إِنَّ ٱلَّذِينَ ٱتَّقَوْا۟ إِذَا مَسَّهُمْ طَٰٓئِفٌۭ مِّنَ ٱلشَّيْطَٰنِ تَذَكَّرُوا۟ فَإِذَا هُم مُّبْصِرُونَ
به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که پارێزکار و ته‌قوادار بوون، کاتێک خه‌ته‌ره‌و خه‌یاڵێک له‌لایه‌ن شه‌یتانه‌وه تووشیان بێت، ئه‌وه خێرا بێ‌دار ده‌بنه‌وه و خوای خۆیان بیر ده‌که‌وێته‌وه و هۆشیار ده‌بنه‌وه، ئیتر ده‌ستبه‌جێ بینا ده‌بن و به‌رچاویان ڕوون ده‌بێت (رێبازی ڕاست به‌دی ده‌که‌ن و لێیان ناشێوێت).
[ إِنَّ الَّذِينَ اتَّقَوْا إِذَا مَسَّهُمْ طَائِفٌ مِنَ الشَّيْطَانِ ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ته‌قوای خوای گه‌وره ئه‌كه‌ن كاتێك تووشی وه‌سوه‌سه‌یه‌ك ببن له‌لایه‌ن شه‌یتانه‌وه یاخود له كاتی تووڕه‌ییدا فه‌رمانیان پێ بكات به خراپه وه تاوانیان بۆ بڕازێنێته‌وه [ تَذَكَّرُوا فَإِذَا هُمْ مُبْصِرُونَ (٢٠١) ] دواتر بیر ئه‌كه‌نه‌وه له گه‌وره‌یی خوای گه‌وره‌و سزاكه‌ى ئه‌وان به‌ئاگا دێن و ڕاستیه‌كان ئه‌بینن كه ئه‌مه له شه‌یتانه‌وه بووه.