌تی ئیسلام ده‌که‌ن، (له‌جیاتی ئه‌وه‌ی که گیان و ماڵ و سامانیان پارێزراوه و به‌شداری جه‌نگ ناکه‌ن).

[ قَاتِلُوا الَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَلَا بِالْيَوْمِ الْآخِرِ ] كوشتاری ئه‌و كه‌سانه‌ بكه‌ن كه‌ ئیمانیان به‌خواو به‌ڕۆژی دوایی نیه‌ [ وَلَا يُحَرِّمُونَ مَا حَرَّمَ اللَّهُ وَرَسُولُهُ ] وه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ خواو پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - به‌ حه‌رامی ئه‌زانن ئه‌وان حه‌ڵاڵی ئه‌كه‌ن و به‌ حه‌رامی نازانن [ وَلَا يَدِينُونَ دِينَ الْحَقِّ ] وه‌ به‌و دینه‌ حه‌قه‌ كه‌ ئیسلامه‌ دینداری ناكه‌ن و موسڵمان نابن [ مِنَ الَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ ] له‌وانه‌ی كه‌ ئه‌هلی كتابن جووله‌كه‌و گاورن [ حَتَّى يُعْطُوا الْجِزْيَةَ ] تا جزیه‌و سه‌رانه‌ ئه‌ده‌ن (ساڵى یه‌ك مسقاڵ ئاڵتوون له‌ كافران ئه‌سه‌نرێ كاتێك كه‌ له‌ وڵاتی ئیسلامدا نیشته‌جێن له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ ئه‌وان به‌شدارى له‌ پاراستنى وڵاتدا ناكه‌ن و سه‌رقاڵى به‌رژه‌وه‌ندى خۆیانن) [ عَنْ يَدٍ وَهُمْ صَاغِرُونَ (٢٩) ] وه‌ ئه‌بێ به‌ده‌ستى خۆیان به‌زه‌لیلى و ڕیسوایی بیهێنن، نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌ خێرت پێ بكه‌ن نه‌خێر ئه‌بێ خۆیان بیهێنن وه‌ ئه‌و به‌پێوه‌ بێت تۆ دانیشتبێتی بیخاته‌ ناو ده‌سته‌وه‌.

30

وَقَالَتِ ٱلْيَهُودُ عُزَيْرٌ ٱبْنُ ٱللَّهِ وَقَالَتِ ٱلنَّصَٰرَى ٱلْمَسِيحُ ٱبْنُ ٱللَّهِ ۖ ذَٰلِكَ قَوْلُهُم بِأَفْوَٰهِهِمْ ۖ يُضَٰهِـُٔونَ قَوْلَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ مِن قَبْلُ ۚ قَٰتَلَهُمُ ٱللَّهُ ۚ أَنَّىٰ يُؤْفَكُونَ

جوله‌که وتیان: عوزه‌یر کوڕی خوایه‌، گاوره‌کانیش وتیان: مه‌سیح کوڕی خوایه‌!! ئا ئه‌و بوختانه (نابه‌جێیانه‌) قسه‌ی ئه‌وانه و به‌ده‌م ده‌یڵێن و لێی تێناگه‌ن (بیرێک ناکه‌نه‌وه‌، تیافکرن) ئه‌و گوفتاره‌یان لاسایی کردنه‌وه‌ی ئه‌وانه‌یه که پێشتر بێ باوه‌ڕ بوون (له‌وه‌دا که ده‌یانوت فریشته‌کان کچی خوان)، ده‌ک به‌کوشت چن و خوا له‌ناویان به‌رێت، ئاخر ئه‌م بوختانه ناڕه‌وایانه چۆن هه‌ڵده‌به‌ستن.

{جولەكەو گاور كوڕ بۆ خوا بڕیار دەدەن!}

[ وَقَالَتِ الْيَهُودُ عُزَيْرٌ ابْنُ اللَّهِ ] جووله‌كه‌كان وتیان: عوزێر كوڕی خوای گه‌وره‌یه‌ [ وَقَالَتِ النَّصَارَى الْمَسِيحُ ابْنُ اللَّهِ ] وه‌ گاوره‌كان وتیان: عیسا كوڕی خوای گه‌وره‌یه‌ [ ذَلِكَ قَوْلُهُمْ بِأَفْوَاهِهِمْ ] ئه‌مه‌ قسه‌ی ئه‌وان بوو كه‌ به‌ده‌م ئه‌یانكرد به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌ بیری لێ بكه‌نه‌وه‌ [ يُضَاهِئُونَ قَوْلَ الَّذِينَ كَفَرُوا مِنْ قَبْلُ ] كه‌ ئه‌م قسانه‌یان هاوشێوه‌ی قسه‌ی بت په‌رستان و كافرانی پێشتر بوو كه‌ به‌ لات و عوززاو مه‌ناتیان ئه‌وت: ئه‌مانه‌ كچی خوای گه‌وره‌ن، یان ئه‌یانوت: مه‌لائیكه‌ت كچی خوای گه‌وره‌یه‌ [ قَاتَلَهُمُ اللَّهُ أَنَّى يُؤْفَكُونَ (٣٠) ] خوا بیانكوژێ و له‌ناویان بدات، یان نه‌فره‌تی خوای گه‌وره‌یان لێ بێت چۆن له‌م حه‌قه‌ لائه‌ده‌ن و ئه‌چنه‌ سه‌ر باتڵ.

Commentary: Rebar Kurdish Tafsir. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.