Muslim99Muslim99
← Tafsir library

8. Al-Anfaal

The Spoils of War · Medinan · 75 ayahs

سُورَةُ الأَنفَالِ

Reading Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies

Ayahs 71–75 of 75

71

وَإِن يُرِيدُوا۟ خِيَانَتَكَ فَقَدْ خَانُوا۟ ٱللَّهَ مِن قَبْلُ فَأَمْكَنَ مِنْهُمْ ۗ وَٱللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌ

خۆ ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت خیانه‌ت و پیلان دژ به تۆ (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)) بگێڕن، ئه‌وه به‌ڕاستی ئه‌وانه پێشتر خیانه‌تیان له خوا کردووه (به‌وه‌ی که شه‌ریک و هاوه‌ڵیان بۆ بڕیارداوه‌)، ئینجا خوا ده‌سه‌ڵاتی لێسه‌ندن و ئێوه‌ی زاڵ کرد به‌سه‌ریاندا، بێگومان خوا زانایه (به پیلانیان) و دانایه (به چۆنیه‌تی سنوور دانان بۆیان).

ئەی موحەممەد ئەگەر دیلەکان بەموسڵمان بوونی سەر زارەکیان دەیانویست فڕت وفێل وخیانەتت لێ بکەن، ئەوا پێشتریش لەگەڵ خوا خیانەتیان کرد (چونکە بتپەرست بوون)، ئەوسا خوای گەورەش ئێوەی سەرخست بەسەریاندا، ئەوەی کوژرا کوژرا وئەوەشی بەدیل گیرا بەدیل گیرا، ئەوا باچاوەڕوانی ھاوشێوەی ئەم شکستەیان بکەن ئەگەر جارێکی تر بگەڕێنەوە سەر کاری پێشوویان، بێگومان خوای گەورە زانا وشارەزایە بەدروستکراوەکانی وە بەزانایە کەچی شتێکیش بەرژەوەندی ئەوانی تێدایە، وە زۆریش دانا وکاربەجێیە لەبەڕێوەبردنی دروستکراوەکانیدا

Al-Anfaal 8:71Listen in Qur'an →
72

إِنَّ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَهَاجَرُوا۟ وَجَٰهَدُوا۟ بِأَمْوَٰلِهِمْ وَأَنفُسِهِمْ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ وَٱلَّذِينَ ءَاوَوا۟ وَّنَصَرُوٓا۟ أُو۟لَٰٓئِكَ بَعْضُهُمْ أَوْلِيَآءُ بَعْضٍۢ ۚ وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَلَمْ يُهَاجِرُوا۟ مَا لَكُم مِّن وَلَٰيَتِهِم مِّن شَىْءٍ حَتَّىٰ يُهَاجِرُوا۟ ۚ وَإِنِ ٱسْتَنصَرُوكُمْ فِى ٱلدِّينِ فَعَلَيْكُمُ ٱلنَّصْرُ إِلَّا عَلَىٰ قَوْمٍۭ بَيْنَكُمْ وَبَيْنَهُم مِّيثَٰقٌۭ ۗ وَٱللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرٌۭ

به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه و کۆچیان کردووه‌و تێکۆشاون له پێناوی ئاینی خوادا به خۆیان و ماڵ و سامانیانه‌وه‌، ئه‌وانه‌ش که پێشوازیان له کۆچبه‌ران کردو له‌ماڵ و حاڵی خۆیاندا جێیان کردنه‌وه و پشتگیریان کردن، ئا ئه‌وانه هه‌ندێکیان پشتیوانی هه‌ندێکی تریانن، ئه‌وانه‌ش که باوه‌ڕیان هێناوه‌و کۆچیان نه‌کردووه‌، ئه‌وه بۆتان نیه پشتگیریان بکه‌ن له‌هیچ شتێکدا هه‌تا ئه‌وانیش کۆچ ده‌که‌ن (بۆ به‌هێزکردنی ده‌وڵه‌تی ئیسلام)، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و ئیماندارانه‌ی (که کۆچیان نه‌کردووه‌) داوای یارمه‌تی و پشتگیریان له ئێوه کرد بۆ سه‌رخستنی ئاینی ئیسلام، ئه‌وه پێویسته له‌سه‌رتان بکه‌ن، جگه له‌سه‌ر ئه‌و عه‌شره‌ت و لایه‌نه‌ی که‌له نێوان ئێوه و ئه‌واندا په‌یمانێک هه‌بێت (ئه‌و په‌یمانه مه‌شکێنن)، خوای گه‌وره‌ش بینایه به‌و کارو کرده‌وانه‌ی که ده‌یکه‌ن.

بێگومان ئەوانەی باوەڕیان ھێنا بەخوا و پێغەمبەرەکەیان بەڕاست دانا، وە کاریان بەشەریعەتەکەی کرد، وە لە وڵاتی بێباوەڕانەوە کۆچیان کرد بۆ وڵاتی ئیسلام، یان بۆ جێگایەکی تر کە بە دڵنیایی خوایان تێدا دەپەرست، وە بە بەخشینی ماڵ و سەروەت و سامان و گیانی خۆیان لە پێناو بەرزی و وشەی (اللە) دا جیھادیان کرد و تێکۆشان، وە ئەوانەیش کە لە جێگا و ماڵەکانی خۆیاندا جێگایان کردنەوە و حەواندنیانەوە، وە بوونە پشتیوان و دۆست و سەرخەریان، ئەو کۆچەریانە لەگەڵ ئەوانەیش کەبوونە پشتیوان و یارمەتیدەریان لە دانیشتوانی شاری مەدینە ھەندێکیان دۆست و پشتیوان ھەندێکی تریانن لەسەرخستن و یارمەتی و کۆمەک کردنی یەکتری، وە ئەو کەسانەیش باوەڕیان ھێنا بە خوا و ھەر لەمەککەیش مانەوە و کۆچیان نەکرد بۆ مەدینە -ئەی باوەڕداران- ئەوە لەسەرتان نییە کەیارمەتیان بدەن و بیانپارێزن تاوەکو ئەو کاتەی ئەوانیش کۆچ دەکەن لە پێناو خوای گەورە، خۆ ئەگەر بێباوەڕان زوڵم و ستەمیان لێکردن، ئەوانیش داوای یارمەتی و کۆمەکیان لە ئێوە کرد، ئەوا یارمەتیان بدەن و سەریان بخەن بەسەر دوژمنەکانیاندا، مەگەر دژی ئەو بێباوەڕانە نەبێت کە لە گەڵ ئێوە پەیمانیان ھەیە، ئەو کاتە نابێت ئێوە یارمەتی ئەو باوەڕدارانە بدەن دژ بەوانەی کە پەیمانتان ھەیە لە گەڵیاندا، خوایش بە ھەموو کردوەکانتان بینایە، ھیچ شتێکی لە کاروکردەوەی ئێوەی لاشاراوە نییە، وە پاداشتی ھەموویشتان دەداتەوە.

Al-Anfaal 8:72Listen in Qur'an →
73

وَٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ بَعْضُهُمْ أَوْلِيَآءُ بَعْضٍ ۚ إِلَّا تَفْعَلُوهُ تَكُن فِتْنَةٌۭ فِى ٱلْأَرْضِ وَفَسَادٌۭ كَبِيرٌۭ

ئه‌وانه‌ش که بێ باوه‌ڕ بوون، هه‌ندێکیان پشتیوانی هه‌ندێکی تریانن و پشتیوانی له یه‌کتر ده‌که‌ن، خۆ ئه‌گه‌ر ئێوه‌ی ئیماندار کۆمه‌ک به‌یه‌کتر نه‌که‌ن و پشتی یه‌کتر نه‌گرن ئه‌وه له‌سه‌ر زه‌ویدا ناخۆشی و ناکۆکی و گوناهو تاوانی گه‌وره پێش دێت (ئازار و ناخۆشی بۆ ئێوه‌ی ئیماندار پێش دێت).

وە ئەوانەیش کە بێباوەڕن، کوفر و بێباوەڕی ھەموویان کۆدەکاتەوە، ھەندێکیان دۆست و پشتیوان و سەرخەری ھەندێکی تریانن، ئەوەی باوەڕدار بێت دۆستایەتیان ناکات و پشتیوانیان نابێت، ئەگەر ھاتوو پشتیوانی باوەڕداران نەبن و پشت ھەڵنەکەن لە بێباوەڕان و دوژمنایەتیان نەکەن ئەوا کارەساتێکی گەورە بۆ باوەڕداران دروست دەبێت، بەوەی کەس لە نێو برا دینیەکانی خۆیاندا بەدی ناکەن کە پشتیوان و سەرخەریان بێت، وە ئاژاوەیەکی ترسناک لەسەر زەوی دروست دەبێت کە دەبێتە ھۆی ڕێگری لە ئاینەکەی خوای گەورە.

Al-Anfaal 8:73Listen in Qur'an →
74

وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَهَاجَرُوا۟ وَجَٰهَدُوا۟ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ وَٱلَّذِينَ ءَاوَوا۟ وَّنَصَرُوٓا۟ أُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلْمُؤْمِنُونَ حَقًّۭا ۚ لَّهُم مَّغْفِرَةٌۭ وَرِزْقٌۭ كَرِيمٌۭ

ئه‌وانه‌ش باوه‌ڕیان هێناوه و کۆچیان کردوه و تێکۆشاون له پێناوی خوادا، ئه‌وانه‌ش جێگه‌ی کۆچبه‌رانیان کرده‌وه و (پێشوازیان کردن) و یارمه‌تیان دان، هه‌ر ئا ئه‌وانه بڕواداری ڕاسته‌قینه‌ن، (له به‌هه‌شتی به‌ریندا) بۆیان ئاماده‌یه لێخۆشبوون و ڕزق و ڕۆزی به‌پێزو پڕ به‌ره‌که‌ت و جوان و ڕازاوه‌.

ئەوانەی کە باوەڕیان بەخوا ھێنا و لە پێناو ئەویش کۆچیان کرد، وە ئەوانەیش کە کۆچەریەکانیان داڵدەدا و بوونە پشتیوان و سەرخەریان، ئەوانەی کە ئەوە سیفات و ڕەوشت و ئاکاریانە باوەڕداری ڕاستەقینە ئەوانەن، وە پاداشتیان لای خوای گەورە لێخۆشبوون و ڕزق و ڕۆزییەکی باش و نایاب، کە مەبەست پێی بەھەشتی نەبڕاوەیە.

Al-Anfaal 8:74Listen in Qur'an →
75

وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ مِنۢ بَعْدُ وَهَاجَرُوا۟ وَجَٰهَدُوا۟ مَعَكُمْ فَأُو۟لَٰٓئِكَ مِنكُمْ ۚ وَأُو۟لُوا۟ ٱلْأَرْحَامِ بَعْضُهُمْ أَوْلَىٰ بِبَعْضٍۢ فِى كِتَٰبِ ٱللَّهِ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ بِكُلِّ شَىْءٍ عَلِيمٌۢ

ئه‌وانه‌ش که باوه‌ڕیان هێناوه له دوای کۆچ کردنی یه‌که‌م و کۆچیان کردو هه‌وڵ و کۆششیاندا (له پێناوی گه‌یاندنی به‌رنامه‌ی خوا) له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا، ئا ئه‌وانه‌ش له ئێوه‌ن (پله‌ی ئێوه‌یان هه‌یه‌)، ئه‌وانه‌ش که (سه‌ره‌ڕای په‌یوه‌ندی ئیمانی) په‌یوه‌ندی خزمایه‌تیشیان هه‌یه‌، هه‌ندێکیان شایسته‌ترن به‌هه‌ندێکی تریانه‌وه له به‌رنامه‌ی خوادا (واته ئه‌وان شایسته‌ترن له میرات به‌ریدا بۆ یه‌کتری)، به‌ڕاستی خوا به هه‌موو شتێک زاناو ئاگایه‌.

وە ئەوانەیش کە دواتر باوەڕیان ھێنا، دوای ئەوانەی لە سەرەتاوە دەستیان پێشخست لە کۆچەری و پشتیوانکەرەکان، وە لە وڵاتی بێباوەڕانەوە - لەمەککەوە - کۆچیان کرد بۆ وڵاتی ئیسلام و موسڵمانان - بۆ مەدینە – وە دواتر بۆ ئەوەی وشەی (اللە) بەرز و پیرۆز بێت، وە وشەی کوفر و بێباوەڕیش نزم و سووک و ڕسوا بێت جیھاد و تێکۆشانیان کرد، ئەوانە لە ئێوەن -ئەی باوەڕداران- ئێوە ھەرچی ھەق و مافتان ھەیە ئەوانیش ھەیانە، وە چیش لەسەر ئێوە واجبە لە سەر ئەوانیش ھەر واجبە، وە ئەوانەیش کە خزمی یەکترن ھەندێکیان بۆ ھەندێکی تریان لە پێشترن بۆ وەرگرتنی میرات یەکتر، لەوانەی کە باوەڕدارن و کۆچیان کردووە (پێشتر ئەوانەی باوەڕدار بوونایە میراتیان لە یەکتری وەردەگرت، بەڵام پاش ئەم ئایەتە ئەو حکومە ھەڵگیرا و خزم و نزیکەکان بەو شێوەی کە لە قورئاندا ھاتووە میراتی لە یەکتری وەردەگرن) بێگومان خوای گەورە بە ھەموو شتێک زانایە، ھیچ شتێکی لا نھێنی و شاراوە نییە، وە ئەو دەزانێت چی شتێک بەرژەوەندی بەندەکانی تێدایە تا بیکاتە شەریعەت و یاسا و ڕێسا بۆیان.

Al-Anfaal 8:75Listen in Qur'an →

Commentary: Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.