Muslim99Muslim99
← Tafsir library

9. At-Tawba

The Repentance · Medinan · 129 ayahs

سُورَةُ التَّوۡبَةِ

Reading Rebar Kurdish Tafsir

Ayahs 121–129 of 129

121

وَلَا يُنفِقُونَ نَفَقَةًۭ صَغِيرَةًۭ وَلَا كَبِيرَةًۭ وَلَا يَقْطَعُونَ وَادِيًا إِلَّا كُتِبَ لَهُمْ لِيَجْزِيَهُمُ ٱللَّهُ أَحْسَنَ مَا كَانُوا۟ يَعْمَلُونَ

هه‌روه‌ها هیچ به‌خششێکیان پێشکه‌ش نه‌ده‌کرد بچوک یان گه‌وره و به‌هیچ دۆل و شیوێکدا تێ نه‌ده‌په‌ڕین، به چاکه بۆیان تۆمار نه‌کرێت، تا خوا به‌چاکترین شێوه پاداشتی ئه‌و کرده‌وانه‌یان بداته‌وه که ده‌یانکرد.

[ وَلَا يُنْفِقُونَ نَفَقَةً صَغِيرَةً وَلَا كَبِيرَةً ] وە هیچ نەفەقەو خێرێك ناكەن بچووك بێ یان گەورە [ وَلَا يَقْطَعُونَ وَادِيًا إِلَّا كُتِبَ لَهُمْ ] وە هیچ دۆڵێك نابڕن بەرەو دوژمن ئیلا خوای گەورە ئەو كردەوە چاكانەیان بۆ ئەنووسێت (چەندێك لە پێناو خوا لە كەسوكاریان دور بكەونەوە ئەوەندە لە خوا نزیك دەبنەوە) [ لِيَجْزِيَهُمُ اللَّهُ أَحْسَنَ مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ (١٢١) ] تا خوای گەورە بە باشترین شێواز پاداشتی ئەو كردەوانەیان بداتەوە كە كردوویانە.

At-Tawba 9:121Listen in Qur'an →
122

۞ وَمَا كَانَ ٱلْمُؤْمِنُونَ لِيَنفِرُوا۟ كَآفَّةًۭ ۚ فَلَوْلَا نَفَرَ مِن كُلِّ فِرْقَةٍۢ مِّنْهُمْ طَآئِفَةٌۭ لِّيَتَفَقَّهُوا۟ فِى ٱلدِّينِ وَلِيُنذِرُوا۟ قَوْمَهُمْ إِذَا رَجَعُوٓا۟ إِلَيْهِمْ لَعَلَّهُمْ يَحْذَرُونَ

جا ڕه‌وا نیه هه‌رچی ئیمانداران هه‌یه به‌جارێک بچن بۆ غه‌زا (یان بۆ هه‌رکارێکی پێویست)، ده‌ی بۆچی له هه‌ر هۆزو ده‌سته‌یه‌ک، که‌سانێک نه‌چوون بۆ خوێندن تا شاره‌زابن له ئایین تێبگه‌ن و فێر ببن و قه‌ومه‌که‌شیان تێبگه‌یه‌نن و فێریان بکه‌ن کاتێک که گه‌ڕانه‌وه بۆ لایان، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وان هوشیار ببنه‌وه خۆیان بپارێزن له گوناهو خوا له خۆ نه‌ڕه‌نجێنن.

[ وَمَا كَانَ الْمُؤْمِنُونَ لِيَنْفِرُوا كَافَّةً ] وە نابێ باوەڕداران هەر هەموویان بەیەكەوە دەرچن بۆ غەزاو مەدینە چۆڵ بكەن [ فَلَوْلَا نَفَرَ مِنْ كُلِّ فِرْقَةٍ مِنْهُمْ طَائِفَةٌ ] لە هەر كۆمەڵێك لەوانە كەسانێك بمێنێتەوە لەناو شاردا [ لِيَتَفَقَّهُوا فِي الدِّينِ ] بۆ ئەوەی كە لە دین شارەزا بن‌و بە دوای زانستی شەرعیدا بگەڕێن [ وَلِيُنْذِرُوا قَوْمَهُمْ إِذَا رَجَعُوا إِلَيْهِمْ ] وە پاشان كە لە دین فێربوون‌و گەڕانەوە قەومەكەیان ئاگادار بكەنەوە [ لَعَلَّهُمْ يَحْذَرُونَ (١٢٢) ] بەڵكو ئەوانیش خۆیان بپارێزن، یاخود ئەوانەی كە لەگەڵ پێغەمبەری خوادا - صلی الله علیه وسلم - ئەڕۆن ئەوان لەگەڵ پێغەمبەری خوا - صلی الله علیه وسلم - فێری دین‌و قورئان‌و ئەحكامی جیهادو ئەو شتانە ئەبن وە دواتر گەڕانەوە خەڵكەكە فێر بكەن.

At-Tawba 9:122Listen in Qur'an →
123

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ قَٰتِلُوا۟ ٱلَّذِينَ يَلُونَكُم مِّنَ ٱلْكُفَّارِ وَلْيَجِدُوا۟ فِيكُمْ غِلْظَةًۭ ۚ وَٱعْلَمُوٓا۟ أَنَّ ٱللَّهَ مَعَ ٱلْمُتَّقِينَ

ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه بجه‌نگن دژی ئه‌و بێ باوه‌ڕانه‌ی که‌لێتان نزیک ده‌بنه‌وه به‌ده‌وروبه‌رتاندا (نیازی شه‌ڕ فرۆشتنیان هه‌یه‌) و باتوندو تیژی و هێزو تواناتان تیادا به‌دی بکه‌ن، بشزانن به‌ڕاستی خوا یارو یاوه‌ری پارێزکارانه‌.

[ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا قَاتِلُوا الَّذِينَ يَلُونَكُمْ مِنَ الْكُفَّارِ ] ئەی باوەڕداران كوشتاری ئەو كافرانە بكەن كە لە جەنگ‌و رووبەڕووبوونەوە لێتانەوە نزیكن [ وَلْيَجِدُوا فِيكُمْ غِلْظَةً ] وە با تووندی و ڕەقیتان لێوە ببینن [ وَاعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ مَعَ الْمُتَّقِينَ (١٢٣) ] وەبزانن كە خوای گەورە لەگەڵ ئەو كەسانەدایە كە تەقوای خوای گەورە ئەكەن بەوەی كە سەریان ئەخات‌و پشتیوانیان دەكات.

At-Tawba 9:123Listen in Qur'an →
124

وَإِذَا مَآ أُنزِلَتْ سُورَةٌۭ فَمِنْهُم مَّن يَقُولُ أَيُّكُمْ زَادَتْهُ هَٰذِهِۦٓ إِيمَٰنًۭا ۚ فَأَمَّا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ فَزَادَتْهُمْ إِيمَٰنًۭا وَهُمْ يَسْتَبْشِرُونَ

کاتێکیش سوره‌تێک له قورئان دابه‌زێنرا، هه‌ندێک له (دووڕووه‌کان به‌گاڵته پێ‌کردنه‌وه‌) ده‌ڵێن: کێتان ئه‌م سوره‌ته باوه‌ڕی زیاد کردووه‌؟! جا ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێنا بوو ئه‌وه‌نده‌ی تر ئیمان و باوه‌ڕی پته‌و تر کردن، ئه‌وانیش مژده به‌یه‌کتر ده‌ده‌ن (ده‌رباره‌ی سه‌رکه‌وتن و خۆشی هه‌ردوو جیهان).

[ وَإِذَا مَا أُنْزِلَتْ سُورَةٌ فَمِنْهُمْ مَنْ يَقُولُ أَيُّكُمْ زَادَتْهُ هَذِهِ إِيمَانًا ] وە كاتێك كە سوورەتێك دائەبەزێت لەناو مونافیقان هەیە ئەڵێت: ئەم سوورەتە كە دابەزی كامتان ئیمانتان پێی زیادی كرد؟ واتە: گاڵتە بە ئیمانداران ئەكەن [ فَأَمَّا الَّذِينَ آمَنُوا فَزَادَتْهُمْ إِيمَانًا وَهُمْ يَسْتَبْشِرُونَ (١٢٤) ] ئەوانەی كە باوەڕداری ڕاستەقینەن ئیمانیان زیاد ئەكات بەدابەزینی سوورەتێك وە دڵیان پێی خۆشە وە موژدە ئەدەن بە یەكتری (ئەم ئایەتە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كە ئیمان زیادو كەم دەكات).

At-Tawba 9:124Listen in Qur'an →
125

وَأَمَّا ٱلَّذِينَ فِى قُلُوبِهِم مَّرَضٌۭ فَزَادَتْهُمْ رِجْسًا إِلَىٰ رِجْسِهِمْ وَمَاتُوا۟ وَهُمْ كَٰفِرُونَ

ئه‌وانه‌ش که نه‌خۆشی بێ دینی و دووڕوویی له دڵیاندایه‌، ئه‌وه سه‌رباری پیسی و ناپوختی خۆیان ئه‌وه‌نده‌ی تر سوره‌ته‌که پیسی و ناپوختیان زیاد ده‌کات، ده‌شمرن له‌کاتێکدا که بێ باوه‌ڕن.

[ وَأَمَّا الَّذِينَ فِي قُلُوبِهِمْ مَرَضٌ فَزَادَتْهُمْ رِجْسًا إِلَى رِجْسِهِمْ ] بەڵام ئەوانەی كە نەخۆشی گومان لە دڵیاندا هەیە لە مونافیقان بە دابەزینی هەر سوورەتێك ئەوان پیسیان زیاد ئەكات لەسەر پیسیان، ‌وە گومان‌و نیفاقیان زیاد دەكات لەسەر گومان‌و نیفاقی پێشتریان [ وَمَاتُوا وَهُمْ كَافِرُونَ (١٢٥) ] وە كە بەردەوام بن لەسەر ئەو نیفاقە بەكافری ئەمرن،

At-Tawba 9:125Listen in Qur'an →
126

أَوَلَا يَرَوْنَ أَنَّهُمْ يُفْتَنُونَ فِى كُلِّ عَامٍۢ مَّرَّةً أَوْ مَرَّتَيْنِ ثُمَّ لَا يَتُوبُونَ وَلَا هُمْ يَذَّكَّرُونَ

ئایا (دووڕووه‌کان) نابینن و نازانن به‌ڕاستی ئه‌وان له هه‌موو ساڵێکدا جارێک یان دوو جار تاقی ده‌کرێنه‌وه‌، پیلان و نه‌خشه‌یان ده‌رده‌که‌وێت و (سووک و ڕیسوا ده‌بن)، پاشان ته‌وبه ناکه‌ن و په‌شیمان نابنه‌وه‌و یاداوه‌ریش وه‌رناگرن و ئه‌وان بیرناکه‌نه‌وه‌.

[ أَوَلَا يَرَوْنَ أَنَّهُمْ يُفْتَنُونَ فِي كُلِّ عَامٍ مَرَّةً أَوْ مَرَّتَيْنِ ] ئایا ئەوان نابینن كە هەموو ساڵێك جارێك یان دوو جار خوای گەورە تاقیان ئەكاتەوەو تووشی برسێتی‌و نەخۆشی‌و جۆرەها شتیان ئەكات [ ثُمَّ لَا يَتُوبُونَ وَلَا هُمْ يَذَّكَّرُونَ (١٢٦) ] پاشان تەوبە ناكەن لە رابردوو، وە ئەوان بیر ناكەنەوە لە داهاتوویان، حاڵی مونافیق وابووە.

At-Tawba 9:126Listen in Qur'an →
127

وَإِذَا مَآ أُنزِلَتْ سُورَةٌۭ نَّظَرَ بَعْضُهُمْ إِلَىٰ بَعْضٍ هَلْ يَرَىٰكُم مِّنْ أَحَدٍۢ ثُمَّ ٱنصَرَفُوا۟ ۚ صَرَفَ ٱللَّهُ قُلُوبَهُم بِأَنَّهُمْ قَوْمٌۭ لَّا يَفْقَهُونَ

کاتێکیش سوره‌تێک له قورئان دابه‌زێنرا (ئه‌وان سه‌غڵه‌تن)، ئه‌وه هه‌ندێکیان ته‌ماشای هه‌ندێکی تریان ده‌که‌ن (حه‌ز ده‌که‌ن زوو ئه‌و شوێنه جێ بهێڵن، به‌چپه یان به‌ئیشاره‌ت) ده‌ڵێن: ئایا هیچ که‌س ده‌تانبینێت (له ئیمانداران)، پاشان به‌نهێنی خۆیان دزیه‌وه‌و ڕۆیشتن، له‌کاتێکدا خوای باڵاده‌ستیش دڵی ئه‌وانی وه‌رچه‌رخاندووه‌، چونکه به‌ڕاستی ئه‌وانه که‌سانێکن که تێ‌ناگه‌ن وحاڵی نین (ناشیانه‌وێت تێبگه‌ن).

[ وَإِذَا مَا أُنْزِلَتْ سُورَةٌ نَظَرَ بَعْضُهُمْ إِلَى بَعْضٍ ] وە كاتێك كە سووڕەتێك دائەبەزێت هەندێك لە مونافیقان تەماشای هەندێكی تر ئەكەن [ هَلْ يَرَاكُمْ مِنْ أَحَدٍ ثُمَّ انْصَرَفُوا ] ئایا كەس لە موسڵمانانتان لێوە دیارەو ئەتانبینن بۆ ئەوەی كە لێرە بڕۆین‌و گوێمان لەم وەحی‌و قورئانە نەبێ، پاشان ئەڕۆن‌و بەجێیدێلن [ صَرَفَ اللَّهُ قُلُوبَهُمْ ] بۆیە خوای گەورەش دڵیان لەسەر هیدایەت‌و چاكە لائەدات [ بِأَنَّهُمْ قَوْمٌ لَا يَفْقَهُونَ (١٢٧) ] چونكە ئەوان كەسانێكن هیچ تێناگەن.

At-Tawba 9:127Listen in Qur'an →
128

لَقَدْ جَآءَكُمْ رَسُولٌۭ مِّنْ أَنفُسِكُمْ عَزِيزٌ عَلَيْهِ مَا عَنِتُّمْ حَرِيصٌ عَلَيْكُم بِٱلْمُؤْمِنِينَ رَءُوفٌۭ رَّحِيمٌۭ

(ئه‌ی خه‌ڵکینه‌) سوێند به خوا بێگومان پێغه‌مبه‌رێکتان بۆ ڕه‌وانه کراوه که هه‌ر یه‌کێکه له خۆتان، زۆر سه‌خته به‌لایه‌وه تووش بوونتان به‌به‌ڵاو ناخۆشی، زۆر به‌ته‌نگیشتانه‌وه‌یه و په‌رۆشه له‌سه‌رتان، زۆر دڵسۆزی ئیماندارانه و میهره‌بان و دلۆڤانه بۆیان.

[ لَقَدْ جَاءَكُمْ رَسُولٌ مِنْ أَنْفُسِكُمْ ] بەدڵنیایی ئەی گرۆی عەرەب پێغەمبەرێك لە نەفسی خۆتان هاتووە كە عەرەبە وەكو خۆتان، وە رەچەڵەك‌و سیفەت‌و ئەمانەت‌و دەستپاكی دەناسن، یاخود ئەی مرۆڤایەتی پێغەمبەرێك هاتووە وەكو خۆتان مرۆڤە [ عَزِيزٌ عَلَيْهِ مَا عَنِتُّمْ ] هەر شتێك ئێوە تووشی مەشەقەو ناڕەحەتی بكات پێغەمبەری خوا - صلی الله علیه وسلم - پێی ناخۆشە، یان ئەوەی ئێوە تووشی سزا بكات لە قیامەتدا پێی ناخۆشە [ حَرِيصٌ عَلَيْكُمْ ] وە زۆر سووڕە لەسەر هیدایەت‌و باوەڕهێنان‌و سودی دونیاو قیامەتتان [ بِالْمُؤْمِنِينَ رَءُوفٌ رَحِيمٌ (١٢٨) ] بەرامبەر بە باوەڕداران زۆر بەڕەحم‌و سۆزو بەزەیی و میهرەبانە.

At-Tawba 9:128Listen in Qur'an →
129

فَإِن تَوَلَّوْا۟ فَقُلْ حَسْبِىَ ٱللَّهُ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ ۖ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ ۖ وَهُوَ رَبُّ ٱلْعَرْشِ ٱلْعَظِيمِ

جا ئه‌گه‌ر ئه‌وانه (له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو دڵسۆزیی و میهره‌بانیه‌ی تۆدا) هه‌ر پشت هه‌ڵکه‌ن و گوێت بۆ نه‌گرن، ئه‌وه ئیتر تۆ بڵێ: من خوام به‌سه یارو یاوه‌رم بێت، که پشتگیرو یاریده‌ده‌رم بێت، هیچ خوایه‌ک نیه جگه له‌و، هه‌ر پشت به‌و ده‌به‌ستم، ئه‌و زاته‌ش په‌روه‌ردگاری عه‌رشی گه‌وره‌یه‌.

[ فَإِنْ تَوَلَّوْا فَقُلْ حَسْبِيَ اللَّهُ ] ئەگەر ئەوان پشتیان كرد لە ئیمان هێنان‌و هیدایەت ئەوا بڵێ: من خوای گەورەم بەسە كە ئەمپارێزێت‌و تەنها خوای گەورە پشتیوانی منە [ لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ ] هیچ پەرستراوێك بە حەق نیە شایەنی پەرستن بێ ئیلا زاتی پیرۆزی الله نەبێ[ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَهُوَ رَبُّ الْعَرْشِ الْعَظِيمِ (١٢٩) ] من هەموو كاروباری خۆم تەنها بە خوای گەورە سپاردووەو پشتم بەو بەستووە، وە هەر خوای گەورەیە كە پەروەردگاری عەرشی هەرە گەورەیە كە گەورەترین دروستكراوی خوای گەورە عەرشی پیرۆزی خۆیەتی, بەم شێوازە هاتینە كۆتایی تەفسیری سوورەتی (تەوبە)، والحمد لله.

At-Tawba 9:129Listen in Qur'an →

Commentary: Rebar Kurdish Tafsir. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.