Muslim99Muslim99
← Tafsir library

9. At-Tawba

The Repentance · Medinan · 129 ayahs

سُورَةُ التَّوۡبَةِ

Reading Rebar Kurdish Tafsir

Ayahs 101–110 of 129

101

وَمِمَّنْ حَوْلَكُم مِّنَ ٱلْأَعْرَابِ مُنَٰفِقُونَ ۖ وَمِنْ أَهْلِ ٱلْمَدِينَةِ ۖ مَرَدُوا۟ عَلَى ٱلنِّفَاقِ لَا تَعْلَمُهُمْ ۖ نَحْنُ نَعْلَمُهُمْ ۚ سَنُعَذِّبُهُم مَّرَّتَيْنِ ثُمَّ يُرَدُّونَ إِلَىٰ عَذَابٍ عَظِيمٍۢ

له‌و ناوچانه‌ی ده‌وورو‌به‌رتان هه‌ندێ عه‌ره‌بی بیابان نشینی دووڕوو هه‌ن و هه‌ندێ له دانیشتوانی شار (المدینة) ڕاهاتوون له‌سه‌ر دووڕووی و زرنگن له‌و باره‌یه‌وه‌، تۆ (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) نایانناسیت، به‌ڵکو ئێمه ده‌یانناسین، له‌مه‌ودوا ئه‌وانه هه‌ر له دنیادا دوو جار ئازاریان ده‌ده‌ین، پاشان ده‌برێنه‌وه به‌ره‌و سزاو ئازارێکی زۆر سه‌خت و دژوار.

[ وَمِمَّنْ حَوْلَكُمْ مِنَ الْأَعْرَابِ مُنَافِقُونَ وَمِنْ أَهْلِ الْمَدِينَةِ ] وه‌ له‌ ده‌وروبه‌ری مه‌دینه‌ش كه‌سانێكی تر هه‌ن كه‌ مونافیقن، وه‌ له‌ناو خه‌ڵكی مه‌دینه‌شدا مونافیقی تیایه‌ [ مَرَدُوا عَلَى النِّفَاقِ ] كه‌ له‌سه‌ر نیفاق جێگیرن و راهاتوون و به‌رده‌وامن [ لَا تَعْلَمُهُمْ نَحْنُ نَعْلَمُهُمْ ] ئه‌وه‌نده‌ لێهاتوون ته‌نانه‌ت تۆش ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - نایانناسیت ئێمه‌ خۆمان ئه‌یانناسین [ سَنُعَذِّبُهُمْ مَرَّتَيْنِ ] دوو جار سزایان ئه‌ده‌ین له‌ دونیا ئابڕوویان ئه‌به‌ین و په‌رده‌یان له‌سه‌ر لائه‌ده‌ین و تووشی به‌ڵاو موسیبه‌ت و برسێتى و كوشتنیان ئه‌كه‌ین، وه‌ له‌ناو قه‌بریش سزایان ئه‌ده‌ین [ ثُمَّ يُرَدُّونَ إِلَى عَذَابٍ عَظِيمٍ (١٠١) ] پاشانیش ئه‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ سزایه‌كی زۆر گه‌وره‌ كه‌ پله‌كانی هه‌ره‌ خواره‌وه‌ی ئاگری دۆزه‌خه‌.

At-Tawba 9:101Listen in Qur'an →
102

وَءَاخَرُونَ ٱعْتَرَفُوا۟ بِذُنُوبِهِمْ خَلَطُوا۟ عَمَلًۭا صَٰلِحًۭا وَءَاخَرَ سَيِّئًا عَسَى ٱللَّهُ أَن يَتُوبَ عَلَيْهِمْ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٌۭ رَّحِيمٌ

(بێجگه له‌وانه‌) که‌سانێکی تریش هه‌ن که دان به‌گوناهو هه‌ڵه‌کانیاندا ده‌نێن و کرداری چاک و کرداری خراپیشیان تێکه‌ڵ کردووه‌، ئه‌مانه نزیکه خوا ته‌وبه‌یان لێ وه‌ربگرێت، چونکه به‌ڕاستی خوا لێخۆشبوو میهره‌بانه‌.

[ وَآخَرُونَ اعْتَرَفُوا بِذُنُوبِهِمْ ] وه‌ كه‌سانێكی تریش خۆیان دانیان ناوه‌ به‌ تاوانیاندا كه‌ دواكه‌وتونه‌ له‌ غه‌زاو په‌شیمان بوونه‌ته‌وه‌و عوزری درۆیینه‌یان نه‌هێناوه‌ته‌وه‌ [ خَلَطُوا عَمَلًا صَالِحًا وَآخَرَ سَيِّئًا ] كرده‌وه‌ی چاك و خراپیان تێكه‌ڵ كردووه‌، پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - ده‌فه‌رمێت: (ئه‌مشه‌و دوو فریشته‌ هاتن و بردمیان بۆ شارێك كه‌ دروستكرابوو خشتێكى له‌ زێڕو خشتێكى له‌ زیو، كه‌سانێكم بینى لایه‌كیان له‌وپه‌ڕى جوانیدا بوو لایه‌كه‌ى تریان له‌وپه‌ڕى ناشیرینیدا بوو، پێیان وتن بڕۆنه‌ ناو ئه‌و رووباره‌وه‌ پاشان هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌ لایه‌ ناشیرینه‌كه‌یشیان زۆر جوان بوو، وتیان ئه‌مه‌ به‌هه‌شته‌و ئه‌مه‌یش ماڵى تۆیه‌و ئه‌م كه‌سانه‌یش ئه‌وانه‌ن كه‌ كرده‌وه‌ى چاك و خراپیان تێكه‌ڵ كردووه‌) [ عَسَى اللَّهُ أَنْ يَتُوبَ عَلَيْهِمْ ] ئه‌مانه‌ به‌دڵنیایى خوای گه‌وره‌ لێیان خۆش ئه‌بێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی درۆیان نه‌كردووه‌و عوزری درۆیینه‌یان نه‌هێناوه‌ته‌وه‌و په‌شیمانن، ئه‌م ئایه‌ته‌ له‌سه‌ر (ئه‌بو لوبابه‌) و چه‌ند هاوڕێیه‌كى دابه‌زى كه‌ له‌ غه‌زاى ته‌بوك دواكه‌وتن كه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - له‌ غه‌زاكه‌ گه‌ڕایه‌وه‌ خۆیان به‌ كۆڵه‌كه‌كانى مزگه‌وته‌وه‌ به‌سته‌وه‌ وه‌ سوێندیان خوارد كه‌س نابێت بیانكاته‌وه‌ جگه‌ له‌ پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - كه‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ دابه‌زى پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - كردیانیه‌وه‌و لێیان خۆش بوو [ إِنَّ اللَّهَ غَفُورٌ رَحِيمٌ (١٠٢) ] به‌راستى خوای گه‌وره‌ زۆر لێخۆشبوو به‌به‌زه‌ییه‌.

At-Tawba 9:102Listen in Qur'an →
103

خُذْ مِنْ أَمْوَٰلِهِمْ صَدَقَةًۭ تُطَهِّرُهُمْ وَتُزَكِّيهِم بِهَا وَصَلِّ عَلَيْهِمْ ۖ إِنَّ صَلَوٰتَكَ سَكَنٌۭ لَّهُمْ ۗ وَٱللَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ

له هه‌ندێ ماڵ و سامانی ئه‌و (ئیماندارانه‌) زه‌کات و خێر وه‌ربگره‌، چونکه ده‌بێته هۆی خاوێن کردنه‌وه‌ی ماڵه‌کانیان و پاککردنه‌وه‌ی دڵ و ده‌روونیان و دۆعای دابارینی ڕه‌حمه‌ت بکه به‌سه‌ریاندا و ئه‌گه‌ر مردیشن نوێژیان له‌سه‌ر بکه‌، چونکه به‌ڕاستی دۆعاو نوێژ کردنی تۆ مایه‌ی دڵنیایی و ئارامی‌یه بۆیان، خوایش هه‌میشه بیسه‌ر و زانایه‌.

[ خُذْ مِنْ أَمْوَالِهِمْ صَدَقَةً تُطَهِّرُهُمْ وَتُزَكِّيهِمْ بِهَا ] ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - له‌ ماڵه‌كانیان صه‌ده‌قه‌و خێرێك وه‌ربگره‌ یان زه‌كاتی فه‌رز وه‌ربگره‌ كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ پاكیان ئه‌كه‌یته‌وه‌ له‌و تاوان و شتانه‌ی كه‌ پێیانه‌وه‌یه‌ [ وَصَلِّ عَلَيْهِمْ إِنَّ صَلَاتَكَ سَكَنٌ لَهُمْ ] وه‌ دوعاشیان بۆ بكه‌ ئه‌و دوعای خێرو داوای لێخۆشبوونه‌ی تۆ ئه‌بێته‌ ره‌حمه‌ت و هێمنی و ئارامی و دڵنه‌وایی بۆ ئه‌وان [ وَاللَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ (١٠٣) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ زۆر بیسه‌رو زانایه‌.

At-Tawba 9:103Listen in Qur'an →
104

أَلَمْ يَعْلَمُوٓا۟ أَنَّ ٱللَّهَ هُوَ يَقْبَلُ ٱلتَّوْبَةَ عَنْ عِبَادِهِۦ وَيَأْخُذُ ٱلصَّدَقَٰتِ وَأَنَّ ٱللَّهَ هُوَ ٱلتَّوَّابُ ٱلرَّحِيمُ

ئایا نه‌یانزانیووه که به‌ڕاستی خوا خۆی ته‌وبه قبوڵ ده‌کات له به‌نده‌کانی و هه‌موو خێر و سه‌ده‌قه‌یه‌کیشیان لێ وه‌رده‌گرێت و به‌ڕاستی خوا خۆی ته‌وبه وه‌رگرو میهره‌بانه‌.

[ أَلَمْ يَعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ هُوَ يَقْبَلُ التَّوْبَةَ عَنْ عِبَادِهِ ] ئایا نازانن كە خوای گەورە تەوبە لە بەندەكانی وەرئەگرێت [ وَيَأْخُذُ الصَّدَقَاتِ ] وە صەدەقەو خێریشیان لێ وەرئەگرێ‌و گەورەی دەكات تا پاروویەك وەكو كێوی ئوحود گەورە دەبێت [ وَأَنَّ اللَّهَ هُوَ التَّوَّابُ الرَّحِيمُ (١٠٤) ] وە بەراستی خوای گەورە زۆر تەوبە قبووڵ ئەكات وە زۆر بەبەزەییە .

At-Tawba 9:104Listen in Qur'an →
105

وَقُلِ ٱعْمَلُوا۟ فَسَيَرَى ٱللَّهُ عَمَلَكُمْ وَرَسُولُهُۥ وَٱلْمُؤْمِنُونَ ۖ وَسَتُرَدُّونَ إِلَىٰ عَٰلِمِ ٱلْغَيْبِ وَٱلشَّهَٰدَةِ فَيُنَبِّئُكُم بِمَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ

به‌و خه‌ڵکه بڵێ: ئێوه هه‌رچی ده‌توانن له کارو کرده‌وه ئه‌نجامی بده‌ن، چونکه خوا کارو کرده‌وه‌تان ده‌بینێت و (ئاگاداره به نهێنی و ئاشکرای)، هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ره‌که‌شی (ئاگادار ده‌کات کاتێک له ژیاندایه، دوای وه‌فاتیشی بۆ خوای گه‌وره ئاسانه که نیشانی بدات)، هه‌روه‌ها ئیماندارانیش (ئاسه‌وارو ده‌رئه‌نجامی ده‌بینن)، پاشان ده‌گه‌ڕێنرێنه‌وه بۆ لای ئه‌و خوایه‌ی که زانایه به‌نهێنی و ئاشکرا، ئه‌وسا ئاگادارتان ده‌کات له هه‌موو ئه‌و کارو کرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.

[ وَقُلِ اعْمَلُوا فَسَيَرَى اللَّهُ عَمَلَكُمْ وَرَسُولُهُ وَالْمُؤْمِنُونَ ] ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - پێیان بڵێ: ئێوه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ته‌وبه‌یان كردووه‌ وه‌ غه‌یری ئه‌وانیش كرده‌وه‌ی چاك بكه‌ن خواو پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - كرده‌وه‌ی ئێوه‌ ئه‌بینن، وه‌ باوه‌ڕدارانیش له‌ دونیا ئه‌یبینن، وه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - ده‌فه‌رمێت: (كرده‌وه‌كانتان نیشان خزم و كه‌سوكارتان ده‌درێت له‌ناو گۆڕه‌كانیان ئه‌گه‌ر باش بێت پێى دڵخۆش ده‌بن، وه‌ خراپ بێت ده‌ڵێن خوایه‌ مه‌یانمرێنه‌ تا هیدایه‌تیان ده‌ده‌یت وه‌كو هیدایه‌تى ئێمه‌تدا) [ وَسَتُرَدُّونَ إِلَى عَالِمِ الْغَيْبِ وَالشَّهَادَةِ ] له‌ پاش مردنیش ئه‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ لای خوای گه‌وره‌ كه‌ زانای نهێنی و ئاشكراكانه‌و هه‌موو شتێك ئه‌زانێ و هیچی لێ ناشاردرێته‌وه‌ [ فَيُنَبِّئُكُمْ بِمَا كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ (١٠٥) ] ئه‌و كاته‌ هه‌واڵتان پێ ئه‌دات به‌ هه‌موو شتێك كه‌ ئێوه‌ له‌ دونیا كردبێتان به‌ ئاشكرا یان به‌ نهێنی وه‌ پاداشت یان سزاتان ده‌داته‌وه‌ له‌سه‌رى.

At-Tawba 9:105Listen in Qur'an →
106

وَءَاخَرُونَ مُرْجَوْنَ لِأَمْرِ ٱللَّهِ إِمَّا يُعَذِّبُهُمْ وَإِمَّا يَتُوبُ عَلَيْهِمْ ۗ وَٱللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌۭ

که‌سانێکی تریش هه‌ن (له به‌جێ ماوه‌کان) ئه‌نجامی کرده‌وه‌یان دواخراوه بۆ فه‌رمانی خوا، یان سزایان ده‌دات (ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر دووڕووی) یاخود ته‌وبه‌یان لێ وه‌رده‌گرێت (ئه‌گه‌ر په‌شیمان بن)، خوای گه‌وره‌ش هه‌میشه زاناو دانایه‌.

[ وَآخَرُونَ مُرْجَوْنَ لِأَمْرِ اللَّهِ ] وه‌ كه‌سانێكی تر هه‌ن ئیشه‌كه‌یان دواخراوه‌ چاوه‌ڕێی فه‌رمانی خوای گه‌وره‌ن كه‌ سێ كه‌سه‌كه‌ بوون [ إِمَّا يُعَذِّبُهُمْ وَإِمَّا يَتُوبُ عَلَيْهِمْ ] یان ئه‌وه‌تا خوای گه‌وره‌ سزایان ئه‌دات ئه‌گه‌ر بمێننه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌و حاڵه‌، یان لێیان خۆش ئه‌بێت ئه‌گه‌ر ته‌وبه‌ بكه‌ن، وه‌ ته‌وبه‌یان كردو دواتر له‌ كۆتایی سووڕه‌ته‌كه‌ باسی ئه‌كات [ وَاللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌ (١٠٦) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ زۆر زاناو كاربه‌جێیه‌.

At-Tawba 9:106Listen in Qur'an →
107

وَٱلَّذِينَ ٱتَّخَذُوا۟ مَسْجِدًۭا ضِرَارًۭا وَكُفْرًۭا وَتَفْرِيقًۢا بَيْنَ ٱلْمُؤْمِنِينَ وَإِرْصَادًۭا لِّمَنْ حَارَبَ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ مِن قَبْلُ ۚ وَلَيَحْلِفُنَّ إِنْ أَرَدْنَآ إِلَّا ٱلْحُسْنَىٰ ۖ وَٱللَّهُ يَشْهَدُ إِنَّهُمْ لَكَٰذِبُونَ

ئه‌و (دووڕووانه‌ی) که مزگه‌وتێکیان دروستکرد له‌به‌ر زه‌ره‌ردان و بڵاوکردنه‌وه‌ی بێ باوه‌ڕی و دووبه‌ره‌کی به‌رپاکردن له‌نێوان ئیمانداراو بۆ چاوه‌ڕوان کردنی هاتنی ئه‌و که‌سانه‌ی که پێشتر دووژمنایه‌تی و جه‌نگیان دژی خواو پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی ده‌کرد و بێگومان سوێند ده‌خۆن که‌: ئێمه ته‌نها مه‌به‌ستمان چاکه بووه‌، (له کاتێکدا) خوایش شایه‌تی ده‌دات که به‌ڕاستی ئه‌وانه درۆزنن.

{مزگەوتی (زیرار) بۆ زیان گەیاندن بە موسڵمانان دروست كرا}

[ وَالَّذِينَ اتَّخَذُوا مَسْجِدًا ضِرَارًا وَكُفْرًا ] وه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ مزگه‌وتی (ضيرار)يان دروست كرد كۆمه‌ڵێك له‌ مونافیقان كه‌ مزگه‌وتێكیان دروست كرد به‌بیانوى ئه‌وه‌ی وتیان ئێمه‌ بۆ ئه‌وه‌مانه‌ له‌ شه‌وی سه‌رماو باراندا خه‌ڵكی لاوازو نه‌خۆش ناتوانن بێن بگه‌ن به‌ مزگه‌وتی (قوبا) یان مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - ئێمه‌ ئه‌م مزگه‌وته‌ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ دروست ئه‌كه‌ین، به‌ڵام له‌ حه‌قیقه‌تدا بۆ زه‌ره‌رو زیان گه‌یاندن به‌ موسڵمانان دروستیان كرد، وه‌ به‌هۆی كوفر كردنیان به‌ خوای گه‌وره‌ [ وَتَفْرِيقًا بَيْنَ الْمُؤْمِنِينَ ] وه‌ بۆ ته‌فره‌قه‌و جیاوازی و ناكۆكی خستنه‌ نێوان موسڵمانانه‌وه‌ [ وَإِرْصَادًا لِمَنْ حَارَبَ اللَّهَ وَرَسُولَهُ مِنْ قَبْلُ ] وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ببێته‌ په‌ناگه‌و كه‌مێنێك بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ دژایه‌تی خواو پێغه‌مبه‌ری خوایان كرد- صلى الله عليه وسلم - له‌ پێشترداو هه‌موویان له‌وێ تیایدا كۆببنه‌وه‌، پیاوێك ناوى (ئه‌بو عامرى راهب) بوو له‌ پێش ئیسلام ببو به‌گاور له‌ناو خه‌زره‌ج ناودار بوو كه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - هاته‌ مه‌دینه‌ ئه‌م راى كرد بۆ مه‌ككه‌و كافرانى هاندا بۆ جه‌نگ و دژایه‌تى موسڵمانان و دواتریش چوو بۆ لاى هرقل پاشاى رۆم و هه‌واڵى بۆ مونافیقانى مه‌دینه‌ نارد مزگه‌وتێك دروست بكه‌ن من سوپا دێنمه‌ سه‌ر مه‌دینه‌ تا ببێته‌ په‌ناگه‌ بۆمان، ئه‌وانیش دروستیان كردو داوایان كرد پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - نوێژى تیا بكات بۆ شه‌رعیه‌ت دان پێى، به‌ڵام پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - فه‌رمووى ده‌ڕۆین بۆ غه‌زا (إن شاء الله) كه‌ گه‌ڕاینه‌وه‌ نوێژى تیا ده‌كه‌م، كه‌ گه‌ڕایه‌وه‌ خواى گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌تانه‌ى دابه‌زاندو پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - چه‌ند كه‌سێكى نارد رووخاندیان و سوتاندیان [ وَلَيَحْلِفُنَّ إِنْ أَرَدْنَا إِلَّا الْحُسْنَى ] وه‌ دواتریش سوێند ئه‌خۆن كه‌ ئێمه‌ ته‌نها مه‌به‌ستمان چاكه‌ بووه‌ له‌گه‌ڵ موسڵمانان و مزگه‌وتێكمان بۆ دروست كردوون [ وَاللَّهُ يَشْهَدُ إِنَّهُمْ لَكَاذِبُونَ (١٠٧) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ شایه‌ته‌ كه‌ ئه‌وان درۆ ئه‌كه‌ن.

At-Tawba 9:107Listen in Qur'an →
108

لَا تَقُمْ فِيهِ أَبَدًۭا ۚ لَّمَسْجِدٌ أُسِّسَ عَلَى ٱلتَّقْوَىٰ مِنْ أَوَّلِ يَوْمٍ أَحَقُّ أَن تَقُومَ فِيهِ ۚ فِيهِ رِجَالٌۭ يُحِبُّونَ أَن يَتَطَهَّرُوا۟ ۚ وَٱللَّهُ يُحِبُّ ٱلْمُطَّهِّرِينَ

هه‌رگیز له‌و مزگه‌وته‌دا ڕامه‌وه‌سته بۆ نوێژ کردن (چونکه‌) به‌ڕاستی مزگه‌وتێک شایسته‌یه که تۆ تیایدا بوه‌ستیت بۆ نوێژ کردن تیایدا که هه‌ر له یه‌که‌م ڕۆژه‌وه له‌سه‌ر بنچینه‌ی ته‌قواو خواناسی دروست کراوه‌، (چونکه‌) له‌و مزگه‌وته‌دا چه‌ند که‌سانێکی مه‌ردی تیادایه که زۆر حه‌ز ده‌که‌ن خۆیان خاوێن ڕابگرن (له ده‌روون و ڕواڵه‌تدا)، خوایش به‌رده‌وام ئه‌وانه‌ی خۆش ده‌وێت که خۆیان پاک ڕاده‌گرن.

[ لَا تَقُمْ فِيهِ أَبَدًا ] ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - هه‌رگیز نوێژ له‌و مزگه‌وته‌دا نه‌كه‌ی كه‌ پێغه‌مبه‌ر - صلى الله عليه وسلم - پێش ئه‌وه‌ی ده‌رچێ بۆ غه‌زاكه‌ وتیان: وه‌ره‌ نوێژی تیا بكه‌ فه‌رمووی: با بگه‌ڕێمه‌وه‌ (إن شاء الله) نوێژی تیا ئه‌كه‌م خوای گه‌وره‌ فه‌رمووی: هه‌رگیز نوێژی تیا نه‌كه‌یت [ لَمَسْجِدٌ أُسِّسَ عَلَى التَّقْوَى مِنْ أَوَّلِ يَوْمٍ أَحَقُّ أَنْ تَقُومَ فِيهِ ] مزگه‌وتێ هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ له‌سه‌ر ئه‌ساسی ته‌قوا دروستكراوه‌و بنیات نراوه‌ ئه‌مه‌ شایه‌نتره‌ كه‌ تۆ نوێژی تیا بكه‌ی كه‌ مزگه‌وتی (قوبا)یه‌ كه‌ نوێژێك تیایدا خێرى عومره‌یه‌كى هه‌یه‌، یاخود مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ری خوایه‌ - صلى الله عليه وسلم - كه‌ نوێژێك تیایدا به‌ هه‌زار نوێژه‌، یاخود هه‌ردووكیانن چونكه‌ هه‌ردووكی له‌سه‌ره‌تاوه‌ له‌سه‌ر ئه‌ساسی ته‌قوا دروست بوون [ فِيهِ رِجَالٌ يُحِبُّونَ أَنْ يَتَطَهَّرُوا ] كه‌ ئه‌و مزگه‌وتانه‌ پیاوانێكى تیایه‌ كه‌ ئه‌یانه‌وێ خۆیان پاك بكه‌نه‌وه‌ به‌ ده‌ستنوێژ یان به‌ غوسل یان خۆیان له‌ تاوان پاك ئه‌كه‌نه‌وه‌، پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - ده‌فه‌رمێت ئه‌م ئایه‌ته‌ له‌سه‌ر ئه‌هلى (قوبا) دابه‌زى، وه‌پێى فه‌رموون خواى گه‌وره‌ مه‌دحتان ده‌كات له‌ ده‌ستنوێژدا چى ده‌كه‌ن؟ وتیان به‌ ئاو خۆمان پاك ده‌كه‌ینه‌وه‌ [ وَاللَّهُ يُحِبُّ الْمُطَّهِّرِينَ (١٠٨) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆش ئه‌وێ كه‌ خۆیان پاك ئه‌كه‌نه‌وه‌ له‌ تاوان یان له‌ بێ ده‌ستنوێژی یان له‌ جه‌نابه‌ت.

At-Tawba 9:108Listen in Qur'an →
109

أَفَمَنْ أَسَّسَ بُنْيَٰنَهُۥ عَلَىٰ تَقْوَىٰ مِنَ ٱللَّهِ وَرِضْوَٰنٍ خَيْرٌ أَم مَّنْ أَسَّسَ بُنْيَٰنَهُۥ عَلَىٰ شَفَا جُرُفٍ هَارٍۢ فَٱنْهَارَ بِهِۦ فِى نَارِ جَهَنَّمَ ۗ وَٱللَّهُ لَا يَهْدِى ٱلْقَوْمَ ٱلظَّٰلِمِينَ

جا ئایا ئه‌و که‌سه‌ی که مزگه‌وت و کارو شوێنی له‌سه‌ر بنچینه‌ی ته‌قواو له خوا ترسان دروست کرد بێت و ڕه‌زامه‌ندی خوای مه‌به‌ست بێت چاکتره‌؟! یاخود ئه‌و که‌سه‌ی که بینای مزگه‌وت شوێن و به‌رنامه و کاری له‌سه‌ر لێواری که‌نده‌ڵانێکی بێ هێز و ڕووخاو دامه‌زراند بێت، ئینجا له‌گه‌ڵ خۆیدا بڕوخێته ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه‌، خوای گه‌وره‌ش ڕێنموویی ئه‌و ده‌سته سته‌مکاره ناکات.

[ أَفَمَنْ أَسَّسَ بُنْيَانَهُ عَلَى تَقْوَى مِنَ اللَّهِ وَرِضْوَانٍ خَيْرٌ ] ئایا كه‌سێك كه‌ مزگه‌وتی بنیات نابێ له‌سه‌ر ته‌قواو ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌ ئه‌مه‌ باشتره‌ وه‌كو مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ری خواو - صلى الله عليه وسلم - مزگه‌وتی (قوبا) [ أَمْ مَنْ أَسَّسَ بُنْيَانَهُ عَلَى شَفَا جُرُفٍ هَارٍ ] یاخود كه‌سێك مزگه‌وته‌كه‌ی بنیات نابێ كه‌ مزگه‌وتی (ضيرار)ه‌ له‌سه‌ر لێواری دۆڵێك كه‌ لافاوێكی گه‌وره‌ی به‌سه‌ردا ئه‌ڕوات كه‌ نزیكه‌ هه‌مووی بڕوخێنێ [ فَانْهَارَ بِهِ فِي نَارِ جَهَنَّمَ ] هه‌مووی ڕووخاو چووه‌ ناوی ئاگری دۆزه‌خه‌وه‌ كه‌ ئه‌و ئیشانه‌ هه‌مووی بۆ دۆزه‌خه‌، (جابرى كوڕى عبدالله) (خوایان لێ رازى بێت) ده‌فه‌رمێت: مزگه‌وتى (ضيرار)م بینى له‌ سه‌رده‌مى پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - دووكه‌ڵى لێ ده‌رده‌چوو [ وَاللَّهُ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الظَّالِمِينَ (١٠٩) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ هیدایه‌تی كه‌سانێكی سته‌مكار نادات.

At-Tawba 9:109Listen in Qur'an →
110

لَا يَزَالُ بُنْيَٰنُهُمُ ٱلَّذِى بَنَوْا۟ رِيبَةًۭ فِى قُلُوبِهِمْ إِلَّآ أَن تَقَطَّعَ قُلُوبُهُمْ ۗ وَٱللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌ

ئه‌و بینایه‌ی دووڕووه‌کان دروستیان کرد به‌رده‌وام هۆی گومان و زیاد بوونی دڵه ڕاوکێیه له دڵیاندا، هه‌تا ئه‌و کاته‌ی که دڵیان ده‌پچڕێت و ده‌مرن، بێگومان خوا زانایه (به پیلانی دووڕووه‌کان) دانایه (له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و پووچ کردنه‌وه‌یاندا).

[ لَا يَزَالُ بُنْيَانُهُمُ الَّذِي بَنَوْا رِيبَةً فِي قُلُوبِهِمْ ] به‌رده‌وام ئه‌و مزگه‌وته‌ی كه‌ دروستیان كرد گومان و نیفاقی دروست كرد له‌ دڵیاندا [ إِلَّا أَنْ تَقَطَّعَ قُلُوبُهُمْ ] ئیلا ئه‌گه‌ر دڵیان ببڕی به‌ مردن و بیانكوژیت، واته‌: تا مردن هه‌ر له‌ گوماندا ئه‌ژین [ وَاللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌ (١١٠) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ زۆر زاناو كاربه‌جێیه‌.

At-Tawba 9:110Listen in Qur'an →

Commentary: Rebar Kurdish Tafsir. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.