Muslim99Muslim99
← Tafsir library

8. Al-Anfaal

The Spoils of War · Medinan · 75 ayahs

سُورَةُ الأَنفَالِ

Reading Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies

Ayahs 11–20 of 75

11

إِذْ يُغَشِّيكُمُ ٱلنُّعَاسَ أَمَنَةًۭ مِّنْهُ وَيُنَزِّلُ عَلَيْكُم مِّنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءًۭ لِّيُطَهِّرَكُم بِهِۦ وَيُذْهِبَ عَنكُمْ رِجْزَ ٱلشَّيْطَٰنِ وَلِيَرْبِطَ عَلَىٰ قُلُوبِكُمْ وَيُثَبِّتَ بِهِ ٱلْأَقْدَامَ

ئه‌و مژده و ئارامی دڵه کاتێک بوو که خوای گه‌وره به‌وه‌نه‌وز دایگرتن، بۆ ئه‌وه‌ی هێمنیه‌ک بێت بۆتان له‌لایه‌ن خۆیه‌وه و ئاوێکیشی له ئاسمانه‌وه به‌سه‌رتاندا باراند بۆ ئه‌وه‌ی خاوێنتان بکاته‌وه پێی و پۆخڵی شه‌یتانتان لێ دوور بخاته‌وه (تا له ڕووی جه‌سته و دڵ و ده‌روونه‌وه خاوێن بن)و دڵه‌کانتان به‌هێزو دامه‌زراو بکات و بیانبه‌ستێت به خواوه و به‌و ئاوه پێیه‌کانیشتان جێگیرو قایم بکات.

- ئەی باوەڕداران - ئەو کاتە وەبیر خۆتان بھێننەوە کاتێک خوای گەورە بە وەنەوز و خەوەنوچکە لەو کاتی ناڕەحەتی و ترسدا لەدوژمنەکانتان بەھێمنی و ئاسودەیی دایگرتن، وە بارانیشی لەئاسمانەوە بۆ باراندن ، تاوەکو لەچڵک و پیسی و بێ دەست نوێژی پاکتان بکاتەوە، وە بۆ ئەوەش وەسوەسە و ھەموو نیازێکی خراپی شەیتانتان لێ دوور بخاتەوە، وە دڵتان دامەزراو بکات تاوەکو و جەستەتان لەمەیدانی جەنگدا مەحکەم و سەقامگیر بکات، وە پێیەکانتان لەگۆڕەپانی جیھاددا دامەزراو بکات بەوەی ئەو زەویە لماویەی بەو بارانە تەڕ و پاراو کرد لەبەر ئەوەی پێیەکان جێگیر بن لەسەری و نەخلسکێن.

Al-Anfaal 8:11Listen in Qur'an →
12

إِذْ يُوحِى رَبُّكَ إِلَى ٱلْمَلَٰٓئِكَةِ أَنِّى مَعَكُمْ فَثَبِّتُوا۟ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ ۚ سَأُلْقِى فِى قُلُوبِ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ ٱلرُّعْبَ فَٱضْرِبُوا۟ فَوْقَ ٱلْأَعْنَاقِ وَٱضْرِبُوا۟ مِنْهُمْ كُلَّ بَنَانٍۢ

ئه‌ی محمد(صلى الله عليه وسلم) یادی ئه‌وه بکه‌ره‌وه کاتێک په‌روه‌ردگارت وه‌حی و نیگای ده‌کرد بۆ فریشته‌کان که‌: به‌ڕاستی من یارو یاوه‌رتانم، که‌وابوو ئێوه‌ش دڵی ئیمانداران پابه‌ندو دامه‌زراو بکه‌ن، له‌مه‌ودوا منیش ترس و بیم ده‌خه‌مه دڵی ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕ بوون، ده ئێوه‌ش له سه‌رووی گه‌ردنی ناپاکان بده‌ن و ده‌ست بوه‌شێنن له هه‌موو سه‌رپه‌نجه‌کانیان (تا کافره‌کان شمشێریان پێ نه‌گیرێت).

- ئەی پێغەمبەر - وەبیر خۆت بھێنەرەوە کاتێک پەروەردگارت وەحی و نیگای کرد بۆ فریشتەکان، ئەوانەی کە خوای گەورە ناردنی بۆ یارمەتیدانی باوەڕداران لە جەنگی بەدردا : - ئەی فریشتەکان - بڕۆن یارمەتیان بدەن بەراستی خۆیشم لەگەڵتانم بەپشتگیری و سەرکەوتن، ورەی باوەڕداران بەھێز بکەن لەسەر جەنگ کردن لەگەڵ دوژمنەکانیاندا، من خۆیشم ترس و بیمی زۆر دەخەمە دڵی بێباوەڕانەوە، - ئەی باوەڕداران - ئێوەیش بەتوندی بدەن لەگەردنی بێباوەڕان تاوەکو بمرن، وە بدەن لە ھەموو جومگە و سەر پەنجەکانیان ھەتا لەکار دەکەون و توانای شەڕکردنیان لەگەڵتان نامێنێت.

Al-Anfaal 8:12Listen in Qur'an →
13

ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمْ شَآقُّوا۟ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ ۚ وَمَن يُشَاقِقِ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ فَإِنَّ ٱللَّهَ شَدِيدُ ٱلْعِقَابِ

ئه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه بوو چونکه به‌ڕاستی ئه‌وان دژایه‌تی و سه‌رپێچی خواو پێغه‌مبه‌ره‌که‌یان کرد، هه‌ر که‌سیش دژایه‌تی و سه‌رپێچی خواو پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی بکات، ئه‌وه به‌ڕاستی خوا تۆڵه‌سێنه‌رێکی به‌زه‌بره‌.

ئەو حاڵەی بێباوەڕان لەکوشتن و لێدانی جومگە و جەستەیان، لەبەر ئەوەی بوو دژایەتی و سەرپێچی خوا و پێغەمبەرەکەیان دەکرد، ئەوان فەرمانیان بەوە نەدەکرد کە فەرمانیان پێکرابوو، وە ڕێگریشیان لەوە نەدەکرد کە ڕێگریان لێ کرابوو، ھەر کەسێکیش دژایەتی خوا و پێغەمبەرەكەی بکات و سەرپێچی ئەوان بکات، ئەوا بێگومان تۆڵەی خوای گەورە بۆیان زۆر بەھێزە لەدونیادا بەکوشتن و بەدیل گرتنیان، وە لەڕۆژی دواییشدا بەئاگری دۆزەخ.

Al-Anfaal 8:13Listen in Qur'an →
14

ذَٰلِكُمْ فَذُوقُوهُ وَأَنَّ لِلْكَٰفِرِينَ عَذَابَ ٱلنَّارِ

ئه‌وه‌ته (تۆڵه‌ی خواتان) جا ئێوه‌ش بچێژن و بێگومان سزای ئاگری دۆزه‌خ هه‌میشه هه‌ر بۆ بێ باوه‌ڕانه‌.

- ئەی سەرپێچیکارانی خوا و پێغەمبەرەکەی - ئەو سزایەی باسکرا ھی ئێوەیە دەسا لە دونیادا بیچەژن، وە لەرۆژی دواییشدا سزای ئاگر بۆ بێباوەڕان ئامادەیە ئەگەر بێتو لەسەر بێباوەڕی و سەرسەختی خۆتان بمرن.

Al-Anfaal 8:14Listen in Qur'an →
15

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ إِذَا لَقِيتُمُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ زَحْفًۭا فَلَا تُوَلُّوهُمُ ٱلْأَدْبَارَ

ئه‌ی ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕتان هێناوه کاتێک به‌ره‌نگاری ئه‌وانه بوونه‌وه که بێ باوه‌ڕ بوون له‌کاتی له‌شکرکێشیدا ئه‌وه پشتیان تێمه‌که‌ن و ڕامه‌که‌ن...

ئەی ئەوانەی باوەڕتان بەخوای گەورە ھێناوە و شوێن پێغەمبەرەکەی کەوتون، ئەگەر لەجەنگدا ڕووبەڕوی بتپەرست و موشریکەکان بوونەوە و لەیەک نزیک بوونەوە، نابێت بشکێن و پشتیان تێ بکەن و ھەڵبێن و ڕابکەن، بەڵکو دەبێت بەرامبەریان خۆڕاگربن، وە ئارام بگرن لە ڕوویاندا، خوای گەورەش بەسەرخستن و پشتگیری کردن لەگەڵتاندایە.

Al-Anfaal 8:15Listen in Qur'an →
16

وَمَن يُوَلِّهِمْ يَوْمَئِذٍۢ دُبُرَهُۥٓ إِلَّا مُتَحَرِّفًۭا لِّقِتَالٍ أَوْ مُتَحَيِّزًا إِلَىٰ فِئَةٍۢ فَقَدْ بَآءَ بِغَضَبٍۢ مِّنَ ٱللَّهِ وَمَأْوَىٰهُ جَهَنَّمُ ۖ وَبِئْسَ ٱلْمَصِيرُ

هه‌رکه‌س له‌و ڕۆژه‌دا ڕابکاته دواوه و پشتیان تێبکات ئه‌وه به‌ڕاستی له‌گه‌ڵ خه‌شم و قینی خوادا گه‌ڕاوه‌ته‌وه و سه‌رئه‌نجام جێ و ڕێگه‌ی دۆزه‌خه که ناخۆشترین جێگه و سه‌رئه‌نجامه مه‌گه‌ر مه‌به‌ستی به‌کارهێنانی هونه‌ری جه‌نگ بێت یاخود مه‌به‌ستی شوێن گۆڕین و جێ گۆڕین و جێ گۆڕکێ بێت بۆ لای ده‌سته‌یه‌کی تر.

ھەرکەس لەڕۆژی ڕووبەڕوبونەوەدا پشتیان تێ بکات و ڕابکات بەرامبەریان، مەگەر بۆ شەڕکردن بێت لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر، تاوەکو وایان تێ بگەیەنێت کە ھەڵھاتووە، بەڵام لەجێگایەکی ترەوە بداتەوە بەسەریاندا، یان جێگۆڕکێ بکات و خۆی بگەیەنێت بەدەستەیەکی تر لەجەنگاوەران بۆ ئەوەی ھەموویان پێکەوە باشتر جەنگ بکەن، بەدەر لەو حاڵەتانە ھەر کەسێک پشت لەدوژمن بکات ئەوە خەشم و توڕەیی خوای دەکەوێتە سەر، وە جێگایشی لەڕۆژی دواییدا ئاگری دۆزەخ دەبێت، وە چارەنوسی چارەنوسێکی زۆر خراپە، وە گەڕانەوەیشی گەڕانەوەیەکی زۆر خراپە.

Al-Anfaal 8:16Listen in Qur'an →
17

فَلَمْ تَقْتُلُوهُمْ وَلَٰكِنَّ ٱللَّهَ قَتَلَهُمْ ۚ وَمَا رَمَيْتَ إِذْ رَمَيْتَ وَلَٰكِنَّ ٱللَّهَ رَمَىٰ ۚ وَلِيُبْلِىَ ٱلْمُؤْمِنِينَ مِنْهُ بَلَآءً حَسَنًا ۚ إِنَّ ٱللَّهَ سَمِيعٌ عَلِيمٌۭ

که‌وابوو ئه‌ی ئیمانداران: وه‌نه‌بێت ئێوه کافرانتان کوشتبێت، به‌ڵکو خوا کوشتنی و له‌ناوی بردوون، تۆش ئه‌ی محمد(صلى الله عليه وسلم) کاتێک مشتێک خۆڵت ڕوو به‌کافران فڕێدا ئه‌و کاره ته‌نها تۆ نه‌تکرد، به‌ڵکو خوا فڕێیداو (خۆڵی کرده چاوی کافرانه‌وه‌)، تا ئیمانداران تاقی بکاته‌وه به تاقی کردنه‌وه‌یه‌کی چاک، چونکه به‌ڕاستی خوا بیسه‌ری (دوعاو نزایانه‌)، زاناشه (به‌نیه‌تی دڵیان).

- ئەی باوەڕداران - لەڕاستیدا ئێوە بەھێز بازووی خۆتان بێباوەڕەکانتان نەکوشت لەڕۆژی بەدردا، بەڵکو خوای گەورە یارمەتیدان لەکوشتنی ئەواندا، وە ئەو کاتەی کە تیرەکانتان دەھاوێشت - ئەی پێغەمبەر- لەڕاستیدا تیرھاوێژەکە تۆ نەبوویت، بەڵکو ئەوە خوای گەورە بوو تیرەکانی تۆی دەدا لەوان، ئەو کارەش بۆ ئەوە بوو باوەڕداران تاقی بکاتەوە بەو نیعمەتەی کە پێی بەخشیبوون بەموسڵمانانی بناسێنێت بەوەی سەری خستن بەسەر دوژمنەکانیاندا لەگەڵ ئەوەش ژمارە و چەک و چۆڵیشیان کەم بوو تاوەکو شوکر و سوپاسی بکەن، بێگومان خوای گەورە بیسەری نزا و وتەکانتانە، وە زانا و شارەزایە بەکاروکردەوەتان ئەوەی بەرژەوەندیتانی تێدایە.

Al-Anfaal 8:17Listen in Qur'an →
18

ذَٰلِكُمْ وَأَنَّ ٱللَّهَ مُوهِنُ كَيْدِ ٱلْكَٰفِرِينَ

ئه‌و سه‌رکه‌وتن و پشتیوانیه بۆ ئێوه‌ی ئیمانداره‌، دڵنیاش بن که خوا ڕیسواکه‌ری پیلانی بێ باوه‌ڕانه‌.

ئەوەی باسکرا لەکوشتنی بتپەرست و بێباوەڕان و تیر تێگرتنیان تاوەکو تێکشکان و ھەڵھاتن لە مەیدانی جەنگ، وە ڕشتنی نیعمەتی خۆی بەسەر باوەڕداران و سەرکەوتنیان بەسەر دوژمنەکانیاندا، ھەمووی لەلایەن خوای گەورەوە بوو، تاوەکو بزانن ئەو فڕوفێڵەی بێباوەڕان دەیکەن بۆ لاواز کردنی ئیسلام و موسڵمانان خوای گەورە ڕیسوا و بێ ئەنجامی دەکات.

Al-Anfaal 8:18Listen in Qur'an →
19

إِن تَسْتَفْتِحُوا۟ فَقَدْ جَآءَكُمُ ٱلْفَتْحُ ۖ وَإِن تَنتَهُوا۟ فَهُوَ خَيْرٌۭ لَّكُمْ ۖ وَإِن تَعُودُوا۟ نَعُدْ وَلَن تُغْنِىَ عَنكُمْ فِئَتُكُمْ شَيْـًۭٔا وَلَوْ كَثُرَتْ وَأَنَّ ٱللَّهَ مَعَ ٱلْمُؤْمِنِينَ

ئیمانداران ئه‌گه‌ر ئێوه داوای یارمه‌تی و سه‌رکه‌وتن ده‌که‌ن ئه‌وه به‌ڕاستی سه‌رکه‌وتنتان بۆ هات و ئه‌گه‌ر وازبهێنن له سه‌رپێچی فه‌رمانه‌کانی پێغه‌مبه‌ر ئه‌وه چاکتره بۆتان، خۆ ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌رپێچی کردن، ئێمه‌ش ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ شکست پێتانداتان، ئه‌وکاته ده‌سته‌و تاقمتان هه‌رگیز هیچ سوودێکتان پێناگه‌یه‌نێت هه‌رچه‌ند زۆریش بێت (ژماره‌تان) چونکه له ڕاستیشدا هه‌میشه خوا له‌گه‌ڵ ئیماندارانی دامه‌زراو و لێبڕاودایه‌.

- ئەی بتپەرست وبێباوەڕێنە - ئەگەر داوا دەکەن کەخوای گەورە ناڕەحەتی و سزای خۆی برژێنێت بەسەر ستەمکاران و دەست درێژکاراندا، ئەوا ئەوەی داواتان کرد خوای گەورە خستی بەسەرتاندا، وە سزای سەختی بەسەرتاندا ڕشت تاوەکو تۆڵە بێت بۆ ئێوە و پەند و عیبرەتیش بێت بۆ باوەڕداران و خواناسان، وە ئەگەر وازیش بھێنن لەشەڕ و جەنگ و دژایەتی پێغەمبەر و باوەڕدارانیش ئەوە خێری دونیا و دواڕۆژتانی تێدایە، لەوە دەچێت خوای گەورە مۆڵەتی دابن وە پەلەی نەکردبێت لە تۆڵە سەندنەوە لێتان، خۆ ئەگەر ئێوە بیشگەڕێنەوە سەر جەنگ و ئاژاوە نانەوە لەگەڵ پێغەمبەر و باوەڕداراندا، ئەوا ئێمەیش جارێکی تر دەگەڕێینەوە بۆ سزادانتان و سەرخستنی باوەڕداران بەسەرتاندا ، وە وەک ڕۆژی بەدرتان لێ دەکەینەوە، دەستە و کۆمەڵەکەیشتان ھەرچەند زۆر بن و چەک و چۆڵیشیان فرە بن لەگەڵ کەمی ژمارەی باوەڕدارانیش ئەوا لەھیچ سزایەک ناتانپارێزن وسوودتان پێ ناگەیەنن، وە بێگومان خوا لەگەڵ باوەڕداراندایە سەریان دەخات و پشتیوانیان دەبێت، ھەرکەسیش خوای گەورە لەگەڵیدا بێت بێگومان کەس سەرناکەوێت بەسەریدا.

Al-Anfaal 8:19Listen in Qur'an →
20

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ أَطِيعُوا۟ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ وَلَا تَوَلَّوْا۟ عَنْهُ وَأَنتُمْ تَسْمَعُونَ

ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه‌، فه‌رمانبه‌رداری خواو پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی بن و له به‌رنامه‌ی ئه‌وزاته پشت هه‌ڵمه‌که‌ن، له‌کاتێکدا ئێوه تێده‌گه‌ن و ده‌بیسن.

ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە بەخوا و شوێن پێغەمبەرەکەی کەوتوون، گوێرایەڵی خوا بن و گوێڕایەڵی پێغەمبەرەکەی بن، بەوەی فەرمانەکانی بەجێ بھێنن و دوور بکەونەوە لەڕێگریەکانی، وە ھیچ کاتێک پشت لەفەرمانەکانی نەکەن بەسەرپێچی کردن و ئەنجامدانی گوناھ و تاوان، لەکاتێکدا ئێوە ئایەتەکانی خوا دەبیستن کاتێک بۆتان دەخوێنرێتەوە.

Al-Anfaal 8:20Listen in Qur'an →

Commentary: Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.