Muslim99Muslim99
← Tafsir library

8. Al-Anfaal

The Spoils of War · Medinan · 75 ayahs

سُورَةُ الأَنفَالِ

Reading Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies

Ayahs 51–60 of 75

51

ذَٰلِكَ بِمَا قَدَّمَتْ أَيْدِيكُمْ وَأَنَّ ٱللَّهَ لَيْسَ بِظَلَّٰمٍۢ لِّلْعَبِيدِ

(هه‌روه‌ها پێیان ده‌وتن) ئه‌و لێدان و سزایه هه‌ر به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌یه که خۆتان به ده‌ستی خۆتان پێشتان خستووه و چونکه به‌ڕاستی خوا به‌هیچ شێوه‌یه‌ک سته‌مکار نیه له به‌نده‌کانی.

- ئەی بێباوەڕان- ئەو سزا بە ئێش و ئازارەی لە کاتی گیان کێشان تووشتان دەبێت، وە ئەو سزا سوتێنەرەی لە ناو گۆڕەکانتان و ڕۆژی دوایی دووچارتان دەبێتەوە، ھەموو ھۆکارەکەی بەرھەمی کاری دەستی خۆتانە لە گوناھ و تاوان و خراپەکاری، چونکە خوای گەورە ستەم لە کەس ناکات، بەڵکو زۆر بەدادگەرانە بڕیاریش دەدا لە نێوانیاندا، چونکە ئەو دادوەرێکی زۆر دادگەرە.

Al-Anfaal 8:51Listen in Qur'an →
52

كَدَأْبِ ءَالِ فِرْعَوْنَ ۙ وَٱلَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ ۚ كَفَرُوا۟ بِـَٔايَٰتِ ٱللَّهِ فَأَخَذَهُمُ ٱللَّهُ بِذُنُوبِهِمْ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ قَوِىٌّۭ شَدِيدُ ٱلْعِقَابِ

کارو کرده‌وه‌ی (خوانه‌ناسان له هه‌موو سه‌رده‌مێکدا) وه‌کو داب و نه‌ریتی فیرعه‌ون و ئه‌و که‌سانه وایه که له (سه‌رده‌مه‌) پێشووه‌کاندا هاتوون پێش ئه‌مان، ئه‌وانه بڕوایان نه‌بوو به‌ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی خوا، جا خوایش خه‌شمی لێ گرتن و له‌ناوی بردن به‌هۆی گوناهو تاوانیانه‌وه‌، به‌ڕاستی خوا به تواناو به‌زه‌بره له تۆڵه‌دا.

ئەو سزایەی دابەزی بەسەر ئەو بێباوەڕانە تایبەت نەبوو بەوانەوە، بەڵکو سوننەتێکی خوای گەورەیە دووبارە دەبێتەوە بەسەر ھەموو بێباوەڕێک لە ھەموو کات و شوێنێکدا، دووچاری فیرعەون و نزیکەکانی و گەل و نەتەوەکانی پێش ئەوانیش بوویەوە کاتێک باوەڕیان نەھێنا بەئایەت و نیشانەکانی خوا، خوای گەورەش بە ھۆی تاوان و گوناھەکانیەوە زۆر بەتوندی گرتینی، وە تۆڵەی خۆی ناردە سەریان، بێگومان خوای گەورە زۆر بە ھێزە ھیچ کەسێک ناتوانێت زاڵ ببێت بەسەریدا، وە تۆڵەیشی زۆر بە ھێزە بۆ ئەو کەسانەی کە سەرپێچی دەکەن.

Al-Anfaal 8:52Listen in Qur'an →
53

ذَٰلِكَ بِأَنَّ ٱللَّهَ لَمْ يَكُ مُغَيِّرًۭا نِّعْمَةً أَنْعَمَهَا عَلَىٰ قَوْمٍ حَتَّىٰ يُغَيِّرُوا۟ مَا بِأَنفُسِهِمْ ۙ وَأَنَّ ٱللَّهَ سَمِيعٌ عَلِيمٌۭ

ئه‌و سزاو له‌ناو بردنه له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که (بڕیاری خوا وایه‌) بێگومان خوا هیچ نازو نیعمه‌تێکی نه‌گۆڕیوه که به‌خشیبێتی به‌هه‌ر قه‌وم و گه‌لێک، هه‌تا ئه‌وان ئه‌وه‌ی به‌خۆیان ده‌کرێت نه‌یگۆڕن و نه‌یکه‌ن، چونکه به‌ڕاستیش خوای گه‌وره بیسه‌ری (گوفتاره‌کانه‌) زانایه به‌کرداره‌کان.

ئەو سزا و تۆڵە سەختەش لەبەر ئەوە تووشیان بوو، چونکە خوای گەورە ھەر نیعمەت و بەخششێکی خۆی بەھەر گەل و ئوممەتێک دابێت لێی نەگۆڕیون و لێی تێک نەداون تاوەکو ئەو کاتەی خۆیان ئەو حاڵە باشەی خۆیان لە باوەڕ و دامەزراوی و سوپاسگوزاری نیعمەتەکانیان گۆڕی بێت بۆ حاڵێکی خراپتر لە بێباوەڕی بەخوا و گوناھ و تاوان و سوپاس نەکردنی نیعمەتەکانی، جا ئەگەر بەو شێوەیەیان کرد خوای گەورەش نازو نیعمەتەکانی خۆیانیان لێ دەسێنیتەوەو سزای خۆیان بۆ دەنێرێت، بێگومان خوای گەورە بیسەری گوفتاری بەندەکانیەتی، وە زۆریش زانایە بە کاروکردەوەکانیان، وە ھیچ شتیکی لا نھێنی و شاراوە نییە.

Al-Anfaal 8:53Listen in Qur'an →
54

كَدَأْبِ ءَالِ فِرْعَوْنَ ۙ وَٱلَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ ۚ كَذَّبُوا۟ بِـَٔايَٰتِ رَبِّهِمْ فَأَهْلَكْنَٰهُم بِذُنُوبِهِمْ وَأَغْرَقْنَآ ءَالَ فِرْعَوْنَ ۚ وَكُلٌّۭ كَانُوا۟ ظَٰلِمِينَ

(ره‌وشتی ئه‌مانه‌) هه‌ر وه‌کو داب و نه‌ریتی دارو ده‌سته‌ی فیرعه‌ون و ئه‌وانه‌ی پێشیان وایه‌، که به‌ڵگه‌و فه‌رمانه‌کانی په‌روه‌ردگاریان به‌درۆ ده‌زانی و باوه‌ڕیان پێی نه‌بوو، له ئه‌نجامدا ئێمه‌ش به‌هۆی گوناهو تاوانیانه‌وه له‌ناومان بردن و دارو ده‌سته‌ی فیرعه‌ونیشمان نوقمی ده‌ریا کرد، هه‌مووشیان سته‌مکار بوون.

حاڵی ئەو بێباوەڕانە وەک حاڵی بێباوەرانی دەستە و تاقمەکەی فیرعەون و ئوممەتە پێشووەکان وابوو کە بێ باوەڕ بوون، بەڵگە و نیشانەکانی پەروەردگاریان بەدرۆدانا، خوایش لەناوی بردن بەھۆی ئەو گوناھ و تاوانانەوە کە ئەنجامیان دەدا، خوای گەورە دەستە و تاقمەکەی فیرعەونی بە نوقم بوون لە دەریا لەناوبرد، ھەموو ئالی فیرعەون و ئوممەتە پێشیەکانیش ستەمکار بوون بەھۆی بێباوەڕیان بەخوا و بتپەرستی و ھاوەڵ بڕیاردانەوە، بەوەش تۆڵەی خوایان بۆ واجب بوو، وەدابەزی بۆ سەریان.

Al-Anfaal 8:54Listen in Qur'an →
55

إِنَّ شَرَّ ٱلدَّوَآبِّ عِندَ ٱللَّهِ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ فَهُمْ لَا يُؤْمِنُونَ

به‌ڕاستی خراپترینی زینده‌وه‌ران لای خوا ئه‌وانه‌ن که بێ باوه‌ڕ بوون، چونکه ئه‌وان باوه‌ڕ ناهێنن...

بێگومان خراپترینی ئەو گیاندارەی کەبەسەر ڕووی زەویدا دێت و دەڕوات ئەوانەن کە باوەڕیان بەخوا و پێغەمبەرەکانی نییە، ئەگەر ھەرچی بەڵگە و نیشانەی خوا ھەیە دابەزێت بۆیان باوەڕ ناھێنن، چونکە سوورن لەسەر بێباوەڕی، وە ھەرچی ھۆکانی ڕێنوێنی و ھیدایەتە لە ژیری و گوێ و چاو ھەمووی لەکار کەوتووە و دەسەلاتی خوای پێ نابینن.

Al-Anfaal 8:55Listen in Qur'an →
56

ٱلَّذِينَ عَٰهَدتَّ مِنْهُمْ ثُمَّ يَنقُضُونَ عَهْدَهُمْ فِى كُلِّ مَرَّةٍۢ وَهُمْ لَا يَتَّقُونَ

ئه‌وانه‌ی که په‌یمانت له‌گه‌ڵدا به‌ستن (که خیانه‌تت لێ ناکه‌ن) که‌چی پاشان له هه‌موو جارێکدا هه‌ر په‌یمانه‌که‌یان ده‌شکاند و ئه‌وان له خوا ناترسن و پارێزکاری ناکه‌ن.

ئەوانەی کەتۆ پەیمان و بەڵێنت لەگەڵیان بەست - وەک بەنو قوریزە- پاشان جار لەدوای جار پەیمان و بەڵێنەکانیان دەشکێنن، چونکە لەخوا ناترسن، وە وەفایان نییە بە پەیمان و بەڵێنەکانیان، وە پابەندی ئەو پەیمانانە نابن کە لەگەڵیان گرێدراوە.

Al-Anfaal 8:56Listen in Qur'an →
57

فَإِمَّا تَثْقَفَنَّهُمْ فِى ٱلْحَرْبِ فَشَرِّدْ بِهِم مَّنْ خَلْفَهُمْ لَعَلَّهُمْ يَذَّكَّرُونَ

جا هه‌رکاتێک ڕووبه‌ڕووی (خوانه‌ناسان) بویته‌وه له جه‌نگدا، ئه‌وه وایان لێ بکه ئه‌وانه‌ی له دوایانه‌وه‌ن و یارمه‌تیان ده‌ده‌ن په‌رش و بڵاو ببن، به‌و هیوایه‌ی ئه‌وان په‌ندو عیبره‌ت و ئامۆژگاریی وه‌ربگرن.

- ئەی پێغەمبەر- ئەگەر ھاتوو لە جەنگدا ڕووبەڕووی ئەوانە بوویتەوە کە پەیمان و بەڵێنەکانیان شکاندووە، ئەوا بەتوندی سزایان بدە تاوەکو کەسانی تر بیبیستنەوە و ببن بەپەند و ئامۆژگاری، وە بترسن لەجەنگ کردن و ڕوبەڕوبونەوە لەگەڵتان، وە زاتی ئەوەیان نەبێت نیازی ئەوە بکەن زاڵ ببن بەسەرتاندا.

Al-Anfaal 8:57Listen in Qur'an →
58

وَإِمَّا تَخَافَنَّ مِن قَوْمٍ خِيَانَةًۭ فَٱنۢبِذْ إِلَيْهِمْ عَلَىٰ سَوَآءٍ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يُحِبُّ ٱلْخَآئِنِينَ

خۆ ئه‌گه‌ر بێگومان ترسایت له ده‌سته‌یه‌ک (که په‌یمانت له‌گه‌ڵدا به‌ستوون) په‌یمانه‌که هه‌ڵوه‌شێننه‌وه‌و خیانه‌تت لێ بکه‌ن ئه‌وه تۆیش له‌م کاته‌دا په‌یمانه‌که بده‌ره‌وه به‌روویاندا به‌شێوه‌یه‌کی ڕێک و ڕاست، (پێیان بڵێ که‌) په‌یمانه‌که‌یان نرخی نه‌ماوه‌، چونکه به‌ڕاستی خوا که‌سانی په‌یمان شکێن و ناپاکی خۆش ناوێت.

- ئەی پێغەمبەر- ئەگەر ترسایت لەوەی ئەوانەی کە پەیمان و بەڵێنت لەگەڵیان بەستووە، فڕوفێڵ بکەن و پەیمان بشکێنن، بەوەی نیشانەکانت بۆ دەرکەوتن، ئەوا تۆیش پەیمانەکە بدەرەوە بەسەریاندا ، تاوەکو بەرامبەر یەک دەبن، با ھەردوولا بزانن کەئیتر پەیمان نەماوە لە نێوانتاندا، بەھیچ شێوەیەک لەپڕ پەلاماریان نەدەن پێش ئەوەی ئاگاداریان بکەنەوە لەنەمانی پەیمانەکە، ئەگەر ھاتوو لەپڕ پەلامارتاندان، پێش ئەوەی ئاگاداریان بکەنەوە ئەوە خیانەتە ، بێگومان خوای گەورە خیانەتکارانی خۆش ناوێت، بەڵکو ڕقی لێیان دەبێتەوە، کەواتە تۆیش ئاگاداربە خیانەت نەکەیت.

Al-Anfaal 8:58Listen in Qur'an →
59

وَلَا يَحْسَبَنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ سَبَقُوٓا۟ ۚ إِنَّهُمْ لَا يُعْجِزُونَ

با ئه‌وانه‌ی که بێ بڕوا بوون وا نه‌زانن که له ده‌ستمان ده‌رچوون، به‌ڕاستی ئه‌وانه ناتوانن ده‌سه‌وسانمان بکه‌ن و له ده‌ستمان ده‌رناچن.

ئەوانەی بێباوەڕن واگومان نەبەن کە لە تۆڵەی خوا ڕزگاریان بووە و قوتاریان بووە لێی، بێگومان ئەوان ڕزگاریان نابێت و نایشتوانن قوتاریان ببێت لێی، بێگومان ئەو دەگات پێیان و دەچێت بەشوێنیاندا.

Al-Anfaal 8:59Listen in Qur'an →
60

وَأَعِدُّوا۟ لَهُم مَّا ٱسْتَطَعْتُم مِّن قُوَّةٍۢ وَمِن رِّبَاطِ ٱلْخَيْلِ تُرْهِبُونَ بِهِۦ عَدُوَّ ٱللَّهِ وَعَدُوَّكُمْ وَءَاخَرِينَ مِن دُونِهِمْ لَا تَعْلَمُونَهُمُ ٱللَّهُ يَعْلَمُهُمْ ۚ وَمَا تُنفِقُوا۟ مِن شَىْءٍۢ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ يُوَفَّ إِلَيْكُمْ وَأَنتُمْ لَا تُظْلَمُونَ

(خوا فه‌رمان ده‌دات به‌کار به‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلام): هه‌رچی له تواناتاندا هه‌یه بۆ به‌هێزکردنی سوپای ئیسلام بیخه‌نه گه‌ڕو ئاماده‌یی بکه‌ن (هێزی ئاسمانی و ده‌ریایی و وشکانی... هتد) و له ئاماده‌کردنی هه‌موو جۆره ئه‌سپ و (هۆکانی تری گواستنه‌وه‌) که‌مته‌رخه‌می مه‌که‌ن تا دوژمنانی خواو دوژمنانی خۆتانی پێ چاوترسێن بکه‌ن، با که‌سانی تریش جگه له‌م دوژمنانه‌ی ئێستا، پێی چاوترسێن ببن که ئێسته ئێوه نازانن کێن و نایانناسن، به‌ڵکو هه‌ر خوا خۆی ده‌یانناسێت و هه‌ر شتێک ببه‌خشن له پێناوی خوادا (بۆ به‌هێز کردنی سوپای ئیسلام)، ئه‌وه به‌زایه ناچێت و ده‌ستان ده‌که‌وێته‌وه‌و ئێوه سته‌متان لێناکرێت.

- ئەی باوەڕداران- ئەوەی لەتوانا و وزەتاندا ھەیە لە ژمارە و چەکوچۆڵی جەنگ ئامادەی بکەن، وەک ڕم و تیرھاوێشتن، وە لەو ئەسپانەیش کە ڕاتان گرتووە بۆ تێکۆشان لە پێناوی خوا ئامادەی بکەن، بۆ ئەوەی دوژمنانی خۆتان و دوژمنانی خوای پێ بترسێنن لە بێباوەڕان، ئەوانەی ھەمیشە لەکەمیندان بۆتان، وە جگە لەوانیش ئەو دوژمنانەیش بترسێنن کە ئێوە نایانناسن، وە نازانن کەچی ڕق و داخێکیان لەدڵ گرتووە بۆتان، ھەر تەنھا خوای گەورە دەزانێت ئەوانە کێن، وە دەزانێت چیان لە دەرونیاندا شاردووەتەوە، ھەر شتێک لەماڵ و سامان ببەخشن لە پێناو خوای گەورە کەم بێت یان زۆر ئەوا خوای گەورە جێگاکەیتان ھەر لەدونیا بۆ پڕ دەکاتەوە، وە پاداشتەکەشی بە تێروتەسەلی لە دواڕۆژدا دەداتەوە، کەواتە دەست پێشخەری بکەن لەبەخشین لەپێناوی خوای گەورە.

Al-Anfaal 8:60Listen in Qur'an →

Commentary: Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.