Muslim99Muslim99
← Tafsir library

8. Al-Anfaal

The Spoils of War · Medinan · 75 ayahs

سُورَةُ الأَنفَالِ

Reading Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies

Ayahs 31–40 of 75

31

وَإِذَا تُتْلَىٰ عَلَيْهِمْ ءَايَٰتُنَا قَالُوا۟ قَدْ سَمِعْنَا لَوْ نَشَآءُ لَقُلْنَا مِثْلَ هَٰذَآ ۙ إِنْ هَٰذَآ إِلَّآ أَسَٰطِيرُ ٱلْأَوَّلِينَ

کاتێکیش ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی ئێمه به‌سه‌ر بێ باوه‌ڕاندا ده‌خوێنرێته‌وه‌، ئه‌وه ده‌ڵێن: به‌ڕاستی ئێمه بیستمان و ئه‌گه‌ر بمانویستایه ئه‌وه وێنه‌ی ئه‌وه‌مان ده‌گوت!!، ئه‌م بابه‌تانه جگه له داستانی پێشینان شتێکی تر نیه‌!!

ھەرکاتێک ئایەتەکانی ئێمەیان بەسەردا بخوێنیتەوە، بەیاخی بوون لەھەق و لوت بەرزیەوە دەڵێن: پێشتر نمونەی ئەمەمان بیستووە، ئەگەر بمانەویستایە ھاوشێوەی ئەم قورئانەمان دەووت، ئەو قورئانەی کە بیستمان ھەر قسەو ئەفسانەی پێشینانە، بۆیە ئێمە باوەڕی پێ ناکەین.

Al-Anfaal 8:31Listen in Qur'an →
32

وَإِذْ قَالُوا۟ ٱللَّهُمَّ إِن كَانَ هَٰذَا هُوَ ٱلْحَقَّ مِنْ عِندِكَ فَأَمْطِرْ عَلَيْنَا حِجَارَةًۭ مِّنَ ٱلسَّمَآءِ أَوِ ٱئْتِنَا بِعَذَابٍ أَلِيمٍۢ

یادی ئه‌و کاته بکه‌ره‌وه که بێ باوه‌ڕان وتیان: خوایه ئه‌گه‌ر ئه‌م دین و به‌رنامه و قورئانه ڕاسته‌، له‌لایه‌ن تۆیشه‌وه ڕه‌وانه کراوه‌، ئه‌وه به‌رد له ئاسمانه‌وه ببارێنه به‌سه‌رماندا، یان به‌ڵاو سزایه‌کی به‌ئێشمان بۆ بهێنه‌!!.

- ئەی پێغەمبەر- وە بیرخۆت بھێنەرەوە کاتێک بتپەرست و موشریکەکان وتیان: ئەی خوایە ئەگەر ئەم قورئانەی کە موحەممەد ھێناویەتی ھەق و ڕاستە و لەلایەن تۆوە ھاتووە، ئەوا لە ئاسمانەوە بەردبارانمان بکە و لەناومان ببە، یان سزایەکی بە ئازارمان بۆ بھێنە، ئەوان ئەوەیان وت وەک ڕۆچوون لە بێباوەڕی و سەرکەشی خۆیاندا.

Al-Anfaal 8:32Listen in Qur'an →
33

وَمَا كَانَ ٱللَّهُ لِيُعَذِّبَهُمْ وَأَنتَ فِيهِمْ ۚ وَمَا كَانَ ٱللَّهُ مُعَذِّبَهُمْ وَهُمْ يَسْتَغْفِرُونَ

بێگومان خوای گه‌وره (به‌قسه‌ی ئه‌وان ناکات) به‌ڵاو سزا نادات به‌سه‌ریاندا، له‌کاتێکدا تۆ له‌ناویاندا بیت (به ئومێدی ئه‌وه‌ی که هه‌ندێکیان باوه‌ڕ بهێنن)، هه‌روه‌ها خوایش سزاده‌ر نیه له‌کاتێکدا ئه‌وان داوای لێخۆشبوون بکه‌ن.

- ئەی پێغەمبەر - خوای گەورە سزای ئومەتەکەت نادات و لەناویان نابات ھەتا تۆ زیندوو بیت و لە ناویاندا بیت - جا ئەو ئوممەتە بێت کە ڕازی بوون بە ئیسلام، یان ئەو ئوممەتە بێت کە بانگەوازیان دەکەیت - بوونی تۆ لە نێویاندا مایەی دڵنیا بوونیانە لەوەی خوا سزایان نادات، وە خوای گەورە سزایان نادات مادام ئەوان داوای لێبوردن لە خوای گەورە بکەن لە تاوان و گوناھەکانیان.

Al-Anfaal 8:33Listen in Qur'an →
34

وَمَا لَهُمْ أَلَّا يُعَذِّبَهُمُ ٱللَّهُ وَهُمْ يَصُدُّونَ عَنِ ٱلْمَسْجِدِ ٱلْحَرَامِ وَمَا كَانُوٓا۟ أَوْلِيَآءَهُۥٓ ۚ إِنْ أَوْلِيَآؤُهُۥٓ إِلَّا ٱلْمُتَّقُونَ وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَهُمْ لَا يَعْلَمُونَ

ئایا چی هه‌یه بۆ ئه‌وان که خوا سزایان نه‌دات؟! له‌کاتێکدا که ئه‌وان ڕێگری ده‌که‌ن و نایه‌ڵن خه‌ڵکی ڕووبکاته مزگه‌وتی حه‌رام (که‌عبه‌)، ئه‌وانه هه‌ر شایسته‌ی ئه‌وه نین که سه‌رپه‌رشتیاری بن، هیچ تاقمێک شایسته‌ی سه‌رپه‌رشتیاری که‌عبه نیه بێجگه له خواناس و پارێزکاران، به‌ڵام زۆربه‌شیان (له‌و ڕاستیانه‌) بێئاگان.

چی شتێک ھەیە ببێتە ڕێگر لەوەی خوای گەورە سزایان نەدات، لەکاتێکدا ئەوان ئەوەی سزادانیان واجب دەکات ئەنجامیانداوە لەڕێگری کردنی خەڵکی لە تەوافی مزگەوتی حەرام و نوێژ کردن تێیدا؟ بتپەرستەکان دۆست و پشتیوانی خوای گەورە نین، بەڵکو دۆست و پشتیوانی خوا تەنھا خواناسانن، ئەوانە کە فەرمانەکانی بەجێ دەھێنن و دوور دەکەونەوە لە ڕێگریەکانی، بەڵام زۆربەی بتپەرست و موشریکەکان ئەوە نازانن، لەکاتێکدا ئەوان بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ئەوان دۆست و پشتیوانی خوان، لەکاتێکدا ئەوان دۆست و پشتیوانی ئەو نین.

Al-Anfaal 8:34Listen in Qur'an →
35

وَمَا كَانَ صَلَاتُهُمْ عِندَ ٱلْبَيْتِ إِلَّا مُكَآءًۭ وَتَصْدِيَةًۭ ۚ فَذُوقُوا۟ ٱلْعَذَابَ بِمَا كُنتُمْ تَكْفُرُونَ

ئه‌وانه نزا و پاڕانه‌وه‌شیان له‌لای ماڵی خوادا (که‌عبه‌ی پیرۆز) جگه له فیکه‌کێشان و چه‌پڵه لێدان شتێکی تر نه‌بووه‌، که‌وابوو بچێژن سزای کوشتن و دیلی (له غه‌زای به‌دردا) به‌وه‌ی که ئێوه بێ باوه‌ڕو له خوا یاخی ده‌بوون.

نوێژ و نزا و پاڕانەوەی بتپەرست و موشریکەکان لەلای مزگەوتی حەرام لە ڕوی ڕاستی و گوێرایەڵیەوە نیە، بەڵکو ھەر فیکە و چەپڵە و ھەرا و ھۆسەیە، دەسا - ئەی بتپەرست و موشریکینە- سزا بچەژن، بەکوشتن و بە دیل گرتنتان لە ڕۆژی بەدردا بە ھۆی بێباوەڕیتان بە خوای گەورە و بە درۆدانانی پێغەمبەرەکەیەوە سزای دان.

Al-Anfaal 8:35Listen in Qur'an →
36

إِنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ يُنفِقُونَ أَمْوَٰلَهُمْ لِيَصُدُّوا۟ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ ۚ فَسَيُنفِقُونَهَا ثُمَّ تَكُونُ عَلَيْهِمْ حَسْرَةًۭ ثُمَّ يُغْلَبُونَ ۗ وَٱلَّذِينَ كَفَرُوٓا۟ إِلَىٰ جَهَنَّمَ يُحْشَرُونَ

بێگومان ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕن، ماڵ و سامانی خۆیان به‌خت ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێنه‌یی به‌ربه‌ست دانێن و ڕێگری بکه‌ن له به‌رده‌م ئاین و ڕێبازی خوادا، جا ماڵ و سامانیان له ئاینده‌دا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته خه‌رج ده‌که‌ن! پاشان ده‌بێته په‌شیمانی و داخ و حه‌سره‌ت له‌سه‌ریان، له‌دوایدا شکست ده‌هێنن، بێگومان ئه‌وانه‌ش که بێ باوه‌ڕ بوون بۆ دۆزه‌خ کۆ ده‌کرێنه‌وه و ڕاپێچ ده‌کرێن.

بێگومان ئەوانەی بێباوەڕ بوون بە خوا ماڵ و سامانی خۆیان بەخت دەکەن بۆ ڕێگە گرتنی خەڵکی لە ڕێبازی خوا، ئەوان ماڵ و سامانیان بەخت دەکەن، بەڵام ئەوەی مەبەستیانە بەدەستی ناھێنن، بۆیە سەرەنجامی بەخت کردنی ئەو ماڵ و سامانەیان تەنھا پەشیمان وداخ و خەفەتە، چونکە ماڵ و سامانەکەیان لەدەست چوو لەگەڵ ئەوەش کە مەبەستیان بوو نەھاتەدی، پاشانیش ھەر ژێر دەکەون و باوەڕداران سەردەکەون بەسەریاندا، وە ئەوانەی بێباوەڕن لە ڕۆژی دواییدا پەل کێشی ئاگری دۆزەخ دەکرێن، وە دەچنە ناویەوە و بەھەمیشەیی و ھەتا ھەتاییش تێیدا دەمێننەوە.

Al-Anfaal 8:36Listen in Qur'an →
37

لِيَمِيزَ ٱللَّهُ ٱلْخَبِيثَ مِنَ ٱلطَّيِّبِ وَيَجْعَلَ ٱلْخَبِيثَ بَعْضَهُۥ عَلَىٰ بَعْضٍۢ فَيَرْكُمَهُۥ جَمِيعًۭا فَيَجْعَلَهُۥ فِى جَهَنَّمَ ۚ أُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلْخَٰسِرُونَ

(به‌سه‌رهات و ڕووداوه‌کان) بۆ ئه‌وه‌یه که: خوا که‌سانی ده‌روون پیس و ناپاک له‌که‌سانی ده‌روون خاوێن و پاک جیا بکاته‌وه و پیس و ناپاکه‌کانیش له‌سه‌ریه‌ک که‌ڵه‌که بکات و هه‌موویان بدات به مل یه‌کدا بۆ ئه‌وه‌ی کۆیان بکاته‌وه به‌گشتی، ئینجا فڕێیان بداته ناو دۆزه‌خه‌وه‌، ئا ئه‌وانه هه‌ر خۆیان خه‌ساره‌تمه‌ند و زه‌ره‌رمه‌ندن.

ئەو بێباوەڕانەی کە ماڵ و سامانیان بەخت کرد لە پێناو ڕێگری کردن لە ڕێبازی خوا پەلکیش و کەمەندکێشی ئاگری دۆزەخ دەکرێن تاوەکو خوا دەستە و تاقمی بێباوەڕانی پیس و چەپەڵ لە دەستە و تاقمی باوەڕدارانی پاکوخاوێن جیاکاتەوە، وە بۆ ئەوەش مرۆڤی پیس و چەپەڵ و خوا نەناس خۆیان و ماڵ و سامان و کار و کردەوەیان لەسەریەک ھەڵچنێ، وە پاشان لە دۆزەخدا ھەموویان کۆ بکاتەوە، بێ بەخت و خەسارۆمەندی ڕاستەقینە ئەوانەن، چونکە خۆیان و کەسوکاریشیان لە ڕۆژی قیامەتدا زیان پێگەیاند.

Al-Anfaal 8:37Listen in Qur'an →
38

قُل لِّلَّذِينَ كَفَرُوٓا۟ إِن يَنتَهُوا۟ يُغْفَرْ لَهُم مَّا قَدْ سَلَفَ وَإِن يَعُودُوا۟ فَقَدْ مَضَتْ سُنَّتُ ٱلْأَوَّلِينَ

ئه‌ی محمد(صلى الله عليه وسلم) به‌کافران بڵێ: ئه‌گه‌ر کۆڵ بده‌ن و واز بهێنن و(باوه‌ڕبهێنن)، ئه‌وه بێگومان چاوپۆشی له گوناهی ڕابردوویان ده‌کرێت، خۆ ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێنه‌وه‌و به‌به‌رده‌وامی دژایه‌تی (ئاینی خوا) بکه‌ن، جا ئه‌وه به‌ڕاستی یاسای نه‌ته‌وه یاخی بووه پێشینه‌کانیان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێت.

- ئەی پێغەمبەر- بەو بێباوەڕانەی ھۆزەکەت بڵێ کە باوەڕیان بە خوا و پێغەمبەرەکەی نیە: ئەگەر بێتو واز لە بێباوەڕی بە خوا و پێغەمبەرەکەی بھێنن، وە واز بھێنن لە ڕێگری کردنی خەڵکی باوەڕدار لە ڕێبازی خوا، لە ھەرچی ڕابردویانە چاوپۆشی دەکرێت و خوا لە ھەرچی گوناھیانە خۆش دەبێت، چونکە ھاتنە ناو ئیسلام ھەرچی ڕابردوی مرۆڤە لەگوناھ و تاوان ھەمووی لە ناو دەبات، خۆ ئەگەر بگەڕێنەوە سەر بێباوەڕیەکەی خۆیان ئەوا سوننەت و دابی خوای گەورە تێپەری بەسەر پێشووەکاندا، خوای گەورە چۆن ماڵ و جێگا و وڵاتی وێران کردن و سزاکەی لە دونیادا بۆ پێش خستن، ھەر بەو شێوەیە بەسەر ئەمانیشی دەھێنێت ئەگەر تەوبە نەکەن و نەگەڕێنەوە و واز لە بێباوەڕی نەھێنن.

Al-Anfaal 8:38Listen in Qur'an →
39

وَقَٰتِلُوهُمْ حَتَّىٰ لَا تَكُونَ فِتْنَةٌۭ وَيَكُونَ ٱلدِّينُ كُلُّهُۥ لِلَّهِ ۚ فَإِنِ ٱنتَهَوْا۟ فَإِنَّ ٱللَّهَ بِمَا يَعْمَلُونَ بَصِيرٌۭ

(ئه‌ی ئیمانداران) ئێوه‌ش بجه‌نگن دژ به‌کافرو خوانه‌ناسان تا فیتنه و ئاشووب و ئازاردانی موسڵمان نه‌مێنێت و (ئه‌و خه‌ڵکه سه‌ربه‌ست بن له هه‌ڵبژاردنی به‌رنامه و ئایندا)، تا دین و فه‌رمانبه‌رداری هه‌ر هه‌مووی بۆ خوا بێت، جا ئه‌گه‌ر بێ باوه‌ڕان کۆڵ بده‌ن، ئه‌وه بابزانن به‌ڕاستی خوا بینایه به‌هه‌موو ئه‌و کارو کرده‌وانه‌ی که ده‌یکه‌ن.

- ئەی باوەڕداران - لەگەڵ دوژمنە بێباوەڕەکانتان بجەنگن و بە شەڕ بێن تاوەکو بتپەرست و شیرک و بێباوەڕی لە بن دێت و ڕێگری خەڵکی لە ڕێبازی خوا کۆتایی دێت، وە دینداری و گوێڕایەڵی ھەر بۆ خوای تاک و تەنھا و بێ ھاوەڵ دەبێت، ئەگەر ھاتوو بێباوەڕان وازیان ھێنا لە بتپەرستی و بێباوەڕی و ڕێگری کردنی خەڵکی لە ڕێبازی خوا ئێوەیش وازیان لێ بھێنن، بێگومان خوای گەورە ئاگاداری کاروکردەوەیانە، وە ھیچ شتێکیشی لا نھێنی و شاراوە نیە.

Al-Anfaal 8:39Listen in Qur'an →
40

وَإِن تَوَلَّوْا۟ فَٱعْلَمُوٓا۟ أَنَّ ٱللَّهَ مَوْلَىٰكُمْ ۚ نِعْمَ ٱلْمَوْلَىٰ وَنِعْمَ ٱلنَّصِيرُ

خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و خوانه‌ناسانه هه‌ر پشتهه‌ڵکه‌ن و واز نه‌هێنن، ئه‌وه بزانن که خوا پشتیوان و سه‌رپه‌رشتیارتانه که پشتیوانێکی چاک و یارمه‌تی ده‌رێکی چاکه‌.

وە ئەگەر ھاتوو پشتیان ھەڵکرد و گوێیان نەگرت لەوەی فەرمانیان پێکراوە کەواز بھێنن لە بێباوەڕی و ڕێگری کردنی خەڵکی لە ڕێبازی خوا، ئەوا دڵنیابن - ئەی باوەڕداران - کە خوای گەورە سەرخەری ئێوەیە بەسەریاندا، بێگومان خوای گەورە باشترین دۆست و پشتیوانە بۆ ئەوانەی کە دۆستی خوان، وە باشترین سەرخەریشە بۆ ئەوانەی خوا سەریان دەخات، ھەرکەسێک خوا پشتیوانی بێت بەڕاستی سەرکەوتووە، وە ھەر کەسیش خوا سەری بخات بێگومان بردویەتیەوە.

Al-Anfaal 8:40Listen in Qur'an →

Commentary: Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.