ٱلْحَمْدُ لِلَّهِ ٱلَّذِى خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ وَجَعَلَ ٱلظُّلُمَٰتِ وَٱلنُّورَ ۖ ثُمَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ بِرَبِّهِمْ يَعْدِلُونَ
سوپاس و ستایش بۆ ئه‌و خوایه‌ی که ئاسمانه‌کان و زه‌وی دروست کردووه، تاریکی و ڕوناکی فه‌راهه‌م هێناوه (که‌چی له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو به‌ڵگه به‌هێزو سه‌رسام ئاوه‌رانه‌دا) پاشان ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕ بوون به‌په‌روه‌ردگاریان یه‌کێک له دروستکراوه‌کانی خوا ده‌که‌نه هاوتای خوا.
سووره‌تی (ئه‌نعام) (واته: ئاژه‌ڵان، كه وشترو مانگا‌و مه‌ڕو بزن ده‌گرێته‌وه)
سووره‌تێكى مه‌ده‌نى یه‌و (١٦٥) ئایه‌ته
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ
[ الْحَمْدُ لِلَّهِ الَّذِي خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ ] حه‌مدو سه‌ناو ستایش بۆ ئه‌و الله یه‌ی كه ئاسمانه‌كان و زه‌وی دروست كردووه [ وَجَعَلَ الظُّلُمَاتِ وَالنُّورَ ] وه تاریكی شه‌و و ڕووناكی ڕۆژ، یان تاریكی كوفر‌و ڕووناكی ئیمانى دروست كردوو [ ثُمَّ الَّذِينَ كَفَرُوا بِرَبِّهِمْ يَعْدِلُونَ (١) ] له پاش ئه‌م دروستكردنه گه‌وره‌یه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كافر بوونه شه‌ریك بۆ خوا داده‌نێن و كه‌سانی تر یه‌كسان ئه‌كه‌ن به خوای گه‌وره كه توانای دروستكردنی ئه‌و شتانه‌شیان نیه، یاخود له په‌رستنى خواى گه‌وره لاده‌ده‌ن بۆ په‌رستنى جگه له خواى گه‌وره.