Muslim99Muslim99
← Tafsir library

7. Al-A'raaf

The Heights · Meccan · 206 ayahs

سُورَةُ الأَعۡرَافِ

Reading Rebar Kurdish Tafsir

Ayahs 61–70 of 206

61

قَالَ يَٰقَوْمِ لَيْسَ بِى ضَلَٰلَةٌۭ وَلَٰكِنِّى رَسُولٌۭ مِّن رَّبِّ ٱلْعَٰلَمِينَ

نوح وتی: ئه‌ی قه‌وم و هۆزم من هیچ گومڕاییه‌کم نیه به‌ڵکو من پێغه‌مبه‌رێکم و له لایه‌ن په‌روه‌ردگاری جیهانیانه‌وه ڕه‌وانه‌کراوم...

[ قَالَ يَا قَوْمِ لَيْسَ بِي ضَلَالَةٌ ] نوحیش - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووی: ئه‌ی قه‌ومه‌كه‌م من هیچ گومڕا نه‌بوومه‌و له‌ ڕێگای ڕاست ده‌رنه‌چوومه‌ [ وَلَكِنِّي رَسُولٌ مِنْ رَبِّ الْعَالَمِينَ (٦١) ] به‌ڵكو نێردراو و پێغه‌مبه‌رێكم له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهانه‌وه‌ بۆ لای ئێوه‌ نێردراوم تا بانگتان بكه‌م بۆ یه‌كخواپه‌رستی.

Al-A'raaf 7:61Listen in Qur'an →
62

أُبَلِّغُكُمْ رِسَٰلَٰتِ رَبِّى وَأَنصَحُ لَكُمْ وَأَعْلَمُ مِنَ ٱللَّهِ مَا لَا تَعْلَمُونَ

په‌یامه‌کانی په‌روه‌ردگارمتان پێ ڕاده‌گه‌یه‌نم، من دڵسۆزیتان له‌گه‌ڵ ده‌که‌م، ئه‌وه‌ی من ده‌یزانم ده‌رباره‌ی گه‌وره‌یی و باڵاده‌ستی خوا، ئێوه نایزانن...

[ أُبَلِّغُكُمْ رِسَالَاتِ رَبِّي وَأَنْصَحُ لَكُمْ ] وه‌ په‌یامی په‌روه‌ردگارتان پێ ئه‌گه‌یه‌نم وه‌ به‌دڵسۆزیه‌وه‌ ئامۆژگاریتان ئه‌كه‌م [ وَأَعْلَمُ مِنَ اللَّهِ مَا لَا تَعْلَمُونَ (٦٢) ] وه‌ هه‌ندێك شت هه‌یه‌ كه‌ له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌ من ئه‌یزانم كه‌ خوای گه‌وره‌ هه‌واڵی به‌ من داوه‌ له‌ ڕێگای وه‌حیه‌وه‌ كه‌ ئێوه‌ نایزانن.

Al-A'raaf 7:62Listen in Qur'an →
63

أَوَعَجِبْتُمْ أَن جَآءَكُمْ ذِكْرٌۭ مِّن رَّبِّكُمْ عَلَىٰ رَجُلٍۢ مِّنكُمْ لِيُنذِرَكُمْ وَلِتَتَّقُوا۟ وَلَعَلَّكُمْ تُرْحَمُونَ

ئایا ئێوه سه‌رسام بوون له‌هاتنی به‌رنامه و یادخه‌ره‌وه‌یه‌ک له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه بۆ سه‌ر پیاوێکی (ڕاستگۆ) له خۆتان؟ تا بێدارتان بکاته‌وه‌و دینداری و خواناسی بکه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رئه‌نجام ڕه‌حمتان پێ بکرێت.

[ أَوَعَجِبْتُمْ أَنْ جَاءَكُمْ ذِكْرٌ مِنْ رَبِّكُمْ عَلَى رَجُلٍ مِنْكُمْ لِيُنْذِرَكُمْ وَلِتَتَّقُوا وَلَعَلَّكُمْ تُرْحَمُونَ (٦٣) ] ئایا پێتان سه‌یره‌ یان به‌درۆی ئه‌زانن كه‌ زیكرێك له‌ په‌روه‌ردگارتانه‌وه‌، واته‌: وه‌حییه‌ك له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌تانه‌وه‌ بێت بۆ سه‌ر پیاوێك له‌ خۆتان كه‌ نوحه‌ كه‌ خۆتان ئه‌یناسن بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ ئاگادارتان بكاته‌وه‌ له‌و خراپه‌كاری و گومڕایی و شیركه‌ی كه‌ تیایدان، وه‌ به‌ڵكو ته‌قوای خوای گه‌وره‌ بكه‌ن و به‌هۆی ئیمان هێنان و ته‌قواوه‌ خوای گه‌وره‌ ڕه‌حمتان پێ بكات.

Al-A'raaf 7:63Listen in Qur'an →
64

فَكَذَّبُوهُ فَأَنجَيْنَٰهُ وَٱلَّذِينَ مَعَهُۥ فِى ٱلْفُلْكِ وَأَغْرَقْنَا ٱلَّذِينَ كَذَّبُوا۟ بِـَٔايَٰتِنَآ ۚ إِنَّهُمْ كَانُوا۟ قَوْمًا عَمِينَ

(دوای ٩٥٠ ساڵ هه‌وڵ و کۆشش) هه‌ر به‌رنامه‌که‌یان به درۆزانی و بڕوایان پێ نه‌کرد، جا ئێمه‌ش خۆی و ئه‌و ئیماندارانه‌ی له‌گه‌ڵیدا بوون له که‌شتیه‌که‌دا ڕزگارمان کردن و ئه‌وانه‌ی بڕوایان نه‌هێنا به‌ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانمان نوقمی زریانه‌که‌مان کردن، چونکه به‌ڕاستی ئه‌وان گه‌لێکی کوێرو نابینا بوون (له ئاستی ڕاستیه‌کاندا).

[ فَكَذَّبُوهُ فَأَنْجَيْنَاهُ وَالَّذِينَ مَعَهُ فِي الْفُلْكِ ] به‌ڵام ئه‌وان نوحیان به‌درۆزانی وه‌ ئێمه‌ نوح و ئه‌و باوه‌ڕدارانه‌ی كه‌ له‌گه‌ڵیدا بوون ڕزگارمان كردن له‌ناو كه‌شتیه‌كه‌دا [ وَأَغْرَقْنَا الَّذِينَ كَذَّبُوا بِآيَاتِنَا ] وه‌ ئه‌وانه‌یشی كه‌ ئایه‌ته‌كانی ئێمه‌یان به‌درۆزانی وه‌ ئیمانیان پێ نه‌هێنا نوقممان كردن له‌ناو ئاوه‌كه‌دا، كه‌ خواى گه‌وره‌ تۆڵه‌ى سه‌ند له‌ دوژمنانى بۆ دۆستانى، كه‌ سه‌ركه‌وتن و سه‌ره‌نجام له‌ دونیاو قیامه‌ت بۆ باوه‌ڕدارانه‌ [ إِنَّهُمْ كَانُوا قَوْمًا عَمِينَ (٦٤) ] ئه‌مانه‌ به‌ڕاستی قه‌ومێك بوون كه‌ كوێر بوون و حه‌قیان نه‌ئه‌بینی وه‌ ئامۆژگاری سوودی بۆیان نه‌بوو.

Al-A'raaf 7:64Listen in Qur'an →
65

۞ وَإِلَىٰ عَادٍ أَخَاهُمْ هُودًۭا ۗ قَالَ يَٰقَوْمِ ٱعْبُدُوا۟ ٱللَّهَ مَا لَكُم مِّنْ إِلَٰهٍ غَيْرُهُۥٓ ۚ أَفَلَا تَتَّقُونَ

بۆ قه‌ومی (عاد)یش (هود)ی برایانمان نارد (هه‌روه‌کو نوح) وتی: ئه‌ی گه‌ل و عه‌شیره‌تم هه‌ر خوا بپه‌رستن چونکه جگه له‌و زاته خوایه‌کی ترتان نیه‌، ئایا ئه‌وه له خوا ناترسن؟!

{گفتوگۆی نێوان هود پێغەمبەر – صلی الله علیه وسلم - ‌و قەومەكەی}

[ وَإِلَى عَادٍ أَخَاهُمْ هُودًا ] وه‌ بۆ لای قه‌ومی عاد كه‌ هۆزێك بوون له‌ (ئه‌حقاف) له‌ (حضرموت) له‌ یه‌مه‌ن ئه‌ژیان خوای گه‌وره‌ هود پێغه‌مبه‌ری بۆ ناردن كه‌ له‌ خۆیان بوو [ قَالَ يَا قَوْمِ اعْبُدُوا اللَّهَ مَا لَكُمْ مِنْ إِلَهٍ غَيْرُهُ ] هود - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووى: ئه‌ی قه‌ومی خۆم به‌تاك و ته‌نها عیباده‌تی خوای گه‌وره‌ بكه‌ن و شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره‌ بڕیار مه‌ده‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جگه‌ له‌ الله هیچ په‌رستراوێكی تری حه‌قتان نیه‌ كه‌ شایه‌نی په‌رستن بێ [ أَفَلَا تَتَّقُونَ (٦٥) ] بۆ ته‌قوای خوای گه‌وره‌ ناكه‌ن به‌وه‌ی كه‌ ئیمان بێنن.

Al-A'raaf 7:65Listen in Qur'an →
66

قَالَ ٱلْمَلَأُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ مِن قَوْمِهِۦٓ إِنَّا لَنَرَىٰكَ فِى سَفَاهَةٍۢ وَإِنَّا لَنَظُنُّكَ مِنَ ٱلْكَٰذِبِينَ

ئه‌و ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ی که بێ بڕوا بوون له قه‌ومه‌که‌ی وتیان: به‌ڕاستی ئێمه تۆ له نێو نه‌فامیدا ده‌بینین ( تۆ ناگۆڕێیت و پێش ناکه‌ویت) و به‌ڕاستی ئێمه واده‌زانین تۆ یه‌کێکیت له درۆزنه‌کان.

[ قَالَ الْمَلَأُ الَّذِينَ كَفَرُوا مِنْ قَوْمِهِ إِنَّا لَنَرَاكَ فِي سَفَاهَةٍ ] ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌ركرده‌و ناوداره‌كانی قه‌ومه‌كه‌ی له‌ كافران پێیان وت ئه‌ی هود ئێمه‌ وا ئه‌بینین كه‌ تۆ كه‌سێكی گومڕاو گێل و كه‌م عه‌قڵی [ وَإِنَّا لَنَظُنُّكَ مِنَ الْكَاذِبِينَ (٦٦) ] وه‌ ئێمه‌ گومانی ئه‌وه‌ت پێ ئه‌به‌ین كه‌ تۆ یه‌كێك بیت له‌ درۆزنان و درۆ بكه‌یت و بانگه‌شه‌ی پێغه‌مبه‌رایه‌تی بكه‌یت و پێغه‌مبه‌ری خوا نه‌بی.

Al-A'raaf 7:66Listen in Qur'an →
67

قَالَ يَٰقَوْمِ لَيْسَ بِى سَفَاهَةٌۭ وَلَٰكِنِّى رَسُولٌۭ مِّن رَّبِّ ٱلْعَٰلَمِينَ

(هود) فه‌رمووی: ئه‌ی قه‌وم و عه‌شیره‌تم من هیچ گێلی و نه‌فامیه‌کم پێوه نیه‌، به‌ڵکو من فرستاده‌یه‌کم له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهانیانه‌وه‌...

[ قَالَ يَا قَوْمِ لَيْسَ بِي سَفَاهَةٌ وَلَكِنِّي رَسُولٌ مِنْ رَبِّ الْعَالَمِينَ (٦٧) ] هود پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووی: ئه‌ی قه‌ومی خۆم من گێل و كه‌م عه‌قڵ نیم به‌ڵكو په‌یامبه‌رو پێغه‌مبه‌ری خوای گه‌وره‌م له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهانه‌وه‌ بۆ لای ئێوه‌ نێردراوم.

Al-A'raaf 7:67Listen in Qur'an →
68

أُبَلِّغُكُمْ رِسَٰلَٰتِ رَبِّى وَأَنَا۠ لَكُمْ نَاصِحٌ أَمِينٌ

په‌یامه‌کانی په‌روه‌ردگاری خۆمتان پێ ڕاده‌گه‌یه‌نم و من بۆ ئێوه دڵسۆزو ئه‌مینم.

[ أُبَلِّغُكُمْ رِسَالَاتِ رَبِّي وَأَنَا لَكُمْ نَاصِحٌ أَمِينٌ (٦٨) ] په‌یامی خوای گه‌وره‌تان پێ ئه‌گه‌یه‌نم وه‌ من ئامۆژگاریكاری ئێوه‌م به‌دڵسۆزی وه‌ ئه‌مینم به‌وه‌ی كه‌ ناپاكی ناكه‌م له‌و په‌یامه‌ی خوای گه‌وره‌.

Al-A'raaf 7:68Listen in Qur'an →
69

أَوَعَجِبْتُمْ أَن جَآءَكُمْ ذِكْرٌۭ مِّن رَّبِّكُمْ عَلَىٰ رَجُلٍۢ مِّنكُمْ لِيُنذِرَكُمْ ۚ وَٱذْكُرُوٓا۟ إِذْ جَعَلَكُمْ خُلَفَآءَ مِنۢ بَعْدِ قَوْمِ نُوحٍۢ وَزَادَكُمْ فِى ٱلْخَلْقِ بَصْۜطَةًۭ ۖ فَٱذْكُرُوٓا۟ ءَالَآءَ ٱللَّهِ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ

ئایا ئێوه سه‌رسام بوون له هاتنی به‌رنامه و یادخه‌ره‌وه‌یه‌ک له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه بۆ سه‌ر پیاوێکی (ڕاستگۆ) له خۆتان؟ تا بێدارتانبکاته‌وه‌، جا یادی ئه‌و کاته بکه‌نه‌وه که خوا ئێوه‌ی کرده جێنشین له دوای قه‌ومی نوح، له ڕووی جه‌سته‌وه زیاد له‌وان گه‌وره و تێرو ته‌واو به‌دیهێنان که‌واته یادی نازو نیعمه‌ته‌کانی خوا بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رفراز بن.

[ أَوَعَجِبْتُمْ أَنْ جَاءَكُمْ ذِكْرٌ مِنْ رَبِّكُمْ عَلَى رَجُلٍ مِنْكُمْ لِيُنْذِرَكُمْ ] ئایا پێتان سه‌یره‌ یان به‌دووری ئه‌زانن كه‌ وه‌حی له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه‌ دابه‌زێ بۆ سه‌ر كه‌سێك له‌ خۆتان كه‌ من له‌ خۆتانم وه‌ ئه‌مناسم بۆ ئه‌وه‌ی ئاگادارتان بكاته‌وه‌ [ وَاذْكُرُوا إِذْ جَعَلَكُمْ خُلَفَاءَ مِنْ بَعْدِ قَوْمِ نُوحٍ ] وه‌ یادی ئه‌و نیعمه‌ته‌ی خوای گه‌وره‌ بكه‌نه‌وه‌ كه‌ خوای گه‌وره‌ ئێوه‌ی كرد به‌ جێنشین له‌سه‌ر ڕووی زه‌ویدا له‌ دوای قه‌ومی نوح كه‌ ئه‌وانی له‌ناوبرد چونكه‌ سه‌رپێچیان كردو ئیمانیان پێ نه‌هێنا، وه‌ ئێوه‌ی هێنا [ وَزَادَكُمْ فِي الْخَلْقِ بَسْطَةً ] وه‌ له‌ناو خه‌ڵكیشدا ئێوه‌ی زیاتر به‌هێز كردووه‌ كه‌ باڵاتان درێژو به‌رزه‌ وه‌ لاشه‌تان زۆر گه‌وره‌یه‌ [ فَاذْكُرُوا آلَاءَ اللَّهِ ] ئێوه‌ یادی نیعمه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌ بكه‌نه‌وه‌ له‌سه‌رتان [ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ (٦٩) ] به‌ڵكو سه‌رفراز بن به‌هۆی بیر كردنه‌وه‌ له‌و نیعمه‌تانه‌ بتانگه‌یه‌نێ به‌ ئیمان هێنان به‌ خوای گه‌وره.

Al-A'raaf 7:69Listen in Qur'an →
70

قَالُوٓا۟ أَجِئْتَنَا لِنَعْبُدَ ٱللَّهَ وَحْدَهُۥ وَنَذَرَ مَا كَانَ يَعْبُدُ ءَابَآؤُنَا ۖ فَأْتِنَا بِمَا تَعِدُنَآ إِن كُنتَ مِنَ ٱلصَّٰدِقِينَ

(که‌چی قه‌ومی ناله‌بار له وه‌ڵامیدا) وتیان: ئایا تۆ هاتویته لامان بۆ ئه‌وه‌ی ته‌نها خوا بپه‌رستین و واز له‌و په‌رستراوانه بهێنین (که ساڵه‌هایه‌) باو و باپیرانمان ده‌یانپه‌رستن؟! (به گاڵته و بێ باوه‌ڕیه‌وه وتیان): که‌وابوو ئه‌گه‌ر تۆ له ڕاستگۆیانیت ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی که پێمان ده‌ده‌یت بۆمان پێش بهێنه‌!!

[ قَالُوا أَجِئْتَنَا لِنَعْبُدَ اللَّهَ وَحْدَهُ ] وتیان: ئایا تۆ بۆ ئه‌وه‌ هاتووی كه‌ ئێمه‌ به‌تاك و ته‌نها خوای گه‌وره‌ بپه‌رستین داوای ئه‌وه‌مان لێ ئه‌كه‌ی [ وَنَذَرَ مَا كَانَ يَعْبُدُ آبَاؤُنَا ] وه‌ واز بێنین له‌و خوایانه‌ی كه‌ باوك و باپیرانمان په‌رستوویانه‌ [ فَأْتِنَا بِمَا تَعِدُنَا إِنْ كُنْتَ مِنَ الصَّادِقِينَ (٧٠) ] ئه‌گه‌ر تۆ له‌ ڕاستگۆیانی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی كه‌ لێمانی ئه‌كه‌ی بیهێنه‌، واته‌: ئه‌گه‌ر ئیمان نه‌هێنین خوای گه‌وره‌ سزامان ئه‌دات با سزای خوای گه‌وره‌ بێت، په‌له‌یان كرد له‌ هاتنى سزای خوای گه‌وره‌.

Al-A'raaf 7:70Listen in Qur'an →

Commentary: Rebar Kurdish Tafsir. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.