وَمِمَّنْ حَوْلَكُم مِّنَ ٱلْأَعْرَابِ مُنَٰفِقُونَ ۖ وَمِنْ أَهْلِ ٱلْمَدِينَةِ ۖ مَرَدُوا۟ عَلَى ٱلنِّفَاقِ لَا تَعْلَمُهُمْ ۖ نَحْنُ نَعْلَمُهُمْ ۚ سَنُعَذِّبُهُم مَّرَّتَيْنِ ثُمَّ يُرَدُّونَ إِلَىٰ عَذَابٍ عَظِيمٍۢ
له‌و ناوچانه‌ی دهووروبهرتان هه‌ندێ عه‌ره‌بی بیابان نشینی دووڕوو هه‌ن و هه‌ندێ له دانیشتوانی شار (المدینة) ڕاهاتوون له‌سه‌ر دووڕووی و زرنگن له‌و باره‌یه‌وه، تۆ (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) نایانناسیت، به‌ڵکو ئێمه ده‌یانناسین، له‌مه‌ودوا ئه‌وانه هه‌ر له دنیادا دوو جار ئازاریان ده‌ده‌ین، پاشان ده‌برێنه‌وه به‌ره‌و سزا‌و ئازارێکی زۆر سه‌خت و دژوار.
[ وَمِمَّنْ حَوْلَكُمْ مِنَ الْأَعْرَابِ مُنَافِقُونَ وَمِنْ أَهْلِ الْمَدِينَةِ ] وه له ده‌وروبه‌ری مه‌دینه‌ش كه‌سانێكی تر هه‌ن كه مونافیقن، وه له‌ناو خه‌ڵكی مه‌دینه‌شدا مونافیقی تیایه [ مَرَدُوا عَلَى النِّفَاقِ ] كه له‌سه‌ر نیفاق جێگیرن و راهاتوون و به‌رده‌وامن [ لَا تَعْلَمُهُمْ نَحْنُ نَعْلَمُهُمْ ] ئه‌وه‌نده لێهاتوون ته‌نانه‌ت تۆش ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - نایانناسیت ئێمه خۆمان ئه‌یانناسین [ سَنُعَذِّبُهُمْ مَرَّتَيْنِ ] دوو جار سزایان ئه‌ده‌ین له دونیا ئابڕوویان ئه‌به‌ین و په‌رده‌یان له‌سه‌ر لائه‌ده‌ین و تووشی به‌ڵاو موسیبه‌ت و برسێتى و كوشتن‌یان ئه‌كه‌ین، وه له‌ناو قه‌بریش سزایان ئه‌ده‌ین [ ثُمَّ يُرَدُّونَ إِلَى عَذَابٍ عَظِيمٍ (١٠١) ] پاشانیش ئه‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ سزایه‌كی زۆر گه‌وره كه پله‌كانی هه‌ره خواره‌وه‌ی ئاگری دۆزه‌خه.