Muslim99Muslim99
← Tafsir library

7. Al-A'raaf

The Heights · Meccan · 206 ayahs

سُورَةُ الأَعۡرَافِ

Reading Rebar Kurdish Tafsir

Ayahs 1–10 of 206

بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ

1

الٓمٓصٓ

سه‌رنجی سه‌ره‌تای سووره‌تی (البقرة) بده‌.

سووره‌تی (ئه‌عراف)

(شوێنێكه‌ له‌ نێوان به‌هه‌شت و دۆزه‌خ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یه‌ كه‌ كرده‌وه‌ى چاك و خراپیان یه‌كسانه‌ به‌ڵام دواتر به‌ ره‌حمه‌تى خواى گه‌وره‌ ده‌كرێنه‌ به‌هه‌شته‌وه‌)

سووره‌تێكى مه‌ككيیه‌و (٢٠٦) ئایه‌ته‌

بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ

[ المص (١) ] سه‌باره‌ت به‌و پیتانه‌ی كه‌ له‌ سه‌ره‌تای هه‌ندێك له‌ سووره‌ته‌كانی قورئانی پیرۆزدا هاتوون له‌ سووره‌تی به‌قه‌ره‌دا باسمان كرد.

2

كِتَٰبٌ أُنزِلَ إِلَيْكَ فَلَا يَكُن فِى صَدْرِكَ حَرَجٌۭ مِّنْهُ لِتُنذِرَ بِهِۦ وَذِكْرَىٰ لِلْمُؤْمِنِينَ

(ئه‌م قورئانه) کتێبێکه و بۆت هاتوه‌ته خواره‌وه‌، که‌وابوو با سه‌غڵه‌تیی له دڵ و ده‌روونتدا نه‌ببێت (له‌گه‌یاندنیدا) بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی پێ بێدار بکه‌یته‌وه‌، هه‌روه‌ها یاده‌وه‌ریشه بۆ ئیمانداران.

[ كِتَابٌ أُنْزِلَ إِلَيْكَ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - ئه‌م قورئانه‌ پیرۆزه‌ كتابێكه‌ خوای گه‌وره‌ بۆ تۆی دابه‌زاندووه‌ [ فَلَا يَكُنْ فِي صَدْرِكَ حَرَجٌ مِنْهُ لِتُنْذِرَ بِهِ ] با له‌ سینگ و دڵتدا هیچ گومان یان پێناخۆش بوون و دڵته‌نگیه‌كت نه‌بێ، وه‌ شه‌رمه‌زار مه‌به‌ كاتێك كه‌ به‌خه‌ڵكی ئه‌گه‌یه‌نی و ئاگاداریان ده‌كه‌یته‌وه‌ له‌ ترسی ئه‌وه‌ی كه‌ خه‌ڵكى به‌درۆت بزانن یان ئازارت بده‌ن خوای گه‌وره‌ ئه‌تپارێزێ و پشت به‌ خوای گه‌وره‌ ببه‌سته‌ [ وَذِكْرَى لِلْمُؤْمِنِينَ (٢) ] وه‌ ئه‌م قورئانه‌ پیرۆزه‌ یادخستنه‌وه‌یه‌كیشه‌ بۆ باوه‌ڕداران.

3

ٱتَّبِعُوا۟ مَآ أُنزِلَ إِلَيْكُم مِّن رَّبِّكُمْ وَلَا تَتَّبِعُوا۟ مِن دُونِهِۦٓ أَوْلِيَآءَ ۗ قَلِيلًۭا مَّا تَذَكَّرُونَ

(خه‌ڵکینه‌) شوێنی ئه‌و (به‌رنامه‌یه) بکه‌ون که له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه بۆتان هێنراوه‌ته خواره‌وه‌، جگه له‌و زاته شوێنی هیچ پشتیوان و خۆشه‌ویستێکی تر مه‌که‌ون، که‌م یاداوه‌ری و په‌ند وه‌رده‌گرن و بیرده‌که‌نه‌وه‌!

[ اتَّبِعُوا مَا أُنْزِلَ إِلَيْكُمْ مِنْ رَبِّكُمْ ] ئێوه‌ شوێن ئه‌و قورئانه‌ پیرۆزه‌ بكه‌ون كه‌ له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌ بۆتان دابه‌زیوه‌، وه‌ سوننه‌تی پیرۆزیشی له‌گه‌ڵدایه‌ [ وَلَا تَتَّبِعُوا مِنْ دُونِهِ أَوْلِيَاءَ ] وه‌ جگه‌ له‌ خوای گه‌وره‌ شوێن هیچ كه‌سانێكى تر مه‌كه‌ون كه‌ بیانكه‌ن به‌ دۆست و خۆشه‌ویستی خۆتان و بیانكه‌ن به‌ شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره‌ [ قَلِيلًا مَا تَذَكَّرُونَ (٣) ] به‌ڵام كه‌مێك له‌ مرۆڤه‌كان بیر له‌ حه‌ق ده‌كه‌نه‌وه‌.

4

وَكَم مِّن قَرْيَةٍ أَهْلَكْنَٰهَا فَجَآءَهَا بَأْسُنَا بَيَٰتًا أَوْ هُمْ قَآئِلُونَ

چه‌نده‌ها شارو دێهاتمان وێران و کاول کرد له کاتێکدا له شه‌ودا خه‌وتبوون، یان له‌کاتی ئیسراحه‌تی نیوه‌ڕۆدا بوون کتوپڕ سزاو تۆڵه‌ی ئێمه یه‌خه‌ی پێگرتن.

[ وَكَمْ مِنْ قَرْيَةٍ أَهْلَكْنَاهَا فَجَاءَهَا بَأْسُنَا بَيَاتًا ] وه‌ ئێمه‌ زۆرێك له‌ شارو دێ یه‌كانمان له‌ناوبرد كه‌ شوێن پێغه‌مبه‌ران نه‌كه‌وتن، وه‌ به‌ شه‌و سزای ئێمه‌یان بۆ هات كاتێك كه‌ خه‌وتبوون له‌ناو خه‌ودا خوای گه‌وره‌ سزای دان و بردیانیه‌وه‌و له‌ناوی بردن [ أَوْ هُمْ قَائِلُونَ (٤) ] یان له‌ كاتی قه‌یلوله‌دا بوون له‌ نیوه‌ڕۆدا خه‌وتوونه‌ له‌ كاتی پشوودا بوونه‌ خوای گه‌وره‌ بردوونێتێه‌وه‌و سزای داون.

5

فَمَا كَانَ دَعْوَىٰهُمْ إِذْ جَآءَهُم بَأْسُنَآ إِلَّآ أَن قَالُوٓا۟ إِنَّا كُنَّا ظَٰلِمِينَ

ئه‌و کاته که سزای ئێمه یه‌خه‌ی پێگرتن ئینجا قسه‌و گوفتار و دۆعا و نزایان هیچ نه‌بوو ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت ده‌یانوت: به‌ڕاستی ئێمه سته‌مکار بووین، به‌ڕاستی ئێمه یاخی بوین.

[ فَمَا كَانَ دَعْوَاهُمْ إِذْ جَاءَهُمْ بَأْسُنَا إِلَّا أَنْ قَالُوا إِنَّا كُنَّا ظَالِمِينَ (٥) ] كاتێك كه‌ سزای ئێمه‌یان بۆ دابه‌زیوه‌ هیچ شتێكیان نه‌بووه‌ كه‌ بیڵێن ته‌نها ئه‌وه‌ نه‌بێ كه‌ دانیان به‌ زوڵم و سته‌می خۆیان ناوه‌ كه‌ شایانى سزان و وتوویانه‌: به‌ڕاستی ئێمه‌ سته‌مكار بووین كه‌ شوێنی په‌یام و په‌یامبه‌ری خوای گه‌وره‌ نه‌كه‌وتین.

6

فَلَنَسْـَٔلَنَّ ٱلَّذِينَ أُرْسِلَ إِلَيْهِمْ وَلَنَسْـَٔلَنَّ ٱلْمُرْسَلِينَ

ئینجا سوێند بێت به خوا بێگومان ئێمه پرسیار ده‌که‌ین له‌وانه‌ی که پێغه‌مبه‌رانیان بۆ ڕه‌وانه کراوه‌، سوێند بێت به خوا له پێغه‌مبه‌رانیش ده‌پرسینه‌وه (ده‌رباره‌ی هه‌ڵوێستی ئه‌و خه‌ڵکه به‌رامبه‌ریان).

[ فَلَنَسْأَلَنَّ الَّذِينَ أُرْسِلَ إِلَيْهِمْ ] به‌ دڵنیایی له‌ ڕۆژی قیامه‌ت پرسیار له‌و كه‌سانه‌ ئه‌كه‌ین كه‌ پێغه‌مبه‌رمان بۆ ناردوون كه‌ چۆن وه‌ڵامى پێغه‌مبه‌رانیان داوه‌ته‌وه‌ [ وَلَنَسْأَلَنَّ الْمُرْسَلِينَ (٦) ] وه‌ پرسیار له‌ پێغه‌مبه‌رانی خوای گه‌وره‌ش ئه‌كه‌ین سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه‌ په‌یامى خواى گه‌وره‌یان گه‌یاندووه.

7

فَلَنَقُصَّنَّ عَلَيْهِم بِعِلْمٍۢ ۖ وَمَا كُنَّا غَآئِبِينَ

ئینجا سوێند بێت به خوا به‌ڕاستی هه‌موو به‌سه‌رهاته‌کان له‌سه‌ر بنچینه‌ی زانیاری و ئاگاداری ته‌واو ده‌خه‌ینه ڕوو و ده‌یڵێینه‌وه بۆیان، ئێمه بێ ئاگا نه‌بووین له هه‌ڵس و که‌وتیان.

[ فَلَنَقُصَّنَّ عَلَيْهِمْ بِعِلْمٍ ] وه‌ به‌ دڵنیایی هه‌موو شتێك كه‌ له‌ نێوان پێغه‌مبه‌ران و ئوممه‌ته‌كان ڕوویداوه‌ بۆیان ئه‌گێڕینه‌وه‌ به‌زانیاری خۆمان كه‌ زانیاریمان به‌هه‌مووی هه‌بووه‌ [ وَمَا كُنَّا غَائِبِينَ (٧) ].

8

وَٱلْوَزْنُ يَوْمَئِذٍ ٱلْحَقُّ ۚ فَمَن ثَقُلَتْ مَوَٰزِينُهُۥ فَأُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلْمُفْلِحُونَ

ته‌رازوو پێوه‌ری ڕاست و دروست له‌و ڕۆژه‌دایه‌، ئینجا ئه‌وه‌ی تای ته‌رازووی (خێر و چاکه‌کانی) سه‌نگین بێت، ئه‌وه ئیتر ئه‌و جۆره که‌سانه سه‌رکه‌وتوو سه‌رفرازن.

{ لە رۆژی قیامەت تەرازوو دادەنرێت بۆ كێشانی كردەوەكان}

وه‌ ئێمه‌ بێ ئاگا نه‌بووینه‌و هیچ شتێك له‌ ئێمه‌ شاراوه‌ نیه‌ له‌وه‌ی كه‌ له‌ نێوانیاندا ڕوویداوه‌ [ وَالْوَزْنُ يَوْمَئِذٍ الْحَقُّ ] وه‌ ته‌رازووی حه‌ق دائه‌نرێ له‌ ڕۆژی قیامه‌تدا كه‌ دوو تاى هه‌یه‌و زمانێكى هه‌یه‌ قسه‌ ده‌كات، وه‌ زوڵم و سته‌م له‌ هیچ كه‌سێك ناكرێ [ فَمَنْ ثَقُلَتْ مَوَازِينُهُ فَأُولَئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ (٨) ] وه‌ هه‌ر كه‌سێك تای ته‌رازووی كرده‌وه‌ چاكه‌كانی قورستر بێ ئه‌و كه‌سانه‌ سه‌رفرازو سه‌ركه‌وتون.

9

وَمَنْ خَفَّتْ مَوَٰزِينُهُۥ فَأُو۟لَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ خَسِرُوٓا۟ أَنفُسَهُم بِمَا كَانُوا۟ بِـَٔايَٰتِنَا يَظْلِمُونَ

(به‌ڵام) ئه‌وه‌ی تای ته‌رازوی (خێرو چاکه‌کانی سوک بێت) ئه‌و جۆره که‌سانه ئه‌وانه‌ن که خۆیان دۆڕان و خۆیان له‌ده‌ستدا به‌هۆی ئه‌وه‌ی که بڕوایان به‌به‌ڵگه و ئایه‌ته‌کانی ئێمه نیه و سته‌م ده‌که‌ن.

[ وَمَنْ خَفَّتْ مَوَازِينُهُ فَأُولَئِكَ الَّذِينَ خَسِرُوا أَنْفُسَهُمْ بِمَا كَانُوا بِآيَاتِنَا يَظْلِمُونَ (٩) ] وه‌ هه‌ر كه‌سێك تای ته‌رازووی كرده‌وه‌ چاكه‌كانی سووك بێ ئا ئه‌وانه‌ خۆیان دۆڕاندووه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی سه‌باره‌ت به‌ ئایه‌ته‌كانی ئێمه‌ زوڵم و سته‌میان ئه‌كردو شوێنی نه‌ئه‌كه‌وتن و به‌گه‌وره‌یان نه‌ئه‌زانی، له‌ رۆژى قیامه‌تدا كرده‌وه‌كان و په‌ڕاوه‌كان و مرۆڤه‌كانیش ده‌كێشرێن، به‌ڵام سوكى و قورسى مرۆڤه‌كانیش هه‌ر به‌ هۆى ئیمان و كرده‌وه‌ى چاكه‌وه‌یه‌ كه‌ قاچه‌ باریكه‌كانى (عبدالله¬ى كوڕى مه‌سعود) له‌ ته‌رازوى قیامه‌ت لاى خواى گه‌وره‌ له‌ شاخى ئوحود قورستر و سه‌نگینتره‌، وه‌ مرۆڤى قه‌ڵه‌وى گه‌وره‌ دێنن لاى خواى گه‌وره‌ سوك و بێنرخه‌و كێشى باڵه‌ مێشوله‌یه‌كى نیه‌، وه‌ ته‌وحیدو (لا اله الا الله) قورسترین كردارن له‌ ته‌رازوى قیامه‌ت كه‌ له‌ نه‌وه‌دو نۆ سجل تاوان قورستر بوون كه‌ هه‌ر سجلێك چه‌ندێك چاو بڕ بكات ئه‌وه‌نده‌ گه‌وره‌ بوون.

10

وَلَقَدْ مَكَّنَّٰكُمْ فِى ٱلْأَرْضِ وَجَعَلْنَا لَكُمْ فِيهَا مَعَٰيِشَ ۗ قَلِيلًۭا مَّا تَشْكُرُونَ

سوێند به‌خوا به‌ڕاستی ئێمه ئێوه‌مان نیشته‌جێ کرد له‌م زه‌ویه‌دا و ده‌سه‌ڵاتمان پێبه‌خشین و جۆره‌ها هۆکاری ژیانمان تیایدا بۆ سازاندوون (له خواردن و خواردنه‌وه‌و هۆکانی گواستنه‌وه‌و پۆشاک و ناوماڵ و ئاوو هه‌واو... هتد، که‌چی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو نازو نیعمه‌ته بێ شوماره‌) سوپاسی که‌می نیعمه‌ته‌کان ده‌که‌ن یان که‌متان سوپاسگوزارن.

[ وَلَقَدْ مَكَّنَّاكُمْ فِي الْأَرْضِ وَجَعَلْنَا لَكُمْ فِيهَا مَعَايِشَ قَلِيلًا مَا تَشْكُرُونَ (١٠) ] وه‌ ئێمه‌ ئێوه‌مان جێگیر كردووه‌ له‌سه‌ر زه‌ویداو هۆكاره‌كانی ژیانمان بۆ ئاماده‌كردوون و تیایدا ژیان و بژێویمان بۆ داناون به‌ڵام كه‌مێك له‌ ئێوه‌ هه‌یه‌ كه‌ شوكرانه‌بژێری ئه‌و نازو نیعمه‌تانه‌ی خوای گه‌وره‌ بكات.

Al-A'raaf 7:10Listen in Qur'an →

Commentary: Rebar Kurdish Tafsir. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.