Muslim99Muslim99
← Tafsir library

9. At-Tawba

The Repentance · Medinan · 129 ayahs

سُورَةُ التَّوۡبَةِ

Reading Rebar Kurdish Tafsir

Ayahs 1–10 of 129

1

بَرَآءَةٌۭ مِّنَ ٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦٓ إِلَى ٱلَّذِينَ عَٰهَدتُّم مِّنَ ٱلْمُشْرِكِينَ

ئه‌مه به‌ری بوونێکی گه‌وره و گرنگه له‌لایه‌ن خواو پێغه‌مبه‌ره‌که‌یه‌وه بۆ ئه‌وانه‌ی که په‌یمانتان له‌گه‌ڵدا به‌ستبوون له هاوه‌ڵگه‌ران (واته پسان و نه‌مانی ئه‌و په‌یمانانه‌یه که له‌گه‌ڵ هاوه‌ڵگه‌راندا به‌ستراوه‌، چونکه ئه‌وان ده‌ست پێشخه‌ر بوون له شکاندنی په‌یمانه‌که‌دا).

سوورەتى (تەوبە)

(قه‌تاده‌) ده‌فه‌رمێت: پێیشى ده‌وترێت: ئابڕووبه‌رى مونافیقان (فاضحة المنافقين)

سووره‌تێكى مه‌ده‌نى یه‌ (١٢٩) ئایه‌ته‌

(به‌ڕائى كوڕى عازب) (خواى لێ رازى بێت) ده‌فه‌رمێت: ئه‌م سووره‌ته‌ دوا سووره‌ته‌ له‌ قورئانى پیرۆز كه‌ دابه‌زیوه‌، وه‌ ته‌نها سووره‌تێكه‌ له‌ قورئانی پیرۆز كه‌ به‌ (بسم الله الرحمن الرحیم) ده‌ستی پێ نه‌كردووه‌، زاناكان ئه‌فه‌رموون: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ له‌م سووره‌ته‌دا خوای گه‌وره‌ زۆر له‌ كافرو مونافیقان تووڕه‌یه‌ به‌تایبه‌ت له‌ مونافیقان، وه‌ ئابڕوویان ئه‌بات هه‌ر بۆیه‌ پێشی ئه‌وترێ: سووڕه‌تی (الْفَاضِحَة)، وه‌ پێشی ئه‌وترێ: سووڕه‌تی (التَّوْبَة) له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره‌ ته‌وبه‌ی قبووڵ كرد له‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌ غه‌زای ته‌بووك دواكه‌وتن كه‌ دێینه‌ سه‌ری (إن شاء الله) .

{خواو پێغەمبەرەكەی - صلی الله علیه وسلم - بەرین لە هاوبەشبڕیاردەران}

[ بَرَاءَةٌ مِنَ اللَّهِ وَرَسُولِهِ إِلَى الَّذِينَ عَاهَدْتُمْ مِنَ الْمُشْرِكِينَ (١) ] خوای گه‌وره‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی- صلى الله عليه وسلم - به‌رین له‌و موشریكانه‌ی كه‌ ئێوه‌ عه‌هدو به‌ڵێن و په‌یمانتان له‌گه‌ڵیاندا هه‌یه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ به‌رده‌وام به‌ڵێن و په‌یمانه‌كانیان هه‌ڵئه‌وه‌شانده‌وه‌و نه‌یانئه‌برده‌ سه‌ر، پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - ئیمامی ئه‌بو به‌كرو ئیمامى عه‌لی نارد ئه‌م ئایه‌تانه‌ی سه‌ره‌تاى ئه‌م سووره‌ته‌ له‌ناو خه‌ڵكیدا بخوێننه‌وه‌ به‌سه‌ر خه‌ڵكى مه‌ككه‌دا له‌ ساڵی (٩) نۆی كۆچیدا تا كافران بزانن كه‌ هیچ به‌ڵێنێك له‌ نێوان ئه‌وان و موسڵمانان نه‌ماوه‌و ساڵى داهاتوو نه‌یه‌ن بۆ حه‌ج، چونكه‌ به‌ رووتى حه‌جیان ده‌كرد.

2

فَسِيحُوا۟ فِى ٱلْأَرْضِ أَرْبَعَةَ أَشْهُرٍۢ وَٱعْلَمُوٓا۟ أَنَّكُمْ غَيْرُ مُعْجِزِى ٱللَّهِ ۙ وَأَنَّ ٱللَّهَ مُخْزِى ٱلْكَٰفِرِينَ

جا که‌واته ئه‌ی هاوه‌ڵگه‌ران بۆتان هه‌یه چوار مانگ به‌سه‌ر زه‌ویدا بگه‌ڕێن (تا شوێنێک بۆ نیشته‌جێ بوونی خۆتان ده‌دۆزنه‌وه‌)، بشزانن به‌ڕاستی ئێوه ده‌سه‌وسانکه‌ری خوا نین و له ده‌ست ئه‌و ده‌رناچن، به‌ڕاستیش خوای گه‌وره ڕیسواکه‌ری بێ باوه‌ڕانه‌.

[ فَسِيحُوا فِي الْأَرْضِ أَرْبَعَةَ أَشْهُرٍ ] ئه‌ی موشریكان ئێوه‌ چوار مانگ له‌سه‌ر زه‌وی بۆ خۆتان بگه‌ڕێن، ئه‌وانه‌ى كه‌ عه‌هدو په‌یمانی ره‌هایان هه‌یه‌و دیاریكراو نیه‌، یان كه‌متر له‌ چوار مانگه‌ خوای گه‌وره‌ ڕێگاو مۆڵه‌تی دان تا چوار مانگ كه‌س ده‌ستیان بۆ درێژ نه‌كات و شه‌ڕیان له‌گه‌ڵدا نه‌كات، ئه‌وانه‌یشی كه‌ كاتى دیاریكراویان هه‌یه‌ ئه‌وه‌ تا كاتی دیاریكراوى خۆیان و له‌ دوای ئه‌وه‌ عه‌هدو په‌یمان نامێنێ [ وَاعْلَمُوا أَنَّكُمْ غَيْرُ مُعْجِزِي اللَّهِ ] وه‌ بزانن كه‌ ئێوه‌ كاتێك كه‌ ئه‌م چوار مانگه‌تان پێ ئه‌درێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ نیه‌ ئێوه‌ بتوانن له‌ده‌ست خوای گه‌وره‌ ڕزگارتان بێت و خوای گه‌وره‌ ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر ئێوه‌دا نه‌بێ [ وَأَنَّ اللَّهَ مُخْزِي الْكَافِرِينَ (٢) ] به‌ڵكو به‌ دڵنیایی خوای گه‌وره‌ كافران سه‌رشۆڕ ئه‌كات له‌ دونیادا به‌ كوشتن و به‌ندكردن، وه‌ له‌ قیامه‌تدا به‌ سزای ئاگرى دۆزه‌خ.

3

وَأَذَٰنٌۭ مِّنَ ٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦٓ إِلَى ٱلنَّاسِ يَوْمَ ٱلْحَجِّ ٱلْأَكْبَرِ أَنَّ ٱللَّهَ بَرِىٓءٌۭ مِّنَ ٱلْمُشْرِكِينَ ۙ وَرَسُولُهُۥ ۚ فَإِن تُبْتُمْ فَهُوَ خَيْرٌۭ لَّكُمْ ۖ وَإِن تَوَلَّيْتُمْ فَٱعْلَمُوٓا۟ أَنَّكُمْ غَيْرُ مُعْجِزِى ٱللَّهِ ۗ وَبَشِّرِ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ بِعَذَابٍ أَلِيمٍ

ئه‌مه‌ش بانگه‌وازو ڕاگه‌یاندنێکه له‌لایه‌ن خواو پێغه‌مبه‌ره‌که‌یه‌وه بۆ هه‌موو خه‌ڵکی، له ڕۆژی حه‌جی گه‌وره‌دا که‌: به‌ڕاستی خواو پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی به‌رین له موشریک و هاوه‌ڵگه‌ران، جا ئه‌گه‌ر ئێوه ته‌وبه بکه‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه له بێ باوه‌ڕی ئه‌وه چاکتره بۆتان، خۆ ئه‌گه‌ر هه‌ر یاخی بن و پشت هه‌ڵکه‌ن، ئه‌وه چاک بزانن به‌ڕاستی ئێوه ده‌سه‌وسانکه‌ری خوا نین و له ده‌سه‌ڵاتی ده‌رناچن و مژده بده به‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕ بوون، به‌سزایه‌کی پڕ ئێش و ئازار!!...

[ وَأَذَانٌ مِنَ اللَّهِ وَرَسُولِهِ إِلَى النَّاسِ يَوْمَ الْحَجِّ الْأَكْبَرِ ] وه‌ ئاگادار كردنه‌وه‌و ڕاگه‌یاندنێك له‌لایه‌ن خواو پێغه‌مبه‌ری خواوه‌ - صلى الله عليه وسلم - بۆ تێكڕای خه‌ڵكی له‌ ڕۆژی حه‌جی ئه‌كبه‌ردا كه‌ ڕۆژی جه‌ژنی قوربانه‌، بۆیه‌ پێی وتراوه‌: (الْحَجُّ الْأَكْبَر) له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی تیایدا كۆده‌بێته‌وه‌، یاخود زۆربه‌ی كرده‌وه‌و دروشمه‌كانی حه‌ج كردن ئه‌كه‌وێته‌ ئه‌م ڕۆژه‌وه‌ [ أَنَّ اللَّهَ بَرِيءٌ مِنَ الْمُشْرِكِينَ وَرَسُولُهُ ] به‌ دڵنیایی خوای گه‌وره‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی - صلى الله عليه وسلم - به‌رین له‌ موشریكان ئه‌وانه‌ی كه‌ عه‌هدو به‌ڵێن و په‌یمانیان هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه‌ له‌گه‌ڵ موسڵمانان [ فَإِنْ تُبْتُمْ فَهُوَ خَيْرٌ لَكُمْ ] ئه‌گه‌ر بێتوو ته‌وبه‌ بكه‌ن ئه‌ی موشریكان و له‌ كوفر بگه‌ڕێنه‌وه‌ ئه‌وه‌ بۆ خۆتان باشتره‌ له‌وه‌ی كه‌ كافر بن [ وَإِنْ تَوَلَّيْتُمْ فَاعْلَمُوا أَنَّكُمْ غَيْرُ مُعْجِزِي اللَّهِ ] وه‌ ئه‌گه‌ر پشتهه‌ڵكه‌ن له‌ ته‌وبه‌ كردن وه‌ له‌سه‌ر كوفر بمێننه‌وه‌ ئه‌وا بزانن كه‌ ئێوه‌ خوای گه‌وره‌ بێ ده‌سه‌ڵات ناكه‌ن وه‌ ڕزگارتان نابێ له‌ده‌ست خوای گه‌وره‌، وه‌ خوای گه‌وره‌ ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌رتاندا هه‌یه‌ كه‌ سزاتان بدات [ وَبَشِّرِ الَّذِينَ كَفَرُوا بِعَذَابٍ أَلِيمٍ (٣) ] وه‌ موژده‌ بده‌ به‌ كافران به‌ سزایه‌كی زۆر به‌ ئێش و ئازار.

4

إِلَّا ٱلَّذِينَ عَٰهَدتُّم مِّنَ ٱلْمُشْرِكِينَ ثُمَّ لَمْ يَنقُصُوكُمْ شَيْـًۭٔا وَلَمْ يُظَٰهِرُوا۟ عَلَيْكُمْ أَحَدًۭا فَأَتِمُّوٓا۟ إِلَيْهِمْ عَهْدَهُمْ إِلَىٰ مُدَّتِهِمْ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ يُحِبُّ ٱلْمُتَّقِينَ

به‌ڵام ئه‌و هاوه‌ڵگه‌رانه‌ی که په‌یمانتان له‌گه‌ڵیاندا به‌ستووه‌، پاشان پابه‌ندی په‌یمانه‌که بوون و هیچیان لێ که‌م نه‌کردووه و یارمه‌تی که‌سیشیان نه‌داوه دژتان، ئه‌وه ئێوه په‌یمانه‌که‌یان بۆ به‌رنه سه‌رو ته‌واوی بکه‌ن، تا کاتی دیاری کراویان، چونکه به‌ڕاستی خوا پارێزکارانی خۆش ده‌وێت.

[ إِلَّا الَّذِينَ عَاهَدْتُمْ مِنَ الْمُشْرِكِينَ ثُمَّ لَمْ يَنْقُصُوكُمْ شَيْئًا ] ته‌نها ئه‌و موشریكانه‌ نه‌بێ كه‌ به‌ڵێنتان له‌گه‌ڵیاندا هه‌یه‌ پاشان هیچ به‌ڵێنیان هه‌ڵنه‌وه‌شاندۆته‌وه‌ [ وَلَمْ يُظَاهِرُوا عَلَيْكُمْ أَحَدًا ] وه‌ هاوكاری و یارمه‌تی هیچ كه‌س له‌ دوژمنانی ئێوه‌یان نه‌كردووه‌ به‌سه‌ر ئێوه‌دا [ فَأَتِمُّوا إِلَيْهِمْ عَهْدَهُمْ إِلَى مُدَّتِهِمْ ] ئه‌مانه‌ ئه‌و به‌ڵێنه‌ی له‌گه‌ڵیاندا هه‌تانه‌ تا كاتی دیاریكراوى خۆی له‌گه‌ڵیاندا بیبه‌نه‌ سه‌رو هه‌ڵیمه‌وه‌شێننه‌وه‌ [ إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ الْمُتَّقِينَ (٤) ] به‌راستى خوای گه‌وره‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆش ئه‌وێ كه‌ ته‌قوای خوای گه‌وره‌ ئه‌كه‌ن.

5

فَإِذَا ٱنسَلَخَ ٱلْأَشْهُرُ ٱلْحُرُمُ فَٱقْتُلُوا۟ ٱلْمُشْرِكِينَ حَيْثُ وَجَدتُّمُوهُمْ وَخُذُوهُمْ وَٱحْصُرُوهُمْ وَٱقْعُدُوا۟ لَهُمْ كُلَّ مَرْصَدٍۢ ۚ فَإِن تَابُوا۟ وَأَقَامُوا۟ ٱلصَّلَوٰةَ وَءَاتَوُا۟ ٱلزَّكَوٰةَ فَخَلُّوا۟ سَبِيلَهُمْ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٌۭ رَّحِيمٌۭ

جا کاتێک مانگه حه‌رامه‌کان به‌سه‌رچوون (که بریتیه له‌: ذوالقعدة، ذوالحجة، محرم، ڕجب) ئه‌وه هاوه‌ڵگه‌رانی په‌یمان شکێن بکوژن له‌هه‌ر کوێ ده‌ستان لێیان گیر بوو، یاخود به‌دیل بیانگرن، سنوور دانێن بۆ چالاکیان، هه‌روه‌ها که‌مین و بۆسه‌یان له هه‌موو شوێنێکی له‌باردا بۆ دانێن، جا ئه‌گه‌ر (پێش ئه‌وه‌ی ده‌ستی ئێوه‌یان بگاتێ) ته‌وبه‌یان کردو وازیان هێنا له‌و کاره‌یان و نوێژیان کردو زه‌کاتیاندا، ئه‌وه وازیان لێبهێنن و ڕێیان بۆ چۆڵ بکه‌ن، چونکه به‌ڕاستی خوا لێخۆشبوو دلۆڤانه (ئه‌گه‌ر ڕاست بکه‌ن، خۆ ئه‌گه‌ر به ڕاستیشیان نه‌بێت ئێوه حسابی ڕواڵه‌ت بکه‌ن).

[ فَإِذَا انْسَلَخَ الْأَشْهُرُ الْحُرُمُ فَاقْتُلُوا الْمُشْرِكِينَ حَيْثُ وَجَدْتُمُوهُمْ ] ئه‌گه‌ر چوار مانگه‌ حه‌رامه‌كه‌ ته‌واو بوو (ذو القعدة و ذو الحجة و محرم و رجب) كه‌ خوای گه‌وره‌ مۆڵه‌تی به‌كافران دا ئه‌وا له‌ هه‌ر شوێنێك موشریكانتان بینی بیانكوژن (ته‌نها له‌ حه‌ره‌م نه‌بێت) له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ڵێن و په‌یمان له‌ نێوانتاندا نه‌ماوه‌ [ وَخُذُوهُمْ وَاحْصُرُوهُمْ ] وه‌ به‌دیلی بیانگرن وه‌ گه‌مارۆیان بده‌ن و قه‌ده‌غه‌یان بكه‌ن له‌وه‌ی كه‌ هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن له‌ شاره‌كاندا [ وَاقْعُدُوا لَهُمْ كُلَّ مَرْصَدٍ ] وه‌ له‌ هه‌موو ڕێگایه‌كدا بۆیان دانیشن و له‌ كه‌میندابن بۆیان [ فَإِنْ تَابُوا وَأَقَامُوا الصَّلَاةَ وَآتَوُا الزَّكَاةَ فَخَلُّوا سَبِيلَهُمْ ] به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتو ته‌وبه‌یان كردو له‌ كوفرو گه‌ڕانه‌وه‌و نوێژه‌كانیان كردو زه‌كاتی ماڵیاندا واته‌: موسڵمان بوون ئه‌و كاته‌ ئێوه‌ ڕێگه‌یان به‌رده‌ن نه‌ به‌دیل بیانگرن نه‌ كه‌مینیان بۆ دابنێن نه‌ بیانكوژن [ إِنَّ اللَّهَ غَفُورٌ رَحِيمٌ (٥) ] به‌راستى خوای گه‌وره‌ زۆر لێخۆشبوو به‌به‌زه‌ییه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ته‌وبه‌ ئه‌كه‌ن و ئه‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ لای خواى گه‌وره‌.

6

وَإِنْ أَحَدٌۭ مِّنَ ٱلْمُشْرِكِينَ ٱسْتَجَارَكَ فَأَجِرْهُ حَتَّىٰ يَسْمَعَ كَلَٰمَ ٱللَّهِ ثُمَّ أَبْلِغْهُ مَأْمَنَهُۥ ۚ ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمْ قَوْمٌۭ لَّا يَعْلَمُونَ

خۆ ئه‌گه‌ر که‌سێک له هاوه‌ڵگه‌ران داوای په‌نای لێ کردیت (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)، ئه‌ی ئیماندار)، ئه‌وه تۆیش په‌نای بده هه‌تا گوێی له فه‌رمووده‌که‌ی خوا (قورئان) ده‌بێت، پاشان بیگه‌یه‌نه به‌و شوێنه‌ی ده‌یه‌وێت و (ماڵ و گیان و ژیانی) تیایدا پارێزراوه‌، ئه‌م میهره‌بانیه له‌به‌ر ئه‌وه‌یه ئه‌وانه که‌سانێکن نازانن (خواناسی چیه‌).

{قورئان فەرموودەو فەرمایشتی خوای گەورەیەو دروستكراو نیە}

[ وَإِنْ أَحَدٌ مِنَ الْمُشْرِكِينَ اسْتَجَارَكَ فَأَجِرْهُ ] ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌ موشریكان په‌نای بۆ هێنایت ئه‌وا تۆ په‌نای بده‌ [ حَتَّى يَسْمَعَ كَلَامَ اللَّهِ ] تا كه‌لامی خوای گه‌وره‌ ئه‌بیستێ، واته‌: قورئانی پیرۆز، (ئه‌م ئایه‌ته‌ به‌ڵگه‌یه‌كی ڕاشكاوه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ قورئان كه‌لام و فه‌رمووده‌ی خوای گه‌وره‌یه‌و دروستكراو نیه‌) [ ثُمَّ أَبْلِغْهُ مَأْمَنَهُ ] دوای ئه‌وه‌ی كه‌ كه‌لامی خوای گه‌وره‌ی بیست (قورئانى پیرۆز) بیگه‌یه‌نه‌وه‌ به‌ شوێنی ئه‌مینی خۆی [ ذَلِكَ بِأَنَّهُمْ قَوْمٌ لَا يَعْلَمُونَ (٦) ] له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مانه‌ كه‌سانێكن كه‌ زانیاریه‌كی باشیان نیه‌ كه‌ خێرو شه‌ڕیان بۆ لێك جیا بكاته‌وه‌.

7

كَيْفَ يَكُونُ لِلْمُشْرِكِينَ عَهْدٌ عِندَ ٱللَّهِ وَعِندَ رَسُولِهِۦٓ إِلَّا ٱلَّذِينَ عَٰهَدتُّمْ عِندَ ٱلْمَسْجِدِ ٱلْحَرَامِ ۖ فَمَا ٱسْتَقَٰمُوا۟ لَكُمْ فَٱسْتَقِيمُوا۟ لَهُمْ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ يُحِبُّ ٱلْمُتَّقِينَ

چۆن په‌یمان ده‌بێت بۆ هاوه‌ڵگه‌ران (ئه‌وانه‌ی که چه‌نده‌ها جار په‌یمان ده‌شکێنن)، لای خواو لای پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی (په‌یمان نابێت)؟! جگه له‌وانه‌ی که له پاڵ مزگه‌وتی حه‌رام و (که‌عبه‌دا) په‌یمانتان (له‌گه‌ڵیاندا مۆرکرد) هه‌تا ئه‌وان پابه‌ند و ڕاست و دروست بن له‌سه‌ر په‌یمانه‌که‌یان به‌رامبه‌ر ئێوه‌وه‌، ئه‌وه ئێوه‌ش پابه‌ندو ڕاست و ڕه‌وان بن بۆیان، چونکه به‌ڕاستی خوا پارێزکارانی خۆش ده‌وێت.

[ كَيْفَ يَكُونُ لِلْمُشْرِكِينَ عَهْدٌ عِنْدَ اللَّهِ وَعِنْدَ رَسُولِهِ إِلَّا الَّذِينَ عَاهَدْتُمْ عِنْدَ الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ ] ئه‌سته‌مه‌ چۆن موشریكان عه‌هدو په‌یمانیان ئه‌بێت له‌گه‌ڵ خواو پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - له‌ كاتێكدا ئه‌وان كافرن ته‌نها ئه‌وانه‌ نه‌بێت كه‌ به‌ڵێنتان پێدان له‌لای (مسجد الحرام) له‌ رێككه‌وتننامه‌ى حوده‌یبیه‌، وه‌ به‌ڵێنه‌كه‌یان برده‌سه‌رو نه‌یانشكاند [ فَمَا اسْتَقَامُوا لَكُمْ فَاسْتَقِيمُوا لَهُمْ ] ئه‌وانه‌ی كه‌ له‌سه‌ر به‌ڵێنی خۆیان به‌رده‌وامن وه‌ نه‌یانشكاندووه‌ ئێوه‌ش له‌گه‌ڵیان به‌رده‌وام بن كه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - ئاگربه‌سته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ نه‌شكاندن تا قوڕه‌یش شكاندیان و پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - فه‌تحى مه‌ككه‌ى كرد له‌ مانگى ره‌مه‌زانى ساڵى هه‌شتى كۆچى، وه‌ له‌ خه‌ڵكى مه‌ككه‌ خۆش بوو كه‌ نزیكه‌ى دوو هه‌زار كه‌س بوون [ إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ الْمُتَّقِينَ (٧) ] به‌ڕاستى خوای گه‌وره‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆش ئه‌وێ كه‌ ته‌قوای خوای گه‌وره‌ ئه‌كه‌ن.

8

كَيْفَ وَإِن يَظْهَرُوا۟ عَلَيْكُمْ لَا يَرْقُبُوا۟ فِيكُمْ إِلًّۭا وَلَا ذِمَّةًۭ ۚ يُرْضُونَكُم بِأَفْوَٰهِهِمْ وَتَأْبَىٰ قُلُوبُهُمْ وَأَكْثَرُهُمْ فَٰسِقُونَ

چۆن (پابه‌ندی په‌یمان ده‌بن له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا، کاری چاک له‌وانه ناوه‌شێته‌وه‌) خۆ ئه‌گه‌ر له کاتێکدا ده‌ستیان به‌سه‌رتاندا بڕوات ئه‌وه هیچ سنوورێک ناپارێزن، نه‌خزمایه‌تی ده‌فامن، نه‌په‌یمان، به‌ده‌م و زاریان ڕازیتان ده‌که‌ن، دڵه‌کانیشیان دژو بێزارن له‌وه‌ی که به‌ده‌م ده‌یڵێن (دژی ڕاگرتنی په‌یمانه‌کانیانن) زۆربه‌شیان له سنوور ده‌رچوون و په‌یمان شکێنن.

{هاوبەشبڕیاردەران رەچاوی پەیمان‌و بەڵێن‌و خزمایەتی ناكەن}

[ كَيْفَ وَإِنْ يَظْهَرُوا عَلَيْكُمْ لَا يَرْقُبُوا فِيكُمْ إِلًّا وَلَا ذِمَّةً ] چۆن خوای گه‌وره‌ عه‌هدو به‌ڵێنی ئه‌بێت له‌گه‌ڵ موشریكان كاتێك كه‌ ئه‌وان زاڵ بن به‌سه‌رتاندا ئه‌و كاته‌ ئاگای خزمایه‌تی و عه‌هدو په‌یمان نازانن و ئه‌یشكێنن [ يُرْضُونَكُمْ بِأَفْوَاهِهِمْ وَتَأْبَى قُلُوبُهُمْ ] به‌ ده‌م ڕازیتان ئه‌كه‌ن و موجامه‌له‌تان ئه‌كه‌ن به‌ڵام به‌ دڵ ئه‌و قسانه‌ی ئه‌یكه‌ن ڕه‌تی ئه‌كه‌نه‌وه‌و باوه‌ڕیان به‌و قسانه‌ی خۆیان نیه‌ كه‌ ئه‌یكه‌ن [ وَأَكْثَرُهُمْ فَاسِقُونَ (٨) ] وه‌ زۆربه‌یان فاسقن و له‌ گوێڕایه‌ڵى خواى گه‌وره‌ ده‌رچوونه‌.

9

ٱشْتَرَوْا۟ بِـَٔايَٰتِ ٱللَّهِ ثَمَنًۭا قَلِيلًۭا فَصَدُّوا۟ عَن سَبِيلِهِۦٓ ۚ إِنَّهُمْ سَآءَ مَا كَانُوا۟ يَعْمَلُونَ

(هاوه‌ڵگه‌ران نرخیان بۆ ئایه‌ته‌کانی خوای گه‌وره دانه‌ناوه‌) ئه‌وانه به ئایه‌ته‌کانی خوا پاره‌و ده‌ستمایه‌یه‌کی که‌می دنیایان کڕی و گۆڕیانه‌وه (ئایه‌ته‌کانی خوایان گۆڕیه‌وه به‌نرخێکی که‌م و هه‌رزان) و ئینجا پشتیان هه‌ڵکرد له ڕێگه‌ی خوا، ڕێگری خه‌ڵکیشیان لێ ده‌کرد، به‌ڕاستی ئه‌و (خوا نه‌ناسانه‌) ناپه‌سه‌ند بوو ئه‌و کارو کرده‌وه‌یه‌ی که ده‌یانکردو ئه‌نجامیان ده‌دا.

[ اشْتَرَوْا بِآيَاتِ اللَّهِ ثَمَنًا قَلِيلًا ] ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌یان گۆڕیه‌وه‌ به‌ نرخێكی كه‌م كه‌ دونیایه‌و شوێنى نه‌كه‌وتن، وه‌ وه‌فایان نه‌بوو به‌رامبه‌ر عه‌هدو په‌یمانه‌كان [ فَصَدُّوا عَنْ سَبِيلِهِ ] وه‌ ڕێگریان كرد له‌ دینى خوای گه‌وره‌ [ إِنَّهُمْ سَاءَ مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ (٩) ] به‌ڕاستی ئه‌مه‌ خراپترین كارێكه‌ كه‌ ئه‌وان كردبێتیان.

10

لَا يَرْقُبُونَ فِى مُؤْمِنٍ إِلًّۭا وَلَا ذِمَّةًۭ ۚ وَأُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلْمُعْتَدُونَ

ئه‌وانه ده‌رباره‌ی هیچ ئیماندارێک سنووری خزمایه‌تی و په‌یمان ڕه‌چاو ناکه‌ن و ناپارێزن، هه‌ر ئا ئه‌وانه‌شن ده‌ستدرێژکاران.

[ لَا يَرْقُبُونَ فِي مُؤْمِنٍ إِلًّا وَلَا ذِمَّةً ] له‌ ئیمانداردا ڕه‌چاوی هیچ شتێك ناكه‌ن نه‌ خزمایه‌تى نه‌ به‌ڵێن و په‌یمان [ وَأُولَئِكَ هُمُ الْمُعْتَدُونَ (١٠) ] وه‌ ئه‌م كافرانه‌ هه‌میشه‌ ده‌ستدرێژیكارن وه‌ سنوور ئه‌به‌زێنن.

Commentary: Rebar Kurdish Tafsir. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.