Muslim99Muslim99
← Tafsir library

7. Al-A'raaf

The Heights · Meccan · 206 ayahs

سُورَةُ الأَعۡرَافِ

Reading Rebar Kurdish Tafsir

Ayahs 171–180 of 206

171

۞ وَإِذْ نَتَقْنَا ٱلْجَبَلَ فَوْقَهُمْ كَأَنَّهُۥ ظُلَّةٌۭ وَظَنُّوٓا۟ أَنَّهُۥ وَاقِعٌۢ بِهِمْ خُذُوا۟ مَآ ءَاتَيْنَٰكُم بِقُوَّةٍۢ وَٱذْكُرُوا۟ مَا فِيهِ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ

یادی ئه‌و کاته‌ش بکه‌ره‌وه که کێوی طورمان له جێی خۆی هه‌ڵکه‌ندو له شوێنی خۆی به‌رزمان کرده‌وه به‌سه‌ریاندا وه‌کو په‌ڵه‌هه‌ورێک، جا ئه‌وکاته (به‌ته‌واوی ترسیان لێنیشت و) وایانزانی که ده‌که‌وێت به‌سه‌ریاندا، (ئه‌وسا پێمان وتن) ده ئیتر ئه‌وه‌ی پێمان به‌خشیوون به‌توندی بیگرن و له سنوور ده‌رمه‌چن و ئه‌و فه‌رمانانه‌ی که پێمانداون هه‌میشه له یادتان بێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئێوه خۆتان بپارێزن.

[ وَإِذْ نَتَقْنَا الْجَبَلَ فَوْقَهُمْ كَأَنَّهُ ظُلَّةٌ ] وه‌ فریشته‌ به‌ فه‌رمانى خوای گه‌وره‌ كێوی (طور)ى له‌ ڕه‌گه‌وه‌ هه‌ڵكێشا وه‌ خستیه‌ بان سه‌ریان وه‌ك هه‌ورێك سێبه‌ری بۆیان كردبوو [ وَظَنُّوا أَنَّهُ وَاقِعٌ بِهِمْ ] وایان زانی ئێستا ئه‌كه‌وێته‌ بان سه‌ریان و له‌ناویان ئه‌بات [ خُذُوا مَا آتَيْنَاكُمْ بِقُوَّةٍ ] خوای گه‌وره‌ فه‌رمووی: یان ئه‌و ته‌وراته‌ی بۆتانم هێناوه‌ به‌جوانی وه‌ری بگرن یاخود ئێستا شاخه‌كه‌ به‌ر ئه‌ده‌مه‌ بان سه‌رتان، ئه‌و به‌ڵێنه‌ی لێیان وه‌رگرت به‌ڵام دوایی به‌ڵێنه‌كه‌یان شكاند [ وَاذْكُرُوا مَا فِيهِ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ (١٧١) ] وه‌ یان ئه‌و شه‌ریعه‌ت و حوكمانه‌ی له‌ ته‌وراتدا هه‌یه‌ یادی بكه‌نه‌وه‌ به‌ڵكو ته‌قوای خوای گه‌وره‌ بكه‌ن.

Al-A'raaf 7:171Listen in Qur'an →
172

وَإِذْ أَخَذَ رَبُّكَ مِنۢ بَنِىٓ ءَادَمَ مِن ظُهُورِهِمْ ذُرِّيَّتَهُمْ وَأَشْهَدَهُمْ عَلَىٰٓ أَنفُسِهِمْ أَلَسْتُ بِرَبِّكُمْ ۖ قَالُوا۟ بَلَىٰ ۛ شَهِدْنَآ ۛ أَن تَقُولُوا۟ يَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ إِنَّا كُنَّا عَنْ هَٰذَا غَٰفِلِينَ

یادی ئه‌وکاته‌ش بکه‌ره‌وه که په‌روه‌ردگارت پشتاو پشتی نه‌وه‌ی ئاده‌می کۆ کرده‌وه (له جیهانی په‌نهان و شاراوه‌دا په‌یمانی لێ وه‌رگرتن) و کردنی به شایه‌ت به‌سه‌ر خۆیانه‌وه و (پێی فه‌رموون): ئایا من په‌روه‌ردگاری ئێوه نیم؟! هه‌موو وتیان: نابێت تۆ خوای ئێمه نه‌بیت، به‌ڵێ شایه‌تیمان داوه (که تۆ په‌روه‌ردگارمانیت)، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه‌کو له ڕۆژی قیامه‌تدا بڵێن: به‌ڕاستی ئێمه له‌مه بێئاگا بوین!!

[ وَإِذْ أَخَذَ رَبُّكَ مِنْ بَنِي آدَمَ مِنْ ظُهُورِهِمْ ذُرِّيَّتَهُمْ ] وه‌ په‌روه‌ردگار كاتێك كه‌ ئاده‌می دروست كرد هه‌رچی نه‌وه‌ی ئاده‌م هه‌یه‌ تا ڕۆژی قیامه‌ت هه‌ر هه‌مووی له‌ پشتی ئاده‌م ده‌ركرد [ وَأَشْهَدَهُمْ عَلَى أَنْفُسِهِمْ ] وه‌ كردنی به‌ شایه‌ت به‌سه‌ر نه‌فسی خۆیانه‌وه‌، وه‌ خوای گه‌وره‌ پێی فه‌رموون: [ أَلَسْتُ بِرَبِّكُمْ ] ئایا من په‌روه‌ردگاری ئێوه‌ نیم [ قَالُوا بَلَى شَهِدْنَا ] هه‌رچی نه‌وه‌ی ئاده‌م هه‌یه‌ هه‌ر هه‌موویان وتیان: به‌ڵێ شایه‌تی ئه‌ده‌ین كه‌ تۆ په‌روه‌ردگاری ئێمه‌ی [ أَنْ تَقُولُوا يَوْمَ الْقِيَامَةِ إِنَّا كُنَّا عَنْ هَذَا غَافِلِينَ (١٧٢) ] خوای گه‌وره‌ فه‌رمووی: بۆیه‌ ئێستا پێتان ئه‌ڵێم تا له‌ ڕۆژی قیامه‌ت نه‌ڵێن ئه‌ی په‌روه‌ردگار ئێمه‌ له‌ یه‌كخواپه‌رستى تۆ بێ ئاگاین و نه‌مانزانی كه‌ تۆ تاك و ته‌نهایت و شه‌ریكت نیه‌.

Al-A'raaf 7:172Listen in Qur'an →
173

أَوْ تَقُولُوٓا۟ إِنَّمَآ أَشْرَكَ ءَابَآؤُنَا مِن قَبْلُ وَكُنَّا ذُرِّيَّةًۭ مِّنۢ بَعْدِهِمْ ۖ أَفَتُهْلِكُنَا بِمَا فَعَلَ ٱلْمُبْطِلُونَ

یاخود نه‌وه‌ک بڵێن: جا ئێمه چی بکه‌ین، به‌ڕاستی باوو باپیرانمان له پێشدا هاوه‌ڵیان بۆ خوا داناوه و ئێمه‌ش نه‌وه‌یه‌ک بووین دوای ئه‌وان هاتین و شوێنیان که‌وتین، جا ئایا تۆ له‌ناومان ده‌به‌یت به‌هۆی ئه‌وه‌ی که پێشێلکه‌رانی حه‌ق کردوویانه‌؟

[ أَوْ تَقُولُوا إِنَّمَا أَشْرَكَ آبَاؤُنَا مِنْ قَبْلُ وَكُنَّا ذُرِّيَّةً مِنْ بَعْدِهِمْ ] یاخود تا نه‌ڵێن: ئێمه‌ له‌ پێش خۆماندا باوك و باپیرانمان شه‌ریكیان بۆ تۆ دانا ئه‌ی په‌روه‌ردگار ئێمه‌ نه‌وه‌ی ئه‌وان بووین و له‌ دوای ئه‌وانه‌وه‌ هاتووین و شوێن ئه‌وان كه‌وتین [ أَفَتُهْلِكُنَا بِمَا فَعَلَ الْمُبْطِلُونَ (١٧٣) ] ئایا ئێمه‌ له‌ناو ئه‌ده‌ی به‌هۆی خراپه‌كاری باوك و باپیرانمان كه‌ له‌سه‌ر باتڵ و پووچه‌ڵ بوونه‌.

Al-A'raaf 7:173Listen in Qur'an →
174

وَكَذَٰلِكَ نُفَصِّلُ ٱلْءَايَٰتِ وَلَعَلَّهُمْ يَرْجِعُونَ

ئا به‌وشێوه‌یه ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کان ڕوونده‌که‌ینه‌وه (تالێی ورد ببنه‌وه‌) و بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه (بۆ سه‌ر ڕاسته شه‌قامی ئیمان و خواناسین).

[ وَكَذَلِكَ نُفَصِّلُ الْآيَاتِ وَلَعَلَّهُمْ يَرْجِعُونَ (١٧٤) ] به‌م شێوازه‌ ئایه‌ته‌كانی خۆمان ڕوون ئه‌كه‌ینه‌وه‌و درێژه‌ی پێ ئه‌ده‌ین به‌ڵكو بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ لای خوای گه‌وره‌.

Al-A'raaf 7:174Listen in Qur'an →
175

وَٱتْلُ عَلَيْهِمْ نَبَأَ ٱلَّذِىٓ ءَاتَيْنَٰهُ ءَايَٰتِنَا فَٱنسَلَخَ مِنْهَا فَأَتْبَعَهُ ٱلشَّيْطَٰنُ فَكَانَ مِنَ ٱلْغَاوِينَ

(ئه‌ی محمد(صلى الله عليه وسلم) هه‌واڵی ئه‌و که‌سه‌یان به‌سه‌ردا بخوێنه‌ره‌وه که فه‌رمانه‌کانی خۆمانمان پێبه‌خشی بوو، که‌چی ئه‌ویش خۆی لێ داماڵی و خۆی لێ دووره په‌رێز گرت، ئه‌وسا ئیتر شه‌یتان شوێنی که‌وت و دایه‌پێش و چووه ڕیزی سه‌ر لێشێواوانه‌وه‌.

{بەسەرهاتی (بەلعام)}

[ وَاتْلُ عَلَيْهِمْ نَبَأَ الَّذِي آتَيْنَاهُ آيَاتِنَا ] وه‌ ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - به‌سه‌رهاتێكی تریش بۆ به‌نی ئیسرائیل باس بكه‌ ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ ئایه‌تی خۆمانمان پێ به‌خشی كه‌ پیاوێك بوو ناوى (به‌لعام) بووه‌ له‌ شاری ده‌سه‌ڵاتداره‌كاندا (جه‌ببارین) بوو ئه‌وه‌ی كه‌ موسى - صلی الله علیه وسلم - به‌ قه‌ومه‌كه‌ی وت: بڕۆنه‌ ژووره‌وه‌، وتیان: ناچین، ئه‌و خراپه‌كارانه‌ به‌و پیاوه‌یان وت: -كه‌سێك بووه‌ كه‌ خوای گه‌وره‌ دوعای قبووڵ كردووه‌- وه‌ره‌ دوعا له‌ موسى - صلی الله علیه وسلم - بكه‌ خوا بیگه‌ڕێنێته‌وه‌و له‌ كۆڵمانى بكاته‌وه‌ چونكه‌ ئه‌گه‌ر زاڵ بێت به‌سه‌رماندا له‌ ناومان ده‌بات، ئه‌ویش وتوویه‌تی: ئه‌گه‌ر دوعا له‌ موسى - صلی الله علیه وسلم - بكه‌م ئه‌وه‌ خوای گه‌وره‌ له‌ناوم ئه‌دات و دونیاو قیامه‌تم ئه‌فه‌وتێ، قه‌ناعه‌تیان پێی كردو دوعای له‌ موسى - صلی الله علیه وسلم - كردووه‌ ئه‌ویش [ فَانْسَلَخَ مِنْهَا ] ئیتر چۆن ئاژه‌ڵ له‌ پێسته‌كه‌ی ده‌رئه‌كرێ ئاوا له‌و پیاوچاكیه‌ ده‌رچوو كه‌ خوای گه‌وره‌ پێی به‌خشیبوو [ فَأَتْبَعَهُ الشَّيْطَانُ ] وه‌ شه‌یتان شوێنی كه‌وت و بوو به‌ هاوه‌ڵی [ فَكَانَ مِنَ الْغَاوِينَ (١٧٥) ] وه‌ بووه‌ كه‌سێك له‌وانه‌ی كه‌ سه‌ركه‌ش و سه‌رلێشێواون وه‌ كافرو موڕته‌د بوو، وه‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ له‌سه‌ر (ئومه‌ییه‌) یش دابه‌زى.

Al-A'raaf 7:175Listen in Qur'an →
176

وَلَوْ شِئْنَا لَرَفَعْنَٰهُ بِهَا وَلَٰكِنَّهُۥٓ أَخْلَدَ إِلَى ٱلْأَرْضِ وَٱتَّبَعَ هَوَىٰهُ ۚ فَمَثَلُهُۥ كَمَثَلِ ٱلْكَلْبِ إِن تَحْمِلْ عَلَيْهِ يَلْهَثْ أَوْ تَتْرُكْهُ يَلْهَث ۚ ذَّٰلِكَ مَثَلُ ٱلْقَوْمِ ٱلَّذِينَ كَذَّبُوا۟ بِـَٔايَٰتِنَا ۚ فَٱقْصُصِ ٱلْقَصَصَ لَعَلَّهُمْ يَتَفَكَّرُونَ

خۆ ئه‌گه‌ر بمانویستایه ئه‌وه به‌و ئایه‌ت و فه‌رمانانه به‌رزمان ده‌کرده‌وه‌، به‌ڵام ئه‌و خۆی چه‌سپان به‌زه‌ویه‌وه و (ده‌ستی کرد به‌دنیا په‌رستی و) شوێنی ئاره‌زووی خۆی که‌وت، جا نموونه‌ی (ئه‌و جۆره که‌سانه‌) وه‌کو نموونه‌ی سه‌گ وایه ئه‌گه‌ر ده‌ری بکه‌یت و پیایدا هه‌ڵبشاخێیت هه‌ناسه بڕکێیه‌تی (زمان ده‌رده‌کێشێت)، یاخود ئه‌گه‌ر وازی لێ بهێنیت ئه‌وه هه‌ر هه‌ناسه بڕکێیه‌تی، ئه‌وه نموونه‌ی ئه‌و که‌سانه‌یه که ئایه‌ته‌کانی ئێمه‌یان به‌درۆ زانیوه و بڕوایان پێی نه‌بووه‌، که‌وابوو ئه‌م جۆره به‌سه‌رهاتانه بگێڕه‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی (دابچڵه‌کێن و) بیربکه‌نه‌وه‌.

[ وَلَوْ شِئْنَا لَرَفَعْنَاهُ بِهَا ] خوای گه‌وره‌ ئه‌فه‌رمووێ: ئه‌گه‌ر ویستمان لێ بوایه‌و له‌سه‌ر ئه‌و پیاوچاكیه‌ی خۆی بمایاته‌وه‌ ئه‌وا پله‌و پایه‌یمان به‌رز ئه‌كرده‌وه‌و ڕێزمان لێ ئه‌نا [ وَلَكِنَّهُ أَخْلَدَ إِلَى الْأَرْضِ ] به‌ڵام خۆی نزم و نه‌وی كرده‌وه‌ بۆ سه‌ر زه‌وی وه‌ دونیای ویست و دونیای هه‌ڵبژارد به‌سه‌ر قیامه‌تدا [ وَاتَّبَعَ هَوَاهُ ] وه‌ شوێن هه‌واو ئاره‌زووی خۆی كه‌وت [ فَمَثَلُهُ كَمَثَلِ الْكَلْبِ ] وه‌ نموونه‌ی ئه‌م كه‌سه‌ وه‌كو نموونه‌ی سه‌گێك وایه‌ [ إِنْ تَحْمِلْ عَلَيْهِ يَلْهَثْ أَوْ تَتْرُكْهُ يَلْهَثْ ] كه‌ ئه‌گه‌ر بێتوو ئه‌و سه‌گه‌ بیبه‌ستیته‌وه‌ هه‌ر زمان ده‌ر ئه‌كات وه‌ ئه‌گه‌ر به‌ریده‌یت هه‌ر زمان ده‌رئه‌كات له‌ هه‌موو حاڵه‌تێكدا سه‌گ هه‌ر زمانی ده‌رئه‌كات، واته‌: حیكمه‌تی پێ ببه‌خشی و نه‌یبه‌خشی هه‌ر وه‌ری ناگرێ، وه‌ ئامۆژگاری بكه‌ی نه‌یكه‌ی هه‌ر وه‌ری ناگرێ [ ذَلِكَ مَثَلُ الْقَوْمِ الَّذِينَ كَذَّبُوا بِآيَاتِنَا ] ئه‌مه‌ نموونه‌ی كه‌سانێكی نزم و بێ نرخه‌ كه‌ ئایه‌ته‌كانی ئێمه‌ به‌درۆ ئه‌زانن له‌ جووله‌كه‌و جگه‌ له‌وانیش كه‌ ده‌ستكاری ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌ ئه‌كه‌ن [ فَاقْصُصِ الْقَصَصَ لَعَلَّهُمْ يَتَفَكَّرُونَ (١٧٦) ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - تۆ ئه‌م ڕووداو و به‌سه‌رهاتانه‌یان بۆ بگێڕه‌وه‌ به‌ڵكو بیر بكه‌نه‌وه‌و به‌خۆیاندا بچنه‌وه‌.

Al-A'raaf 7:176Listen in Qur'an →
177

سَآءَ مَثَلًا ٱلْقَوْمُ ٱلَّذِينَ كَذَّبُوا۟ بِـَٔايَٰتِنَا وَأَنفُسَهُمْ كَانُوا۟ يَظْلِمُونَ

ئای که چه‌نده نموونه‌یه‌کی ناشرینه‌، نموونه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که به‌ڵگه‌و فه‌رمانه‌کانی ئێمه‌یان به‌درۆ زانیوه‌و بڕوایان پێ نه‌کردوه‌، ئه‌وانه هه‌ر سته‌میان له خۆیان ده‌کرد.

[ سَاءَ مَثَلًا الْقَوْمُ الَّذِينَ كَذَّبُوا بِآيَاتِنَا ] نموونه‌ی كه‌سانێك كه‌ ئایه‌ته‌كان ئێمه‌یان به‌درۆ زانیوه‌ ناشرینترین و خراپترین نمونه‌یه‌ كه‌ چوێنراون به‌ سه‌گ كه‌ ته‌نها له‌ خه‌مى خواردن و ئاره‌زوویدایه‌، بۆیه‌ هه‌ر كه‌سێك واز له‌ زانست و زانیارى شه‌رعى و هیدایه‌ت بێنێت و شوێن هه‌واو ئاره‌زوى بكه‌وێت ئه‌وا چوێنراوه‌ به‌و سه‌گه‌ كه‌ خراپترین نمونه‌یه‌ [ وَأَنْفُسَهُمْ كَانُوا يَظْلِمُونَ (١٧٧) ] وه‌ خواى گه‌وره‌ زوڵمى لێ نه‌كردن به‌ڵكو خۆیان زوڵمیان له‌ نه‌فسی خۆیان كرد به‌وه‌ی كه‌ شوێنى هیدایه‌ت نه‌كه‌وتن، به‌ڵكو شوێنى هه‌واو ئاره‌زوویان كه‌وتن.

Al-A'raaf 7:177Listen in Qur'an →
178

مَن يَهْدِ ٱللَّهُ فَهُوَ ٱلْمُهْتَدِى ۖ وَمَن يُضْلِلْ فَأُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلْخَٰسِرُونَ

ئه‌وه‌ی خوا ڕێنموویی بکات ئه‌وه هه‌ر ئه‌و ڕێنموویی وه‌رگره‌، ئه‌وه‌ش که‌گومڕای بکات ئه‌وه هه‌ر ئه‌وانه زه‌ره‌رمه‌ندن.

[ مَنْ يَهْدِ اللَّهُ فَهُوَ الْمُهْتَدِي ] هه‌ر كه‌سێك خوای گه‌وره‌ هیدایه‌تی بدات ئه‌وه‌ هیدایه‌تدراوی حه‌قیقی و راسته‌قینه‌یه‌ و كه‌س ناتوانێت گومڕاى بكات [ وَمَنْ يُضْلِلْ فَأُولَئِكَ هُمُ الْخَاسِرُونَ (١٧٨) ] وه‌ هه‌ر كه‌سێك خوای گه‌وره‌ گومڕای بكات ئه‌وا ئه‌و كه‌سانه‌ زه‌ره‌رمه‌ندی ڕاسته‌قینه‌ن و كه‌س ناتوانێت هیدایه‌تیان بدات.

Al-A'raaf 7:178Listen in Qur'an →
179

وَلَقَدْ ذَرَأْنَا لِجَهَنَّمَ كَثِيرًۭا مِّنَ ٱلْجِنِّ وَٱلْإِنسِ ۖ لَهُمْ قُلُوبٌۭ لَّا يَفْقَهُونَ بِهَا وَلَهُمْ أَعْيُنٌۭ لَّا يُبْصِرُونَ بِهَا وَلَهُمْ ءَاذَانٌۭ لَّا يَسْمَعُونَ بِهَآ ۚ أُو۟لَٰٓئِكَ كَٱلْأَنْعَٰمِ بَلْ هُمْ أَضَلُّ ۚ أُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلْغَٰفِلُونَ

سوێند به خوا بێگومان ئێمه زۆر له په‌ری و ئاده‌میزادمان بۆ دۆزه‌خ دروست کردوه‌، ئه‌وانه ده‌زگای دڵیان هه‌یه و که‌چی حه‌قی پێ تێناگه‌ن، چاویشیان هه‌یه که‌چی حه‌قی پێ نابینن، گوێیان هه‌یه که‌چی حه‌قی پێ نابیستن، ئا ئه‌وانه وه‌کو ئاژه‌ڵ وان ( له شوێنکه‌وتنی ئاره‌زوودا) به‌ڵکو ئه‌وانه وێڵ تریشن، ئا ئه‌وانه هه‌ر غافڵ و بێ ئاگان له حه‌ق.

[ وَلَقَدْ ذَرَأْنَا لِجَهَنَّمَ كَثِيرًا مِنَ الْجِنِّ وَالْإِنْسِ ] كه‌سانێكی زۆرمان له‌ جن و له‌ مرۆڤ بۆ جه‌هه‌ننه‌م دروست كردووه‌و داناوه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شایه‌نی دۆزه‌خن وه‌ سه‌ره‌نجامیان بۆ دۆزه‌خه‌و كرده‌وه‌ی ئه‌هلی دۆزه‌خ ئه‌كه‌ن [ لَهُمْ قُلُوبٌ لَا يَفْقَهُونَ بِهَا ] كه‌سانێكن كه‌ دڵیان هه‌یه‌ به‌ڵام پێی تێناگه‌ن له‌ حه‌ق [ وَلَهُمْ أَعْيُنٌ لَا يُبْصِرُونَ بِهَا ] وه‌ چاویان هه‌یه‌ به‌ڵام حه‌قی پێ نابینن [ وَلَهُمْ آذَانٌ لَا يَسْمَعُونَ بِهَا ] وه‌ گوێیان هه‌یه‌ به‌ڵام حه‌ق و په‌ندو ئامۆژگاری پێ نابیستن [ أُولَئِكَ كَالْأَنْعَامِ ] ئه‌مانه‌ وه‌كو ئاژه‌ڵ وان له‌وه‌ی كه‌ سوود له‌ چاو و گوێ و دڵیان نابینن [ بَلْ هُمْ أَضَلُّ ] به‌ڵكو له‌ ئاژه‌ڵیش وێڵ و سه‌رگه‌ردانترن چونكه‌ ئاژه‌لأ به‌قسه‌ى شوانه‌كه‌ ده‌كات ئه‌گه‌ر چى له‌ قسه‌یشى تێنه‌گات [ أُولَئِكَ هُمُ الْغَافِلُونَ (١٧٩) ] ئه‌مه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ن كه‌ بێ ئاگان له‌ ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌.

Al-A'raaf 7:179Listen in Qur'an →
180

وَلِلَّهِ ٱلْأَسْمَآءُ ٱلْحُسْنَىٰ فَٱدْعُوهُ بِهَا ۖ وَذَرُوا۟ ٱلَّذِينَ يُلْحِدُونَ فِىٓ أَسْمَٰٓئِهِۦ ۚ سَيُجْزَوْنَ مَا كَانُوا۟ يَعْمَلُونَ

هه‌ر بۆ خوایه هه‌موو ناوه جوان و پیرۆزه‌کان، جا (ئه‌ی ئیمانداران) به‌و ناوانه دۆعا و نزا بکه‌ن و هاناو هاوار بۆ ئه‌و زاته به‌رن، واز بهێنن له‌وانه‌ی که له ناوه پیرۆزه‌کانی خوادا لادان ده‌که‌ن و (سیفه‌ت و ناوه‌کانی خوا به‌کارده‌هێنن بۆ غه‌یری خوا)، له ئاینده‌دا پاداشتی ئه‌و کارو کرده‌وانه‌یان وه‌رده‌گرن که ئه‌نجامیان ده‌دا.

{تەوەسول كردن بە ناوە جوانەكانی خوای گەورە}

[ وَلِلَّهِ الْأَسْمَاءُ الْحُسْنَى فَادْعُوهُ بِهَا ] وه‌ خوای گه‌وره‌ ناوه‌ جوانه‌كانی هه‌یه‌ تۆ به‌و ناوه‌ جوانانه‌وه‌ له‌ خوا بپاڕێره‌وه‌و بڵێ: یا رحمن یارحیم یا كریم یا عزیز، وه‌ ته‌وه‌سولی پێ بكه‌و بڵێ: خوایه‌ بۆ خاتری ناوه‌ جوانه‌كانت، (هه‌ركه‌سێك نه‌وه‌دو نۆ له‌ ناوه‌ جوانه‌كانى خواى گه‌وره‌ له‌به‌ر بكات و لێى تێبگات و له‌ خۆیدا جێبه‌جێى بكات ئه‌وه‌ ده‌چێته‌ به‌هه‌شته‌وه‌، وه‌ ژماره‌ى ناوه‌كانى خواى گه‌وره‌ كه‌س نایزانێت ته‌نها خۆى نه‌بێت چونكه‌ هه‌ندێك ناوى هه‌یه‌ له‌ هیچ كتابێكى ئاسمانى داینه‌به‌زاندووه‌و به‌هیچ پێغه‌مبه‌رێكیشى نه‌ووتووه‌و لاى خۆى هێشتوویه‌تێوه‌) [ وَذَرُوا الَّذِينَ يُلْحِدُونَ فِي أَسْمَائِهِ ] وه‌ واز بێنن له‌و كه‌سانه‌ی كه‌ بێ باوه‌ڕن به‌ ناوه‌كانی خوای گه‌وره‌ وه‌ك موشریكان كه‌ ناوی بته‌كانیان له‌ناوه‌كانی خوای گه‌وره‌ وه‌رگرتبوو وه‌كو (لات و عوززازو مه‌نات)، یان ئه‌وانه‌ی كه‌ ئینكاری ناو و سیفاته‌كانی خوای گه‌وره‌ ئه‌كه‌ن و به‌ درۆى ده‌زانن، ئیلحاد واته‌: لادان له‌ مه‌به‌ست [ سَيُجْزَوْنَ مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ (١٨٠) ] ئه‌مانه‌ سزای ئه‌و كرده‌وه‌یان وه‌رئه‌گرن كه‌ باوه‌ڕیان به‌ناوه‌كانی خوای گه‌وره‌ نیه‌.

Al-A'raaf 7:180Listen in Qur'an →

Commentary: Rebar Kurdish Tafsir. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.