Muslim99Muslim99
← Tafsir library

8. Al-Anfaal

The Spoils of War · Medinan · 75 ayahs

سُورَةُ الأَنفَالِ

Reading Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies

Ayahs 61–70 of 75

61

۞ وَإِن جَنَحُوا۟ لِلسَّلْمِ فَٱجْنَحْ لَهَا وَتَوَكَّلْ عَلَى ٱللَّهِ ۚ إِنَّهُۥ هُوَ ٱلسَّمِيعُ ٱلْعَلِيمُ

جا ئه‌گه‌ر (دوژمنان) به‌لای ئاشتیدا دایانشکاند و حه‌زیان پێکرد تۆش (ئه‌ی محمد(صلى الله عليه وسلم)، ئه‌ی پێشه‌وا) ئاماده‌یی خۆت ده‌ربڕه و پشت به‌خوا ببه‌سته چونکه به‌ڕاستی ئه‌و زاته بیسه‌رو زانایه (له پیلان و نه‌خشه‌ی دوژمنان ئاگاداره‌).

ئەگەر دوژمنان مەیلی ئاشتەوایی و ئاگربەستیان کرد، وە وازیان ھێنا لە جەنگ کردن لەگەڵتان، تۆیش -ئەی پێغەمبەری خوا- مەیلی ئاشتەوایی بکە، وە پەیمانیان لەگەڵ ببەستە، وە پشت بەخوای گەورە ببەستە، ومتمانەت پێی ھەبێت، وە بزانە خوا زەلیلت ناکات، بەڕاستی خوای گەورە بیسەری گوفتارەکانیانە، وە زانایە بەنیەت و کاروکردەوەیان.

Al-Anfaal 8:61Listen in Qur'an →
62

وَإِن يُرِيدُوٓا۟ أَن يَخْدَعُوكَ فَإِنَّ حَسْبَكَ ٱللَّهُ ۚ هُوَ ٱلَّذِىٓ أَيَّدَكَ بِنَصْرِهِۦ وَبِٱلْمُؤْمِنِينَ

خۆ ئه‌گه‌ر خوانه‌ناسان (به داخوازی ڕێکه‌وتن و ئاشتی) ویستیان بتخه‌ڵه‌تێنن، ئه‌وه دڵنیابه که پشتیوانیی خوا به‌سه (که نه‌یه‌ڵێت بکه‌ویته ناو پیلان و نه‌خشه‌یانه‌وه‌) چونکه هه‌ر ئه‌و زاته کاتی خۆی پشتیوانیی لێکردیت و سه‌ری خستیت و ئیماندارانیشی کرده هۆیه‌ک بۆ به‌ده‌ستهێنانی سه‌رکه‌وتن...

- ئەی پێغەمبەری خوا- ئەگەر ئەوان ویستیان لە ڕێگای ئاگربەست و ئاشتەوایی و واز ھێنان لەجەنگ کردن، فڕوفێڵتان لێ بکەن، تاوەکو خۆیان ئامادە بکەن بۆ جەنگ و کوشتارتان، ئەوە بزانە تۆ خوای گەورەت بەسە کە پیلانیان و فێڵیان پووچەڵ بکاتەوە، ھەر ئەویشە بەسەرخستن و پشتیوانی کردنی خۆی و بەسەرخستن و پشتیوانی کردنی باوەڕدارانی کۆچەر و پشتیوانان بەھێزی کردویت.

Al-Anfaal 8:62Listen in Qur'an →
63

وَأَلَّفَ بَيْنَ قُلُوبِهِمْ ۚ لَوْ أَنفَقْتَ مَا فِى ٱلْأَرْضِ جَمِيعًۭا مَّآ أَلَّفْتَ بَيْنَ قُلُوبِهِمْ وَلَٰكِنَّ ٱللَّهَ أَلَّفَ بَيْنَهُمْ ۚ إِنَّهُۥ عَزِيزٌ حَكِيمٌۭ

دڵه‌کانیشیانی به‌ست به‌یه‌که‌وه‌، ئه‌گه‌ر هه‌رچی دارایی زه‌وی هه‌یه‌، هه‌ر هه‌موویت خه‌رج بکردایه تا دڵه‌کانیانت په‌یوه‌ند بکردایه به یه‌که‌وه‌، ئه‌وه نه‌تده‌توانی ئه‌و دڵانه په‌یوه‌ست بکه‌یت به‌یه‌که‌وه‌، به‌ڵام خوا (به‌هۆی ئاینی ئیسلامه‌وه‌) خۆشی و یه‌کێتی و برایه‌تی له نێوانیاندا به‌رپاکرد، چونکه به‌ڕاستی ئه‌و زاته باڵاده‌ست و دانایه‌.

خوای گەورە دڵی باوەڕدارانی یەکخست، ئەو باوەڕدارانەی کەخوای گەورە تۆی بەوان سەرخست، پاش ئەو ھەمووە گرفت و دوژمنایەتییە مێژووییەی سەردەمی نەفامییان لە ناودا بوو بەفەزڵی ئیسلام ئاشت بوونەوە، ئەگەر بێتو ھەرچی لەزەویدا ھەیە بتبەخشیایە بۆ ئەوەی دڵی لەیەک جودای ئەوانی پێ کۆ بکەیتەوە نەتدەتوانی دۆستی و تەبایی ئاوا لە دڵیاندا جێگیر بکەیت، بەڵام تەنھا خوای گەورە دڵی ئەوانی کۆکردەوە و تەبایی خستە نێوانیان، بێگومان ئەو خوایە بە دەسەڵاتە لە موڵکی خۆیدا وە ھیچ کەسێک زاڵ نابێت بەسەریدا، وە زۆر دانا و کاربەجێیە لە قەدەر و بەڕێوەبردن و شەریعەتەکەیدا.

Al-Anfaal 8:63Listen in Qur'an →
64

يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّبِىُّ حَسْبُكَ ٱللَّهُ وَمَنِ ٱتَّبَعَكَ مِنَ ٱلْمُؤْمِنِينَ

ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم): ته‌نها خوا به‌سه بۆ خۆت و ئه‌وانه‌ی شوێنت که‌وتوون له ئیمانداران که پشتگیر و یاریده‌ده‌رتان بێت.

ئەی پێغەمبەر، خوای گەورەت بەسە کە بتپارێزێت لە دوژمنەکانت، وە بەسە بۆ باوەڕدارانیش کە لە گەڵتن، بۆیە باوەڕ و متمانەت بەخوا ھەبێت وە تەنھا پشتیش بە ئەو ببەستە.

Al-Anfaal 8:64Listen in Qur'an →
65

يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّبِىُّ حَرِّضِ ٱلْمُؤْمِنِينَ عَلَى ٱلْقِتَالِ ۚ إِن يَكُن مِّنكُمْ عِشْرُونَ صَٰبِرُونَ يَغْلِبُوا۟ مِا۟ئَتَيْنِ ۚ وَإِن يَكُن مِّنكُم مِّا۟ئَةٌۭ يَغْلِبُوٓا۟ أَلْفًۭا مِّنَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ بِأَنَّهُمْ قَوْمٌۭ لَّا يَفْقَهُونَ

ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم): هانی ئیمانداران بده له‌سه‌ر جه‌نگ (دژی ئه‌وانه‌ی که کۆسپن له ڕێبازی گه‌یاندنی په‌یامی خوادا) ئه‌گه‌ر بیست که‌سی خۆڕاگر هه‌بێت له ئێوه‌، ئه‌وه زاڵ ده‌بن به‌سه‌ر دووسه‌د که‌سدا، خۆ ئه‌گه‌ر سه‌د که‌س له ئێوه هه‌بن، ئه‌وه به‌سه‌ر هه‌زار که‌س له‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕن زاڵ ده‌بن، چونکه به‌ڕاستی ئه‌وانه که‌سانێکن که تێناگه‌ن (چ هێزێک پشتیوانیی له ئێوه ده‌کات).

ئەی پێغەمبەر، ھانی باوەڕداران بدە بۆ جەنگ کردن لەگەڵ بێباوەڕان، وە بەھەموو ئەو شتانەی کە ورەیان بەھێز دەکات و ھیممەتیان چالاک دەکات ھانیان بدە، -ئەی باوەڕداران- ئەگەر ئێوە بیست جەنگاوەری خۆڕاگربن لە کاتی شەڕ و جەنگ کردن لەگەڵ بێباوەڕان ئەوا بە یارمەتی خوا زاڵ دەبن و سەردەکەون بەسەر دوو سەد جەنگاوەری بێباوەڕان، وە ئەگەر ھاتوو سەد کەسی خۆڕاگربن ئەوا زاڵ دەبن و سەردەکەون بەسەر ھەزار جەنگاوەری بێباوەڕاندا، ئەویش لەبەر ئەوەیە بێباوەڕان گەلێکن تێناگەن لە سوننەتی خوای گەورە کە ھەمیشە دۆست و خۆشەویستانی خۆی سەردەخات، وە دوژمانی لەناو دەبات، وە تێناگەن لە مەبەستی جەنگ و کوشتار کردن، ئەوان لەبەر بەدەستھێنانی پلە و پایەی بەرز لەم دونیایەدا جەنگ و کوشتار دەکەن.

Al-Anfaal 8:65Listen in Qur'an →
66

ٱلْـَٰٔنَ خَفَّفَ ٱللَّهُ عَنكُمْ وَعَلِمَ أَنَّ فِيكُمْ ضَعْفًۭا ۚ فَإِن يَكُن مِّنكُم مِّا۟ئَةٌۭ صَابِرَةٌۭ يَغْلِبُوا۟ مِا۟ئَتَيْنِ ۚ وَإِن يَكُن مِّنكُمْ أَلْفٌۭ يَغْلِبُوٓا۟ أَلْفَيْنِ بِإِذْنِ ٱللَّهِ ۗ وَٱللَّهُ مَعَ ٱلصَّٰبِرِينَ

(ئه‌ی ئیمانداران): ئێسته ئیتر خوا ئه‌رکی له‌سه‌ر که‌مکردنه‌وه و ده‌یزانی که لاوازیتان تێدایه (له ڕووی مادی و مه‌عنه‌ویه‌وه‌، له‌به‌رئه‌وه‌): جا ئه‌گه‌ر سه‌د که‌سی خۆڕاگر هه‌بێت له ئێوه‌، ئه‌وه زاڵ ده‌بن به‌سه‌ر دووسه‌د که‌سداو ئه‌گه‌ر هه‌زار که‌ستان هه‌بێت، ئه‌وه زاڵ ده‌بن به‌سه‌ر دوو هه‌زاردا، ئه‌ویش به‌ویست و یارمه‌تی خوا، خوایش یارو یاوه‌ری خۆڕاگرانه‌.

- ئەی باوەڕداران- ھەر ئێستا خوای گەورە لەسەری سووک کردن، کاتێک زانی کە ئێوە لاوازن و بەرگەی ئەو ژمارەیە ناگرن، بۆیە بە لوتف و میھرەبانی خۆی لەسەری سووک کردن، واجبی کرد لەبری ئەوەی ھەریەکێک لە ئێوە لەبەرامبەر دە کەس بوەستێت، ھەر یەکێکتان لەبەرامبەر دوو کەس لە بێباوەڕان دامەزراو و نەپساو بێت، وە ئەگەر ھاتوو ئێوە سەد کەسی خۆڕاگر بن لەجەنگ کردن ئەوا زاڵ دەبن و سەردەکەون بەسەر دوو سەد کەس، وە ئەگەر ھاتوو ھەزاری خۆڕاگربن زاڵ دەبن و سەردەکەون بەسەر دوو ھەزار کەس لەوان بەیارمەتی خوای گەورە، بێگومان خوای گەورە لەگەڵ خۆگرانی باوەڕداراندایە، بە پاڵپشتی و سەرخستنیان.

Al-Anfaal 8:66Listen in Qur'an →
67

مَا كَانَ لِنَبِىٍّ أَن يَكُونَ لَهُۥٓ أَسْرَىٰ حَتَّىٰ يُثْخِنَ فِى ٱلْأَرْضِ ۚ تُرِيدُونَ عَرَضَ ٱلدُّنْيَا وَٱللَّهُ يُرِيدُ ٱلْءَاخِرَةَ ۗ وَٱللَّهُ عَزِيزٌ حَكِيمٌۭ

بۆ هیچ پێغه‌مبه‌رێک نه‌بووه که دیلی هه‌بێت، هه‌تا کاتێک چاک پایه‌دارو جێگیر ده‌بێت له زه‌ویدا، (مه‌گه‌ر) که‌لوپه‌ل و شتومه‌کی دنیاتان ده‌وێت؟! له‌کاتێکدا خوا (سه‌رفرازیی) ئه‌و جیهانی ده‌وێت و قیامه‌تی مه‌به‌سته و خوا باڵاده‌ست و دانایه (سه‌رکه‌وتن به‌ئیمانداران ده‌به‌خشێت و دانایه له تاقی کردنه‌وه‌یاندا).

ڕێگا نەدراوە بەھیچ پێغەمبەرێک کەدیلی ھەبێت لەو بێباوەڕانەی کەلەگەڵیدا دەجەنگن و کوشتاری دەکەن، ھەتاوەکو ھێز و دەسەڵات وەردەگرێت و کوشتاری زیاتریان دەکات، بۆ ئەوەی ترس و بیم بچێتە دڵیانەوە تاوەکو جارێکی تر نەگەڕینەوە بۆ جەنگ کردم لە گەڵیدا، -ئەی باوەڕداران- ئایا ئێوە لەبری دیلەکانی جەنگی بەدر بریتی و ماڵی دونیاتان دەوێت؟ بەڵام خوای گەورە پاشەڕۆژی دەوێت کە بەسەرکەوتنی ئاینەکەی و سەربەزری ئەو بەدی دێت، خوای گەورە زۆر بەدەسەڵاتە لەزات و سیفات و تۆڵەیدا، کە ھیچ کەسێک زاڵ نابێت بەسەریدا، وە زۆریش دانا و کاربەجێیە لە قەدەر و شەریعەتەکەیدا.

Al-Anfaal 8:67Listen in Qur'an →
68

لَّوْلَا كِتَٰبٌۭ مِّنَ ٱللَّهِ سَبَقَ لَمَسَّكُمْ فِيمَآ أَخَذْتُمْ عَذَابٌ عَظِيمٌۭ

خۆ ئه‌گه‌ر بڕیارێک له‌لایه‌ن خواوه پێش نه‌که‌وتایه (که مرۆڤ هه‌تا په‌یامی خوای پێنه‌گات خوا سزای نادات) له‌سه‌ر ئه‌و شتانه‌ی که وه‌رتان گرت (له به‌رامبه‌ر ئازادکردنی دیله‌کانه‌وه‌) ئه‌وه سزایه‌کی زۆر گه‌وره‌تان تووش ده‌بوو.

ئەگەر بھاتایە پێشتر لەلایەن خواوە بڕیار دەرنەچوایە و قەزا و قەدەری پێش نەکەوتایە کە دەستکەوتەکانی جەنگتان بۆ حەڵاڵ بکات، وە وەرگرتنی بریتی لە دیلەکانتان بۆ دروست و ڕێگا پێدراو بکات، ئەوا لە تۆڵەی ئەوەی بریتیتان لە دیلەکان وەرگرت و دەسکەوتەکانی جەنگتان کۆکردەوە خوای گەورە دووچاری سزایەکی زۆر سەختی دەکردن، پێش ئەوەی وەحی داببەزێت بە ڕێگا پێدانی ئەو شتانە.

Al-Anfaal 8:68Listen in Qur'an →
69

فَكُلُوا۟ مِمَّا غَنِمْتُمْ حَلَٰلًۭا طَيِّبًۭا ۚ وَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٌۭ رَّحِيمٌۭ

که‌وابوو بخۆن له‌و شتانه‌ی که ده‌ستتان که‌وتووه‌، به‌حه‌ڵالێکی چاک و پاک، له خوا بترسن و دینداربن، چونکه به‌ڕاستی ئه‌و خوایه لێخۆشبوو میهره‌بانه‌.

دەسا - ئەی باوەڕداران- لەو دەسکەوتانەی جەنگ کە لە بێباوەڕانتان گرتووە بخۆن بەحەڵاڵی و پاک و پوختی، وە لەخوا بترسن بەجێ بەجێکردنی فەرمانەکانی و دوور کەوتنەوە لەڕێگریەکانی، بەڕاستی خوای گەورە زۆر لێبوردەیە بۆ بەندەکانی، وە زۆریش بەڕەحم و میھرەبانە بۆیان.

Al-Anfaal 8:69Listen in Qur'an →
70

يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّبِىُّ قُل لِّمَن فِىٓ أَيْدِيكُم مِّنَ ٱلْأَسْرَىٰٓ إِن يَعْلَمِ ٱللَّهُ فِى قُلُوبِكُمْ خَيْرًۭا يُؤْتِكُمْ خَيْرًۭا مِّمَّآ أُخِذَ مِنكُمْ وَيَغْفِرْ لَكُمْ ۗ وَٱللَّهُ غَفُورٌۭ رَّحِيمٌۭ

ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم): به‌و دیلانه بڵێ که له‌به‌ر ده‌ستاندان، ئه‌گه‌ر خوا خێر له دڵه‌کانتاندا به‌دی بکات، ئه‌وه زۆر له‌وه باشترتان پێ ده‌به‌خشێت که لێتان وه‌رگیراوه‌، (ئه‌گه‌ر باوه‌ڕ بهێنن) لێتان خۆش ده‌بێت، خوایش لێخۆشبوو میهره‌بانه‌.

ئەی پێغەمبەر بەو دیلە بتپەرست و موشریکانە بڵێ کە لە ڕۆژی بەدردا کەوتنە دەستتان و بە دیل گرتتان: ئەگەر خوای گەورە بزانێ کە مەبەستی خێر و نیەتی چاکە لە دڵ و دەروونتاندا ھەیە ئەوا خوای گەورە لەوەی کەلێتان وەرگیرا باشترتان دەداتێ، کەوابێت زویر و دڵ تەنگ مەبن لەوەی لێتان وەرگیراوە، وە گوناھە پێشووەکانیشتان دەبورێت، وە خوای گەورە لێبوردەیە بەرامبەر ئەو بەندانەی کە تەوبەیان کرد و گەڕانەوە بۆ لای خۆی، وە زۆریش میھرەبانە بۆیان، ئەوە بوو بەڵێنی خوای گەورە ھاتەدی بۆ عەباسی مامی پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە و سلم) و جگە لەویش کە لە نێو دیلەکاندا بوون و موسڵمان بوون.

Al-Anfaal 8:70Listen in Qur'an →

Commentary: Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.