Muslim99Muslim99
← Tafsir library

7. Al-A'raaf

The Heights · Meccan · 206 ayahs

سُورَةُ الأَعۡرَافِ

Reading Rebar Kurdish Tafsir

Ayahs 41–50 of 206

41

لَهُم مِّن جَهَنَّمَ مِهَادٌۭ وَمِن فَوْقِهِمْ غَوَاشٍۢ ۚ وَكَذَٰلِكَ نَجْزِى ٱلظَّٰلِمِينَ

ئه‌وانه (له‌ناو دۆزه‌خدا) ڕایه‌خی ئاگرینیان هه‌یه‌، له سه‌روشیانه‌وه‌(سه‌قف و به‌تانی و لێفه‌ی) ئاگرین داپۆشه‌ریانه‌، (سه‌رو خواریان ئاگره‌) بێگومان هه‌ر به‌و شێوه‌یه پاداشتی سته‌مکاران ده‌ده‌ینه‌وه و تۆڵه‌یان لێ ده‌سێنین.

[ لَهُمْ مِنْ جَهَنَّمَ مِهَادٌ ] له‌ناو ئاگری دۆزه‌خدا ڕاخه‌ریان بۆ ڕائه‌خرێ له‌ ئاگر [ وَمِنْ فَوْقِهِمْ غَوَاشٍ ] له‌سه‌رووشیانه‌وه‌ داپۆشه‌رو لێفه‌یان بۆ دائه‌نرێ له‌ ئاگر واته‌: له‌ هه‌موو لایه‌كه‌وه‌ ئاگر ده‌وریان ئه‌دا له‌ناو ئاگری دۆزه‌خیشدا [ وَكَذَلِكَ نَجْزِي الظَّالِمِينَ (٤١) ] وه‌ به‌م شێوازه‌ سزای زاڵم و سته‌مكاران و موشریكان ئه‌ده‌ین.

Al-A'raaf 7:41Listen in Qur'an →
42

وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ لَا نُكَلِّفُ نَفْسًا إِلَّا وُسْعَهَآ أُو۟لَٰٓئِكَ أَصْحَٰبُ ٱلْجَنَّةِ ۖ هُمْ فِيهَا خَٰلِدُونَ

(له لایه‌کی تره‌وه‌) ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه‌و کاروکرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه (به‌مه‌رجێک) ئێمه له توانای هه‌رکه‌س زیاتر داخوازی ناکه‌ین، ئه‌وانه خاوه‌ن و نیشته‌جێی به‌هه‌شتن و ژیانیان به‌رده‌وام و هه‌میشه‌ییه تیایدا.

[ وَالَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ ] وه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ئیمانیان هێناوه‌ وه‌ كرده‌وه‌ی چاكیان كردووه‌، (كرده‌وه‌ى چاك ئه‌وه‌یه‌ كه‌ بۆ خوا بێت و بۆ ریا نه‌بێت، وه‌ له‌سه‌ر سوننه‌ت بێت و بیدعه‌ نه‌بێت) [ لَا نُكَلِّفُ نَفْسًا إِلَّا وُسْعَهَا ] ئێمه‌ ته‌كلیف له‌ هیچ كه‌سێك ناكه‌ین ته‌نها به‌ گوێره‌ی توانای خۆیان نه‌بێ [ أُولَئِكَ أَصْحَابُ الْجَنَّةِ هُمْ فِيهَا خَالِدُونَ (٤٢) ] ئا ئه‌مانه‌ هاوه‌ڵی به‌هه‌شتن و ئه‌چنه‌ به‌هه‌شته‌وه‌ به‌ نه‌مری و هه‌میشه‌یی تیایدا ئه‌مێننه‌وه‌.

Al-A'raaf 7:42Listen in Qur'an →
43

وَنَزَعْنَا مَا فِى صُدُورِهِم مِّنْ غِلٍّۢ تَجْرِى مِن تَحْتِهِمُ ٱلْأَنْهَٰرُ ۖ وَقَالُوا۟ ٱلْحَمْدُ لِلَّهِ ٱلَّذِى هَدَىٰنَا لِهَٰذَا وَمَا كُنَّا لِنَهْتَدِىَ لَوْلَآ أَنْ هَدَىٰنَا ٱللَّهُ ۖ لَقَدْ جَآءَتْ رُسُلُ رَبِّنَا بِٱلْحَقِّ ۖ وَنُودُوٓا۟ أَن تِلْكُمُ ٱلْجَنَّةُ أُورِثْتُمُوهَا بِمَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ

(هه‌ر له ده‌روازه‌ی به‌هه‌شتدا) هه‌رچی بوغزو کینه‌یه‌ک له دڵ و ده‌روون و سینه‌یاندا بوو ئێمه دامان ڕێی (تا به سینه‌یه‌کی ساف و دڵ و ده‌روونێکی بێگه‌رده‌وه بچنه ناو به‌هه‌شته‌وه‌) که‌چه‌نده‌ها ڕووبار به‌ژێر دره‌خته‌کانیداو به به‌رده‌م کۆشکه‌کانیدا ڕه‌وان و جاری ده‌بێت، (ئه‌وسا ئیتر هه‌مووان به‌یه‌ک ده‌نگ و یه‌ک ئاواز) ده‌ڵێن: سوپاس و ستایش بۆ ئه‌و خوایه‌ی که هیدایه‌ت و ڕێنموویی کردین بۆ ئه‌م جێگه‌و ڕێگه خۆشه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌و خوایه هیدایه‌ت و ڕێنموویی نه‌کردینایه هه‌رگیز ڕێگای هیدایه‌تمان نه‌ده‌زانی و ئه‌م پاداشته‌مان وه‌رنه‌ده‌گرت، سوێند به‌خوا به‌ڕاستی پێغه‌مبه‌رانی په‌روه‌ردگارمان به حه‌ق و ڕاستیه‌وه هاتن، ئه‌وسا بانگیان لێکرا: ئه‌وه ئه‌و به‌هه‌شته‌یه که پێتان دراوه به‌هۆی ئه‌و کارو کرده‌وانه که ئه‌نجامتان ده‌دا.

{پێش چوونە بەهەشت بەهەشتییەكان دڵ‌و دەروونیان پاك دەكرێتەوە}

[ وَنَزَعْنَا مَا فِي صُدُورِهِمْ مِنْ غِلٍّ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهِمُ الْأَنْهَارُ ] ئه‌هلی به‌هه‌شت پێش ئه‌وه‌ی كه‌ بچنه‌ به‌هه‌شته‌وه‌ هه‌رچی حه‌سودى و ڕق و كینه‌یه‌ك له‌ دڵیاندا بووه‌ هه‌ر هه‌مووی ده‌رئه‌كه‌ین وه‌ پاكیان ئه‌كه‌ینه‌وه‌ ئه‌و كاته‌ ئه‌چنه‌ به‌هه‌شته‌وه‌، وه‌ ئاو به‌ ژێر دارو خانوه‌كانیاندا ده‌ڕوات [ وَقَالُوا الْحَمْدُ لِلَّهِ الَّذِي هَدَانَا لِهَذَا ] وه‌ ئه‌ڵێن: حه‌مدو سه‌ناو ستایش و سوپاس بۆ ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌ی كه‌ هیدایه‌تی داین بۆ ئه‌م پاداشته‌ گه‌وره‌یه‌ كه‌ مانه‌وه‌یه‌ له‌ به‌هه‌شتدا به‌هه‌میشه‌یی، یاخود بۆ پاك كردنه‌وه‌ی دڵمان له‌ ڕق و كینه‌ به‌رامبه‌ر باوه‌ڕدارانی تر [ وَمَا كُنَّا لِنَهْتَدِيَ لَوْلَا أَنْ هَدَانَا اللَّهُ ] وه‌ ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره‌ هیدایه‌تی ئێمه‌ی نه‌دایا بۆ ئه‌م شته‌ ئێمه‌ خۆمان نه‌مان ئه‌توانی هیدایه‌ت وه‌ربگرین [ لَقَدْ جَاءَتْ رُسُلُ رَبِّنَا بِالْحَقِّ ] به‌ڕاستی پێغه‌مبه‌رانی خوای گه‌وره‌ به‌حه‌ق هاتن بۆ لای ئێمه‌ [ وَنُودُوا أَنْ تِلْكُمُ الْجَنَّةُ أُورِثْتُمُوهَا بِمَا كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ (٤٣) ] وه‌ بانگیان لێ ئه‌كرێ و پیرۆزباییان لێ ئه‌كرێ ئا ئه‌مه‌ ئه‌و به‌هه‌شته‌یه‌ كه‌ ئێوه‌ بوون به‌ میراتگری و تیایدا ئه‌مێننه‌وه‌ به‌هۆی ئه‌و كرده‌وه‌ چاكانه‌ی كه‌ خۆتان كردووتانه‌ له‌ پاش فه‌زڵ و ره‌حمه‌تی خوای گه‌وره‌.

Al-A'raaf 7:43Listen in Qur'an →
44

وَنَادَىٰٓ أَصْحَٰبُ ٱلْجَنَّةِ أَصْحَٰبَ ٱلنَّارِ أَن قَدْ وَجَدْنَا مَا وَعَدَنَا رَبُّنَا حَقًّۭا فَهَلْ وَجَدتُّم مَّا وَعَدَ رَبُّكُمْ حَقًّۭا ۖ قَالُوا۟ نَعَمْ ۚ فَأَذَّنَ مُؤَذِّنٌۢ بَيْنَهُمْ أَن لَّعْنَةُ ٱللَّهِ عَلَى ٱلظَّٰلِمِينَ

(پاشان) نیشته‌جێیانی به‌هه‌شت بانگی نیشته‌جێکانی دۆزه‌خیان کرد: به‌ڕاستی ئه‌و به‌ڵێنه‌ی که په‌روه‌ردگارمان پێی دابووین ده‌ستمانکه‌وت و پێی به‌خشین، ئایا ئێوه‌ش ئه‌و به‌ڵێنه‌ی که په‌روه‌دگارتان دابووی به‌ڕاستی ده‌ستانکه‌وت؟! (له وه‌ڵامدا به‌دڵ شکاوی و غه‌م و په‌ژاره‌یه‌کی زۆره‌وه‌) وتیان: به‌ڵێ.. ئه‌وسا جاڕچیه‌ک جاڕیدا له نێوانیاندا و هاواری کرد: نه‌فره‌تی خوا له سته‌مکاران بێت...

{گفتوگۆی نێوان بەهەشتییەكان‌و دۆزەخییەكان}

[ وَنَادَى أَصْحَابُ الْجَنَّةِ أَصْحَابَ النَّارِ أَنْ قَدْ وَجَدْنَا مَا وَعَدَنَا رَبُّنَا حَقًّا ] دوای ئه‌وه‌ى به‌هه‌شتییه‌كان له‌ شوێن و ماڵی خۆیان جێگیر ئه‌بن بانگ له‌ دۆزه‌خییه‌كان ئه‌كه‌ن و وه‌كو سه‌رزه‌نشت كردن پێیان ئه‌ڵێن: ئه‌ی دۆزه‌خییه‌كان ئه‌و به‌ڵێنه‌ی كه‌ له‌ دونیا خوای گه‌وره‌ به‌ ئێمه‌ی دابوو كه‌ به‌هه‌شتی پڕ نازو نیعمه‌ته‌ ئێمه‌ به‌ دڵنیایى بینیمان [ فَهَلْ وَجَدْتُمْ مَا وَعَدَ رَبُّكُمْ حَقًّا ] ئایا ئه‌و وه‌عدو به‌ڵێنه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ به‌ئێوه‌شی دابوو كه‌ ئه‌گه‌ر ئیمان نه‌هێنن ئه‌چنه‌ دۆزه‌خی پڕ سزاوه‌ ئایا بینیتان؟ [ قَالُوا نَعَمْ ] دانى پێدا ئه‌نێین و ئه‌ڵێن: به‌ڵێ بینیمان [ فَأَذَّنَ مُؤَذِّنٌ بَيْنَهُمْ أَنْ لَعْنَةُ اللَّهِ عَلَى الظَّالِمِينَ (٤٤) ] بانگبێژێك له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌ كه‌ مه‌لائیكه‌ته‌ له‌ نێوانیاندا بانگ ئه‌كات و ده‌ڵێت: نه‌فره‌تی خوای گه‌وره‌ له‌ سته‌مكاران و هاوبه‌شبڕیارده‌ران بێ.

Al-A'raaf 7:44Listen in Qur'an →
45

ٱلَّذِينَ يَصُدُّونَ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ وَيَبْغُونَهَا عِوَجًۭا وَهُم بِٱلْءَاخِرَةِ كَٰفِرُونَ

ئه‌وانه‌ی که به نه‌رمه بڕی به‌رهه‌ڵستی ڕێبازی خوا ده‌که‌ن و کۆسپ و ته‌گه‌ره ده‌خه‌نه ڕێگه‌ی و ڕێبازی خوایان به خوارو خێچی ده‌وێت، له‌کاتێکدا هه‌میشه ئه‌وان بێ بڕوان به زیندوو بوونه‌وه و لێپرسینه‌وه‌.

[ الَّذِينَ يَصُدُّونَ عَنْ سَبِيلِ اللَّهِ وَيَبْغُونَهَا عِوَجًا ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ڕێگری خه‌ڵكیان ئه‌كرد له‌ دینی خوای گه‌وره‌ وه‌ خه‌ڵكیان لێ دوور ئه‌خسته‌وه‌ وه‌ وا نیشانیان ئه‌دا كه‌ ڕێگایه‌كی چه‌وت و هه‌ڵه‌یه‌ تا خه‌ڵكى شوێنى نه‌كه‌وێت [ وَهُمْ بِالْآخِرَةِ كَافِرُونَ (٤٥) ] وه‌ باوه‌ڕیشیان به‌ ڕۆژی دوایی نه‌بوو ئێستا ئه‌بێ ئاوا له‌ناو ئاگری دۆزه‌خدا سزا بچێژن.

Al-A'raaf 7:45Listen in Qur'an →
46

وَبَيْنَهُمَا حِجَابٌۭ ۚ وَعَلَى ٱلْأَعْرَافِ رِجَالٌۭ يَعْرِفُونَ كُلًّۢا بِسِيمَىٰهُمْ ۚ وَنَادَوْا۟ أَصْحَٰبَ ٱلْجَنَّةِ أَن سَلَٰمٌ عَلَيْكُمْ ۚ لَمْ يَدْخُلُوهَا وَهُمْ يَطْمَعُونَ

له‌نێوان به‌هه‌شتی و دۆزه‌خیه‌کاندا دیوارو په‌رده‌یه‌ک هه‌یه‌، به‌سه‌ر شوێنه به‌رزه‌کانیشه‌وه که‌سانێکی مه‌رد هه‌ن هه‌ردوولا به‌چاکی ده‌ناسن به‌هۆی ناونیشانه‌کانیانه‌وه (کاتێک ڕوو ده‌که‌نه به‌هه‌شت) بانگ ده‌که‌ن له نیشته‌جێکانی و ده‌ڵێن: سڵاوتان لێ بێت (خۆشی له خۆتان)، ئه‌وانه هێشتا نه‌چوونه‌ته ناوی باڵام به‌هیوان و ئومێدیان هه‌یه‌.

{هاوەڵانی (ئەعراف)}

[ وَبَيْنَهُمَا حِجَابٌ وَعَلَى الْأَعْرَافِ رِجَالٌ يَعْرِفُونَ كُلًّا بِسِيمَاهُمْ ] وه‌ له‌ نێوان به‌هه‌شتییه‌كان و دۆزه‌خییه‌كاندا دیوارێك هه‌یه‌، (ئه‌عراف) ئه‌و دیواره‌ به‌رزه‌یه‌ كه‌ له‌ نێوان به‌هه‌شتییه‌كان و دۆزه‌خییه‌كاندایه‌ وه‌ كه‌سانێكی له‌سه‌ره‌ نه‌ چاكه‌كانیان ئه‌وه‌نده‌ زیاتر بووه‌ پێی بچنه‌ به‌هه‌شت، وه‌ نه‌ خراپه‌كانیان زیاتر بووه‌ پێی بچنه‌ دۆزه‌خ به‌ڵكو چاكه‌و خراپه‌یان یه‌كسانه‌و له‌ نێوان به‌هه‌شت و دۆزه‌خدان، هاوه‌ڵانى (ئه‌عراف) به‌هه‌شتییه‌كان و دۆزه‌خییه‌كانیش ئه‌ناسنه‌وه‌ به‌ شێوه‌یان: كه‌ به‌هه‌شتییه‌كان روویان سپیه‌و دۆزه‌خییه‌كان روویان ڕه‌شه‌ [ وَنَادَوْا أَصْحَابَ الْجَنَّةِ أَنْ سَلَامٌ عَلَيْكُمْ ] هاوه‌ڵانى (ئه‌عراف) بانگ له‌ به‌هه‌شتییه‌كان ئه‌كه‌ن و سڵاویان لێ ئه‌كه‌ن و ئه‌ڵێن سڵاوی خوای گه‌وره‌تان لێ بێ [ لَمْ يَدْخُلُوهَا وَهُمْ يَطْمَعُونَ (٤٦) ] هاوه‌ڵانی (ئه‌عراف) هێشتا نه‌چوونه‌ته‌ به‌هه‌شته‌وه‌ به‌ڵام ته‌ماعی به‌هه‌شتیان هه‌یه‌ كاتێك كه‌ به‌هه‌شتییه‌كان ئه‌بینن له‌ چ نازو نیعمه‌تێكدان.

Al-A'raaf 7:46Listen in Qur'an →
47

۞ وَإِذَا صُرِفَتْ أَبْصَٰرُهُمْ تِلْقَآءَ أَصْحَٰبِ ٱلنَّارِ قَالُوا۟ رَبَّنَا لَا تَجْعَلْنَا مَعَ ٱلْقَوْمِ ٱلظَّٰلِمِينَ

کاتێکیش ڕوویان به‌ره‌و ڕووی دۆزه‌خیان وه‌رده‌چه‌رخێنرێت ده‌ڵێن: په‌روه‌دگارا مه‌مانگێڕه له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی سته‌مکاراندا.

[ وَإِذَا صُرِفَتْ أَبْصَارُهُمْ تِلْقَاءَ أَصْحَابِ النَّارِ ] وه‌ كاتێك كه‌ ڕوویان وه‌رئه‌گێڕن به‌ره‌و لای دۆزه‌خ و دۆزه‌خییه‌كان ئه‌بینن [ قَالُوا رَبَّنَا لَا تَجْعَلْنَا مَعَ الْقَوْمِ الظَّالِمِينَ (٤٧) ] ئه‌ڵێن: ئه‌ی په‌روه‌ردگار مه‌مانخه‌ره‌ ناو دۆزه‌خه‌وه‌ له‌گه‌ڵ گرۆی سته‌مكارو موشریكاندا.

Al-A'raaf 7:47Listen in Qur'an →
48

وَنَادَىٰٓ أَصْحَٰبُ ٱلْأَعْرَافِ رِجَالًۭا يَعْرِفُونَهُم بِسِيمَىٰهُمْ قَالُوا۟ مَآ أَغْنَىٰ عَنكُمْ جَمْعُكُمْ وَمَا كُنتُمْ تَسْتَكْبِرُونَ

ئه‌وانه‌ی که له‌سه‌ر شوێنه به‌رزه‌کانن بانگی که‌سانێک ده‌که‌ن (له دۆزه‌خیان) که به‌ڕواڵه‌ت و سیمایاندا ده‌یانناسن و پێیان ده‌ڵێن: (خۆ ئیستا لاتان ڕوونه‌) که دارو ده‌سته‌و هێزو توانا و ماڵ و سامانتان فریاتان نه‌که‌وت؟! هه‌روه‌ها فیز و لووت به‌رزی و خۆ فش کردنه‌وه‌تان به‌هاناتانه‌وه نه‌هات!!

[ وَنَادَى أَصْحَابُ الْأَعْرَافِ رِجَالًا يَعْرِفُونَهُمْ بِسِيمَاهُمْ قَالُوا مَا أَغْنَى عَنْكُمْ جَمْعُكُمْ ] دیسانه‌وه‌ هاوه‌ڵانى (ئه‌عراف) بانگ له‌ پیاوانێك ئه‌كه‌ن له‌ كافران كه‌ به‌ نیشانه‌كانیان ئه‌یانناسنه‌وه‌ پێیان ئه‌ڵێن: ئێوه‌ له‌ دونیادا زۆرى كۆمه‌ڵ و خه‌ڵك و شوێنكه‌وتوانتان هیچ سوودێكی پێ نه‌گه‌یاندن و له‌ ئاگری دۆزه‌خ ڕزگارى نه‌كردن [ وَمَا كُنْتُمْ تَسْتَكْبِرُونَ (٤٨) ] وه‌ له‌ دونیا كه‌ خۆتان به‌ گه‌وره‌ ئه‌زانی ئه‌و خۆبه‌گه‌وره‌ زانین و ته‌كه‌بوره‌ سوودی پێ نه‌گه‌یاندن.

Al-A'raaf 7:48Listen in Qur'an →
49

أَهَٰٓؤُلَآءِ ٱلَّذِينَ أَقْسَمْتُمْ لَا يَنَالُهُمُ ٱللَّهُ بِرَحْمَةٍ ۚ ٱدْخُلُوا۟ ٱلْجَنَّةَ لَا خَوْفٌ عَلَيْكُمْ وَلَآ أَنتُمْ تَحْزَنُونَ

ئایا ئه‌وانه ئه‌و که‌سانه‌ن که‌کاتی خۆی سوێندتان ده‌خوارد ڕه‌حمه‌تی خوا نایانگرێته‌وه‌! (ئه‌وه‌ته خوا پێیان ده‌فه‌رموێت): ده بچنه به‌هه‌شته‌وه‌، نه ترس و بیمتان له‌سه‌ره نه‌غه‌م و په‌ژاره‌ش ده‌خۆن.

[ أَهَؤُلَاءِ الَّذِينَ أَقْسَمْتُمْ لَا يَنَالُهُمُ اللَّهُ بِرَحْمَةٍ ] هه‌ر به‌و كافرانه‌ ئه‌ڵێن: ئا ئه‌مانه‌ ئه‌و ئیماندارانه‌ن كه‌ له‌ دونیا ئێوه‌ سوێندتان ئه‌خوارد كه‌ خوای گه‌وره‌ ڕه‌حم به‌مان ناكات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی فه‌قیرو هه‌ژارو لاوازن [ ادْخُلُوا الْجَنَّةَ لَا خَوْفٌ عَلَيْكُمْ وَلَا أَنْتُمْ تَحْزَنُونَ (٤٩) ] به‌و موسڵمانانه‌ ئه‌ووترێ كه‌ كافران له‌ دونیا گاڵته‌یان پێیان كردبوو ده‌ی ئێوه‌ بچنه‌ به‌هه‌شته‌وه‌، یاخود خوای گه‌وره‌ به‌ڕه‌حمی خۆی هاوه‌ڵانى (ئه‌عراف) ئه‌خاته‌ به‌هه‌شته‌وه‌و پێیان ئه‌فه‌رمووێ: ئێوه‌ بڕۆنه‌ به‌هه‌شته‌وه‌ به‌ڕه‌حمه‌تی خۆم هیچ ترسێكتان له‌سه‌ر نیه‌ له‌ داهاتووا وه‌ خه‌فه‌تیش ناخۆن بۆ ڕابردووتان بۆ دونیاتان چونكه‌ خواى گه‌وره‌ باشتریان پێ ده‌به‌خشێت.

Al-A'raaf 7:49Listen in Qur'an →
50

وَنَادَىٰٓ أَصْحَٰبُ ٱلنَّارِ أَصْحَٰبَ ٱلْجَنَّةِ أَنْ أَفِيضُوا۟ عَلَيْنَا مِنَ ٱلْمَآءِ أَوْ مِمَّا رَزَقَكُمُ ٱللَّهُ ۚ قَالُوٓا۟ إِنَّ ٱللَّهَ حَرَّمَهُمَا عَلَى ٱلْكَٰفِرِينَ

(دۆزه‌خیان به‌ده‌م ئاهو ناڵه‌و غه‌م و په‌ژاره‌وه‌) هاواریان له به‌هه‌شتیان کردو لێیان پاڕانه‌وه‌و وتیان: نه‌ختێک ئاومان به‌سه‌ردا بڕێژن، یان به‌شمان بده‌ن له‌و ڕزق و ڕۆزیانه‌ی که خوا پێی به‌خشیوون (به‌هه‌شتیه‌کان له وه‌ڵامیاندا) وتیان: به‌ڕاستی خوا خواردن و خواردنه‌وه‌ی به‌هه‌شتی له‌سه‌ر بێ باوه‌ڕان حه‌رام کردووه‌...

[ وَنَادَى أَصْحَابُ النَّارِ أَصْحَابَ الْجَنَّةِ ] پاشان دۆزه‌خییه‌كان ئه‌وانه‌ی له‌ ئاگری دۆزه‌خدان بانگ له‌ به‌هه‌شتییه‌كان ئه‌كه‌ن [ أَنْ أَفِيضُوا عَلَيْنَا مِنَ الْمَاءِ ] داوای ئاویان لێ ئه‌كه‌ن كه‌ هه‌ندێك ئاو بكه‌ن به‌سه‌رماندا تا بیخۆینه‌وه‌ [ أَوْ مِمَّا رَزَقَكُمُ اللَّهُ ] یان هه‌ندێك له‌و خواردنه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ پێی به‌خشیوون به‌شمان بده‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دۆزه‌خییه‌كان و به‌هه‌شتییه‌كان یه‌كتری ئه‌بینن [ قَالُوا إِنَّ اللَّهَ حَرَّمَهُمَا عَلَى الْكَافِرِينَ (٥٠) ] وه‌ به‌هه‌شتییه‌كان ئه‌ڵێن: خوای گه‌وره‌ خواردن و خواردنه‌وه‌ی به‌هه‌شتی حه‌رام كردووه‌ له‌سه‌ر كافران وه‌كو دونیا نیه‌ كه‌ ئێوه‌ش لێی سوودمه‌ند بن.

Al-A'raaf 7:50Listen in Qur'an →

Commentary: Rebar Kurdish Tafsir. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.