Muslim99Muslim99
← Tafsir library

8. Al-Anfaal

The Spoils of War · Medinan · 75 ayahs

سُورَةُ الأَنفَالِ

Reading Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies

Ayahs 1–10 of 75

بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ

1

يَسْـَٔلُونَكَ عَنِ ٱلْأَنفَالِ ۖ قُلِ ٱلْأَنفَالُ لِلَّهِ وَٱلرَّسُولِ ۖ فَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ وَأَصْلِحُوا۟ ذَاتَ بَيْنِكُمْ ۖ وَأَطِيعُوا۟ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥٓ إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ

(ئه‌ی محمد(صلى الله عليه وسلم) پرسیارت لێ ده‌که‌ن ده‌رباره‌ی ده‌سکه‌وته‌کان، تۆ بڵێ: هه‌موو ده‌سکه‌وته‌کان هی خواو پێغه‌مبه‌رن (هه‌ر ئه‌وان بۆیان هه‌یه بڕیاری چۆنیه‌تی دابه‌ش کردنی بده‌ن)، که‌واته له خوا بترسن و چاکسازی نێوانی خۆتان بکه‌ن (مه‌یه‌ڵن له‌سه‌ر ته‌ماعی دنیا نێوانتان بشێوێت) و فه‌رمانبه‌رداری خوا و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی بن، ئه‌گه‌ر ئێوه ئیماندارن.

- ئەی پێغەمبەر - ھاوەڵەکانت پرسیارت لێدەکەن لەبارەی دەستکەوتەکانی جەنگەوە، چۆن دابەش دەکرێت؟ وە بەسەر کێدا دابەش دەکرێت؟ ئەی پێغەمبەر لە وەڵامی پرسیارەکەیاندا بڵێ: دەسکەوتەکانی جەنگ بۆ خوا و پێغەمبەرەکەیەتی، وە حوکمی ڕەفتار لەگەڵ کردن و دابەشکردنی بۆ خوا و پێغەمبەرە، ئێوە تەنھا گوێڕایەڵی و ملکەچ بوونتان لەسەرە، کەوابوو ئەی باوەڕداران لەخوا بترسن، بەوەی فەرمانەکانی جێ بەجێ بکەن و دوور بکەونەوە لە ڕێگریەکانی، وە پەیوەندی نێوانتان لەبچڕانی سیلەی ڕەحم و پشت لەیەک ھەڵکردن چاک بکەن و بیڕازێننەوە بەخۆشەویستی و پەیوەندی و خوو ڕەوشت و ئاکاری جوان و لێبوردن، وە پەیوەست بن بە گوێڕایەڵی خوا و پێغەمبەرەکەی ئەگەر ئێوە باوەڕداری ڕاستەقینەن، چونکە باوەڕ بەخوا ھۆکار و ھاندەری گوێڕایەڵی و دوور کەوتنەوەیە لەسەرپێچی خوا، ئەم پرسیارەی کە کرا لەپێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) پاش ڕوودانی جەنگی بەدر بوو.

2

إِنَّمَا ٱلْمُؤْمِنُونَ ٱلَّذِينَ إِذَا ذُكِرَ ٱللَّهُ وَجِلَتْ قُلُوبُهُمْ وَإِذَا تُلِيَتْ عَلَيْهِمْ ءَايَٰتُهُۥ زَادَتْهُمْ إِيمَٰنًۭا وَعَلَىٰ رَبِّهِمْ يَتَوَكَّلُونَ

بێگومان ئیماندارانی ڕاسته‌قینه ته‌نها ئه‌وانه‌ن: (یه‌که‌م) که کاتێک ناوی خوا برا، ئه‌وه دڵه‌کانیان ده‌ترسێت و ده‌هه‌ژێت، (دووهه‌م) کاتێکیش ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی ئێمه‌یان به‌سه‌ردا بخوێنرێته‌وه‌، ئه‌وه ئیمان و باوه‌ڕیان زیاد ده‌کات، (سێهه‌م) (له هه‌موو کارو بارێکیشیاندا) هه‌ر پشت به په‌روه‌ردگاری خۆیان ده‌به‌ستن...

بێگومان باوەڕداری ڕاستەقینە و دڵسۆز ھەر ئەوانەن کاتێک ناوی خوا ھێنرا دڵیان لەبەر گەورەیی ئەو لەترسا دەکەوێتە لەرزە، وە دڵ وجەستەیان ئامادەی گوێڕایەڵی ئەون، وە کاتێکیش کە ئایەتەکانی خوا دەخوێنرێتەوە بەسەریاندا بیری لێدەکەنەوە و باوەڕیان لەسەر باوەڕەکەیانەوە پێی زیاد دەکات، وە تەنھا بەپەروەردگاریشیان پشت دەبەستن بۆ بەدەستھێنانی بەرژەوەندیەکانیان و دوور خستنەوەی زیانەکان لە خۆیان.

3

ٱلَّذِينَ يُقِيمُونَ ٱلصَّلَوٰةَ وَمِمَّا رَزَقْنَٰهُمْ يُنفِقُونَ

(چواره‌م) ئه‌وانه‌ن که نوێژه‌کانیان به‌چاکی ئه‌نجام ده‌ده‌ن، (پێنجه‌م) هه‌ندێک له‌و ڕزق و ڕۆزیه‌ی پێمانداون، ده‌به‌خشن و سه‌رفی ده‌که‌ن...

ئەوانەی کە بەردەوامن لەسەر بەجێھێنانی نوێژەکانیان بەڕێکوپێکی و لە کاتەکانی خۆیدا، وە لەوەی ڕزق و ڕۆزییەی بژێویمان داون لە ڕێگای خوا دەیبەخشن، جا وەک زەکات بێت کە لەسەریان واجبە، یان وەک سەدەقە و خێراتی تر کە سوننەت و موستەحەببە.

4

أُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلْمُؤْمِنُونَ حَقًّۭا ۚ لَّهُمْ دَرَجَٰتٌ عِندَ رَبِّهِمْ وَمَغْفِرَةٌۭ وَرِزْقٌۭ كَرِيمٌۭ

ئا ئه‌وانه هه‌ر خۆیان ئیماندارانی ڕاسته‌قینه‌ن، چه‌نده‌ها پله‌وپایه‌ی به‌رزیان بۆ هه‌یه لای په‌روه‌ردگاریان و لێخۆش بوون و ڕزق و ڕۆزی هه‌میشه‌یی له‌گه‌ڵ ڕێزدا.

ئەوانەی کە ئەوە سیفات و ڕەوشت و ئاکاریانە بێگومان باوەڕداری ڕاستەقینەن؛ چونکە ھەردوو ڕەوشت و ئاکاری ئیمان و ئیسلامیان لەخۆیاندا کۆکردوەتەوە، وە لای پەروەردگاریان پلەوپایەی بەرزیان ھەیە، وە لێبوردن و ڕزق و ڕۆزیی بەردەوام و چاک و پاکیان ھەیە، ئەوەی کەخوای گەورە ئامادەی کردووە لەناز و نیعمەت بۆیان.

5

كَمَآ أَخْرَجَكَ رَبُّكَ مِنۢ بَيْتِكَ بِٱلْحَقِّ وَإِنَّ فَرِيقًۭا مِّنَ ٱلْمُؤْمِنِينَ لَكَٰرِهُونَ

(شێوه‌ی دابه‌ش کردنی ده‌سکه‌وته‌کانی غه‌زای به‌در هه‌ندێ موسڵمان پێی دڵگران بوون) وه‌ک چۆن په‌روه‌ردگارت به حه‌ق و ڕاستی له نێو ماڵه‌که‌ت ده‌ری هێنایت له‌کاتێکدا به‌ڕاستی کۆمه‌ڵێک له بڕواداران پێی دڵگران بوون.

ھەروەک چۆن خوای گەورە دابەشکردنی دەستکەوتەکانی جەنگی لێ سەندنەوە پاش ئەوەی جیاوازی و دووبەرەکی کەوتە نێوانتانەوە لەسەر دابەشکردنی ، خوای گەورە گەڕاندیەوە بۆ لای خۆی و پێغەمبەرەکەی (صلی اللە علیە وسلم)، ھەروەھا - ئەی پێغەمبەر- پەروەردگارت بەو وەحی و نیگایەی دایبەزاند بۆ سەرت فەرمانی پێکردیت بەچوونە دەرەوەت لەشاری مەدینە بۆ ئەوەی ڕووبەڕوی بتپەرست و موشریکەکان ببیتەوە، لەگەڵ ئەوەی دەستەیەک لەباوەڕداران حەزیان بەو دەرچوونە لەمەدینە نەبوو.

6

يُجَٰدِلُونَكَ فِى ٱلْحَقِّ بَعْدَمَا تَبَيَّنَ كَأَنَّمَا يُسَاقُونَ إِلَى ٱلْمَوْتِ وَهُمْ يَنظُرُونَ

ئه‌و کۆمه‌ڵه ئیمانداره موجاده‌له‌ت له‌گه‌ڵ ده‌که‌ن له شتی ڕاست و دروستدا، دوای ڕوون بونه‌وه‌ی (جه‌نگیان پێ ناخۆشه‌) وه‌ک بدرێنه به‌ر بۆ مردن له‌کاتێکدا به‌چاوی خۆیان هۆکاری مه‌رگ ببینن.

- ئەی پێغەمبەر - ئەو دەستەیە لە باوەڕداران پاش ئەوەی بۆیان ڕوون بوویەوە کە جەنگ لەگەڵ بتپەرستەکاندا ڕوو دەدات، کەچی دەمەقاڵێ وموجادەلەت لەگەڵ دەکەن، وەک ئەوەی بۆ مردنیان ببەیت و بەچاوی خۆشیان تەماشای ئەو دیمەنە بکەن، ئەویش لەبەر ئەوەی زۆریان پێناخۆش بوو بێنە دەرەوە بۆ جەنگ کردن، چونکە خۆیان بۆ جەنگ لەگەڵ بتپەرستەکان ئامادە وساز نەکردبوو.

7

وَإِذْ يَعِدُكُمُ ٱللَّهُ إِحْدَى ٱلطَّآئِفَتَيْنِ أَنَّهَا لَكُمْ وَتَوَدُّونَ أَنَّ غَيْرَ ذَاتِ ٱلشَّوْكَةِ تَكُونُ لَكُمْ وَيُرِيدُ ٱللَّهُ أَن يُحِقَّ ٱلْحَقَّ بِكَلِمَٰتِهِۦ وَيَقْطَعَ دَابِرَ ٱلْكَٰفِرِينَ

یادی ئه‌و کاته بکه‌نه‌وه خوا به‌ڵێنی پێدابوون که یه‌کێک له‌و دوو ده‌سته‌یه به‌ڕاستی بۆ ئێوه ده‌بێت (یان کاروانه‌که یان سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر له‌شکره‌که‌دا) ئێوه‌ش به‌ڕاستی ئاواته خوازن و حه‌ز ده‌که‌ن کاروانه بێ چه‌ک و ئاسانه‌که بۆ ئێوه بێت، خوایش ده‌یه‌وێت حه‌ق و ڕاستی به‌فه‌رمانه‌کانی خۆی بچه‌سپێنێت و کافرانیش بنه‌بڕ بکات و ڕیشه‌که‌نیان بکات...

- ئەی باوەڕدارانی دەمەقاڵێکار - ئەوە وەبیر خۆتان بھێننەوە کاتێک خوای گەورە بەڵێنی بەدسەتھێنانی یەکێک لەو دوانەی بتپەرستەکانی پێدان، یان بەدەستھێنان و بەغەنیمەتگرتنی کاروانەکەی قوڕەیش و ھەرچی ماڵ و سامانیانە کە لەو کاروانەدایە، یان دەرچوون و جەنگ کردن لە گەڵیان و سەرکەوتن بەسەریاندا، لەکاتێکدا ئێوە حەزتان بەوە دەکرد کە کاروانەکەتان چنگ بکەوێت، چونکە ئاسانتر بوو وە پێویستی بەجەنگ و شەڕوشۆڕ نەبوو، بەڵام خوای گەورەش دەیەوێت بەڵێنەکەی خۆی بچەسپێ بەوەی فەرمانتان پێ بکات بجەنگن لەگەڵیاندا، تاوەکو سەرگەورەی بتپەرستەکانی قوڕەیش لەو جەنگەدا بکوژرێن، وە زۆرێکیشان لێ بەدیل بگیرێت، وە ھێز و شەوکەوتی ئیسلامیش بۆ خەڵکی دەربکەوێت.

8

لِيُحِقَّ ٱلْحَقَّ وَيُبْطِلَ ٱلْبَٰطِلَ وَلَوْ كَرِهَ ٱلْمُجْرِمُونَ

بۆ ئه‌وه‌ی حه‌ق و ڕاستی بچه‌سپێنێت و به‌تاڵ و ناحه‌قیش پووچ بکاته‌وه و له‌ناوی ببات، هه‌رچه‌نده تاوانبارو تاوانکاران پێیان ناخۆشه‌.

ئەو کاتە ھەق و ڕاستی بە دەرکەوتنی ئیسلام و شوێنکەوتوانیشی دەچەسپێ، ئەویش بەوەی چەندین بەڵگە و نیشانە بەدەردەکەون لەسەر راستی ئاینی ئیسلام، وە بۆ ئەوەش خوای گەورە ناڕەوا و ناھەقیش ھەڵوەشێنێت بەدەرکەوتن و ئاشکراکردنی چەندان بەڵگە لەسەر ناھەقی و ناڕەوایەتی بتپەرستی و ھاوەڵ بڕیاردان بۆ خوا، ھەرچەند ئەو بتپەرستانە پێیان ناخۆشیش بێت ئەوا ھەر خوای گەورە ئاینەکەی زاڵ و سەرکەوتوو دەکات.

9

إِذْ تَسْتَغِيثُونَ رَبَّكُمْ فَٱسْتَجَابَ لَكُمْ أَنِّى مُمِدُّكُم بِأَلْفٍۢ مِّنَ ٱلْمَلَٰٓئِكَةِ مُرْدِفِينَ

یادی ئه‌وکاته بکه‌نه‌وه که‌له په‌روه‌ردگارتان ده‌پاڕانه‌وه و داوای یارمه‌تیتان لێ ده‌کرد، خوایش خێرا هات به هاناتانه‌وه و فه‌رمووی به‌ڕاستی من به‌هه‌زار فریشته‌ی تر یارمه‌تی و کۆمه‌کیتان ده‌که‌م به‌شوێن ئه‌وانی تردا.

ڕۆژی بەدر بھێننەوە بیر خۆتان کاتێک ھاناتان بۆ پەروەردگارتان ھێنا کەسەرتان بخات بەسەر دوژمنەکانتاندا، ئەوە بوو پەروەردگاریش ھات بەدەمتانەوە، وە فەرمووی: - ئەی باوەڕداران- دڵنیابن بەشوێن یەکدا ھەزار فریشتە بۆ پشتیوانیتان دەنێرم.

10

وَمَا جَعَلَهُ ٱللَّهُ إِلَّا بُشْرَىٰ وَلِتَطْمَئِنَّ بِهِۦ قُلُوبُكُمْ ۚ وَمَا ٱلنَّصْرُ إِلَّا مِنْ عِندِ ٱللَّهِ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ عَزِيزٌ حَكِيمٌ

ئه‌م یارمه‌تیه‌ش جگه‌له مژده‌یه‌کی خوایی شتێکی تر نه‌بوو، تا دڵه‌کانیشتان ئارام بگرێت و دڵنیابن به‌و یارمه‌تیه‌، ئه‌گینا سه‌رکه‌وتن ته‌نها له لایه‌ن خواوه نه‌بێت نیه‌، چونکه به‌ڕاستی هه‌ر خوا خۆی باڵاده‌ست و دانایه‌.

- ئەی باوەڕداران - خوای گەورە بۆیە پشتیگیریتانی بە فریشتە كرد بۆ ئەوەی ببێتە موژدەی سەرکەوتنتان، بەوەی پەروەردگارتان سەرخەرتانە بەسەر دوژمنەکانتاندا، وە دڵیشتان ئۆقرەی پێ بگرێ ، چونکە سەرکەوتن بەزۆری ژمارە و زۆری كەرەستەكانی جەنگ نیە، بەڵکو سەرکەوتن ھەر لەلایەن خوای گەورەوەیە، بێگومان خوای گەورە بەدەسەڵاتە لەموڵکیدا وە ھیچ کەسێک زاڵ نابێت بەسەریدا، وە زۆریش دانا و کارجوان و حەکیمە لەشەریعەت و قەدەریدا.

Al-Anfaal 8:10Listen in Qur'an →

Commentary: Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.