يَسْـَٔلُونَكَ عَنِ ٱلْأَنفَالِ ۖ قُلِ ٱلْأَنفَالُ لِلَّهِ وَٱلرَّسُولِ ۖ فَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ وَأَصْلِحُوا۟ ذَاتَ بَيْنِكُمْ ۖ وَأَطِيعُوا۟ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥٓ إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ
(ئه‌ی محمد(صلى الله عليه وسلم) پرسیارت لێ ده‌که‌ن ده‌رباره‌ی ده‌سکه‌وته‌کان، تۆ بڵێ: هه‌موو ده‌سکه‌وته‌کان هی خوا‌و پێغه‌مبه‌رن (هه‌ر ئه‌وان بۆیان هه‌یه بڕیاری چۆنیه‌تی دابه‌ش کردنی بده‌ن)، که‌واته له خوا بترسن و چاکسازی نێوانی خۆتان بکه‌ن (مه‌یه‌ڵن له‌سه‌ر ته‌ماعی دنیا نێوانتان بشێوێت) و فه‌رمانبه‌رداری خوا و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی بن، ئه‌گه‌ر ئێوه ئیماندارن.
- ئەی پێغەمبەر - ھاوەڵەکانت پرسیارت لێدەکەن لەبارەی دەستکەوتەکانی جەنگەوە، چۆن دابەش دەکرێت؟ وە بەسەر کێدا دابەش دەکرێت؟ ئەی پێغەمبەر لە وەڵامی پرسیارەکەیاندا بڵێ: دەسکەوتەکانی جەنگ بۆ خوا و پێغەمبەرەکەیەتی، وە حوکمی ڕەفتار لەگەڵ کردن و دابەشکردنی بۆ خوا و پێغەمبەرە، ئێوە تەنھا گوێڕایەڵی و ملکەچ بوونتان لەسەرە، کەوابوو ئەی باوەڕداران لەخوا بترسن، بەوەی فەرمانەکانی جێ بەجێ بکەن و دوور بکەونەوە لە ڕێگریەکانی، وە پەیوەندی نێوانتان لەبچڕانی سیلەی ڕەحم و پشت لەیەک ھەڵکردن چاک بکەن و بیڕازێننەوە بەخۆشەویستی و پەیوەندی و خوو ڕەوشت و ئاکاری جوان و لێبوردن، وە پەیوەست بن بە گوێڕایەڵی خوا و پێغەمبەرەکەی ئەگەر ئێوە باوەڕداری ڕاستەقینەن، چونکە باوەڕ بەخوا ھۆکار و ھاندەری گوێڕایەڵی و دوور کەوتنەوەیە لەسەرپێچی خوا، ئەم پرسیارەی کە کرا لەپێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) پاش ڕوودانی جەنگی بەدر بوو.