Muslim99Muslim99
← Tafsir library

8. Al-Anfaal

The Spoils of War · Medinan · 75 ayahs

سُورَةُ الأَنفَالِ

Reading Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies

Ayahs 41–50 of 75

41

۞ وَٱعْلَمُوٓا۟ أَنَّمَا غَنِمْتُم مِّن شَىْءٍۢ فَأَنَّ لِلَّهِ خُمُسَهُۥ وَلِلرَّسُولِ وَلِذِى ٱلْقُرْبَىٰ وَٱلْيَتَٰمَىٰ وَٱلْمَسَٰكِينِ وَٱبْنِ ٱلسَّبِيلِ إِن كُنتُمْ ءَامَنتُم بِٱللَّهِ وَمَآ أَنزَلْنَا عَلَىٰ عَبْدِنَا يَوْمَ ٱلْفُرْقَانِ يَوْمَ ٱلْتَقَى ٱلْجَمْعَانِ ۗ وَٱللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ قَدِيرٌ

(ئه‌ی ئیمانداران) ئاگاداربن و بزانن که‌: به‌ڕاستی هه‌رچیه‌کتان ده‌ستکه‌وت (له جه‌نگی بێ باوه‌ڕاندا) ئه‌وه بێگومان پێنج یه‌کی بۆ خواو پێغه‌مبه‌رو خزمانی نزیکی پێغه‌مبه‌رو هه‌تیوان و هه‌ژاران و ڕێبوارانه‌، (چوار به‌شه‌که‌ی تریشی بۆ موجاهیدانه که له‌و غه‌زایه‌دا به‌شدارییان کردووه‌) ئه‌گه‌ر ئێوه باوه‌ڕتان هه‌یه به خواو به‌وه‌ی که دامانبه‌زاندوه بۆ سه‌ر به‌نده‌مان (محمد(صلى الله عليه وسلم) له ڕۆژی جیاکردنه‌وه‌که‌دا (که غه‌زای به‌دره‌) ئه‌و ڕۆژه‌ی که هه‌ردوو له‌شکر به‌ره‌نگاری یه‌ک بوون، خوایش به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا ده‌سه‌ڵاتداره‌...

بزانن - ئەی باوەڕداران- ئەو ماڵ و سامانەی بەزۆری ھێز لەبێباوەڕانتان سەند لەکاتی جیھاد و تێکۆشان لە پێناو خوای گەورەدا، ئەوا دەکرێت بە پێنج بەشەوە، چوار بەشی دابەش دەکرێت بەسەر تێکۆشەراندا، پێنج یەکەکەی تریش، دەکرێت بە پێنج بەشەوە: بەشێکی بۆ خوا و پێغەمبەرەکەی دەبێت، ئەویش خەرج دەکرێت بۆ بەرژەوەندی گشتی موسڵمانان، وە بەشێکی تری بۆ خزم و نزیکانی پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم) دەبێت لە نەوەکانی ھاشم و نەوکانی موتەلیب، وە بەشێکی تری بۆ ھەتیوان، وە بەشێکی تری بۆ ھەژاران و نەداران، وە بەشێکی تری بۆ ئەو ڕێبوارانەی کە لە سەفەرەکەیاندا پارە و خەرجیان لێ دەبڕدرێت، بەو شێوەیە دابەش دەکرێت ئەگەر ئێوە باوەڕتان بەخوا ھەیە، وە باوەڕتان ھەیە بەوەی دابەزیووە بۆ سەر بەندەکەمان موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) لە ڕۆژی جیاکردنەوەی ڕاستی و ناڕاستیدا –مەبەست پێی ڕۆژی بەدرە-، کاتێک خوای گەورە سەریخستن بەسەر دوژمنەکانتاندا، ئەو خوایەی کە سەریخستن دەسەڵاتی ھەیە بەسەر ھەموو شتێکدا.

Al-Anfaal 8:41Listen in Qur'an →
42

إِذْ أَنتُم بِٱلْعُدْوَةِ ٱلدُّنْيَا وَهُم بِٱلْعُدْوَةِ ٱلْقُصْوَىٰ وَٱلرَّكْبُ أَسْفَلَ مِنكُمْ ۚ وَلَوْ تَوَاعَدتُّمْ لَٱخْتَلَفْتُمْ فِى ٱلْمِيعَٰدِ ۙ وَلَٰكِن لِّيَقْضِىَ ٱللَّهُ أَمْرًۭا كَانَ مَفْعُولًۭا لِّيَهْلِكَ مَنْ هَلَكَ عَنۢ بَيِّنَةٍۢ وَيَحْيَىٰ مَنْ حَىَّ عَنۢ بَيِّنَةٍۢ ۗ وَإِنَّ ٱللَّهَ لَسَمِيعٌ عَلِيمٌ

کاتێک ئێوه له دامێنی خواری شیوه‌که و نزیکتر بوون به مه‌دینه و ئه‌وانیش له سه‌ره‌وه‌ی شیوه‌که‌وه بوون و دوورتر له مه‌دینه‌، کاروانه‌که‌ش له‌خوارترتانه‌وه بوو، خۆ ئه‌گه‌ر بڕیارو به‌ڵێنتان بدایه به‌یه‌کتر بگه‌ن له‌وکات و شوێنه‌دا ئه‌وه دوو به‌ره‌کی له‌نێوانتاندا دروست ده‌بوو، به‌ڵام خوا ده‌یه‌وێت بارودۆخێک پێش بهێنێت که بڕیاری له‌سه‌ردراوه (که سه‌رکه‌وتنی موسوڵمانانه و شکستی بێ باوه‌ڕانه‌)، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ناو بچێت و به‌هانه‌ی نه‌مێنێت ئه‌وه‌ی که له زانستی خوادا له‌ناوچووه و بۆ ئه‌وه‌ی بژی له‌سه‌ر به‌رچاو ڕوونی و به‌ڵگه‌، ئه‌وه‌ی له زانستی خوادا ده‌ژی له‌سه‌ر دینداری (سه‌رئه‌نجامی شه‌ڕی به‌در بۆ ئه‌وه بوو تا باوه‌ڕو بێ باوه‌ڕی بۆ هه‌ردوولا ڕوون بێت)و بێگومان خوا بیسه‌رو زانایه‌.

ئەو ڕۆژەتان لەبیر بێت کە ئێوە لەلای داوێنی شیوەکە و نزیک مەدینە بوون، وە بتپەرست و موشریکەکانیش لە داوێنی دوور کە دەکەوێتە ڕووی مەککەوە دامەزراو بوون، وە کاروانەکەیش لە خوارەوەی ئێوەوە بوو، کە دەکەوێتە ڕووی کەناری دەریای سوورەوە، ئەگەر بھاتایە ئێوە و بتپەرستەکان بەڵێنتان بە یەکتر بدایە کە لەبەدر بەیەک بگەن ئەوا ھەندێکتان ناکۆک دەبوون لەگەڵ ھەندێکی ترتان، بەڵام خوای گەورە ئێوە و ئەوانی لەبەدر بەبێ بەڵێن لە یەک وەرگرتن کۆکردەوە، تاوەکو بڕیارێک کەلای خوا بڕاوەتەوە بێنێتە دی، ئەویش سەرخستنی باوەڕداران و شکستی بێباوەڕان و سەربەرزی ئاینەکەی و زەلیلی شیرک و ھاوەڵ بڕیاردانە، تاوەکو ئەوەی دەبێت بمرێ و تیابچێ دوای ئیقامەی حوججە لەسەریان بەسەرکەوتنی باوەڕداران بە سەریاندا لەگەڵ کەمی ژمارە و کەمی چەک و چۆڵیشیان، وە ئەوەشی دەبێت بژی و زیندوو بێت بە بەڵگەی ڕوون بێت کەخوای گەورە ئاشکرای کردووە بۆیان، ھیچ کەسێک بەڵگەی بەدەستەوە نامێنێت لای خوا کە دەستی پێوە بگرێت و بیکاتە بیانوو، بێگومان خوای گەورە سەرجەم وتەکانتانی دەبیست، وە زۆریش زانایە بە کاروکردەوەکانتان، وە ھیچ شتێکی لا شاراوە نیە، وە پاداشت و تۆڵەشتان لەسەری دەداتەوە.

Al-Anfaal 8:42Listen in Qur'an →
43

إِذْ يُرِيكَهُمُ ٱللَّهُ فِى مَنَامِكَ قَلِيلًۭا ۖ وَلَوْ أَرَىٰكَهُمْ كَثِيرًۭا لَّفَشِلْتُمْ وَلَتَنَٰزَعْتُمْ فِى ٱلْأَمْرِ وَلَٰكِنَّ ٱللَّهَ سَلَّمَ ۗ إِنَّهُۥ عَلِيمٌۢ بِذَاتِ ٱلصُّدُورِ

کاتێک خوا ئه‌وانی له خه‌ونتدا به‌که‌م نیشان ئه‌دایت، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌وانی به‌ژماره‌یه‌کی زۆر نیشانی بدایتایه ئه‌وه ئێوه لاواز ده‌بوون و تووشی نه‌هامه‌تی و کێشه ده‌بوون له باره‌ی جه‌نگ کردنه‌وه‌، به‌ڵام خوا به سه‌لامه‌تی و سه‌رکه‌وتوویی له‌و ترس و کێشه‌یه ڕزگاری کردن، چونکه به‌ڕاستی ئه‌و زاته زانایه به‌هه‌رچی له‌ناو دڵ و ده‌روون و سینه‌کاندا حه‌شار دراوه‌.

- ئەی پێغەمبەر - باسی ئەو نیعمەتانە بکە کە خوای گەورە ڕژاندویەتی بەسەر تۆ و بەسەر باوەڕداراندا، کاتێک خوای گەورە بتپەرست و موشریکەکانی لە خەوندا پیشاندایت ژمارەیان کەم بوو، تاوەکو ھاوەڵانی لێ ئاگادار بکەیت، ئەوانیش دڵیان خۆش بوو بەو ھەواڵە خۆشە، وە ورەیان بەھێز بوو لەسەر ڕووبەڕوبونەوەی دوژمن و شەڕکردن لەگەڵیان، ئەگەر بھاتایە خوای گەورە لەخەونەکەدا ژمارەی موشریکەکانی زۆر نیشان بدایتایە ئەوا ورەی ھاوەڵان لاواز دەبوو، وە دەترسان لەشەڕ کردن لەگەڵیان، بەڵام خوای گەورە بەدووری گرتن لەوە و نەیھێشت تووشی شکست ببن، بۆیە لەبەر چاوی پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم) بەکەم نیشانیدان، بێگومان خوای گەورە زۆر زانایە بەوەی لەدڵ و دەرووندایە، وە بەوەش دەروون و ناخەكان دەیشارنەوە.

Al-Anfaal 8:43Listen in Qur'an →
44

وَإِذْ يُرِيكُمُوهُمْ إِذِ ٱلْتَقَيْتُمْ فِىٓ أَعْيُنِكُمْ قَلِيلًۭا وَيُقَلِّلُكُمْ فِىٓ أَعْيُنِهِمْ لِيَقْضِىَ ٱللَّهُ أَمْرًۭا كَانَ مَفْعُولًۭا ۗ وَإِلَى ٱللَّهِ تُرْجَعُ ٱلْأُمُورُ

کاتێکیش به‌یه‌کگه‌یشتن له گۆڕه‌پانی جه‌نگدا له‌به‌رچاوی ئێوه‌، خوا ئه‌وانی به‌که‌م نیشان ده‌دان و ژماره‌ی ئێوه‌شی له‌به‌رچاوی ئه‌وان به که‌م ده‌نواند، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر ئه‌وه پێش بێت که خوا بڕیاری له‌سه‌رداوه‌، هه‌ر بۆ لای خوا سه‌ره‌نجامی هه‌موو کارو کرده‌وه‌یه‌ک ده‌گێردرێته‌وه‌.

- ئەی باوەڕداران- لەبیرتانە کەخوای گەورە ژمارەی بتپەرست و موشریکەکانی بەکەم نیشاندان کاتێک بەیەک گەیشتن لە گۆڕەپانی جەنگدا، وە ورەیدایە بەرتان کە بجەنگن لە گەڵیاندا، وە ژمارەی ئێوەشی لە بەرچاوی ئەوان بەکەم نیشاندا، تاوەکو بێنە پێشەوە بۆ شەڕکردن لە گەڵتان، تاوەکو بیر نەکەنەوە لە گەڕانەوە بۆ ئەوەی ئەوەی خوا بڕیاڕی لەسەرداوە بێتەدی، بەوەی تۆڵە لە بتپەرست و موشریکەکان بکاتەوە بە کوشتن و بە دیل گرتن، وە نیعمەتی خۆی بڕێژێت بەسەر باوەڕداراندا بە سەرکەوتنیان بەسەر دوژمنەکانیاندا، وە کارەکانیش ھەموو ھەر بۆ لای خوای گەورە دەگەڕێتەوە، تۆڵە لەخراپەکاران دەسێنێتەوە، وە پاداشتی چاکەکارانیش دەداتەوه.

Al-Anfaal 8:44Listen in Qur'an →
45

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ إِذَا لَقِيتُمْ فِئَةًۭ فَٱثْبُتُوا۟ وَٱذْكُرُوا۟ ٱللَّهَ كَثِيرًۭا لَّعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ

ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی ئیمان و باوه‌ڕتان هێناوه‌: کاتێک ده‌گه‌نه ده‌سته‌یه‌ک و ڕوو به ڕووتان ده‌بنه‌وه‌، ئه‌وه ده‌بێت خۆڕاگربن و سه‌نگه‌ر چۆڵ نه‌که‌ن و زۆر یادی خوا بکه‌ن و لێی بپاڕێنه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی ئێوه سه‌رفرازو سه‌رکه‌وتوو بن...

ئەی ئەوانەی باوەڕیان بەخوا ھێناوە و شوێن پێغەمبەرەکەی کەوتوون، ئەگەر ھاتوو ڕووبەڕووی دەستەیەک لە بێباوەڕان بوونەوە بەرامبەریان مەحکەم و دامەزراو بن و ترسنۆک نەبن، وە زۆر یادی خوا بکەن و لێ بپاڕێنەوە، چونکە بێگومان ئەو بەدەسەڵاتە بەوەی سەرتان بخات بەسەریاندا، بە ئومێدی ئەوەی داوای دەکەن لێی دەستان بکەوێت، وە بەدوورتان بگرێت لەوەی لێی دەترسێن.

Al-Anfaal 8:45Listen in Qur'an →
46

وَأَطِيعُوا۟ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ وَلَا تَنَٰزَعُوا۟ فَتَفْشَلُوا۟ وَتَذْهَبَ رِيحُكُمْ ۖ وَٱصْبِرُوٓا۟ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ مَعَ ٱلصَّٰبِرِينَ

گوێڕایه‌ڵی خواو پێغه‌مبه‌ره‌که‌شی بکه‌ن له هه‌موو کردارو گوفتارێکداو ئاشووب و ئاژاوه مه‌گێڕن و مه‌چن به‌گژ یه‌کدا، خۆ ئه‌گه‌ر بچن به‌گژ یه‌کداو یه‌کتر بشکێنن، ئه‌وه شکست و لاوازی ڕووتان تێده‌کات و هه‌یبه‌ت و شکۆداری و ده‌سه‌ڵاتتان له‌به‌ین ده‌چێت و ده‌بێت خۆگرو نه‌فس درێژ بن (هه‌م له مه‌یدانی جه‌نگدا، هه‌م له‌ناو یه‌کتردا) چونکه به‌ڕاستی خوا یارو یاوه‌ری خۆگرو ئارامگرانه‌.

گوێڕایەڵی خوا و پێغەمبەرەکەی بکەن لە گوفتار و کردار و سەرجەم حاڵ و گوزەرانتاندا، وە لەڕاو و بۆچونەکانتاندا جیاواز و ناکۆک مەبن، چونکە ناکۆکی دەبێتە ھۆی لاوازی و ترسنۆکی و نەمانی ھێز و شەوکەتتان، لەکاتی ڕووبەڕوبونەوەی دوژمنەکانتان ئارامگربن، بێگومان خوای گەورە لەگەڵ ئارامگراندایە، بەوەی سەریاندەخات و کۆمەک و پشتیوانیان دەبێت، ھەرکەسیش خوای گەورە لە گەڵیدا بێت ئەوا بێگومان سەرکەتوو و زاڵ دەبێت.

Al-Anfaal 8:46Listen in Qur'an →
47

وَلَا تَكُونُوا۟ كَٱلَّذِينَ خَرَجُوا۟ مِن دِيَٰرِهِم بَطَرًۭا وَرِئَآءَ ٱلنَّاسِ وَيَصُدُّونَ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ ۚ وَٱللَّهُ بِمَا يَعْمَلُونَ مُحِيطٌۭ

نه‌که‌ن وه‌ک ئه‌و جۆره که‌سانه بن که له وڵات و شوێنی خۆیان ده‌رچوون له‌به‌ر که‌ش و فش کردن و خۆ نواندن له‌به‌ر چاوی خه‌ڵک و ده‌یانه‌وێت کۆسپ بخه‌نه به‌رده‌م ڕێبازو ئاینی خوا، له‌کاتێکدا که خوای گه‌وره‌ش به‌ئاگایه به سه‌ره‌تاو سه‌ره‌نجامی هه‌موو ئه‌و کاروکرده‌وانه‌ی که ده‌یکه‌ن.

نەکەن وەک بتپەرست و موشریکەکان بن، ئەوانەی لە مەککە لەبەر ڕوپامایی خەڵکی و بەفیز و خۆبەزل زانینەوە و چوونە دەرەوە، وە ڕێی خوایش لەخەڵک دەگرن و ناھێڵن بڕۆنە ناویەوە، خوایش بە ھەموو کارێکی ئەوان زانا و بەئاگایە، وە ھیچ کارێکی ئەوانی لاشاراوە و نھێنی نیە، وە تۆڵەشیان لێ دەسێنێتەوە.

Al-Anfaal 8:47Listen in Qur'an →
48

وَإِذْ زَيَّنَ لَهُمُ ٱلشَّيْطَٰنُ أَعْمَٰلَهُمْ وَقَالَ لَا غَالِبَ لَكُمُ ٱلْيَوْمَ مِنَ ٱلنَّاسِ وَإِنِّى جَارٌۭ لَّكُمْ ۖ فَلَمَّا تَرَآءَتِ ٱلْفِئَتَانِ نَكَصَ عَلَىٰ عَقِبَيْهِ وَقَالَ إِنِّى بَرِىٓءٌۭ مِّنكُمْ إِنِّىٓ أَرَىٰ مَا لَا تَرَوْنَ إِنِّىٓ أَخَافُ ٱللَّهَ ۚ وَٱللَّهُ شَدِيدُ ٱلْعِقَابِ

کاتێکیش شه‌یتان (به‌وه‌سوه‌سه و خه‌یاڵ) هه‌موو کرده‌وه ناپه‌سه‌ندو ناڕه‌واکانی بۆ ڕازاندنه‌وه‌، وتی: ئه‌مڕۆ هیچ که‌س ده‌ره‌قه‌تی ئێوه نایه‌ت و دڵنیابن منیش پشت و په‌نام بۆ ئێوه‌، جا کاتێک ئه‌و دوو له‌شکره یه‌کتریان بینی، ده‌ستبه‌جێ شه‌یتان پاشه‌و پاش گه‌ڕایه‌وه‌و وتی: به‌ڕاستی من به‌ریم له ئێوه‌! چونکه به‌ڕاستی ئه‌وه‌ی من ده‌یبینم ئێوه نایبینن، (دیاره که شه‌یتان بینیوویه‌تی چۆن فریشته ده‌سته ده‌سته داده‌به‌زن بۆ یارمه‌تی ئیمانداران، بۆیه له ترسا وتی): بێگومان من له خوا ده‌ترسم، خوایش زۆر سه‌خت و به زه‌بره له تۆڵه‌دا.

- ئەی باوەڕداران - ئەوە وە بیرخۆتان بھێننەوە یەکێک لە نیعمەتەکانی خوای گەورە کە بەسەرتانەوەیە ئەوەیە شەیتان کاروکردەوەکانی بۆ بتپەرست و موشریکەکان جوان و ڕازاندوەتەوە، ھانی ئەوانیدا کە لەگەڵ موسڵماناندا ڕوو بەڕوببنەوە و بجەنگن لەگەڵیاندا، وە پێی وتن: ئەمڕۆ کەسێک نیە بەسەر ئێوەدا سەربکەوێت، وە منیش ھاوکار و پشتیوانتان و پەنادەرتانم و دەتانپارێزم لە دوژمنەکەتان، جا کاتێک ھەردوو دەستەکە ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە و گەیشتن بەیەک، دەستەی باوەڕداران کەفریشتەکانیان لەگەڵ بوو یارمەتیان دەدان، وە دەستەی بتپەرست و موشریکەکان شەیتانیان لەگەڵ بوو کە سووک و ڕسوای کردن، کاتێک گەیشتن بەیەک شەیتان پشتی ھەڵکرد و ھەڵھات، وە بە بتپەرست و موشریکەکانی وت: بێگومان من لەگەڵ ئیوە نیم و بەریم لێتان، چونکە ئەوەی من دەیبینم ئێوە نایبینن، من ئەو فریشتانە دەبینم کە ھاتوون بۆ یارمەتیدانی باوەڕداران، بەڕاستی من دەترسم لەوەی خوا لە ناوم ببات، سزا و تۆڵەی خوایش زۆر سەختە، وە ھیچ کەسێک ناتوانێت خۆی ڕابگرێت لە ئاست تۆڵەیدا.

Al-Anfaal 8:48Listen in Qur'an →
49

إِذْ يَقُولُ ٱلْمُنَٰفِقُونَ وَٱلَّذِينَ فِى قُلُوبِهِم مَّرَضٌ غَرَّ هَٰٓؤُلَآءِ دِينُهُمْ ۗ وَمَن يَتَوَكَّلْ عَلَى ٱللَّهِ فَإِنَّ ٱللَّهَ عَزِيزٌ حَكِيمٌۭ

کاتێک دووڕووه‌کان و ئه‌وانه‌ی له دڵیاندا نه‌خۆشی (بێ ئیمانی) تیا جێگیر بوو (به ئیماندارانیان) ده‌وت: ئا ئه‌وانه ئاینه‌که‌یان له خۆبایی کردوون (ئه‌گینا به‌و ژماره که‌مه‌وه چۆن خۆیان ده‌گرن)، (خوایش ده‌فه‌رمووێت) ئه‌وه‌ی پشت به‌خوا ببه‌ستێت، ئه‌وه به‌ڕاستی خوا باڵاده‌ست و دانایه‌.

وە بیر خۆتان بھێننەوە کاتێک دووڕوەکان و باوەڕ لاوازەکان وتیان: موسڵمانەکان بە ئاینەکەیان خەڵەتان، ئەو ئاینەی کە بەڵێنی سەرکەوتنی بەسەر دوژمنەکانیان پێدا لەگەڵ کەمی ژمارە و کەمی چەکوچۆڵی موسڵمانان، وە زۆری ژمارە و زۆری چەکوچۆڵی ئەوانی تر، کەچی ئەوان نەیانزانی ئەوەی تەنھا پشت بەخوای گەورە ببەستێت و متمانەیشی ھەبێت بەو بەڵێنی سەرکەوتنە ئەوا بێگومان خوای گەورە سەری دەخات و ھەرگیز سەرشۆر و ڕسوای ناکات ئەگەر چی کەم و لاوازیش بن، چونکە خوای گەورە زۆر بەدەسەڵات و بە توانایە و ھیچ کەسێک زال نابێت بەسەریدا، وە زۆریش دانا و کاربەجێیە لە قەدەر و شەریعەتەکەیدا.

Al-Anfaal 8:49Listen in Qur'an →
50

وَلَوْ تَرَىٰٓ إِذْ يَتَوَفَّى ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ ۙ ٱلْمَلَٰٓئِكَةُ يَضْرِبُونَ وُجُوهَهُمْ وَأَدْبَٰرَهُمْ وَذُوقُوا۟ عَذَابَ ٱلْحَرِيقِ

ئه‌گه‌ر ده‌تبینی کاتێک فریشته‌کان گیانی ئه‌وانه‌یان ده‌کێشا که بێ باوه‌ڕ بوون! که ده‌یانکێشا به‌ده‌م و چاو و پشتیاندا و (ڕاپێچیان ده‌کردن بۆ دۆزه‌خ و، پێیان ده‌وتن): ده بچێژن سزایه‌کی سوتێنه‌ر...

- ئەی پێغەمبەر - ئەگەر ئەوانەت ببینایە کە باوەڕیان بە خوا و پێغەمبەرەکەی نیە کە چۆن فریشتەکان گیانیان دەکێشن و دەدەن بە نێو چاویاندا ئەگەر ڕووبەڕوویان ھاتن، وە چۆن دەدەن بە پشتیاندا ئەگەر ھەڵھاتن و پشتیان ھەڵکرد، وە پێیان دەڵێن: - ئەی بێباوەڕان - سزای سوتێنەری دۆزەخ بچێژن، ئەگەر ئەو دیمەنانەت ببینایە ئەوا شتێکی سەیر و سەرسوڕھێنەر و گەورەت دەبینی.

Al-Anfaal 8:50Listen in Qur'an →

Commentary: Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.