Muslim99Muslim99
← Tafsir library

7. Al-A'raaf

The Heights · Meccan · 206 ayahs

سُورَةُ الأَعۡرَافِ

Reading Rebar Kurdish Tafsir

Ayahs 91–100 of 206

91

فَأَخَذَتْهُمُ ٱلرَّجْفَةُ فَأَصْبَحُوا۟ فِى دَارِهِمْ جَٰثِمِينَ

ئینجا یه‌کسه‌ر بوومه‌له‌رزه‌یه‌ک و ده‌نگێکی سامناک گرتنی و پێچانیه‌وه و دوابه‌دوای ئه‌وه هه‌موو له ماڵه‌کانیاندا به چۆکدا هاتن و هێزی ئه‌ژنۆیان شکاو تیاچوون.

[ فَأَخَذَتْهُمُ الرَّجْفَةُ فَأَصْبَحُوا فِي دَارِهِمْ جَاثِمِينَ (٩١) ] ئه‌مانیش خوای گه‌وره‌ زه‌وی هه‌ژاند له‌ ژێریاندا به‌ بوومه‌له‌رزه‌، یاخود ده‌نگێكی بۆیان نارد له‌ناو ماڵی خۆیاندا هه‌موویان له‌سه‌ر ئه‌ژنۆ و روویان نووسان به‌زه‌ویه‌كه‌وه‌و هه‌موویان مردن و جووڵه‌یان لێ بڕا.

Al-A'raaf 7:91Listen in Qur'an →
92

ٱلَّذِينَ كَذَّبُوا۟ شُعَيْبًۭا كَأَن لَّمْ يَغْنَوْا۟ فِيهَا ۚ ٱلَّذِينَ كَذَّبُوا۟ شُعَيْبًۭا كَانُوا۟ هُمُ ٱلْخَٰسِرِينَ

ئه‌وانه‌ی که به‌رنامه‌ی شوعه‌یبیان به‌درۆزانی و باوه‌ڕیان پێی نه‌بوو (له‌ناو بران) هه‌روه‌ک له‌و ناوه‌دا نه‌بووبن و نه‌ژیابن وابوو، ئه‌وانه‌ی که شوعه‌یبیان به‌درۆزانی و باوه‌ڕیان پێی نه‌بوو ته‌نها ئه‌وان زه‌ره‌رمه‌ند و ماڵوێران بوون.

[ الَّذِينَ كَذَّبُوا شُعَيْبًا كَأَنْ لَمْ يَغْنَوْا فِيهَا ] ئه‌وانه‌ی كه‌ شوعه‌یبیان - صلی الله علیه وسلم - به‌درۆ زانی وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌ له‌و شوێنه‌دا هه‌ر نه‌بووبێتن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره‌ ڕیشه‌كێشی كردن [ الَّذِينَ كَذَّبُوا شُعَيْبًا كَانُوا هُمُ الْخَاسِرِينَ (٩٢) ] ئه‌وانه‌ی كه‌ شوعه‌یبیان - صلی الله علیه وسلم - به‌درۆزانی و شوێنی نه‌كه‌وتن ئه‌مان زه‌ره‌رمه‌ندی ڕاسته‌قینه‌ بوون، كه‌ پێشتر ئه‌وان به‌ موسڵمانانیان ئه‌ووت ئه‌گه‌ر ئێوه‌ شوێن شوعه‌یب - صلی الله علیه وسلم - بكه‌ون ئێوه‌ زه‌ره‌ر ئه‌كه‌ن، نه‌خێر زه‌ره‌رمه‌ند خۆیان بوون ئه‌وه‌تا خوای گه‌وره‌ له‌ دونیا له‌ناوی بردن و له‌ قیامه‌تیش به‌هه‌میشه‌یی له‌ دۆزه‌خدان.

Al-A'raaf 7:92Listen in Qur'an →
93

فَتَوَلَّىٰ عَنْهُمْ وَقَالَ يَٰقَوْمِ لَقَدْ أَبْلَغْتُكُمْ رِسَٰلَٰتِ رَبِّى وَنَصَحْتُ لَكُمْ ۖ فَكَيْفَ ءَاسَىٰ عَلَىٰ قَوْمٍۢ كَٰفِرِينَ

جا شوعه‌یب پێغه‌مبه‌ر، پشتی لێهه‌ڵکردن و وتی: ئه‌ی قه‌وم و عه‌شیره‌تم سوێند به خوا به‌ڕاستی په‌یامه‌کانی په‌روه‌ردگارم به‌چاکی پێڕاگه‌یاندن و دڵسۆزیم له‌گه‌ڵ کردن، ئیتر من چۆن خه‌م بخۆم بۆ قه‌ومێک که بێ باوه‌ڕن.

[ فَتَوَلَّى عَنْهُمْ وَقَالَ يَا قَوْمِ لَقَدْ أَبْلَغْتُكُمْ رِسَالَاتِ رَبِّي وَنَصَحْتُ لَكُمْ ] شوعه‌یب - صلی الله علیه وسلم - كه‌ بینی خوای گه‌وره‌ سزایان بۆ دائه‌به‌زێنێ پشتی تێ كردن ، یان دواى له‌ناوچونیان وه‌كو سه‌رزه‌نشت كردنیان پێى فه‌رموون: ئه‌ی قه‌ومی خۆم به‌دڵنیایى من په‌یامی خوای گه‌وره‌م پێ ڕاگه‌یاندن و ئامۆژگاریم كردن به‌دڵسۆزی [ فَكَيْفَ آسَى عَلَى قَوْمٍ كَافِرِينَ (٩٣) ] ئیتر چۆن من خه‌فه‌ت بخۆم له‌ كه‌سانێك كه‌ كافرن به‌ خوای گه‌وره‌ وه‌ ئیمانیان نه‌هێناوه‌.

Al-A'raaf 7:93Listen in Qur'an →
94

وَمَآ أَرْسَلْنَا فِى قَرْيَةٍۢ مِّن نَّبِىٍّ إِلَّآ أَخَذْنَآ أَهْلَهَا بِٱلْبَأْسَآءِ وَٱلضَّرَّآءِ لَعَلَّهُمْ يَضَّرَّعُونَ

له هیچ شارو وڵاتێکدا هیچ پێغه‌مبه‌رێکمان نه‌ناردوه ( که خه‌ڵکه‌که‌ی بدرۆیان زانی بێت و به‌گوێیان نه‌کردبێت) مه‌گه‌ر خه‌ڵکی ئه‌و شوێنه‌مان به‌ته‌نگانه و نه‌خۆشی گیرۆده کردوه‌، بۆ ئه‌وه‌ی (دابچڵه‌کێن و تێفکرن) و ده‌ست بکه‌ن به‌نزاو پاڕانه‌وه‌و لاڵانه‌وه‌.

[ وَمَا أَرْسَلْنَا فِي قَرْيَةٍ مِنْ نَبِيٍّ إِلَّا أَخَذْنَا أَهْلَهَا بِالْبَأْسَاءِ وَالضَّرَّاءِ لَعَلَّهُمْ يَضَّرَّعُونَ (٩٤) ] وه‌ بۆ هیچ شارو دێیه‌ك ئێمه‌ پێغه‌مبه‌رمان نه‌ناردووه‌ ئیلا خه‌ڵكی ئه‌و شارو دێیه‌مان گردۆته‌وه‌و بردۆته‌وه‌و تاقیكردۆته‌وه‌و تووشی نه‌خۆشى و هه‌ژاری و نه‌داریمان كردوون به‌ڵكو هه‌ست به‌زه‌لیلی و بێده‌سه‌ڵاتی خۆیان بكه‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ لای خوای گه‌وره‌.

Al-A'raaf 7:94Listen in Qur'an →
95

ثُمَّ بَدَّلْنَا مَكَانَ ٱلسَّيِّئَةِ ٱلْحَسَنَةَ حَتَّىٰ عَفَوا۟ وَّقَالُوا۟ قَدْ مَسَّ ءَابَآءَنَا ٱلضَّرَّآءُ وَٱلسَّرَّآءُ فَأَخَذْنَٰهُم بَغْتَةًۭ وَهُمْ لَا يَشْعُرُونَ

پاشان شوێنی ته‌نگانه‌و ناخۆشیه‌که‌مان گۆڕی به‌شوێنی خۆشی و کامه‌رانی، هه‌تا به‌ته‌واوی له هه‌موو ڕویه‌که‌وه زیادیان کردو که‌وتنه خۆشیه‌وه و (وایان لێهات که خۆشی و ناخۆشی به‌تاقیکردنه‌وه دانه‌نێن) جا وتیان: به‌ڕاستی ناخۆشی و خۆشی تووشی باوو باپیرانیشمان بووه (ئه‌مه شتێکی ئاساییه‌!!) ئێمه‌ش کتوپڕ گرتمانن له‌کاتێکدا ئه‌وان هه‌ستیان به خۆیان نه‌کرد له‌ناومان بردن و ته‌خت و تاراجیانمان تێکدا.

[ ثُمَّ بَدَّلْنَا مَكَانَ السَّيِّئَةِ الْحَسَنَةَ ] له‌ پاشان ئه‌و فه‌قیری و هه‌ژاری و نه‌داری و نه‌خۆشی و ده‌رده‌داریه‌مان بۆ گۆڕیون به‌ چاكه‌و تووشی هه‌موو چاكه‌و خێرێكمان كردوون له‌ ئه‌من و ئاسایش و خۆشگوزه‌رانى و له‌شساغی تا سوپاسگوزارى خواى گه‌وره‌ بكه‌ن [ حَتَّى عَفَوْا وَقَالُوا قَدْ مَسَّ آبَاءَنَا الضَّرَّاءُ وَالسَّرَّاءُ ] تا زۆربوون وه‌ چاك بوون له‌ ماڵ و سه‌روه‌ت و سامانیان و وتیان: ئێمه‌ باوك و باپیرانیشمان هه‌ر تووشی فه‌قیری و هه‌ژاری و نه‌داری و نه‌خۆشی و ده‌ردو به‌لآ بوونه‌ ئه‌مه‌ شتێكی ئاساییه‌ نه‌یانزانی كه‌ ئه‌مه‌ سزای خوای گه‌وره‌یه‌، به‌ پێچه‌وانه‌ى باوه‌ڕدارانه‌وه‌ كه‌ توشى ناخۆشى بن ئارام ده‌گرن و توشى خۆشى بن سوپاسى خواى له‌سه‌ر ده‌كه‌ن [ فَأَخَذْنَاهُمْ بَغْتَةً وَهُمْ لَا يَشْعُرُونَ (٩٥) ] خوای گه‌وره‌ له‌ناكاو و كتوپڕدا له‌ كاتی خۆشحاڵی و خۆشگوزه‌رانیدا بردنیه‌وه‌و ئه‌وان هیچ هه‌ستیان نه‌كرد.

Al-A'raaf 7:95Listen in Qur'an →
96

وَلَوْ أَنَّ أَهْلَ ٱلْقُرَىٰٓ ءَامَنُوا۟ وَٱتَّقَوْا۟ لَفَتَحْنَا عَلَيْهِم بَرَكَٰتٍۢ مِّنَ ٱلسَّمَآءِ وَٱلْأَرْضِ وَلَٰكِن كَذَّبُوا۟ فَأَخَذْنَٰهُم بِمَا كَانُوا۟ يَكْسِبُونَ

خۆ ئه‌گه‌ر خه‌ڵکی شاره‌کان به‌ڕاستی باوه‌ڕیان بهێنایه‌و خۆیان بپاڕاستایه‌، ئه‌وا بێگومان ئێمه ده‌رگای فه‌ڕو به‌ره‌که‌تی ئاسمان و زه‌وییان له‌سه‌ر ده‌کردنه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌وان که په‌یام و پێغه‌مبه‌رانی ئێمه‌یان به‌درۆزانی، جا ئێمه‌ش به‌هۆی ئه‌و کاروکرده‌وانه‌ی که ده‌یانکرد گرتمانن و له‌ناومان بردن.

{ئیمان‌و تەقوا هۆكارە بۆ خۆشگوزەرانی}

[ وَلَوْ أَنَّ أَهْلَ الْقُرَى آمَنُوا وَاتَّقَوْا ] وه‌ ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی شارو دێیه‌كان ئیمان بێنن وه‌ ته‌قوای خوای گه‌وره‌ بكه‌ن و خۆیان بپارێزن له‌ تاوان [ لَفَتَحْنَا عَلَيْهِمْ بَرَكَاتٍ مِنَ السَّمَاءِ وَالْأَرْضِ ] ئه‌وه‌ به‌ره‌كه‌تی خۆمانیان بۆ ئه‌كه‌ینه‌وه‌ له‌ ئاسمانه‌وه‌ به‌ باران بارین وه‌ له‌ زه‌ویشه‌وه‌ به‌ ڕووه‌ك و دانه‌وێڵه‌و جۆره‌ها به‌رووبووم و خێرو خێرات [ وَلَكِنْ كَذَّبُوا فَأَخَذْنَاهُمْ بِمَا كَانُوا يَكْسِبُونَ (٩٦) ] به‌ڵام ئه‌وان پێغه‌مبه‌ران و ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌یان به‌ درۆزانى و ئیمانیان پێ نه‌هێنا بۆیه‌ سزامان دان و بردیانمانه‌وه‌ به‌هۆی كوفرو تاوان و كرده‌وه‌ى خراپیانه‌وه‌.

Al-A'raaf 7:96Listen in Qur'an →
97

أَفَأَمِنَ أَهْلُ ٱلْقُرَىٰٓ أَن يَأْتِيَهُم بَأْسُنَا بَيَٰتًۭا وَهُمْ نَآئِمُونَ

جا ئایا خه‌ڵکی شاره‌کان له‌وه دڵنیان و ناترسن که تۆڵه‌ی ئێمه بێت بۆیان له شه‌ودا له کاتێکدا که ئه‌وان نوستوون؟!

[ أَفَأَمِنَ أَهْلُ الْقُرَى أَنْ يَأْتِيَهُمْ بَأْسُنَا بَيَاتًا وَهُمْ نَائِمُونَ (٩٧) ] ئایا خه‌ڵكی شارو دێیه‌ كافره‌كان ئه‌مینن له‌وه‌ی كه‌ سزای ئێمه‌ ڕوویان تێناكات له‌ كاتی شه‌ودا كه‌ ئه‌وان خه‌وتوون، زیاتر مه‌به‌ست پێی كافرانى مه‌ككه‌یه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - به‌درۆ ئه‌زانن.

Al-A'raaf 7:97Listen in Qur'an →
98

أَوَأَمِنَ أَهْلُ ٱلْقُرَىٰٓ أَن يَأْتِيَهُم بَأْسُنَا ضُحًۭى وَهُمْ يَلْعَبُونَ

ئایا خه‌ڵکی شاره‌کان دڵنیاشن و ناترسن له‌وه‌ی که تۆڵه‌ی ئێمه بێت بۆیان له چێشته‌نگاودا، له‌کاتێکدا ئه‌وان سه‌رگه‌رمی یاری و گه‌مه‌ن.

[ أَوَأَمِنَ أَهْلُ الْقُرَى أَنْ يَأْتِيَهُمْ بَأْسُنَا ضُحًى وَهُمْ يَلْعَبُونَ (٩٨) ] یاخود ئایا ئه‌مینن له‌وه‌ی كه‌ سزای ئێمه‌ رووبه‌ڕوویان بێته‌وه‌ له‌ كاتی چێشته‌نگاودا كه‌ یاری ئه‌كه‌ن و بێئاگان.

Al-A'raaf 7:98Listen in Qur'an →
99

أَفَأَمِنُوا۟ مَكْرَ ٱللَّهِ ۚ فَلَا يَأْمَنُ مَكْرَ ٱللَّهِ إِلَّا ٱلْقَوْمُ ٱلْخَٰسِرُونَ

جا ئایا دڵنیاو بێباک بوون له نه‌خشه‌و پلانی خوا (له‌سه‌ر ئاستی تاک و کۆمه‌ڵ یان له‌سه‌ر ئاستی حوکمه‌ت و گه‌لان)؟! جا که‌س بێباک نابێت له نه‌خشه و پلانی خوا جگه له قه‌ومی خه‌ساره‌تمه‌ندان نه‌بێت.

[ أَفَأَمِنُوا مَكْرَ اللَّهِ ] ئایا ئه‌مینن له‌ مه‌كرو سزای خوای گه‌وره‌ [ فَلَا يَأْمَنُ مَكْرَ اللَّهِ إِلَّا الْقَوْمُ الْخَاسِرُونَ (٩٩) ] هیچ كه‌سێك ئه‌مین نابێ له‌ مه‌كرو سزای خوا ئیلا كه‌سانێكی زه‌ره‌رمه‌ند نه‌بێ.

Al-A'raaf 7:99Listen in Qur'an →
100

أَوَلَمْ يَهْدِ لِلَّذِينَ يَرِثُونَ ٱلْأَرْضَ مِنۢ بَعْدِ أَهْلِهَآ أَن لَّوْ نَشَآءُ أَصَبْنَٰهُم بِذُنُوبِهِمْ ۚ وَنَطْبَعُ عَلَىٰ قُلُوبِهِمْ فَهُمْ لَا يَسْمَعُونَ

ئایا ده‌ریشنه‌که‌وت بۆ ئه‌وانه‌ی دێن به‌دوای ده‌سته‌و چینه‌کانی پێش خۆیان پاش له‌ناوچوونی ئه‌وانه‌ی که تیایدا نیشته‌جێ بوون که ئه‌گه‌ر بمانویستایه‌، ئه‌وه به‌هۆی گوناهه‌کانیانه‌وه تووشمان ده‌کردن (وه‌ک چۆن خه‌ڵکانی پێش خۆیانمان له‌ناو برد)و مۆرمان ده‌نا به‌سه‌ر دڵه‌کانیاندا، جا ئه‌وان نابیستن.

[ أَوَلَمْ يَهْدِ لِلَّذِينَ يَرِثُونَ الْأَرْضَ مِنْ بَعْدِ أَهْلِهَا أَنْ لَوْ نَشَاءُ أَصَبْنَاهُمْ بِذُنُوبِهِمْ ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌سه‌ر زه‌ویدا نیشته‌جێ ئه‌بن له‌ دوای كه‌سانێك كه‌ خوای گه‌وره‌ له‌ناوی داون ئایا تێنه‌گه‌یشتن و حاڵی نه‌بوون و بۆیان روون نه‌بووه‌وه‌و ڕێگای ڕاستیان نه‌دۆزیه‌وه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر ئێمه‌ ویستمان لێ بێ به‌هۆی تاوانی خۆیانه‌وه‌ ئه‌مانیش له‌ناو ئه‌ده‌ین وه‌كو چۆن ئه‌وانمان له‌ناوبرد [ وَنَطْبَعُ عَلَى قُلُوبِهِمْ فَهُمْ لَا يَسْمَعُونَ (١٠٠) ] وه‌ مۆر ئه‌ده‌ین له‌سه‌ر دڵیان و ئه‌و كاته‌ هیچ شتێك نه‌بیستن و هیچ په‌ندو ئامۆژگاری و ئاگادار كردنه‌وه‌یه‌ك سوودیان پێ نه‌گه‌یه‌نێ.

Al-A'raaf 7:100Listen in Qur'an →

Commentary: Rebar Kurdish Tafsir. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.