قَالُوٓا۟ ءَامَنَّا بِرَبِّ ٱلْعَٰلَمِينَ
جادووگه‌ران وتیان: ئێمه باوه‌ڕێکی پته‌ومان هێناوه به په‌روه‌ردگاری جیهانیان...
[ قَالُوا آمَنَّا بِرَبِّ الْعَالَمِينَ (١٢١) ] وتیان: ئه‌وه ئێمه ئیمانمان به په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهان هێنا.
سُورَةُ الأَعۡرَافِ
Reading Rebar Kurdish Tafsir
Ayahs 121–130 of 206
قَالُوٓا۟ ءَامَنَّا بِرَبِّ ٱلْعَٰلَمِينَ
جادووگه‌ران وتیان: ئێمه باوه‌ڕێکی پته‌ومان هێناوه به په‌روه‌ردگاری جیهانیان...
[ قَالُوا آمَنَّا بِرَبِّ الْعَالَمِينَ (١٢١) ] وتیان: ئه‌وه ئێمه ئیمانمان به په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهان هێنا.
رَبِّ مُوسَىٰ وَهَٰرُونَ
که په‌روه‌ردگاری مو‌سا و هاروونه.
[ رَبِّ مُوسَى وَهَارُونَ (١٢٢) ] په‌روه‌ردگاری موسا‌و هارون، تا كه‌سێك واگومان نه‌بات كه مه‌به‌ستیان له (رب العالمین) فیرعه‌ونه.
قَالَ فِرْعَوْنُ ءَامَنتُم بِهِۦ قَبْلَ أَنْ ءَاذَنَ لَكُمْ ۖ إِنَّ هَٰذَا لَمَكْرٌۭ مَّكَرْتُمُوهُ فِى ٱلْمَدِينَةِ لِتُخْرِجُوا۟ مِنْهَآ أَهْلَهَا ۖ فَسَوْفَ تَعْلَمُونَ
فیرعه‌ون وتی: ئایا باوه‌ڕتان هێنا به په‌روه‌ردگاری مو‌سا و هاروون، پێش ئه‌وه‌ی من مۆڵه‌ت و ڕووخسه‌تتان بده‌م؟! به‌ڕاستی دیاره که ئه‌مه پیلانێکه سازتانداوه و گێڕاوتانه له شاره‌که‌دا تا خه‌ڵکه‌که‌ی لێ ده‌ربه‌ده‌ر بکه‌ن، جا له‌مه‌ولا ده‌زانن (چیتان به‌سه‌ر ده‌هێنم)...
{فیرعەون هەڕەشە دەكات}
[ قَالَ فِرْعَوْنُ آمَنْتُمْ بِهِ قَبْلَ أَنْ آذَنَ لَكُمْ ] فیرعه‌ون وتی: ئایا ئێوه ئیمانتان هێنا به‌خوای موسى و هارون پێش ئه‌وه‌ی كه من ئیزنتان بده‌م [ إِنَّ هَذَا لَمَكْرٌ مَكَرْتُمُوهُ فِي الْمَدِينَةِ لِتُخْرِجُوا مِنْهَا أَهْلَهَا ] وتی: ئه‌مه فێڵ و نه‌خشه‌یه‌كی داڕێژراو بووه كه ئێوه له‌و شاره‌دا كردتان بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی قیبتیه‌كان له شاری میصر ده‌ركه‌ن وه خۆتان و به‌نی ئیسرائیلیه‌كان تیایدا نیشته‌جێ بن [ فَسَوْفَ تَعْلَمُونَ (١٢٣) ] ئه‌وه له داهاتووا ئه‌زانن كه من چیتان لێ ئه‌كه‌م هه‌ڕه‌شه‌ی لێیان كرد.
لَأُقَطِّعَنَّ أَيْدِيَكُمْ وَأَرْجُلَكُم مِّنْ خِلَٰفٍۢ ثُمَّ لَأُصَلِّبَنَّكُمْ أَجْمَعِينَ
سوێند بێت ده‌ست و قاچه‌کانتان ڕاست و چه‌پ ده‌بڕم، پاشان سوێند بێت هه‌مووتان هه‌ڵده‌واسم و له خاچتان ده‌ده‌م.
[ لَأُقَطِّعَنَّ أَيْدِيَكُمْ وَأَرْجُلَكُمْ ] ئه‌بێ ده‌ست و پێتان ببڕمه‌وه [ مِنْ خِلَافٍ ] واته: ده‌ستی ڕاست و پێی چه‌پ یان به پێچه‌وانه‌وه [ ثُمَّ لَأُصَلِّبَنَّكُمْ أَجْمَعِينَ (١٢٤) ] پاشان هه‌مووتان له خاچ ئه‌ده‌م و به دارخورمادا هه‌ڵتانئه‌واسم.
قَالُوٓا۟ إِنَّآ إِلَىٰ رَبِّنَا مُنقَلِبُونَ
(جادووگه‌رانی ئه‌وسا که ئیماندارانی ئێسته‌ن) وتیان: (ئێمه باکمان نیه) به‌ڕاستی ئێمه هه‌ر بۆ لای په‌روه‌ردگارمان ده‌گه‌ڕێینه‌وه...
[ قَالُوا إِنَّا إِلَى رَبِّنَا مُنْقَلِبُونَ (١٢٥) ] ساحیره‌كان باوه‌ڕ له دڵیان‌دا جێگیر بوو وتیان: ئێمه بۆ لای په‌روه‌ردگاری خۆمان ئه‌گه‌ڕێینه‌وه.
وَمَا تَنقِمُ مِنَّآ إِلَّآ أَنْ ءَامَنَّا بِـَٔايَٰتِ رَبِّنَا لَمَّا جَآءَتْنَا ۚ رَبَّنَآ أَفْرِغْ عَلَيْنَا صَبْرًۭا وَتَوَفَّنَا مُسْلِمِينَ
تۆ هیچ بێزاریه‌کت له ئێمه نیه جگه له‌وه که باوه‌ڕمان به‌به‌ڵگه و موعجیزه‌کانی په‌روه‌ردگارمان هێناوه، کاتێک بۆمان هات، (پاشان ده‌ستی نزا‌و پاڕانه‌وه‌یان به‌رز کرده‌وه و وتیان) په‌روه‌ردگارا خۆگری و ئارامیمان به‌سه‌ردا بڕێژهو به موسوڵمانێتی بمانمرێنه.
[ وَمَا تَنْقِمُ مِنَّا إِلَّا أَنْ آمَنَّا بِآيَاتِ رَبِّنَا لَمَّا جَاءَتْنَا ] وه تۆ تۆڵه‌مان لێناسه‌نی ته‌نها له‌به‌ر ئه‌مه نه‌بێ كه ئیمانمان به په‌روه‌ردگاری خۆمان هێناوه كاتێك كه ئه‌و به‌ڵگه ڕوون و ئاشكرا‌و موعجیزانه‌مان بینی [ رَبَّنَا أَفْرِغْ عَلَيْنَا صَبْرًا وَتَوَفَّنَا مُسْلِمِينَ (١٢٦) ] پاشان ڕوویان كرده خوای گه‌وره‌و وتیان: ئه‌ی په‌روه‌ردگار صه‌برو ئارام داببه‌زێنه سه‌رمان و دامه‌زراوی و ئارامیمان پێ ببه‌خشه له‌سه‌ر دینه‌كه‌ت، وه به موسڵمانی بمانمرێنه و جارێكی تر له‌م دینه پاكه پاشگه‌ز نه‌بینه‌وه له ژێر ترس و ئه‌شكه‌نجه‌و كوشتنی فیرعه‌وندا، (به‌یانى ساحیر بوون و ئێواره شه‌هید بوون).
وَقَالَ ٱلْمَلَأُ مِن قَوْمِ فِرْعَوْنَ أَتَذَرُ مُوسَىٰ وَقَوْمَهُۥ لِيُفْسِدُوا۟ فِى ٱلْأَرْضِ وَيَذَرَكَ وَءَالِهَتَكَ ۚ قَالَ سَنُقَتِّلُ أَبْنَآءَهُمْ وَنَسْتَحْىِۦ نِسَآءَهُمْ وَإِنَّا فَوْقَهُمْ قَٰهِرُونَ
هه‌ندێک له ده‌سه‌ڵاتدارانی دار‌و ده‌سته‌ی فیرعه‌ون وتیان: ئایا (هه‌روا به‌ئاسانی) واز له موسا‌و قه‌ومه‌که‌ی ده‌هێنیت بۆ ئه‌وه‌ی خراپه و تاوان بچێنن له‌م زه‌ویه‌داو واز له خۆت و خواکانت بهێنن؟! فیرعه‌ون وتی: (چۆن وازیان لێ ده‌هێنین) له‌مه‌ودوا به‌زۆریی کوڕه‌کانیان ده‌کوژین، ئافره‌تانیشیان به‌زیندوویی ده‌هێڵینه‌وه (بۆ که‌نیزه‌کی) و به‌ڕاستی ئێمه به‌سه‌ریاندا زاڵین و چاوپۆشیان لێناکه‌ین.
[ وَقَالَ الْمَلَأُ مِنْ قَوْمِ فِرْعَوْنَ أَتَذَرُ مُوسَى وَقَوْمَهُ لِيُفْسِدُوا فِي الْأَرْضِ وَيَذَرَكَ وَآلِهَتَكَ ] ده‌سه‌ڵاتدارو گه‌وره‌كان له قه‌ومی فیرعه‌ون وتیان: ئه‌ی فیرعه‌ون ئایا تۆ واز له موسا‌و قه‌ومه‌كه‌ی دێنی تا ئاشووب و ئاژاوه‌بگێڕن له‌سه‌ر زه‌ویدا وه واز له خۆت و په‌رستنت بێنێت، یان واز له خۆت و خوایه‌كه‌شت بێنێت، كه ئه‌ڵێن: فیرعه‌ونیش خوای هه‌بووه بتی هه‌بووه په‌رستوویه‌تی، یان خۆری په‌رستووه، یان ملوانكه‌ى له ملدا بووه كڕنوشى بۆ بردووه، (راوێژكارانى خراپ ئاوا كاریگه‌ری خراپیان له‌سه‌ر پاشا‌و سه‌ركرده‌كان ده‌بێت و هانیان ده‌ده‌ن بۆ كوفر‌و خراپه‌كارى و دژایه‌تى كردنى پێغه‌مبه‌ران و شوێنكه‌وتوانیان، وه ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانیش له خراپه‌دا به قسه‌یان بكه‌ن ئه‌وا خۆیان و ئه‌وانیش زه‌ره‌رمه‌ندى دونیا‌و قیامه‌ت ده‌بن وه‌كو فیرعه‌ون و راوێژكارانى) [ قَالَ سَنُقَتِّلُ أَبْنَاءَهُمْ وَنَسْتَحْيِي نِسَاءَهُمْ وَإِنَّا فَوْقَهُمْ قَاهِرُونَ (١٢٧) ] فیرعه‌ون وتی: كوڕانیان ئه‌كوژین و ئافره‌تانیان ئه‌هێلینه‌وه بۆ خزمه‌تكاری وه ئێمه به‌سه‌ر ئه‌واندا زاڵ و باڵاده‌ستین.
قَالَ مُوسَىٰ لِقَوْمِهِ ٱسْتَعِينُوا۟ بِٱللَّهِ وَٱصْبِرُوٓا۟ ۖ إِنَّ ٱلْأَرْضَ لِلَّهِ يُورِثُهَا مَن يَشَآءُ مِنْ عِبَادِهِۦ ۖ وَٱلْعَٰقِبَةُ لِلْمُتَّقِينَ
مو‌سا به‌قه‌ومه‌که‌ی وت: داوای کۆمه‌کی و پشتیوانی له خوا بکه‌ن و دان به‌خۆدا بگرن و ئارامگر بن، به‌ڕاستی زه‌وی موڵکی خوایه‌و ده‌یسپێرێت به‌هه‌رکه‌س که بیه‌وێت له به‌نده‌کانی، سه‌رئه‌نجامیش هه‌ر بۆ پارێزکارانه.
[ قَالَ مُوسَى لِقَوْمِهِ اسْتَعِينُوا بِاللَّهِ وَاصْبِرُوا ] مو‌سا - صلی الله علیه وسلم - به قه‌ومه‌كه‌ی فه‌رموو ئێوه پشت به‌خوای گه‌وره ببه‌ستن وه ئارام بگرن [ إِنَّ الْأَرْضَ لِلَّهِ يُورِثُهَا مَنْ يَشَاءُ مِنْ عِبَادِهِ وَالْعَاقِبَةُ لِلْمُتَّقِينَ (١٢٨) ] به دڵنیایى زه‌وی موڵكی خوای گه‌وره‌یه وه خوای گه‌وره به ویستى خۆى كه‌سانێك له به‌نده‌كانی خۆی ئه‌كات به میراتگری، كه ئه‌مه موژده بوو له موسا‌و - صلی الله علیه وسلم - قه‌ومه‌كه‌ی، وه سه‌ره‌نجام هه‌ر بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یه كه ته‌قوای خوای گه‌وره ئه‌كه‌ن.
قَالُوٓا۟ أُوذِينَا مِن قَبْلِ أَن تَأْتِيَنَا وَمِنۢ بَعْدِ مَا جِئْتَنَا ۚ قَالَ عَسَىٰ رَبُّكُمْ أَن يُهْلِكَ عَدُوَّكُمْ وَيَسْتَخْلِفَكُمْ فِى ٱلْأَرْضِ فَيَنظُرَ كَيْفَ تَعْمَلُونَ
(قه‌ومه‌که‌ی مو‌سا دیاره زۆر له ناخۆشیدا بوون) بۆیه وتیان: پێش ئه‌وه‌ی تۆ بێیته ناومان و دوای ئه‌وه‌ش که هاتوویت (بارودۆخی ئێمه نه‌گۆڕاوه) هه‌ر ئازاردراو بووین، مو‌سا وتی: ئومێد وایه په‌روه‌ردگارتان دوژمنه‌که‌تان له‌ناو ببات و بتانکاته جێ‌نشین له زه‌ویدا، ئه‌وسا سه‌یرتان ده‌کات که ئێوه چۆن کارده‌که‌ن!!
[ قَالُوا أُوذِينَا مِنْ قَبْلِ أَنْ تَأْتِيَنَا وَمِنْ بَعْدِ مَا جِئْتَنَا ] وتیان: ئه‌ی مو‌سا - صلی الله علیه وسلم - پێش ئه‌وه‌ی كه تۆ بێی ئێمه هه‌ر له‌لایه‌ن فیرعه‌ونه‌وه ئازار ئه‌دراین و كوڕانمان ئه‌كوژرا، وه دوای ئه‌وه‌ی كه تۆش هاتوویته دیسان ئه‌وه‌تا ئێستا فیرعه‌ون ئازارمان ئه‌دات و ئه‌مانكوژێت [ قَالَ عَسَى رَبُّكُمْ أَنْ يُهْلِكَ عَدُوَّكُمْ وَيَسْتَخْلِفَكُمْ فِي الْأَرْضِ فَيَنْظُرَ كَيْفَ تَعْمَلُونَ (١٢٩) ] مو‌سا فه‌رمووی: به‌ڵكو خوای گه‌وره دوژمنه‌كه‌تان له‌ناو بدات كه فیرعه‌ونه وه ئێوه بكات به جێ‌نشین له‌سه‌ر زه‌ویدا تا خوای گه‌وره ته‌ماشا بكات ئێوه چ كار‌و كرده‌وه‌یه‌ك ئه‌كه‌ن، ئایا وه‌كو فیرعه‌ون و قه‌ومه‌كه‌ی زاڵم و سته‌مكار ئه‌بن یاخود عیباده‌تی خوای گه‌وره ئه‌كه‌ن و خوای گه‌وره له خۆتان ڕازی ئه‌كه‌ن، واته كه خوا نیعمه‌تى پێ به‌خشین و رزگارى كردن سوپاسگوزارى بن.
وَلَقَدْ أَخَذْنَآ ءَالَ فِرْعَوْنَ بِٱلسِّنِينَ وَنَقْصٍۢ مِّنَ ٱلثَّمَرَٰتِ لَعَلَّهُمْ يَذَّكَّرُونَ
سوێند بێت به‌خوا به‌ڕاستی ئێمه شوێنکه‌وتوه‌کان و گه‌لی فیرعه‌ونمان گیرۆده‌ی چه‌ند ساڵێکی گرانی و نه‌هاتی و که‌م بونه‌وه‌ی ڕزق و ڕۆزیی و به‌روبوومه‌کان کرد، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وان دابچڵه‌کێن و په‌ند وه‌رگرن و بیربکه‌نه‌وه.
[ وَلَقَدْ أَخَذْنَا آلَ فِرْعَوْنَ بِالسِّنِينَ وَنَقْصٍ مِنَ الثَّمَرَاتِ لَعَلَّهُمْ يَذَّكَّرُونَ (١٣٠) ] خوای گه‌وره ئه‌فه‌رمووێ: به دڵنیایی فیرعه‌ون و قه‌ومه كافره‌كه‌یمان تاقیكرده‌وه به وشكه‌ساڵی و بێ بارانی و كه‌می له به‌رووبومدا به‌ڵكو بیر بكه‌نه‌وه‌و په‌ندو ئامۆژگاری وه‌ربگرن وه له خراپه‌كانیان بگه‌ڕێنه‌وه.
Commentary: Rebar Kurdish Tafsir. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.