Muslim99Muslim99
← Tafsir library

7. Al-A'raaf

The Heights · Meccan · 206 ayahs

سُورَةُ الأَعۡرَافِ

Reading Rebar Kurdish Tafsir

Ayahs 51–60 of 206

51

ٱلَّذِينَ ٱتَّخَذُوا۟ دِينَهُمْ لَهْوًۭا وَلَعِبًۭا وَغَرَّتْهُمُ ٱلْحَيَوٰةُ ٱلدُّنْيَا ۚ فَٱلْيَوْمَ نَنسَىٰهُمْ كَمَا نَسُوا۟ لِقَآءَ يَوْمِهِمْ هَٰذَا وَمَا كَانُوا۟ بِـَٔايَٰتِنَا يَجْحَدُونَ

ئه‌وانه‌ی که‌کاتی خۆی ئاینه‌که‌یان به‌گه‌مه‌و گاڵته گرتبوو، ژیانی دنیا غه‌ڕاو سه‌رگه‌ردانی کردبوون و خه‌ڵه‌تاندنی، جا ئێمه ئه‌مڕۆ ئه‌وانه فه‌رامۆش ده‌که‌ین، هه‌روه‌کو ئه‌وان ئه‌م ڕۆژه‌یان فه‌رامۆش کرد و له‌بیر خۆیان بردبۆوه‌، هه‌روه‌ها به‌هۆی ئه‌وه‌شه‌وه که دژی ئایه‌ته‌کانی ئێمه ده‌وه‌ستان و ئینکاری و به‌ربه‌ره‌کانیان ده‌کرد.

[ الَّذِينَ اتَّخَذُوا دِينَهُمْ لَهْوًا وَلَعِبًا ] ئه‌و كافرانه‌ی كه‌ له‌ دونیادا دینه‌كه‌ی خوای گه‌وره‌یان كردبوو به‌ گاڵته‌ كردن و سووكایه‌تی پێ كردن و یاری كردن [ وَغَرَّتْهُمُ الْحَيَاةُ الدُّنْيَا ] وه‌ به‌ ژیانی دونیا هه‌ڵخه‌ڵتان و ژیانی دونیا فریوی دان [ فَالْيَوْمَ نَنْسَاهُمْ ] ئه‌مڕۆ ئیهمال ئه‌كرێن و وازیان لێ ئه‌هێندرێ له‌ناو ئاگرى دۆزه‌خداو وه‌كو له‌بیرچو مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت چونكه‌ خواى گه‌وره‌ هیچ شتێك له‌ بیر ناكات [ كَمَا نَسُوا لِقَاءَ يَوْمِهِمْ هَذَا ] چۆن ئه‌وان ئه‌م ڕۆژه‌یان له‌بیر كردبوو [ وَمَا كَانُوا بِآيَاتِنَا يَجْحَدُونَ (٥١) ] وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ ئینكاری ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌یان ئه‌كرد.

Al-A'raaf 7:51Listen in Qur'an →
52

وَلَقَدْ جِئْنَٰهُم بِكِتَٰبٍۢ فَصَّلْنَٰهُ عَلَىٰ عِلْمٍ هُدًۭى وَرَحْمَةًۭ لِّقَوْمٍۢ يُؤْمِنُونَ

سوێند بێت به‌خوا به‌ڕاستی ئێمه کتێبێکمان بۆ هێنان هه‌موو شتێکمان له‌سه‌ر بنچینه‌ی زانستی و زانیاری تێدا ڕوون کردۆته‌وه‌، هیدایه‌ت و ڕه‌حمه‌ت و ڕێنموویشه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که باوه‌ڕی پێده‌هێنن.

[ وَلَقَدْ جِئْنَاهُمْ بِكِتَابٍ فَصَّلْنَاهُ عَلَى عِلْمٍ ] وه‌ ئێمه‌ كتابێكمان بۆ ناردوون كه‌ قورئانی پیرۆزه‌ كه‌ به‌ زانیاری هه‌موو شتێكى تیادا ڕوون كراوه‌ته‌وه‌ [ هُدًى وَرَحْمَةً لِقَوْمٍ يُؤْمِنُونَ (٥٢) ] وه‌ هیدایه‌ت و ڕه‌حمه‌ته‌ بۆ كه‌سانێك كه‌ ئیمانیان هێنابێ به‌خوای گه‌وره‌.

Al-A'raaf 7:52Listen in Qur'an →
53

هَلْ يَنظُرُونَ إِلَّا تَأْوِيلَهُۥ ۚ يَوْمَ يَأْتِى تَأْوِيلُهُۥ يَقُولُ ٱلَّذِينَ نَسُوهُ مِن قَبْلُ قَدْ جَآءَتْ رُسُلُ رَبِّنَا بِٱلْحَقِّ فَهَل لَّنَا مِن شُفَعَآءَ فَيَشْفَعُوا۟ لَنَآ أَوْ نُرَدُّ فَنَعْمَلَ غَيْرَ ٱلَّذِى كُنَّا نَعْمَلُ ۚ قَدْ خَسِرُوٓا۟ أَنفُسَهُمْ وَضَلَّ عَنْهُم مَّا كَانُوا۟ يَفْتَرُونَ

ئایا (بێ باوه‌ڕان) چاوه‌ڕێی چی ده‌که‌ن جگه له پێشهاتن و ڕوودانی هه‌ڕه‌شه قورئانیه‌کان نه‌بێت؟ جا ئه‌و ڕۆژه‌ی که (به‌ڵێن و هه‌ڕه‌شه‌کان) دێته دی، ئه‌وانه‌ی پێشتر فه‌رامۆشیان کردبوو ده‌ڵێن: به‌ڕاستی پێغه‌مبه‌رانی په‌روه‌ردگارمان حه‌قیقه‌ت و ڕاسته‌قینه‌یان هێنابوو (که‌چی ئێمه بڕوامان پێنه‌کردن و به‌که‌ساسیه‌وه ده‌ڵێن): ئایا ئه‌وه که‌سێک نیه تکامان بۆ بکات؟ (به‌ڵکو خوا بمانبه‌خشێت)، یاخود بگه‌ڕێینه‌وه بۆ دنیاو کارو کرده‌وه‌ی چاک بکه‌ین نه‌ک ئه‌وه‌ی که ئه‌وسا ده‌مانکرد، به‌ڕاستی ئه‌وانه خۆیان دۆڕاندو هه‌رچیان هه‌ڵبه‌ستبوو و باوه‌ڕیان پێی هه‌بوو، لێیان ون بوو.

[ هَلْ يَنْظُرُونَ إِلَّا تَأْوِيلَهُ ] ئایا چاوه‌ڕێی چ شتێك ئه‌كه‌ن ته‌نها شوێنی گه‌ڕاننه‌وه‌ نه‌بێ كه‌ بۆی ئه‌گه‌ڕێنه‌وه‌ كه‌ به‌هه‌شت یان دۆزه‌خه‌ [ يَوْمَ يَأْتِي تَأْوِيلُهُ ] ڕۆژی قیامه‌ت كه‌ شوێنی گه‌ڕاننه‌وه‌كه‌یه‌ كاتێك كه‌ دێت [ يَقُولُ الَّذِينَ نَسُوهُ مِنْ قَبْلُ ] ئه‌وانه‌ی كه‌ له‌ دونیادا ئه‌م ڕۆژه‌یان له‌بیر كردووه‌و كرده‌وه‌ى چاكیان نه‌كرد بوو [ قَدْ جَاءَتْ رُسُلُ رَبِّنَا بِالْحَقِّ ] دانى پێدا ئه‌نێن و ده‌ڵێن: به‌ڵێ به‌ دڵنیایی پێغه‌مبه‌رانی په‌روه‌ردگارمان به‌ حه‌ق هاتن بۆ لای ئێمه‌ [ فَهَلْ لَنَا مِنْ شُفَعَاءَ فَيَشْفَعُوا لَنَا ] ئاواته‌خوازن و ئه‌ڵێن خۆزگه‌ ئێمه‌ش تكاكارێك هه‌بوایه‌ لای خوای گه‌وره‌ تكای بۆمان بكردایه‌و سزای له‌سه‌رمان سووك بكردایه‌ [ أَوْ نُرَدُّ فَنَعْمَلَ غَيْرَ الَّذِي كُنَّا نَعْمَلُ ] یاخود خۆزگه‌ تكاكارێك تكای بۆمان بكردایه‌و خوای گه‌وره‌ بمانیگه‌ڕاندایه‌ته‌وه‌ بۆ دونیاو ئێمه‌ش كرده‌وه‌ی چاكمان بكردایه‌ جگه‌ له‌و كرده‌وه‌ خراپانه‌ی كه‌ له‌ دونیا كردبوومان [ قَدْ خَسِرُوا أَنْفُسَهُمْ ] خوای گه‌وره‌ ئه‌فه‌رمووێ: ئه‌م ئاوات خواستنانه‌ سوودی نیه‌و خۆیان دۆڕان به‌ چونه‌ دۆزه‌خ [ وَضَلَّ عَنْهُمْ مَا كَانُوا يَفْتَرُونَ (٥٣) ] ئه‌و هه‌موو ئیفتیراو درۆو بوهتانانه‌ی كه‌ ئه‌یانكرد له‌ دونیا بۆ دینی خوای گه‌وره‌ هه‌ر هه‌مووی ڕۆیشت و نه‌ما، یان ئه‌و شه‌ریكانه‌ی كه‌ بۆ خوای گه‌وره‌یان دانا هه‌مووی ڕۆیشت و هیچی فریایان نه‌كه‌وت و رزگارى نه‌كردن له‌ سزاى خواى گه‌وره‌.

Al-A'raaf 7:53Listen in Qur'an →
54

إِنَّ رَبَّكُمُ ٱللَّهُ ٱلَّذِى خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ فِى سِتَّةِ أَيَّامٍۢ ثُمَّ ٱسْتَوَىٰ عَلَى ٱلْعَرْشِ يُغْشِى ٱلَّيْلَ ٱلنَّهَارَ يَطْلُبُهُۥ حَثِيثًۭا وَٱلشَّمْسَ وَٱلْقَمَرَ وَٱلنُّجُومَ مُسَخَّرَٰتٍۭ بِأَمْرِهِۦٓ ۗ أَلَا لَهُ ٱلْخَلْقُ وَٱلْأَمْرُ ۗ تَبَارَكَ ٱللَّهُ رَبُّ ٱلْعَٰلَمِينَ

بێگومان په‌روه‌ردگارتان (الله‌)یه که دروستکاری ئاسمانه‌کان و زه‌ویه له ماوه‌ی شه‌ش ڕۆژدا (مه‌گه‌ر هه‌ر خۆیشی بزانێت ئه‌و ڕۆژانه ماوه‌یان چه‌نده‌)، پاشان له‌سه‌ر عه‌رش و ته‌ختی فه‌رمانڕه‌وایی وه‌ستا (ئه‌ڵبه‌ته چۆنیه‌تیی وه‌ستان و ته‌ختی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی و گه‌لێ شتی له‌و بابه‌تانه له‌راده‌ی بۆچوونی ئێمه به‌ده‌ره‌، ته‌فسیری ئه‌م ئایه‌ته‌یان له پێشه‌وا مالیک و ئه‌حمه‌د پرسیووه‌، له وه‌ڵامدا وتوویانه‌: وه‌ستانه‌که حه‌قیقه‌تی هه‌یه‌، چۆنیه‌تیه‌که‌ی شاراوه‌یه‌، پرسیار کردن ده‌رباره‌ی بیدعه‌یه‌، باوه‌ڕ بوون پێی واجبه‌)، به‌شه‌و، ڕۆژ داده‌پۆشێت؛ له‌کاتێکدا به‌شێنه‌یی عه‌وداڵه به‌دوایدا، خۆرو مانگ و ئه‌ستێره‌کان (هه‌ر هه‌موویان) به فه‌رمانی خوا که‌وتوونه‌ته گه‌ڕو له فه‌رمانی ده‌رناچن، ئاگادار بن و بزانن و تێفکرن که‌: هه‌رچی دروستکردن و بڕیاردانه هه‌ر بۆ ئه‌وه‌، (که‌واته ده‌با هه‌مووان فه‌رمانبه‌رداری ئه‌و بین و له فه‌رمانی ده‌رنه‌چین)، موباره‌ک و پیرۆزو گه‌وره‌یه زاتی (الله‌) په‌روه‌ردگاری جیهانیان.

[ إِنَّ رَبَّكُمُ اللَّهُ الَّذِي خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ فِي سِتَّةِ أَيَّامٍ ] به‌ دڵنیایی په‌روه‌ردگاری ئێوه‌ ئه‌و الله یه‌یه‌ كه‌ ئاسمانه‌كان و زه‌وی دروست كردووه‌ له‌ ماوه‌ی شه‌ش ڕۆژدا كه‌ له‌ ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ ده‌ستی پێكردوو له‌ ڕۆژی جومعه‌ ته‌واو بووه‌، هه‌ر چه‌نده‌ خوای گه‌وره‌ توانای هه‌بوو به‌ (كُنْ فَيَكون) دروستی بكات به‌ڵام هه‌موو شتێك لای خوای گه‌وره‌ كاتی دیاریكراوی خۆی هه‌یه‌.

{خوای گەورە لەسەر عەرشی پیرۆزە}

[ ثُمَّ اسْتَوَى عَلَى الْعَرْشِ ] پاشان به‌رز بۆته‌وه‌ بۆ سه‌ر عه‌رشی پیرۆزی خۆی، به‌رزبوونه‌وه‌یه‌ك كه‌ شایه‌ن و گونجاو و لایه‌قه‌ به‌ گه‌وره‌یی خوای گه‌وره‌و له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ هیچ له‌ دروستكراوه‌كان ناچێت، وه‌ چۆنێتیه‌كه‌یشی خوای گه‌وره‌ خۆی نه‌بێ كه‌س نایزانێ، كه‌ پرسیارى (الإستواء) له‌ ئیمامى (مالیك) كرا فه‌رمووى: (الإستواء غير مجهول، والكيف غير معقول، والإيمان به واجب، والسؤال عنه بدعة) واته‌: ئیستوا زانراوه‌، چونكه‌ له‌قورئاندا باسكراوه‌، وه‌ چۆنێتیه‌كه‌ى نه‌زانراوه‌، چونكه‌ باس نه‌كراوه‌، وه‌ ئیمان هێنان پێى واجبه‌، چونكه‌ ئایه‌تى قورئانى پیرۆزه‌، وه‌ پرسیار كردن له‌ چۆنێتى به‌رز بوونه‌وه‌ى خواى گه‌وره‌ بۆ سه‌ر عه‌رشى پیرۆزى بیدعه‌یه‌، چونكه‌ هاوه‌ڵان ئه‌و پرسیاره‌یان له‌ پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - نه‌كردووه‌، وه‌ چواندنى به‌ به‌رزبوونه‌وه‌ى دروستكراوه‌كان كوفره‌، چونكه‌ ته‌شبیهـ كردنى خواى گه‌وره‌ى خالقه‌ به‌ دروستكراوى لاوازى مه‌خلوق، وه‌ گۆڕینى ماناكه‌ى حه‌رامه‌، چونكه‌ مه‌به‌ست نیه‌و هه‌ڵه‌یه‌، وه‌كو گۆرینى بۆ (استولى) كه‌ به‌ ماناى زاڵ بوون و ده‌ستبه‌سه‌راگرتن دێت هه‌ڵه‌یه‌، چونكه‌ به‌ گوێره‌ى ئه‌م ته‌ئویله‌ فاسیده‌ بێت واته‌ پێش خواى گه‌وره‌ كه‌سێكى تر ده‌ستى به‌سه‌ر عه‌رشدا گرتووه‌ كه‌ مرۆڤى ژیر قسه‌ى واناكات، (ابن القیم) ده‌فه‌رمێت: ئه‌م لامه‌ى كه‌ زیادى ده‌كه‌ن و (استوى) ده‌كه‌ن به‌ (استولى) چه‌ند له‌و نونه‌ ده‌چێت كه‌ به‌نو ئیسرائیل زیادیان كرد كه‌ خواى گه‌وره‌ پێى فه‌رموون: بڵێن: (حطة) ئه‌وان وتیان: (حنطة) وه‌ خواى گه‌وره‌ غه‌زه‌بى لێگرتن، ئه‌و كه‌سانه‌یشى كه‌ سیفاتى خواى گه‌وره‌ ته‌ئویل ده‌كه‌ن و ماناكه‌ى ده‌گۆڕن با له‌ خواى گه‌وره‌ بترسن نه‌ك وه‌ك به‌نو ئیسرائیل خواى گه‌وره‌ غه‌زه‌بیان لێ بگرێت [ يُغْشِي اللَّيْلَ النَّهَارَ ] خوای گه‌وره‌ به‌ تاریكی شه‌و ڕووناكی ڕۆژ دائه‌پۆشێ و به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ [ يَطْلُبُهُ حَثِيثًا ] به‌خێرایی شه‌و به‌دوای ڕۆژدا دێت و لێك جیا نابنه‌وه‌ [ وَالشَّمْسَ وَالْقَمَرَ وَالنُّجُومَ مُسَخَّرَاتٍ بِأَمْرِهِ ] وه‌ خۆرو مانگ و ئه‌ستێره‌كان هه‌مووی خوای گه‌وره‌ دروستی كردوون و ژێرباری كردوون و له‌ ژێر فه‌رمان و توانای خوای گه‌وره‌دایه‌و به‌فه‌رمانی خوای گه‌وره‌ هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن [ أَلَا لَهُ الْخَلْقُ وَالْأَمْرُ ] ئایا دروست كردن و فه‌رمان ده‌ركردن هه‌ر بۆ خوای گه‌وره‌ نیه‌، واته‌: چۆن له‌ دروست كردندا كه‌س شه‌ریكی خوا نیه‌ له‌ فه‌رمان ده‌ركردن و ئه‌حكامی شه‌ریعه‌و یاسادانانیشدا نابێت كه‌س شه‌ریكی خوای گه‌وره‌ بێ [ تَبَارَكَ اللَّهُ رَبُّ الْعَالَمِينَ (٥٤) ] الله كه‌ په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهانه‌ خێرو به‌ره‌كه‌تی یه‌كجار زۆرو فراوانه‌.

Al-A'raaf 7:54Listen in Qur'an →
55

ٱدْعُوا۟ رَبَّكُمْ تَضَرُّعًۭا وَخُفْيَةً ۚ إِنَّهُۥ لَا يُحِبُّ ٱلْمُعْتَدِينَ

هاناو هاوار بکه‌ن له په‌روه‌ردگارتان به‌پاڕانه‌وه‌ی به‌کوڵ، به‌نهێنی (له‌کات و شوێنی له‌باردا) چونکه به‌ڕاستی ئه‌و زاته ده‌ست درێژکارانی خۆش ناوێت ( مه‌به‌ست ئه‌وانه‌ن که هاناو هاوار بۆ غه‌یری خوا ده‌به‌ن).

[ ادْعُوا رَبَّكُمْ تَضَرُّعًا وَخُفْيَةً ] ئێوه‌ له‌ خوای گه‌وره‌ بپاڕێنه‌وه‌ به‌ زه‌لیلی و ملكه‌چی وه‌ به‌ نهێنی نه‌ك به‌ ده‌نگى به‌رزو هاوار كردن [ إِنَّهُ لَا يُحِبُّ الْمُعْتَدِينَ (٥٥) ] به‌ڕاستی خوای گه‌وره‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆش ناوێ كه‌ سنوور ئه‌به‌زێنن له‌ پاڕانه‌وه‌ندا، وه‌كو داواكردنى كۆشكێكى سپى له‌لاى راستى به‌هه‌شت، یان داوای شتێكی وا بكه‌ن كه‌ مافی ئه‌وان نه‌بێت، یاخود ده‌نگ زۆر به‌رز بكه‌نه‌وه‌و هاوار بكه‌ن له‌ كاتى پاڕانه‌وه‌دا.

Al-A'raaf 7:55Listen in Qur'an →
56

وَلَا تُفْسِدُوا۟ فِى ٱلْأَرْضِ بَعْدَ إِصْلَٰحِهَا وَٱدْعُوهُ خَوْفًۭا وَطَمَعًا ۚ إِنَّ رَحْمَتَ ٱللَّهِ قَرِيبٌۭ مِّنَ ٱلْمُحْسِنِينَ

(خه‌ڵکینه‌) فه‌ساد و گوناه و تاوان ئه‌نجام مه‌ده‌ن له زه‌ویدا دوای ئه‌وه‌ی چاکه‌کاریی ڕه‌نگی گرتووه‌و (خه‌ڵکی خه‌ریکن خووی پێوه ده‌گرن)، به‌رده‌وام هاناو هاوار بۆ خوا به‌رن له ترسی سزای دۆزه‌خ و به‌ئومێدی به‌ده‌ستهێنانی به‌هه‌شت، به‌ڕاستی ڕه‌حمه‌تی خوا نزیکه له چاکه‌کاران و چاکه‌خوازانه‌وه‌.

[ وَلَا تُفْسِدُوا فِي الْأَرْضِ بَعْدَ إِصْلَاحِهَا ] وه‌ ئێوه‌ ئاشووب له‌سه‌ر زه‌وی مه‌نێنه‌وه‌ به‌ كوشتن و وێرانكاری له‌ دوای ئه‌وه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ ئیصڵاح و چاكسازی له‌ زه‌وی كردووه‌ به‌هۆی ناردنی پێغه‌مبه‌ران و دابه‌زینی كتێبه‌كان [ وَادْعُوهُ خَوْفًا وَطَمَعًا ] وه‌ ئێوه‌ عیباده‌تی خوای گه‌وره‌ بكه‌ن له‌ ترسی دۆزه‌خ و سزای خوای گه‌وره‌، وه‌ به‌ ته‌ماحی به‌هه‌شت و پاداشتی خوای گه‌وره‌ [ إِنَّ رَحْمَتَ اللَّهِ قَرِيبٌ مِنَ الْمُحْسِنِينَ (٥٦) ] به‌ڕاستی ڕه‌حمه‌ت و سۆزو به‌زه‌یی خوای گه‌وره‌ نزیكه‌ له‌ چاكه‌كاران.

Al-A'raaf 7:56Listen in Qur'an →
57

وَهُوَ ٱلَّذِى يُرْسِلُ ٱلرِّيَٰحَ بُشْرًۢا بَيْنَ يَدَىْ رَحْمَتِهِۦ ۖ حَتَّىٰٓ إِذَآ أَقَلَّتْ سَحَابًۭا ثِقَالًۭا سُقْنَٰهُ لِبَلَدٍۢ مَّيِّتٍۢ فَأَنزَلْنَا بِهِ ٱلْمَآءَ فَأَخْرَجْنَا بِهِۦ مِن كُلِّ ٱلثَّمَرَٰتِ ۚ كَذَٰلِكَ نُخْرِجُ ٱلْمَوْتَىٰ لَعَلَّكُمْ تَذَكَّرُونَ

هه‌ر ئه‌و خوایه‌یه که بای شه‌ماڵ (هه‌ڵگری هه‌ڵمی ئاو) ده‌نێرێت له‌کاتێکدا مژده‌یه (بۆ خه‌ڵک) له‌نێوان دووده‌ستی ڕه‌حمه‌تی په‌روه‌ردگاردا، هه‌تا وای لێدێت که ئه‌و بایه هه‌وری سه‌نگین هه‌ڵده‌گرێت، ئه‌وسا ده‌ینێرین بۆ ناوچه‌و وڵاتێکی مردوو، جا به‌هۆی ئه‌و ئاوه‌وه هه‌رچی به‌روبوومه ده‌ری ده‌هێنین، جا هه‌ر ئابه‌و شێوه‌یه مردووانیش له‌ناخی زه‌وی ده‌رده‌هێنین و زیندوو ده‌که‌ینه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی یاداوه‌ری وه‌ربگرن.

[ وَهُوَ الَّذِي يُرْسِلُ الرِّيَاحَ بُشْرًا بَيْنَ يَدَيْ رَحْمَتِهِ ] وه‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌و خوایه‌یه‌ كه‌ با ئه‌نێرێت وه‌كو مژده‌یه‌ك كه‌ بارانی پێیه‌ [ حَتَّى إِذَا أَقَلَّتْ سَحَابًا ثِقَالًا ] وه‌ تا ئه‌و بایه‌ ئه‌و هه‌ورانه‌ هه‌ڵئه‌گرێ كه‌ قورس و پڕ له‌ بارانن [ سُقْنَاهُ لِبَلَدٍ مَيِّتٍ ] ئه‌و هه‌ورانه‌ ئه‌نێرین بۆ زه‌ویه‌كی وشك و مردوو كه‌ ڕووه‌كی تیا نیه‌ [ فَأَنْزَلْنَا بِهِ الْمَاءَ ] وه‌ به‌هۆی ئه‌و هه‌ورانه‌وه‌ باران دائه‌به‌زێنینه‌ سه‌ر ئه‌و زه‌ویه‌ وشكه‌ [ فَأَخْرَجْنَا بِهِ مِنْ كُلِّ الثَّمَرَاتِ ] وه‌ به‌هۆی ئه‌و بارانه‌وه‌ له‌ هه‌موو به‌روبومێك ئه‌ڕوێنین له‌سه‌ر ئه‌و زه‌ویه‌ كه‌ پێشتر وشك و مرد بوو [ كَذَلِكَ نُخْرِجُ الْمَوْتَى ] چۆن ئه‌و زه‌ویه‌ مردووه‌مان ژیانده‌وه‌و زیندوو كرده‌وه‌ به‌م شێوازه‌ش مرۆڤه‌ مردووه‌كان زیندوو ئه‌كه‌ینه‌وه‌ [ لَعَلَّكُمْ تَذَكَّرُونَ (٥٧) ] به‌ڵكو ئێوه‌ بیر بكه‌نه‌وه‌.

Al-A'raaf 7:57Listen in Qur'an →
58

وَٱلْبَلَدُ ٱلطَّيِّبُ يَخْرُجُ نَبَاتُهُۥ بِإِذْنِ رَبِّهِۦ ۖ وَٱلَّذِى خَبُثَ لَا يَخْرُجُ إِلَّا نَكِدًۭا ۚ كَذَٰلِكَ نُصَرِّفُ ٱلْءَايَٰتِ لِقَوْمٍۢ يَشْكُرُونَ

وڵاتی به‌پیت و چاک و ئاوه‌دان، دارو دره‌خت و ڕووه‌کی تێدا ده‌ڕوێت به‌فه‌رمانی په‌روه‌ردگاری، ئه‌وه‌ش که زۆنگ و پیس و بێ که‌ڵک بێت، شتی بێ سوود و بێ فه‌ڕ نه‌بێت، هیچی لێ په‌یدا نابێت، ئا به‌و شێوه‌یه به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی جۆراوجۆر ده‌هێنینه‌وه بۆ که‌سانێک که دڵسۆزن و سوپاسی خوا ده‌که‌ن.

[ وَالْبَلَدُ الطَّيِّبُ يَخْرُجُ نَبَاتُهُ بِإِذْنِ رَبِّهِ ] وه‌ خاكی پاك دانه‌وێڵه‌و ڕووه‌كی باشى خۆی ده‌رئه‌كات به‌ ئیزنی خوای گه‌وره‌ [ وَالَّذِي خَبُثَ لَا يَخْرُجُ إِلَّا نَكِدًا ] به‌ڵام خاكی پیس هیچ ڕووه‌ك و دانه‌وێڵه‌یه‌ك ده‌رناكات ته‌نها شتی بێخێرو بێسوود نه‌بێت، ئه‌مه‌ نموونه‌ی باوه‌ڕدارو بێباوه‌ڕه‌، كه‌ باوه‌ڕدار دڵ و كرده‌وه‌ی پاك و چاكه‌، وه‌ بێباوه‌ڕ دڵ و كرده‌وه‌ى پیسه‌ [ كَذَلِكَ نُصَرِّفُ الْآيَاتِ لِقَوْمٍ يَشْكُرُونَ (٥٨) ] به‌م شێوازه‌ ئێمه‌ ئایه‌ته‌كانی خۆمان ڕوون ئه‌كه‌ینه‌وه‌ بۆ كه‌سانێك كه‌ شوكرانه‌بژێری خوای گه‌وره‌ بكه‌ن و دان به‌ نیعمه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌دا بنێن.

Al-A'raaf 7:58Listen in Qur'an →
59

لَقَدْ أَرْسَلْنَا نُوحًا إِلَىٰ قَوْمِهِۦ فَقَالَ يَٰقَوْمِ ٱعْبُدُوا۟ ٱللَّهَ مَا لَكُم مِّنْ إِلَٰهٍ غَيْرُهُۥٓ إِنِّىٓ أَخَافُ عَلَيْكُمْ عَذَابَ يَوْمٍ عَظِيمٍۢ

سوێند به خوا به‌ڕاستی ئێمه - نوح - مان ڕه‌وانه کرد بۆ سه‌ر قه‌ومه‌که‌ی، جا ئه‌ویش پێی وتن: ئه‌ی گه‌ل و هۆزم ئێوه هه‌ر خوا بپه‌رستن، چونکه جگه له‌و زاته خوایه‌کی ترتان نیه‌، به‌ڕاستی من ده‌ترسم له‌رۆژێکی گه‌وره‌دا تووشی به‌ڵاو سزایه‌کی زۆر سه‌خت ببن.

{گفتوگۆی نێوان نوح پێغەمبەر – صلی الله علیه وسلم - ‌و قەومەكەی}

[ لَقَدْ أَرْسَلْنَا نُوحًا إِلَى قَوْمِهِ ] به‌دڵنیایی ئێمه‌ نوحمان - صلی الله علیه وسلم - نارد بۆ لای قه‌ومه‌كه‌ی كه‌ یه‌كه‌م پێغه‌مبه‌ر بووه‌ له‌ دوای ئاده‌م وه‌ ده‌ پشت له‌ نێوانیاندا بووه‌ هه‌موویان له‌سه‌ر ئیسلام و یه‌كخواپه‌رستى بوونه‌ [ فَقَالَ يَا قَوْمِ اعْبُدُوا اللَّهَ مَا لَكُمْ مِنْ إِلَهٍ غَيْرُهُ ] وه‌ فه‌رمووی: ئه‌ی قه‌ومی خۆم ئێوه‌ به‌تاك و ته‌نها عیباده‌تی خوای گه‌وره‌ بكه‌ن و بیپه‌رستن چونكه‌ جگه‌ له‌ خوای گه‌وره‌ هیچ په‌رستراوێكی ترتان نیه‌ كه‌ حه‌ق بێ وه‌ شایه‌نی په‌رستن بێ [ إِنِّي أَخَافُ عَلَيْكُمْ عَذَابَ يَوْمٍ عَظِيمٍ (٥٩) ] ئه‌گه‌ر ئێوه‌ به‌تاك و ته‌نها عیباده‌تی خوای گه‌وره‌ نه‌كه‌ن وه‌ شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره‌ دانێن ئه‌وه‌ من له‌ ڕۆژێك ئه‌ترسم كه‌ تووشتان بێ كه‌ سزاكه‌ی یه‌كجار گه‌وره‌یه‌ كه‌ ئه‌و ڕۆژه‌ بوو كه‌ خوای گه‌وره‌ تۆفانی بۆ ناردن وه‌ نوقمی كردن له‌ ئاودا، یاخود سزاى رۆژى قیامه‌ته‌.

Al-A'raaf 7:59Listen in Qur'an →
60

قَالَ ٱلْمَلَأُ مِن قَوْمِهِۦٓ إِنَّا لَنَرَىٰكَ فِى ضَلَٰلٍۢ مُّبِينٍۢ

ده‌سته‌ی ده‌سه‌ڵاتداری قه‌ومه‌که‌ی وتیان: به‌ڕاستی ئێمه تۆ له‌نێو گومڕاییه‌کی ئاشکرادا ده‌بینین!!

[ قَالَ الْمَلَأُ مِنْ قَوْمِهِ إِنَّا لَنَرَاكَ فِي ضَلَالٍ مُبِينٍ (٦٠) ] ده‌سه‌ڵاتدارو ناودارو سه‌ركرده‌كان له‌ قه‌ومی نوح وتیان: ئه‌ی نوح كاتێك كه‌ تۆ بانگی خه‌ڵكه‌كه‌ ئه‌كه‌ی كه‌ به‌تاك و ته‌نها خوای گه‌وره‌ بپه‌رستن ئێمه‌ تۆ ئه‌بینین له‌ گومڕاییه‌كی زۆر ئاشكرادایت و له‌ ڕێگای حه‌ق لاتداوه‌.

Al-A'raaf 7:60Listen in Qur'an →

Commentary: Rebar Kurdish Tafsir. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.