Muslim99Muslim99
← Tafsir library

7. Al-A'raaf

The Heights · Meccan · 206 ayahs

سُورَةُ الأَعۡرَافِ

Reading Rebar Kurdish Tafsir

Ayahs 181–190 of 206

181

وَمِمَّنْ خَلَقْنَآ أُمَّةٌۭ يَهْدُونَ بِٱلْحَقِّ وَبِهِۦ يَعْدِلُونَ

له‌و خه‌ڵکه‌ش که دروستمان کردوون که‌سانێک هه‌ن که (ژیرو هۆشمه‌ندن و شوێنی حه‌ق ده‌که‌ون و) ڕێنموویی خه‌ڵک ده‌که‌ن و شاره‌زایان ده‌که‌ن به حه‌ق و ڕاستی، هه‌ر به‌وحه‌قه خه‌ڵکی ڕاست ده‌که‌نه‌وه (له لادان و سه‌رکه‌شی).

[ وَمِمَّنْ خَلَقْنَا أُمَّةٌ يَهْدُونَ بِالْحَقِّ وَبِهِ يَعْدِلُونَ (١٨١) ] له‌ ئوممه‌تی ئیسلامیشدا كه‌سانێك هه‌ن كه‌ هیدایه‌تی خه‌ڵكی ئه‌ده‌ن به‌ حه‌ق و بۆ حه‌ق وه‌ حوكم و بڕیاریش له‌ نێوان خه‌ڵكدا به‌دادپه‌روه‌ری ئه‌ده‌ن كه‌ ئه‌مه‌ كۆمه‌ڵی ڕزگار بوو (فیرقه‌ی ناجیه‌) و (تائیفه‌ی مه‌نصوره‌) یه‌.

Al-A'raaf 7:181Listen in Qur'an →
182

وَٱلَّذِينَ كَذَّبُوا۟ بِـَٔايَٰتِنَا سَنَسْتَدْرِجُهُم مِّنْ حَيْثُ لَا يَعْلَمُونَ

ئه‌وانه‌ش که به‌ڵگه و نیشانه و به‌رنامه‌ی ئێمه به‌درۆ ده‌زانن، له‌ئاینده‌دا ورده ورده به‌ره‌و تیاچوون ده‌یانبه‌ین له کات و شوێنێکدا که ئه‌وان هه‌ستی پێناکه‌ن و نایزانن.

[ وَالَّذِينَ كَذَّبُوا بِآيَاتِنَا ] وه‌ ئه‌و كه‌سانه‌شى كه‌ ئایه‌ته‌كانی ئێمه‌ به‌درۆ ئه‌زانن [ سَنَسْتَدْرِجُهُمْ مِنْ حَيْثُ لَا يَعْلَمُونَ (١٨٢) ] ئه‌وه‌ پله‌ پله‌ ئه‌یان به‌ینه‌وه‌و نیعمه‌تیان به‌سه‌ردا ئه‌ڕژێنین تا ته‌واو له‌ گومڕایی خۆیاندا ڕۆئه‌چن به‌ڵام كاتێك كه‌ ئه‌یانبه‌ینه‌وه‌ ئاگایان له‌ خۆیان نیه‌و له‌ بێئاگایدا ئه‌یانبه‌ینه‌وه‌.

Al-A'raaf 7:182Listen in Qur'an →
183

وَأُمْلِى لَهُمْ ۚ إِنَّ كَيْدِى مَتِينٌ

من مۆڵه‌تیشیان ده‌ده‌م، به‌ڵام که تۆڵه‌م لێسه‌ندن به‌ڕاستی نه‌خشه‌و پلانی من توندو به‌هێزه‌.

[ وَأُمْلِي لَهُمْ ] وه‌ بۆیان درێژ ئه‌كه‌ینه‌وه‌و مۆڵه‌تیان ئه‌ده‌ین و زوو سزایان ناده‌ین [ إِنَّ كَيْدِي مَتِينٌ (١٨٣) ] به‌راستى نه‌خشه‌و پیلانی خوای گه‌وره‌ زۆر به‌هێزه‌.

Al-A'raaf 7:183Listen in Qur'an →
184

أَوَلَمْ يَتَفَكَّرُوا۟ ۗ مَا بِصَاحِبِهِم مِّن جِنَّةٍ ۚ إِنْ هُوَ إِلَّا نَذِيرٌۭ مُّبِينٌ

باشه‌، ئه‌وه (ئه‌و خه‌ڵکه‌) بیریان نه‌کردۆته‌وه (له گوفتارو ڕه‌فتاری محمد(صلى الله عليه وسلم) که ئه‌و هاوه‌ڵه‌یان هیچ نیشانه‌یه‌کی شێتی پێوه نیه‌، به‌ڵکو ئه‌و (به‌ڕێزه‌) هیچ شتێک نیه جگه بێدارکه‌ره‌وه‌یه‌کی ئاشکرا نه‌بێت.

[ أَوَلَمْ يَتَفَكَّرُوا مَا بِصَاحِبِهِمْ مِنْ جِنَّةٍ ] ئایا بۆ بیر ناكه‌نه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - كه‌ ئه‌م هاوڕێیه‌ی ئه‌وان كه‌ پێغه‌مبه‌ری خوایه‌ - صلی الله علیه وسلم - شێت نیه‌ [ إِنْ هُوَ إِلَّا نَذِيرٌ مُبِينٌ (١٨٤) ] به‌ڵكو ته‌نها ترسێنه‌رێكه‌ به‌ ئاشكرا له‌ سزای خوای گه‌وره‌ ئه‌یانترسێنێ.

Al-A'raaf 7:184Listen in Qur'an →
185

أَوَلَمْ يَنظُرُوا۟ فِى مَلَكُوتِ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ وَمَا خَلَقَ ٱللَّهُ مِن شَىْءٍۢ وَأَنْ عَسَىٰٓ أَن يَكُونَ قَدِ ٱقْتَرَبَ أَجَلُهُمْ ۖ فَبِأَىِّ حَدِيثٍۭ بَعْدَهُۥ يُؤْمِنُونَ

ئایا بۆ سه‌رنجیان نه‌داوه له‌و هه‌موو ده‌سه‌ڵاته گه‌وره‌یه‌ی خوا له ئاسمانه‌کان و زه‌ویداو ئه‌و هه‌موو شتانه‌ی که خوا به‌دی هێناون؟ (بۆ ئه‌وه‌نده بێئاگان؟) خۆ به‌ڕاستی نزیک بۆته‌وه ئاکامیان، جا به چ گوفتارێکی تر له دوای قورئان باوه‌ڕ ده‌هێنن؟

[ أَوَلَمْ يَنْظُرُوا فِي مَلَكُوتِ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ] ئایا بۆ ئه‌مانه‌ بیر ناكه‌نه‌وه‌ له‌ موڵكی خوای گه‌وره‌ له‌ ئاسمانه‌كان و له‌ زه‌وی تا بیانگه‌یه‌نێ به‌ ئیمان هێنان [ وَمَا خَلَقَ اللَّهُ مِنْ شَيْءٍ ] وه‌ ئه‌و هه‌موو شته‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ دروستی كردووه‌ [ وَأَنْ عَسَى أَنْ يَكُونَ قَدِ اقْتَرَبَ أَجَلُهُمْ ] وه‌ له‌وانه‌یه‌ ئه‌جه‌ل و كاتی مردنی ئه‌وان نزیك بووبێته‌وه‌ و به‌ره‌و سزاى خواى گه‌وره‌ بڕۆن [ فَبِأَيِّ حَدِيثٍ بَعْدَهُ يُؤْمِنُونَ (١٨٥) ] ئه‌گه‌ر باوه‌ڕ به‌ قورئان نه‌كه‌ن ئیتر ئایا له‌ دوای قورئان باوه‌ڕ به‌ چ حه‌دیس و وته‌یه‌كی تر ئه‌كه‌ن.

Al-A'raaf 7:185Listen in Qur'an →
186

مَن يُضْلِلِ ٱللَّهُ فَلَا هَادِىَ لَهُۥ ۚ وَيَذَرُهُمْ فِى طُغْيَٰنِهِمْ يَعْمَهُونَ

ئه‌و که‌سه‌ی خوا گومڕای بکات (به‌هۆی لاساری و بێ دینی خۆیه‌وه‌) ئه‌وه هیچ ڕێنموویکه‌رێکی نیه و خوایش لێیان ده‌گه‌ڕێ له ناو سه‌رگه‌ردانی و سه‌رکه‌شی خۆیاندا بسوڕێنه‌وه‌.

[ مَنْ يُضْلِلِ اللَّهُ فَلَا هَادِيَ لَهُ ] هه‌ر كه‌سێك خوای گه‌وره‌ گومڕای بكات كه‌ شایه‌نی هیدایه‌ت نه‌بێ كه‌س ناتوانێ هیدایه‌تی بدات [ وَيَذَرُهُمْ فِي طُغْيَانِهِمْ يَعْمَهُونَ (١٨٦) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ وازیان لێ دێنێ له‌ناو توغیان و كوفرو سته‌می خۆیاندا ڕۆبچن.

Al-A'raaf 7:186Listen in Qur'an →
187

يَسْـَٔلُونَكَ عَنِ ٱلسَّاعَةِ أَيَّانَ مُرْسَىٰهَا ۖ قُلْ إِنَّمَا عِلْمُهَا عِندَ رَبِّى ۖ لَا يُجَلِّيهَا لِوَقْتِهَآ إِلَّا هُوَ ۚ ثَقُلَتْ فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۚ لَا تَأْتِيكُمْ إِلَّا بَغْتَةًۭ ۗ يَسْـَٔلُونَكَ كَأَنَّكَ حَفِىٌّ عَنْهَا ۖ قُلْ إِنَّمَا عِلْمُهَا عِندَ ٱللَّهِ وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَ ٱلنَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ

(ئه‌ی محمد(صلى الله عليه وسلم) پرسیارت لێده‌که‌ن ده‌رباره‌ی قیامه‌ت: که‌ی به‌رپا ده‌بێت؟ پێیان بڵێ: به‌ڕاستی زانینی کاتی به‌رپا بوونی هه‌ر لای په‌روه‌ردگارمه‌، له‌کاتێکدا که‌س له سات و کاتی خۆیدا ده‌ری ناخات و به‌رپای ناکات زاتی په‌روه‌ردگار نه‌بێت، به‌رپا بوونی قیامه‌ت زۆر گرانه و زۆر ده‌که‌وێت له‌سه‌ر دانیشتوانی ئاسمانه‌کان و زه‌وی (چونکه شیرازه‌ی هه‌مووی تێکده‌چێت و لێکهه‌ڵده‌وه‌شێت) ڕۆژی قیامه‌ت به‌رپا نابێت کوتوپڕ نه‌بێت، له پڕ یه‌خه‌تان پێده‌گرێت، وا پرسیارت لێده‌که‌ن هه‌ر وه‌ک تۆ زۆر عه‌وداڵی زانینی هاتنی ڕۆژی قیامه‌ت بیت و پرسیاری زۆرت له باره‌یه‌وه کردبێت!! پێیان بڵێ: به‌ڕاستی زانینی به‌رپا بوونی قیامه‌ت ته‌نها لای خوایه‌، به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵکیش (ئه‌مه‌) نازانن.

{كاتی هاتنی قیامەت غەیبەو خوا نەبێت كەس نایزانێت }

[ يَسْأَلُونَكَ عَنِ السَّاعَةِ أَيَّانَ مُرْسَاهَا قُلْ إِنَّمَا عِلْمُهَا عِنْدَ رَبِّي لَا يُجَلِّيهَا لِوَقْتِهَا إِلَّا هُوَ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - قوره‌یش پرسیاری ڕۆژی قیامه‌ت له‌ تۆ ئه‌كه‌ن كه‌ی خوای گه‌وره‌ جێگیری ئه‌كات وه‌ ئه‌یهێنێت و ڕوو ئه‌دات؟ بڵێ: هاتنی قیامه‌ت كاته‌كه‌ی ته‌نها لای په‌روه‌ردگاره‌و كاته‌كه‌ی ئاشكرا ناكات و ته‌نها خۆی نه‌بێ كه‌س نایزانێ [ ثَقُلَتْ فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ] زانینى كاتى هاتنى قیامه‌ت قورسه‌ له‌سه‌ر خه‌ڵكى ئاسمانه‌كان و زه‌وى و كه‌سیان نایزانن نه‌ پێغه‌مبه‌رێكى نێردراو، وه‌ نه‌ فریشته‌یه‌كى نزیك له‌ خواى گه‌وره‌، یان هاتنی قیامه‌ت قورسه‌ له‌سه‌ر ئاسمانه‌كان و زه‌وی ئه‌وان تواناى خۆڕاگرتنیان نیه‌و هه‌مووی وێران ئه‌بێ [ لَا تَأْتِيكُمْ إِلَّا بَغْتَةً ] قیامه‌ت نایات ئیلا له‌ ناكاو و كتوپڕدا نه‌بێ كاتێك كه‌ ئێوه‌ بێ ئاگان [ يَسْأَلُونَكَ كَأَنَّكَ حَفِيٌّ عَنْهَا ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - وا پرسیارت لێ ئه‌كه‌ن وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌ تۆ كاتى هاتنى قیامه‌ت بزانی [ قُلْ إِنَّمَا عِلْمُهَا عِنْدَ اللَّهِ ] تۆ بڵێ: زانیارى كاتى هاتنى ڕۆژی قیامه‌ت ته‌نها لاى خوای گه‌وره‌یه‌و ته‌نها خۆی ئه‌یزانێ [ وَلَكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ (١٨٧) ] به‌ڵام زۆربه‌ی زۆری خه‌ڵك نایزانن.

Al-A'raaf 7:187Listen in Qur'an →
188

قُل لَّآ أَمْلِكُ لِنَفْسِى نَفْعًۭا وَلَا ضَرًّا إِلَّا مَا شَآءَ ٱللَّهُ ۚ وَلَوْ كُنتُ أَعْلَمُ ٱلْغَيْبَ لَٱسْتَكْثَرْتُ مِنَ ٱلْخَيْرِ وَمَا مَسَّنِىَ ٱلسُّوٓءُ ۚ إِنْ أَنَا۠ إِلَّا نَذِيرٌۭ وَبَشِيرٌۭ لِّقَوْمٍۢ يُؤْمِنُونَ

(ئه‌ی محمد(صلى الله عليه وسلم) پێیان بڵێ: که من ناتوانم هیچ قازانج یان زه‌ره‌رێک به‌خۆم بگه‌یه‌نم مه‌گه‌ر ویستی خوای له‌سه‌ربێت، خۆ ئه‌گه‌ر غه‌یب و شاراوه‌کانم بزانیایه ئه‌وه چاکه‌ی زۆرم کۆده‌کرده‌وه بۆخۆم و هیچ ناخۆشیه‌کیشم تووش نه‌ده‌بوو، من هیچ شتێک نیم ته‌نیا ترسێنه‌رێک (بۆ یاخیه‌کان) و مژده‌ده‌ریشم بۆ که‌سانێک که باوه‌ڕ ده‌هێنن.

{سوودو زیان تەنها بەدەست خوایە}

[ قُلْ لَا أَمْلِكُ لِنَفْسِي نَفْعًا وَلَا ضَرًّا إِلَّا مَا شَاءَ اللَّهُ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - بڵێ: من بۆ نه‌فسی خۆم هیچ سوودو زیانێكم به‌ده‌ست نیه‌ مه‌گه‌ر خوای گه‌وره‌ خۆی ویستى لێ بێ هه‌ندێك شتم پێ بڵێ [ وَلَوْ كُنْتُ أَعْلَمُ الْغَيْبَ لَاسْتَكْثَرْتُ مِنَ الْخَيْرِ ] وه‌ ئه‌گه‌ر من نهێنی غه‌یبم بزانیایه‌ ئه‌وا ئیشی خێرو چاكه‌م بۆ خۆم زۆر ئه‌كرد له‌ كڕین و فرۆشتن و به‌رژوه‌ندی دین و دونیا [ وَمَا مَسَّنِيَ السُّوءُ ] وه‌ هه‌رگیز تووشی خراپه‌ نه‌ئه‌بووم به‌ڵام غه‌یب نازانم بۆیه‌ له‌ هه‌ندێك جه‌نگدا تێكئه‌شكێم یان صه‌حابه‌م ئه‌كوژرێ، (كه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا غه‌یب نه‌زانێت چۆن خه‌ڵكى غه‌یب ده‌زانن؟! نابێت مرۆڤـ باوه‌ڕ به‌و كه‌سانه‌ بكات كه‌ بانگه‌شه‌ى زانینى غه‌یب ده‌كه‌ن له‌ جادووگه‌رو فاڵچیان، چونكه‌ هه‌ركه‌سێك باوه‌ڕیان پێ بكات ئه‌وا كافر ده‌بێت و كرده‌وه‌ چاكه‌كانى هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌) [ إِنْ أَنَا إِلَّا نَذِيرٌ وَبَشِيرٌ لِقَوْمٍ يُؤْمِنُونَ (١٨٨) ] ئیشی من ته‌نها ئاگادار كردنه‌وه‌و ترساندن و موژده‌دانه‌ به‌ كه‌سانێك كه‌ ئیمانیان هه‌بێ.

Al-A'raaf 7:188Listen in Qur'an →
189

۞ هُوَ ٱلَّذِى خَلَقَكُم مِّن نَّفْسٍۢ وَٰحِدَةٍۢ وَجَعَلَ مِنْهَا زَوْجَهَا لِيَسْكُنَ إِلَيْهَا ۖ فَلَمَّا تَغَشَّىٰهَا حَمَلَتْ حَمْلًا خَفِيفًۭا فَمَرَّتْ بِهِۦ ۖ فَلَمَّآ أَثْقَلَت دَّعَوَا ٱللَّهَ رَبَّهُمَا لَئِنْ ءَاتَيْتَنَا صَٰلِحًۭا لَّنَكُونَنَّ مِنَ ٱلشَّٰكِرِينَ

خوا ئه‌و زاته‌یه که ئێوه‌ی له‌یه‌ک نه‌فس و له‌یه‌ک شت دروست کردوه‌و هه‌ر له‌ویش جووته‌که‌ی به‌دی هێنا، بۆئه‌وه‌ی ئارامی له‌لا بگرێت، جا کاتێک پیاوه‌که چووه لای هاوسه‌ره‌که‌ی، ئه‌ویش سکی پڕبوو به‌کۆرپه‌له‌یه‌کی سووک، (تا ماوه‌ی ١٢٠ ڕۆژ) ئافره‌ته‌که‌ش تێپه‌ڕی کرد به‌و ماوه‌یه‌دا، ئینجا کاتێک که باری به‌ره‌و سه‌نگینی ده‌چێت ئه‌و ژن و مێرده له خوا ده‌پاڕێنه‌وه‌و ده‌ڵێن: خوایه سوێند به تۆ، ئه‌گه‌ر منداڵێکی باش و بێ عه‌یبمان پێببه‌خشیت، ئه‌وه به‌ڕاستی له سوپاسگوزارانی تۆ ده‌بین.

[ هُوَ الَّذِي خَلَقَكُمْ مِنْ نَفْسٍ وَاحِدَةٍ ] خوای گه‌وره‌ ئه‌و خوایه‌یه‌ كه‌ ئێوه‌ی دروست كردووه‌ له‌ یه‌ك نه‌فس كه‌ ئاده‌مه‌ [ وَجَعَلَ مِنْهَا زَوْجَهَا ] پاشانیش خێزانه‌كه‌ی خۆی كه‌ حه‌وا بوو له‌ په‌راسووی چه‌پى دروستی كرد [ لِيَسْكُنَ إِلَيْهَا ] تا هۆگرو ئارام بێ له‌لای [ فَلَمَّا تَغَشَّاهَا ] كاتێك كه‌ ئاده‌م جیماعی كرد له‌گه‌ڵ حه‌وا [ حَمَلَتْ حَمْلًا خَفِيفًا ] حه‌ملێكی سووكی هه‌بوو سه‌ره‌تا كه‌ دڵۆپه‌ ئاوێكه‌ پاشان خوێنێكى مه‌یوو پاشان پارچه‌ گوشتێكه‌ [ فَمَرَّتْ بِهِ ] حه‌مله‌كه‌ی به‌رده‌وام بوو ده‌ركه‌وت [ فَلَمَّا أَثْقَلَتْ ] كاتێك كه‌ مناڵه‌كه‌ قورس بوو له‌ سكیداو گه‌وره‌ بوو [ دَعَوَا اللَّهَ رَبَّهُمَا لَئِنْ آتَيْتَنَا صَالِحًا لَنَكُونَنَّ مِنَ الشَّاكِرِينَ (١٨٩) ] دوعایان كرد له‌ خوای گه‌وره‌ و پاڕانه‌وه‌ ئه‌گه‌ر مناڵێكی چاك و ساغمان پێ ببه‌خشی ئه‌وه‌ ئێمه‌ شوكرانه‌بژێری تۆ ئه‌كه‌ین.

Al-A'raaf 7:189Listen in Qur'an →
190

فَلَمَّآ ءَاتَىٰهُمَا صَٰلِحًۭا جَعَلَا لَهُۥ شُرَكَآءَ فِيمَآ ءَاتَىٰهُمَا ۚ فَتَعَٰلَى ٱللَّهُ عَمَّا يُشْرِكُونَ

که‌چی کاتێک نه‌وه‌ی پاک و بێ عه‌یبی پێ به‌خشین ئه‌وان هاوه‌ڵیان بۆ خوا دانا له‌وه‌ی که خوا پێی دابوون (به‌خشینی منداڵ ده‌ده‌نه پاڵ هۆکاره‌کان، نه‌ک ده‌سه‌ڵاتی خوا)، خوا به‌رزتره له‌وه‌ی که ئه‌وان هاوبه‌شی بۆ بڕیار ده‌ده‌ن.

[ فَلَمَّا آتَاهُمَا صَالِحًا ] كاتێك كه‌ مناڵی صاڵحی پێیان به‌خشی یان مناڵێكی ساغ و ڕێك و ته‌واو [ جَعَلَا لَهُ شُرَكَاءَ فِيمَا آتَاهُمَا ] ئه‌وان شه‌ریكیان بۆ خوای گه‌وره‌ بڕیاردا، لێره‌ مه‌به‌ست ئاده‌م و حه‌وا خۆیان نیه‌ به‌ڵكو مه‌به‌ست موشریكانه‌ له‌ نه‌وه‌كانی ئاده‌م و حه‌وا وه‌كو جوله‌كه‌و گاور، ئه‌گه‌رنا ئه‌وان شه‌ریكیان بۆ خوای گه‌وره‌ بڕیار نه‌داوه‌و ئه‌و ئه‌ثهرانه‌ی كه‌ هاتووه‌ مناڵیان بووه‌و كه‌ ناویان ناوه‌ (عبدالله) مناڵه‌كه‌یان مردووه‌ شه‌یتان وتوویه‌تی: ناوی بنێن (عبدالحارث) ئه‌و كاته‌ ئه‌مێنێ به‌ قسه‌یان كردووه‌ ئه‌وانه‌ (ئیسرائیلیاته‌)و هیچى صه‌حیح نیه‌و بنچینه‌و بنه‌ماو ئه‌سڵی نیه‌ [ فَتَعَالَى اللَّهُ عَمَّا يُشْرِكُونَ (١٩٠) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ زۆر له‌وه‌ به‌رزو بڵندتره‌ كه‌ موشریكان شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره‌ بڕیار بده‌ن.

Al-A'raaf 7:190Listen in Qur'an →

Commentary: Rebar Kurdish Tafsir. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.