۞ يَٰبَنِىٓ ءَادَمَ خُذُوا۟ زِينَتَكُمْ عِندَ كُلِّ مَسْجِدٍۢ وَكُلُوا۟ وَٱشْرَبُوا۟ وَلَا تُسْرِفُوٓا۟ ۚ إِنَّهُۥ لَا يُحِبُّ ٱلْمُسْرِفِينَ
ئه‌ی نه‌وه‌ی ئاده‌م، خۆتان بڕازێننه‌وه به پۆشاک له‌به‌ر کردن، له‌کاتی هه‌موو نوێژ‌و چوونه ناو مزگه‌وتێکدا، بخۆن و بخۆنه‌وه (له نازو نیعمه‌ته‌کان) به‌ڵام زیاده‌ڕه‌وی مه‌که‌ن، چونکه به‌ڕاستی خوا له سنوور ده‌رچووان و زیاده‌ڕه‌وانی خۆش ناوێت.
{قەدەغە كردنی ئیسراف كردن}
[ وَكُلُوا وَاشْرَبُوا وَلَا تُسْرِفُوا ] وه بخۆن و بخۆنه‌وه به‌ڵام ئیسراف و زیاده‌ڕی مه‌كه‌ن، واته: هیچ شتێك له خۆتان حه‌رام مه‌كه‌ن له‌وه‌ی كه خوای گه‌وره بۆى حه‌ڵاڵ كردوون وه‌كو خه‌ڵكی سه‌رده‌می نه‌زانی كۆمه‌ڵێك شتیان له خۆیان حه‌رام ئه‌كرد وه‌كو باسمان كرد، یان حه‌رام مه‌خۆن حه‌رام خواردن ئیسراف و زیادڕه‌ویه، هه‌ندێك له سه‌له‌ف ده‌فه‌رموون: (خواى گه‌وره هه‌موو زانستى پزیشكى له‌م نیو ئایه‌ته كۆكردۆته‌وه) [ إِنَّهُ لَا يُحِبُّ الْمُسْرِفِينَ (٣١) ] به دڵنیایى خوای گه‌وره ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆش ناوێ كه ئیسراف و زیادڕه‌وی ئه‌كه‌ن، یان ئه‌وانه‌ى كه حه‌ڵاڵ حه‌رام ده‌كه‌ن و حه‌رام حه‌ڵاڵ ده‌كه‌ن.