Muslim99Muslim99
← Tafsir library

7. Al-A'raaf

The Heights · Meccan · 206 ayahs

سُورَةُ الأَعۡرَافِ

Reading Rebar Kurdish Tafsir

Ayahs 71–80 of 206

71

قَالَ قَدْ وَقَعَ عَلَيْكُم مِّن رَّبِّكُمْ رِجْسٌۭ وَغَضَبٌ ۖ أَتُجَٰدِلُونَنِى فِىٓ أَسْمَآءٍۢ سَمَّيْتُمُوهَآ أَنتُمْ وَءَابَآؤُكُم مَّا نَزَّلَ ٱللَّهُ بِهَا مِن سُلْطَٰنٍۢ ۚ فَٱنتَظِرُوٓا۟ إِنِّى مَعَكُم مِّنَ ٱلْمُنتَظِرِينَ

هود فه‌رمووی: ئیتر ئه‌وه به‌ڵاو ناخۆشی و خه‌شمی خوا که‌وته سه‌رتان، ئایا ئه‌وه ڕاسته ئێوه موجاده‌له‌و ده‌مه ده‌مێم له‌گه‌ڵ ده‌که‌ن له‌سه‌ر کۆمه‌ڵێک بت و په‌یکه‌ر که خۆتان و باوو باپیرانتان ناوتان ناون؟ بێگومان هیچ په‌یوه‌ندیه‌کیان به خواوه نیه‌، هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک له‌لایه‌ن خواوه دانه‌به‌زیوه که ئه‌وانه بچوکترین کاریان به‌ده‌ست بێت، ئێوه چاوه‌ڕێی بن، منیش له‌گه‌ڵتاندا له چاوه‌ڕوانانم.

[ قَالَ قَدْ وَقَعَ عَلَيْكُمْ مِنْ رَبِّكُمْ رِجْسٌ وَغَضَبٌ ] فه‌رمووی: ده‌ی دڵنیابن له‌ لایه‌ن په‌روه‌ردگاره‌وه‌ سزاو تووڕه‌بوونتان بۆ دائه‌به‌زێنێ وه‌ غه‌زه‌بتان لێ ئه‌گرێ [ أَتُجَادِلُونَنِي فِي أَسْمَاءٍ سَمَّيْتُمُوهَا أَنْتُمْ وَآبَاؤُكُمْ ] ئایا ئێوه‌ مشتومڕو ده‌مه‌قاڵێ له‌گه‌ڵ مندا ئه‌كه‌ن ده‌رباره‌ی چه‌ند ناوێك له‌و خوایانه‌ی كه‌ خۆتان و باوك و باپیرانتان ناوتان لێ ناون [ مَا نَزَّلَ اللَّهُ بِهَا مِنْ سُلْطَانٍ ] كه‌ خوای گه‌وره‌ هیچ به‌ڵگه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و خوایانه‌ی ئێوه‌ نه‌ناردۆته‌ خواره‌وه‌ [ فَانْتَظِرُوا إِنِّي مَعَكُمْ مِنَ الْمُنْتَظِرِينَ (٧١) ] ده‌ی چاوه‌ڕێی سزا بن منیش له‌گه‌ڵ ئێوه‌ چاوه‌ڕێ ئه‌كه‌م بزانن خوای گه‌وره‌ چۆن سزاتان ئه‌دات، كه‌ ئه‌مه‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى سه‌خته‌.

Al-A'raaf 7:71Listen in Qur'an →
72

فَأَنجَيْنَٰهُ وَٱلَّذِينَ مَعَهُۥ بِرَحْمَةٍۢ مِّنَّا وَقَطَعْنَا دَابِرَ ٱلَّذِينَ كَذَّبُوا۟ بِـَٔايَٰتِنَا ۖ وَمَا كَانُوا۟ مُؤْمِنِينَ

ئینجا (دوای دابه‌زینی خه‌شمی خوایی) هودو ئه‌و ئیماندارانه‌ی له‌گه‌ڵی بوون، به‌ره‌حمه‌تێکی تایبه‌تی خۆمان، ڕزگارمان کردن، ئه‌وانه‌ش که ئایه‌ت و هه‌ڕه‌شه‌کانی ئێمه‌یان به‌درۆ ده‌زانی دوابڕاومان کردن و ئه‌وانه‌ش باوه‌ڕدار نه‌بوون به مژده‌کانمان.

[ فَأَنْجَيْنَاهُ وَالَّذِينَ مَعَهُ بِرَحْمَةٍ مِنَّا ] خوای گه‌وره‌ ئه‌فه‌رمووێ: هود پێغه‌مبه‌رو- صلی الله علیه وسلم - ئه‌و باوه‌ڕدارانه‌ی كه‌ له‌گه‌ڵیدا بوون ڕزگارمان كردن به‌ ڕه‌حمه‌ت و سۆزو میهره‌بانی خۆمان [ وَقَطَعْنَا دَابِرَ الَّذِينَ كَذَّبُوا بِآيَاتِنَا ] وه‌ دوای ئه‌و كه‌سانه‌مان بڕی و ڕیشه‌كێشمان كردن و كۆتاییمان پێ هێنان كه‌ ئایه‌ته‌كانی ئێمه‌یان به‌درۆ ئه‌زانی، خوای گه‌وره‌ با و گه‌رده‌لولێكی به‌هێزی زۆر ساردى نارد كه‌ شاریانی هه‌مووی وێران و كاول كرد وه‌ به‌ردی هه‌ڵئه‌گرت و ئه‌یكێشا پیایاندا به‌ بایه‌كی زۆر سه‌خت كه‌ حه‌وت شه‌و و هه‌شت ڕۆژ به‌رده‌وام به‌سه‌ریانه‌وه‌ بوو هه‌ڵی ئه‌گرتن و به‌رزی ئه‌كردنه‌وه‌و ده‌یدان به‌ زه‌ویدا تا هه‌مووی كوشتن [ وَمَا كَانُوا مُؤْمِنِينَ (٧٢) ] وه‌ ئه‌مانه‌ ئیمانیان نه‌هێنا بۆیه‌ خوای گه‌وره‌ له‌ناوی بردن.

Al-A'raaf 7:72Listen in Qur'an →
73

وَإِلَىٰ ثَمُودَ أَخَاهُمْ صَٰلِحًۭا ۗ قَالَ يَٰقَوْمِ ٱعْبُدُوا۟ ٱللَّهَ مَا لَكُم مِّنْ إِلَٰهٍ غَيْرُهُۥ ۖ قَدْ جَآءَتْكُم بَيِّنَةٌۭ مِّن رَّبِّكُمْ ۖ هَٰذِهِۦ نَاقَةُ ٱللَّهِ لَكُمْ ءَايَةًۭ ۖ فَذَرُوهَا تَأْكُلْ فِىٓ أَرْضِ ٱللَّهِ ۖ وَلَا تَمَسُّوهَا بِسُوٓءٍۢ فَيَأْخُذَكُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌۭ

بۆ سه‌ر قه‌ومی (ثمود)یش (صاڵح)ی برایانمان نارد (ئه‌ویش پێی وتن): ئه‌ی گه‌له‌که‌م خوا بپه‌رستن چونکه جگه له‌و خوایه‌کی ترتان نیه‌، ئه‌وه‌تا به‌ڕاستی موعجیزه‌ی ئاشکراتان له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه بۆ هاتووه‌، ئه‌مه وشترێکه له‌لایه‌ن خواوه به‌تایبه‌ت بۆ ئێوه‌ی به‌دیهێناوه (له‌سه‌ر داخوازیی خۆتان) که موعجیزه‌یه‌کی ئاشکرایه‌، وازی لێ بهێنن با بله‌وه‌ڕێت له زه‌وی خواداو ده‌ست درێژی مه‌که‌نه سه‌رو ئازاری مه‌ده‌ن (چونکه هه‌ر ئازارتاندا) سزاو به‌ڵایه‌کی به‌ئێش و ئازار داوێن گیرتان ده‌بێت.

{گفتوگۆی نێوان ساڵح پێغەمبەر – صلی الله علیه وسلم - ‌و قەومەكەی}

[ وَإِلَى ثَمُودَ أَخَاهُمْ صَالِحًا ] وه‌ بۆ لای قه‌ومی ثهمودیش صاڵح پێغه‌مبه‌رمان - صلی الله علیه وسلم - نارد كه‌ له‌ خۆیان بوو، قه‌ومی ثهمود له‌ دواى قه‌ومى عاد بوون و له‌ (حیجر) نیشته‌جێ بوون له‌ نێوان (ته‌بوك و مه‌دینه‌) [ قَالَ يَا قَوْمِ اعْبُدُوا اللَّهَ مَا لَكُمْ مِنْ إِلَهٍ غَيْرُهُ ] فه‌رمووی: ئه‌ی قه‌ومی خۆم عیباده‌تی خوای گه‌وره‌ بكه‌ن و به‌تاك و ته‌نها خوای گه‌وره‌ بپه‌رستن و شه‌ریك بۆ خوا دامه‌نێن چونكه‌ جگه‌ له‌ الله هیچ په‌رستراوێكی تری حه‌قتان نیه‌ كه‌ شایه‌نی په‌رستن بێت [ قَدْ جَاءَتْكُمْ بَيِّنَةٌ مِنْ رَبِّكُمْ ] ئه‌وه‌ موعجیزه‌و به‌ڵگه‌ی ڕوون و ئاشكراتان بۆ هاتووه‌ له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاره‌وه‌ كه‌ له‌و به‌ردو تاوێره‌ ڕه‌قه‌ حوشترێكی بۆ ده‌ركردن، كه‌ خۆیان داوایان كرد موعجیزه‌یه‌كیان نیشان بدات و له‌ تاوێرێكى ره‌ق حوشترێكیان بۆ ده‌ربكات، صاڵحیش به‌ڵێنى لێ وه‌رگرتن ئه‌گه‌ر خواى گه‌وره‌ ئه‌مه‌ى نیشان دان ئیمانى پێ بهێنن، داواى له‌ خواى گه‌وره‌ كرد خواى گه‌وره‌یش وه‌ڵامى دایه‌وه‌و ئه‌و تاوێره‌ ره‌قه‌ جوڵاو له‌ت بوو حوشترێكى بۆ ده‌ركردن له‌ پێش چاوى خۆیان [ هَذِهِ نَاقَةُ اللَّهِ لَكُمْ آيَةً ] ئه‌مه‌ حوشترێكه‌ كه‌ خوای گه‌وره‌ ناردوویه‌تی وه‌كو موعجیزه‌و نیشانه‌یه‌ك [ فَذَرُوهَا تَأْكُلْ فِي أَرْضِ اللَّهِ ] ئێوه‌ لێی گه‌ڕێن با له‌ زه‌وی خوای گه‌وره‌دا بۆ خۆی بله‌وه‌ڕێت و قه‌ده‌غه‌ی مه‌كه‌ن [ وَلَا تَمَسُّوهَا بِسُوءٍ فَيَأْخُذَكُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ (٧٣) ] وه‌ لێی نزیك مه‌بنه‌وه‌ به‌ خراپه‌ چونكه‌ سزایه‌كی به‌ئێشی خوای گه‌وره‌ ئێوه‌ ئه‌گرێته‌وه‌.

Al-A'raaf 7:73Listen in Qur'an →
74

وَٱذْكُرُوٓا۟ إِذْ جَعَلَكُمْ خُلَفَآءَ مِنۢ بَعْدِ عَادٍۢ وَبَوَّأَكُمْ فِى ٱلْأَرْضِ تَتَّخِذُونَ مِن سُهُولِهَا قُصُورًۭا وَتَنْحِتُونَ ٱلْجِبَالَ بُيُوتًۭا ۖ فَٱذْكُرُوٓا۟ ءَالَآءَ ٱللَّهِ وَلَا تَعْثَوْا۟ فِى ٱلْأَرْضِ مُفْسِدِينَ

یادی ئه‌و کاته‌ش بکه‌نه‌وه که خوا ئێوه‌ی کرده جێنشین له دوای قه‌ومی عاد، ژیانی له‌سه‌ر زه‌ویدا بۆ ئاسان کردن، له ده‌شته‌کاندا کۆشک و ته‌لار دروست ده‌که‌ن، له شاخ و کێوه‌کانیشدا ژوور داده‌تاشن، که‌واته یادی نازو نیعمه‌ته‌کانی خوا بکه‌ن و تۆوی خراپه و فه‌سادو گوناه له‌سه‌ر زه‌ویدا مه‌چێنن.

[ وَاذْكُرُوا إِذْ جَعَلَكُمْ خُلَفَاءَ مِنْ بَعْدِ عَادٍ ] وه‌ یادی ئه‌و نیعمه‌ته‌ی خوای گه‌وره‌ بكه‌نه‌وه‌ به‌سه‌رتان كه‌ له‌ دوای ئه‌وه‌ی قه‌ومی عادی له‌ناوبرد ئێوه‌ی كرد به‌ جێنشین له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی [ وَبَوَّأَكُمْ فِي الْأَرْضِ ] وه‌ له‌سه‌ر زه‌ویشدا جێگیری كردن و شوێنی بۆ كردنه‌وه‌ [ تَتَّخِذُونَ مِنْ سُهُولِهَا قُصُورًا ] له‌ زه‌وی له‌ خۆڵه‌كه‌ی خشت ئه‌بڕن و كۆشك دروست ئه‌كه‌ن [ وَتَنْحِتُونَ الْجِبَالَ بُيُوتًا ] وه‌ له‌ له‌به‌ر به‌هێزیتان شاخه‌كان هه‌ڵئه‌كۆڵن و ئه‌یكه‌ن به‌ ماڵ بۆ خۆتان و له‌ناو شاخه‌كاندا ماڵ دروست ئه‌كه‌ن [ فَاذْكُرُوا آلَاءَ اللَّهِ ] ئێوه‌ یادی نیعمه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌ بكه‌نه‌وه‌ به‌سه‌رتانه‌وه‌ [ وَلَا تَعْثَوْا فِي الْأَرْضِ مُفْسِدِينَ (٧٤) ] وه‌ له‌سه‌ر زه‌ویدا ئاشووب و ئاژاوه‌ مه‌نێنه‌وه‌و خراپه‌كاری مه‌كه‌ن.

Al-A'raaf 7:74Listen in Qur'an →
75

قَالَ ٱلْمَلَأُ ٱلَّذِينَ ٱسْتَكْبَرُوا۟ مِن قَوْمِهِۦ لِلَّذِينَ ٱسْتُضْعِفُوا۟ لِمَنْ ءَامَنَ مِنْهُمْ أَتَعْلَمُونَ أَنَّ صَٰلِحًۭا مُّرْسَلٌۭ مِّن رَّبِّهِۦ ۚ قَالُوٓا۟ إِنَّا بِمَآ أُرْسِلَ بِهِۦ مُؤْمِنُونَ

(دوای ئه‌و یادخستنه‌وانه‌ی صاڵح پێغه‌مبه‌ر) ده‌سته‌ی ده‌سه‌ڵاتداران، ئه‌وانه‌ی لووت به‌رزیان کرد له قه‌ومه‌که‌ی وتیان به‌وانه‌ی که چه‌وسێنراونه‌ته‌وه‌، له‌وانه‌یان که باوه‌ڕیان هێناوه‌: باشه ئێوه ده‌زانن که صاڵح له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاریه‌وه ڕه‌وانه کراوه‌؟! ئیمانداران وتیان: به دڵنیاییه‌وه ئێمه باوه‌ڕدارین به‌و په‌یامه‌ی که به‌ودا ڕه‌وانه کراوه‌.

[ قَالَ الْمَلَأُ الَّذِينَ اسْتَكْبَرُوا مِنْ قَوْمِهِ لِلَّذِينَ اسْتُضْعِفُوا لِمَنْ آمَنَ مِنْهُمْ ] باڵاده‌ست و ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌ركرده‌و گه‌وره‌كان له‌ كافران و بێباوه‌ڕان له‌وانه‌ی كه‌ خۆیان به‌گه‌وره‌ ئه‌زانی به‌ خه‌ڵكه‌ لاوازو فه‌قیرو هه‌ژارو بێده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان ئه‌ووت كه‌ ئیمانیان هێنابوو [ أَتَعْلَمُونَ أَنَّ صَالِحًا مُرْسَلٌ مِنْ رَبِّهِ ] ئایا ئێوه‌ ئه‌زانن صاڵح له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاریه‌وه‌ نێردراوه‌و كراوه‌ به‌ پێغه‌مبه‌ر؟! وه‌كو گاڵته‌ پێكردن و سووكایه‌تی پێكردن [ قَالُوا إِنَّا بِمَا أُرْسِلَ بِهِ مُؤْمِنُونَ (٧٥) ] باوه‌ڕداره‌ لاوازه‌كانیش له‌ شوێنكه‌وتوانی صاڵح - صلی الله علیه وسلم - ئه‌یانووت: به‌ڵێ ئێمه‌ ئیمانمان پێیه‌تی كه‌ له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌ نێردراوه‌ وه‌ شوێنیشی ئه‌كه‌وین.

Al-A'raaf 7:75Listen in Qur'an →
76

قَالَ ٱلَّذِينَ ٱسْتَكْبَرُوٓا۟ إِنَّا بِٱلَّذِىٓ ءَامَنتُم بِهِۦ كَٰفِرُونَ

(به‌ڵام) ئه‌وانه‌ی که خۆیان به‌زل و گه‌وره ده‌زانی وتیان: به‌ڕاستی ئێمه بێ بڕواین به‌وه‌ی ئێوه بڕواتان پێ هێناوه‌!

[ قَالَ الَّذِينَ اسْتَكْبَرُوا إِنَّا بِالَّذِي آمَنْتُمْ بِهِ كَافِرُونَ (٧٦) ] ده‌سه‌ڵاتدارو گه‌وره‌كان و خۆ به‌گه‌وره‌ زانان به‌ باوه‌ڕدارانیان ئه‌ووت ئه‌وه‌ی كه‌ ئێوه‌ ئیمانتان پێی هێناوه‌ كه‌ صاڵحه‌ ئێمه‌ پێی كافرو بێباوه‌ڕین.

Al-A'raaf 7:76Listen in Qur'an →
77

فَعَقَرُوا۟ ٱلنَّاقَةَ وَعَتَوْا۟ عَنْ أَمْرِ رَبِّهِمْ وَقَالُوا۟ يَٰصَٰلِحُ ٱئْتِنَا بِمَا تَعِدُنَآ إِن كُنتَ مِنَ ٱلْمُرْسَلِينَ

یه‌کسه‌ر (چوون) وشتره‌که‌یان سه‌ربڕی و له فه‌رمانی په‌روه‌ردگاریان یاخی بوون و وتیان: ئه‌ی صاڵح ئه‌گه‌ر تۆ له پێغه‌مبه‌رانیت ئاده‌ی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی که لێمان ده‌یکه‌یت بۆمان پێش بهێنه‌.

[ فَعَقَرُوا النَّاقَةَ ] حوشتره‌كه‌یان سه‌ربڕی كه‌ خوای گه‌وره‌ وه‌كو موعجیزه‌ ناردبووی، (قه‌ددارى كوڕى سالف) سه‌رى بڕى به‌ڵام خواى گه‌وره‌ فه‌رمووى هه‌موویان سه‌ریان بڕى چونكه‌ هه‌موویان رازى بوون و ره‌زامه‌ندیان وه‌رگیرابوو به‌ ژن و پیاوه‌وه‌ [ وَعَتَوْا عَنْ أَمْرِ رَبِّهِمْ ] وه‌ سه‌ركه‌شیان كردو خۆیان به‌گه‌وره‌زانی له‌ فه‌رمانی خوای گه‌وره‌ [ وَقَالُوا يَا صَالِحُ ائْتِنَا بِمَا تَعِدُنَا إِنْ كُنْتَ مِنَ الْمُرْسَلِينَ (٧٧) ] وتیان: ئه‌ی صاڵح ئه‌گه‌ر تۆ پێغه‌مبه‌ری خوایت با ئه‌و سزایه‌ی كه‌ تۆ هه‌ڕه‌شه‌مان لێ ئه‌كه‌ی پێی ئه‌ڵێی: له‌لایه‌ن خواوه‌ سزاتان بۆ دێت با سزاكه‌ بێت و په‌له‌ بكه‌ له‌ ناردنیدا.

Al-A'raaf 7:77Listen in Qur'an →
78

فَأَخَذَتْهُمُ ٱلرَّجْفَةُ فَأَصْبَحُوا۟ فِى دَارِهِمْ جَٰثِمِينَ

ئینجا یه‌کسه‌ر (دوای سه‌ربڕینی وشتره‌که‌) بوومه‌له‌رزه‌یه‌ک و ده‌نگێکی سامناک گرتنی و پێچانیه‌وه و دوا به دوای ئه‌و هه‌موو له ماڵه‌کانیاندا به‌چۆکدا هاتن و هێزی ئه‌ژنۆیان شکاو تیاچوون.

[ فَأَخَذَتْهُمُ الرَّجْفَةُ ] خوای گه‌وره‌ سزای دان به‌وه‌ی تووشی بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی كردن له‌ژێریانه‌وه‌و ده‌نگێكی زۆر سه‌خت هات له‌ سه‌روویانه‌وه‌ كه‌ دڵی بڕین [ فَأَصْبَحُوا فِي دَارِهِمْ جَاثِمِينَ (٧٨) ] له‌ناو شوێن و ماڵى خۆیاندا نووسان به‌ زه‌ویه‌كه‌ له‌سه‌ر ئه‌ژنۆ و ده‌م و چاویان و جووڵه‌یان نه‌ماو هه‌موو مردن.

Al-A'raaf 7:78Listen in Qur'an →
79

فَتَوَلَّىٰ عَنْهُمْ وَقَالَ يَٰقَوْمِ لَقَدْ أَبْلَغْتُكُمْ رِسَالَةَ رَبِّى وَنَصَحْتُ لَكُمْ وَلَٰكِن لَّا تُحِبُّونَ ٱلنَّٰصِحِينَ

(جا صاڵح پێغه‌مبه‌ر، پشتی لێهه‌ڵکردن) و وتی: ئه‌ی قه‌وم و عه‌شیره‌تم سوێند به خوا به‌ڕاستی په‌یامی په‌روه‌ردگارم به‌چاکی پێڕاگه‌یاندن و دڵسۆزیم له‌گه‌ڵ کردن، به‌ڵام (به‌داخه‌وه‌) ئێوه دڵسۆزانتان خۆش ناوێت.

[ فَتَوَلَّى عَنْهُمْ وَقَالَ يَا قَوْمِ لَقَدْ أَبْلَغْتُكُمْ رِسَالَةَ رَبِّي وَنَصَحْتُ لَكُمْ وَلَكِنْ لَا تُحِبُّونَ النَّاصِحِينَ (٧٩) ] دواى بێئومێد بوون لێیان صاڵح پشتى تێ كردن و به‌جێى هێشتن، یان دواى له‌ناوچوونیان صاڵح پشتی تێ كردن و وه‌كو سه‌رزه‌نشت كردن پێى فه‌رموون: ئه‌ی قه‌ومی خۆم من په‌یامی خوای گه‌وره‌م پێ گه‌یاندن وه‌ ئامۆژگاریم كردن به‌ڵام ئێوه‌ ئامۆژگاریكارانتان خۆش ناوێ، (چۆن پێغه‌مبه‌رى خوا له‌ غه‌زاى به‌در له‌گه‌ڵ حه‌فتا كوژراوه‌كه‌ى كافران قسه‌ى كرد وه‌كو سه‌رزه‌نشت كردن).

Al-A'raaf 7:79Listen in Qur'an →
80

وَلُوطًا إِذْ قَالَ لِقَوْمِهِۦٓ أَتَأْتُونَ ٱلْفَٰحِشَةَ مَا سَبَقَكُم بِهَا مِنْ أَحَدٍۢ مِّنَ ٱلْعَٰلَمِينَ

یادی (لوت پێغه‌مبه‌ریش) بکه کاتێک به قه‌ومه‌که‌ی وت: چۆن ئێوه گوناهو تاوانێکی وا ده‌که‌ن که تا ئێستا هیچ که‌س پێش ئێوه له جیهاندا گوناهو تاوانی وای نه‌کردوه‌؟!

{گفتوگۆی نێوان (لوط) پێغەمبەر – صلی الله علیه وسلم - ‌و قەومەكەی}

[ وَلُوطًا إِذْ قَالَ لِقَوْمِهِ أَتَأْتُونَ الْفَاحِشَةَ مَا سَبَقَكُمْ بِهَا مِنْ أَحَدٍ مِنَ الْعَالَمِينَ (٨٠) ] وه‌ (لوط)يش - صلی الله علیه وسلم - كه‌ (كوڕى هارانى كوڕى ئازه‌ر) بوو، برازای ئیبراهیم بوو - صلی الله علیه وسلم - له‌گه‌ڵ ئیبراهیمی مامیدا له‌ زه‌وی عێراق كۆچیان كرد بۆ (بیت المقدس) خوای گه‌وره‌ كردی به‌ پێغه‌مبه‌ر وه‌ ناردی بۆ دێی (سه‌دوم) نزیك (بیت المقدس) و ده‌وروبه‌رى، به‌ قه‌ومه‌كه‌ی خۆی فه‌رموو: ئایا ئێوه‌ به‌دڕه‌وشتی و نێربازی ئه‌كه‌ن كه‌ له‌ پێش ئێوه‌دا هیچ كه‌سێك نه‌بووه‌ له‌ناو ئوممه‌تان و نه‌ته‌وه‌كانی تردا ئه‌م ڕه‌وشته‌ ناشرینه‌ بكات.

Al-A'raaf 7:80Listen in Qur'an →

Commentary: Rebar Kurdish Tafsir. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.