Muslim99Muslim99
← Tafsir library

8. Al-Anfaal

The Spoils of War · Medinan · 75 ayahs

سُورَةُ الأَنفَالِ

Reading Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies

Ayahs 21–30 of 75

21

وَلَا تَكُونُوا۟ كَٱلَّذِينَ قَالُوا۟ سَمِعْنَا وَهُمْ لَا يَسْمَعُونَ

وه‌ک ئه‌و که‌سانه‌ش مه‌بن (به‌سه‌ر زاره‌کی) ده‌یانوت: تێگه‌یشتین و بیستمان، گوێڕایه‌ڵین، له‌کاتێکدا ئه‌وان نابیستن و تێناگه‌ن (چونکه دڵ و مێشکی خۆیان داخستووه‌).

- ئەی باوەڕدارینە- ئێوە وەک دوو ڕوو و بتپەرست و موشریکەکان مەبن کاتێک ئایەتەکانی خوایان بەسەردا خوێنرایەوە وتیان: ئەوەی بەسەرماندا خوێنرایەوە لەقورئان بە گوێیەکانمان بیستمان، کەچی نەچوو بەگوێیاندا کەڵکیان لێ وەرنەگرت، چونکە ئەوان گوێگرتنێک کەگوێگرتنی بیرکردنەوە و تێرامان بێت لەمانا و مەبەستەکانی نەیانگرت تاوەکو سوودیان پێ بگەیەنێت.

Al-Anfaal 8:21Listen in Qur'an →
22

۞ إِنَّ شَرَّ ٱلدَّوَآبِّ عِندَ ٱللَّهِ ٱلصُّمُّ ٱلْبُكْمُ ٱلَّذِينَ لَا يَعْقِلُونَ

به‌ڕاستی خراپترین زینده‌وه‌ران لای خوا ئه‌و که‌سانه‌ن که که‌ڕن (حه‌ق نابیستن) و لاڵن (حه‌ق بێژ نین)، ئه‌وانه‌ی که ژیر نابن (بیرو هۆشیان ناخه‌نه‌کارو تێنافکرن و بیرو مێشکیان قفڵ داوه‌).

بێگومان بێفەڕترینی گیاندار و ئەوەی دەڕوات بەسەر زەویدا لە دروستکراوەکان لای خوا ئەو خەڵکە کەڕەیە کە ھەق و ڕاستی نابیستێ و تێناگات، بیستن وتێگەیشتنێک کەسوود و قازانجی ببێت بۆیان، ئەو خەڵكە ڵاڵەیە كە قسە ناكەن، ئەوانە ئەوانەن کە لە فەرمان و ڕێگریەکانی خوا تێناگەن و درکی پێ ناکەن.

Al-Anfaal 8:22Listen in Qur'an →
23

وَلَوْ عَلِمَ ٱللَّهُ فِيهِمْ خَيْرًۭا لَّأَسْمَعَهُمْ ۖ وَلَوْ أَسْمَعَهُمْ لَتَوَلَّوا۟ وَّهُم مُّعْرِضُونَ

خۆ ئه‌گه‌ر خوا خێری تیادا به‌دی بکردنایه‌، ئه‌وه وای لێده‌کردن که حه‌ق و ڕاستی ببیستن، خۆ ئه‌گه‌ر حه‌قیشیان پێ ببیستنایه (که ئاماده‌نین بۆ وه‌رگرتنی) ئه‌وه هه‌ر پشت له به‌رنامه‌ی خوا ده‌که‌ن له‌کاتێکدا ئه‌وان هه‌میشه نه‌یارن.

ئەگەر خوای گەورە بیزانیایە خێر و بێرێک بە نێوچەوانی ئەو بتپەرست و درۆزنانەوەیە ئەوا کارێکی دەکرد کە وشەی ھەق و ڕاستی و ئامۆژگاریەکانی قورئان ببیستن و سوودی لێ ببینن، وە بیریان لەبەڵگەکانی دەکردەوە، بەڵام خوای گەورە خۆی چاک دەزانێت ئەوانە ھیچ خێر و بێرێکیان تێدا نیە، گریمان خوای گەورە پێشیان ببیستێ، ئەوا ڕوویان وەردەگێڕا ودەڕۆیشتن و باوەڕیان پێی نەدەھێنا.

Al-Anfaal 8:23Listen in Qur'an →
24

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ ٱسْتَجِيبُوا۟ لِلَّهِ وَلِلرَّسُولِ إِذَا دَعَاكُمْ لِمَا يُحْيِيكُمْ ۖ وَٱعْلَمُوٓا۟ أَنَّ ٱللَّهَ يَحُولُ بَيْنَ ٱلْمَرْءِ وَقَلْبِهِۦ وَأَنَّهُۥٓ إِلَيْهِ تُحْشَرُونَ

ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه‌، به‌ده‌م بانگه‌وازی خواو پێغه‌مبه‌ره‌وه بچن کاتێک بانگتان ده‌کات بۆ به‌رنامه و ڕێبازێک که ده‌تانژێنێته‌وه و ژیان به‌خشه‌، چاک بزانن به‌ڕاستی خوا (زۆر به‌ئاسانی) ده‌توانێت ده‌سه‌ڵاتی بکه‌وێته نێوان ئاده‌میزاد و (ئاواته‌کانی) دڵیه‌وه (به‌گۆڕینیان)، (بیرتان نه‌چێت) به‌ڕاستی هه‌ر بۆ لای ئه‌ویش کۆده‌کرێنه‌وه‌.

ئەی ئەوانەی باوەڕتان بەخوا ھێناوە و شوێن پێغەمبەرەکەی کەوتوون، ئەگەر خوا و پێغەمبەرەکەی بانگیان کردن بۆ ئەنجامدانی ئەو کارەی دەتانژێنێتەوە، ئەوا بچن بەدەم بانگەوازەکەیانەوە، فەرمانەکانیان جێ بەجێ بکەن ودوور بکەونەوە لەڕێگریەکانیان، وە دڵنیابن کە خوای گەورە بەدەسەڵاتە بەسەر ھەموو شتێکدا، ئەو بەدەسەڵاتە و دەتوانێ کە لە نێوان ئێوە و ملکەچ بوونتان بۆ ھەق و ڕاستی لەمپەر دانێ و نەھێڵێت تووشی ھیچ خێر و چاکەیەک ببن، ئەگەر ئێوە نەیەن بەدەم بانگەوازی خوا و بیدەنە دواوە، کەوابێت دەستان پێشخەن و بچن بەدەمیەوە، وە چاک بزانن و دڵنیابن کە لە رۆژی دواییدا تەنھا بۆ لای ئەو کۆدەکرێنەوە، وە تۆڵەی ھەموو ئەو کاروکردەوانەتان لێ دەسینێتەوە کە لەدونیادا ئەنجامتان دابوو.

Al-Anfaal 8:24Listen in Qur'an →
25

وَٱتَّقُوا۟ فِتْنَةًۭ لَّا تُصِيبَنَّ ٱلَّذِينَ ظَلَمُوا۟ مِنكُمْ خَآصَّةًۭ ۖ وَٱعْلَمُوٓا۟ أَنَّ ٱللَّهَ شَدِيدُ ٱلْعِقَابِ

هه‌روه‌ها خۆتان بپارێزن له به‌ڵایه‌ک تووشی ئه‌وانه‌تان نابێت به‌تایبه‌ت که سته‌میان کردوه (به‌ڵکو هه‌مووان ده‌گرێته‌وه‌)، بشزانن که به‌ڕاستی خوا تۆڵه‌ی زۆر به زه‌بره‌.

- ئەی باوەڕداران - خۆتان بپارێزن لەو سزا و بەڵا و موسیبەتەی کە کاتێک دێت تەنھا یەخەی ئەوانەتان ناگرێت کە تاوان و گوناھیان ئەنجامداوە، بەڵکو یەخەی ھەمووان گوناھبار و بێ گوناھیش دەگرێتەوە، ئەویش ئەو کاتەی کە زوڵم و ستەم بە ئاشکرا دەکرێت و ھەوڵی گۆڕینی نادرێت، وە چاک دڵنیابن کە سزا و تۆلەی خوای گەورە توند و سەختە بۆ سەرپێچی کاران، بۆیە وریابن سەرپێچی خوا مەکەن.

Al-Anfaal 8:25Listen in Qur'an →
26

وَٱذْكُرُوٓا۟ إِذْ أَنتُمْ قَلِيلٌۭ مُّسْتَضْعَفُونَ فِى ٱلْأَرْضِ تَخَافُونَ أَن يَتَخَطَّفَكُمُ ٱلنَّاسُ فَـَٔاوَىٰكُمْ وَأَيَّدَكُم بِنَصْرِهِۦ وَرَزَقَكُم مِّنَ ٱلطَّيِّبَٰتِ لَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ

یادی ئه‌وکاته بکه‌نه‌وه که ئێوه زۆر که‌م و لاوازکراوو بێ هێزبوون له‌زه‌ویدا، ده‌ترسان که خه‌ڵکی بتانڕفێنن (بتانکوژن یان ئازارتان بده‌ن) جا خوای باڵاده‌ست جێ و ڕێی بۆ سازکردن و به‌هێزی کردن به‌سه‌رکه‌وتن و یارمه‌تی خۆی و له ڕزق و ڕۆزیی و نازو نیعمه‌ته پاکه‌کان به‌هره‌وه‌ری کردن بۆ ئه‌وه‌ی سوپاسگوزاری بکه‌ن. (ئه‌مه‌ش مژده‌یه‌کی به‌رده‌وامه و پشت به‌خوا به‌م زووانه دێته‌وه دی).

- ئەی باوەڕداران - وە بیرخۆتان بھێننەوە کاتێک لە مەککە بوون و ژمارەتان کەم بوو، خەڵکی ئەو شارە دەیانچەوساندنەوە و ستەمیان لێ دەکردن، وە لەوە دەترسان دوژمنەکانتان بتارفڕێنن و بتانکوژن، لەو کاتەدا خوای گەورە پەناییدان و شاری مەدینەی کردە پەناگاتان، وە بەھێزی کردن و سەریخستن بەسەر دوژمنەکانتاندا لەمەیدانی جەنگدا لەوانە جەنگی بەدر، وە ڕزق و ڕۆزی پاکوخاوێنی پێبەخشین، لە نێویاندا ئەو دەسکەوتانەی جەنگ کە لە دوژمنەکانتان بەھێز لێتان سەندن، بۆ ئەوەی سوپاسگوزاری خوابن لەسەر ئەو نیعمەتانەی پێی بەخشیون، بەوەش خوای گەورە بۆتانی زیاد دەکات، وە نەکەن ناشکوری بن و کوفری نیعمەتەکانی بکەن ئەو کات نیعمەتەکانی خۆیتان لێ دەسێنێتەوە و لەسەر ئەوەش سزاتان دەدات.

Al-Anfaal 8:26Listen in Qur'an →
27

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ لَا تَخُونُوا۟ ٱللَّهَ وَٱلرَّسُولَ وَتَخُونُوٓا۟ أَمَٰنَٰتِكُمْ وَأَنتُمْ تَعْلَمُونَ

ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه‌: خیانه‌ت مه‌که‌ن له خواو له پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) (به‌وه‌ی که‌م ته‌رخه‌میتان له فه‌رمانبه‌رداریاندا)، هه‌روه‌ها خیانه‌تیش مه‌که‌ن له ئه‌مانه‌ت و سپارده‌کانتان که پێتان ده‌سپێردرێت، له‌کاتێکدا که ئێوه ده‌زانن (ئه‌و کاره‌تان خیانه‌ته‌).

ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە بەخوا و شوێن پێغەمبەرەکەی کەوتوون، خیانەت لەخوا و پێغەمبەر مەکەن، بەوەی وازبھێنن لەجێ بەجێکردنی فەرمانەکانی و وازنەھینان لەرێگریەکانی، وە خیانەت مەکەن لەو سپاردانەی کەلاتان دادەنرێت لە قەرز و شتی تریش، وە ئێوە بۆ خۆیشتان دەزانن ئەوەی پێی ھەستان خیانەت بوو، ئەو کاتە لەوانە دەبن کە خیانەتکارن.

Al-Anfaal 8:27Listen in Qur'an →
28

وَٱعْلَمُوٓا۟ أَنَّمَآ أَمْوَٰلُكُمْ وَأَوْلَٰدُكُمْ فِتْنَةٌۭ وَأَنَّ ٱللَّهَ عِندَهُۥٓ أَجْرٌ عَظِيمٌۭ

هه‌روه‌ها بزانن به‌ڕاستی ماڵ و سامان و منداڵتان بۆ تاقیکردنه‌وه‌یه‌، به‌ڕاستی خوای میهره‌بانیش پاداشتی زۆرو بێ سنووری له لایه (بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که نایه‌ڵن ماڵ و سامان و منداڵیان ببێته کۆسپ له ڕێگه‌ی جیهاد و هه‌وڵ و خه‌بات و کۆششیاندا).

- ئەی باوەڕداران - بزانن گشت ماڵ و سامان و منداڵتان مایەی تاقیکردنەوەی خوای گەورەن بۆتان، بەوەی دەبن بەمایەی ڕێگری کردن لەکاروکردەوە و خۆ ئامادە کردن بۆ ڕۆژی دوایی، وە ھاندەرتانن بۆ خیانەتکردن، وە ئاشکرایشە پاداشتی گەورە و زۆر و زەبەندە و فراوان ھەر لای خوای گەورەیە، وریا بن ئەو پاداشتە گەورەیەتان لەکیس نەچێت بەوەی بەرژەوەندی ماڵ و مناڵتان پێش بخەن بەسەر ئەو پاداشتە گەورەیەی لای خوایە، وە خیانەت بکەن لەبەر خاتری ماڵ و مناڵ و بەدەستھێنانی سەروەت و سامان.

Al-Anfaal 8:28Listen in Qur'an →
29

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ إِن تَتَّقُوا۟ ٱللَّهَ يَجْعَل لَّكُمْ فُرْقَانًۭا وَيُكَفِّرْ عَنكُمْ سَيِّـَٔاتِكُمْ وَيَغْفِرْ لَكُمْ ۗ وَٱللَّهُ ذُو ٱلْفَضْلِ ٱلْعَظِيمِ

ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه‌: ئه‌گه‌ر ته‌قوای خوا بکه‌ن و پارێزکاری بکه‌ن، ئه‌وه خوا به‌رچاو ڕۆشنییه‌کی ته‌واوتان بۆ فه‌راهه‌م ده‌هێنێت (که بتوانن حه‌ق و ناحه‌قی به‌ئاسانی له‌یه‌ک پێ جیابکه‌نه‌وه‌) هه‌روه‌ها هه‌ڵه‌و گوناهه‌کانیشتان داده‌پۆشێت و لێتان خۆش ده‌بێت، (چونکه‌)خوا خاوه‌نی فه‌زڵ و ڕێزی گه‌وره‌و بێ سنووره‌.

ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە بەخوا و شوێن پێغەمبەرەکەی کەوتوون، بزانن ئەگەر ئێوە لەخوای گەورە بترسن بەوەی فەرمانەکانی بەجێ بھێنن و دوور بکەونەوە لەڕێگریەکانی، ئەوا پەروەردگار نوورێکتان پێ دەبەخشێت کە بتوانن چاک و خراپ و ھەق و ناھەقی پێ لێک جوودا بکەنەوە، وە لە گوناھەکانی پێشووتریشتان ببورێت، وە تاوانەکانیشتان ببەخشێت، بێگومان خوای گەورەش خاوەنی فەزڵ و بەھرەی گەورەیە، یەکێک لە فەزڵەکانی بریتیە لەو بەھەشتەی کە ئامادەی کردووە بۆ بەندە خواناس و لەخوا ترسەکانی.

Al-Anfaal 8:29Listen in Qur'an →
30

وَإِذْ يَمْكُرُ بِكَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ لِيُثْبِتُوكَ أَوْ يَقْتُلُوكَ أَوْ يُخْرِجُوكَ ۚ وَيَمْكُرُونَ وَيَمْكُرُ ٱللَّهُ ۖ وَٱللَّهُ خَيْرُ ٱلْمَٰكِرِينَ

(ئه‌ی محمد(صلى الله عليه وسلم) یادی ئه‌و کاته بکه‌ره‌وه‌) کاتێک ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕ بوون پیلانیان ده‌گێڕا دژی تۆ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ندت بکه‌ن، یان بتکوژن، یان ده‌رت بکه‌ن، ئه‌وان پیلانی خۆیان ده‌گێڕن و خوایش پیلانی خۆی ده‌خاته‌کار (به‌پووچ کردنه‌وه‌ی کاره‌کانیان)، دڵنیابن خوای گه‌وره چاکترینی هه‌موو پیلانسازو نه‌خشه سازانه (نایه‌ڵێ پیلانیان سه‌ربگرێ).

- ئەی پێغەمبەر - ئەو کاتە وەبیرخۆت بھێنەرەوە، کاتێک کە بتپەرست و موشریکەکان ویستیان کە فڕوفێڵت لێ بکەن، بەوەی زیندانیت بکەن یان بتکوژن یان دوورت بخەنەوە لە وڵاتی خۆت بۆ وڵاتێکی تر، بەڵێ ئەوان فڕوفێڵی خۆیان دەکەن، بەڵام خوای گەورە فڕوفیڵەکانی ئەوانی بەتاڵ کردەوە، وە پیلانی خۆی لەوان گێرا، بێگومان پیلانی خوای گەورەش باشترینە بۆ پوچەڵکردنەوەی فڕوت فێڵ پیلانگێڕان.

Al-Anfaal 8:30Listen in Qur'an →

Commentary: Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.