قَالَ قَدْ وَقَعَ عَلَيْكُم مِّن رَّبِّكُمْ رِجْسٌۭ وَغَضَبٌ ۖ أَتُجَٰدِلُونَنِى فِىٓ أَسْمَآءٍۢ سَمَّيْتُمُوهَآ أَنتُمْ وَءَابَآؤُكُم مَّا نَزَّلَ ٱللَّهُ بِهَا مِن سُلْطَٰنٍۢ ۚ فَٱنتَظِرُوٓا۟ إِنِّى مَعَكُم مِّنَ ٱلْمُنتَظِرِينَ
هود فه‌رمووی: ئیتر ئه‌وه به‌ڵاو ناخۆشی و خه‌شمی خوا که‌وته سه‌رتان، ئایا ئه‌وه ڕاسته ئێوه موجاده‌له‌و ده‌مه ده‌مێم له‌گه‌ڵ ده‌که‌ن له‌سه‌ر کۆمه‌ڵێک بت و په‌یکه‌ر که خۆتان و باو‌و باپیرانتان ناوتان ناون؟ بێگومان هیچ په‌یوه‌ندیه‌کیان به خواوه نیه، هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک له‌لایه‌ن خواوه دانه‌به‌زیوه که ئه‌وانه بچوکترین کاریان به‌ده‌ست بێت، ئێوه چاوه‌ڕێی بن، منیش له‌گه‌ڵتاندا له چاوه‌ڕوانانم.
[ قَالَ قَدْ وَقَعَ عَلَيْكُمْ مِنْ رَبِّكُمْ رِجْسٌ وَغَضَبٌ ] فه‌رمووی: ده‌ی دڵنیابن له لایه‌ن په‌روه‌ردگاره‌وه سزا‌و تووڕه‌بوونتان بۆ دائه‌به‌زێنێ وه غه‌زه‌بتان لێ ئه‌گرێ [ أَتُجَادِلُونَنِي فِي أَسْمَاءٍ سَمَّيْتُمُوهَا أَنْتُمْ وَآبَاؤُكُمْ ] ئایا ئێوه مشتومڕو ده‌مه‌قاڵێ له‌گه‌ڵ مندا ئه‌كه‌ن ده‌رباره‌ی چه‌ند ناوێك له‌و خوایانه‌ی كه خۆتان و باوك و باپیرانتان ناوتان لێ ناون [ مَا نَزَّلَ اللَّهُ بِهَا مِنْ سُلْطَانٍ ] كه خوای گه‌وره هیچ به‌ڵگه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و خوایانه‌ی ئێوه نه‌ناردۆته خواره‌وه [ فَانْتَظِرُوا إِنِّي مَعَكُمْ مِنَ الْمُنْتَظِرِينَ (٧١) ] ده‌ی چاوه‌ڕێی سزا بن منیش له‌گه‌ڵ ئێوه چاوه‌ڕێ ئه‌كه‌م بزانن خوای گه‌وره چۆن سزاتان ئه‌دات، كه ئه‌مه هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى سه‌خته.