Muslim99Muslim99
← Tafsir library

7. Al-A'raaf

The Heights · Meccan · 206 ayahs

سُورَةُ الأَعۡرَافِ

Reading Rebar Kurdish Tafsir

Ayahs 21–30 of 206

21

وَقَاسَمَهُمَآ إِنِّى لَكُمَا لَمِنَ ٱلنَّٰصِحِينَ

(ئه‌وسا شه‌یتان زانی ده‌ترسن و دوودڵن) سوێندی بۆ خواردن که من به‌ڕاستی له ئامۆژگارانم بۆ ئێوه‌و دڵسۆزتانم!!

[ وَقَاسَمَهُمَا إِنِّي لَكُمَا لَمِنَ النَّاصِحِينَ (٢١) ] شه‌یتان سوێندی بۆ خواردن كه‌ من دڵسۆزو ئامۆژگاریكاری ئێوه‌م.

Al-A'raaf 7:21Listen in Qur'an →
22

فَدَلَّىٰهُمَا بِغُرُورٍۢ ۚ فَلَمَّا ذَاقَا ٱلشَّجَرَةَ بَدَتْ لَهُمَا سَوْءَٰتُهُمَا وَطَفِقَا يَخْصِفَانِ عَلَيْهِمَا مِن وَرَقِ ٱلْجَنَّةِ ۖ وَنَادَىٰهُمَا رَبُّهُمَآ أَلَمْ أَنْهَكُمَا عَن تِلْكُمَا ٱلشَّجَرَةِ وَأَقُل لَّكُمَآ إِنَّ ٱلشَّيْطَٰنَ لَكُمَا عَدُوٌّۭ مُّبِينٌۭ

ئیتر شه‌یتان به‌فێڵ و پیلان فریوی دان (به‌ره‌ولای دره‌خته‌که‌ی بردن) جاکاتێک تامی به‌رو بوومی دره‌خته‌که‌یان چه‌شت، هه‌رچی عه‌یب و عاریان هه‌یه که‌وته ده‌ره‌وه‌، (ناچار به‌په‌له‌) ده‌ستیاندایه گه‌ڵای دره‌خته‌کانی به‌هه‌شت عه‌یب و عاری خۆیان پێ دائه‌پۆشی و په‌روه‌ردگاریان بانگی کردن و فه‌رمووی: ئایا من قه‌ده‌غه‌ی ئه‌و دره‌خته‌م لێنه‌کردن و پێم نه‌وتن، که به‌ڕاستی شه‌یتان بۆ ئێوه دوژمنێکی ئاشکرایه‌؟!

[ فَدَلَّاهُمَا بِغُرُورٍ ] (دَلَّاهُمَا) واته‌: له‌ بانه‌وه‌ كه‌سێك بۆ خواره‌وه‌ شۆڕ بكه‌یته‌وه‌، واته‌: له‌و پله‌ به‌رزه‌وه‌ دای گرتنه‌ خواره‌وه‌و فێڵی لێ كردن [ فَلَمَّا ذَاقَا الشَّجَرَةَ بَدَتْ لَهُمَا سَوْآتُهُمَا ] كاتێك كه‌ ئاده‌م و حه‌وا له‌ داره‌كه‌یان خوارد عه‌وره‌تیان كه‌ دایان پۆشی بوو ده‌ركه‌وت [ وَطَفِقَا يَخْصِفَانِ عَلَيْهِمَا مِنْ وَرَقِ الْجَنَّةِ ] وه‌ به‌گه‌ڵای داره‌كانی به‌هه‌شت عه‌وره‌تی خۆیان داپۆشی، كه‌ ئه‌ووترێ: گه‌ڵای دارهه‌نجیر بووه‌ [ وَنَادَاهُمَا رَبُّهُمَا أَلَمْ أَنْهَكُمَا عَنْ تِلْكُمَا الشَّجَرَةِ ] وه‌ په‌روه‌ردگار بانگی لێ كردن ئه‌ی ئاده‌م و حه‌وا ئایا من قه‌ده‌غه‌ی ئێوه‌م نه‌كرد له‌و داره‌ نه‌خۆن؟ خوای گه‌وره‌ سه‌رزه‌نشت و لۆمه‌ی كردن بۆ كه‌وتنه‌ ناو فێڵی شه‌یتانه‌وه‌، (بانگ كردنى خواى گه‌وره‌ ماناى ئه‌وه‌ى تێدایه‌ كه‌ خواى گه‌وره‌ قسه‌ ده‌كات و سیفه‌تى قسه‌ كردنى هه‌یه‌) [ وَأَقُلْ لَكُمَا إِنَّ الشَّيْطَانَ لَكُمَا عَدُوٌّ مُبِينٌ (٢٢) ] ئه‌ی من پێم نه‌ووتن: كه‌ به‌ دڵنیایی شه‌یتان دوژمنێكی ئاشكرای ئێوه‌یه‌.

Al-A'raaf 7:22Listen in Qur'an →
23

قَالَا رَبَّنَا ظَلَمْنَآ أَنفُسَنَا وَإِن لَّمْ تَغْفِرْ لَنَا وَتَرْحَمْنَا لَنَكُونَنَّ مِنَ ٱلْخَٰسِرِينَ

(ئه‌وسا ئیتر هه‌ردووکیان هه‌ستیان به‌هه‌ڵه‌ی خۆیان کردو) وتیان: په‌روه‌ردگارا ئێمه سته‌ممان له خۆمان کرد، خۆ ئه‌گه‌ر لێمان خۆش نه‌بیت و به‌زه‌ییت پێماندا نه‌یه‌ته‌وه‌، ئه‌وه به‌ڕاستی ئێمه سوێند به خوا له خه‌ساره‌تمه‌ند و زه‌ره‌رمه‌ندانین.

{ئادەم‌و حەوا تەوبە دەكەن‌و بۆ لای خوا دەگەڕێنەوە}

[ قَالَا رَبَّنَا ظَلَمْنَا أَنْفُسَنَا ] هه‌ردووكیان یه‌كسه‌ر ته‌وبه‌یان كرد وه‌كو ئیبلیس نه‌بوون كه‌ تاوانی كردو ته‌وبه‌ی نه‌كرد، به‌ڵكو ئه‌مان یه‌كسه‌ر دانیان به‌ تاوانی خۆیاندا نا ئه‌ی په‌روه‌ردگار زوڵممان له‌ نه‌فسی خۆمان كردو تاوانمان كرد، (پێویسته‌ هه‌ر كه‌سێك تاوانى كرد وه‌كو ئاده‌م و حه‌وا خێرا ته‌وبه‌ بكات و بۆ لاى خواى گه‌وره‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ تا خواى گه‌وره‌ لێى خۆش بێت) [ وَإِنْ لَمْ تَغْفِرْ لَنَا وَتَرْحَمْنَا لَنَكُونَنَّ مِنَ الْخَاسِرِينَ (٢٣) ] وه‌ ئه‌گه‌ر تۆ لێمان خۆش نه‌بی وه‌ ڕه‌حممان پێ نه‌كه‌ی ئه‌وا ئێمه‌ له‌ زه‌ره‌رمه‌ندان ئه‌بین له‌ دونیاو قیامه‌تدا، خوای گه‌وره‌ لێیان خۆشبوو.

Al-A'raaf 7:23Listen in Qur'an →
24

قَالَ ٱهْبِطُوا۟ بَعْضُكُمْ لِبَعْضٍ عَدُوٌّۭ ۖ وَلَكُمْ فِى ٱلْأَرْضِ مُسْتَقَرٌّۭ وَمَتَٰعٌ إِلَىٰ حِينٍۢ

خوای گه‌وره فه‌رمووی: ئیتر دابه‌زن هه‌ندێکتان دوژمنی هه‌ندێکتانن (شه‌یتان و دارو ده‌سته‌ی دوژمنی ئێوه‌ن و نه‌وه‌ی ئاده‌میش به‌هۆی پیلانی شه‌یتانه‌وه دوژمنایه‌تی یه‌کتر ده‌که‌ن)، بۆتان هه‌یه له زه‌ویدا نیشته‌جێ بوون و هۆی ڕابواردن و ژیان تا ماوه‌یه‌ک.

[ قَالَ اهْبِطُوا بَعْضُكُمْ لِبَعْضٍ عَدُوٌّ ] خوای گه‌وره‌ فه‌رمووی: ده‌ی دابه‌زن بۆ سه‌ر ڕووی زه‌وی كه‌ هه‌ندێكتان ئه‌بن به‌ دوژمنى هه‌ندێكتان، واته‌: ئیبلیس ئه‌بێته‌ دوژمن بۆ ئێوه‌ [ وَلَكُمْ فِي الْأَرْضِ مُسْتَقَرٌّ ] وه‌ له‌سه‌ر زه‌وی به‌ زیندوویى و له‌ ژێر زه‌وی به‌ مردوویی ئێوه‌ نیشته‌جێ و جێگیر ئه‌بن [ وَمَتَاعٌ إِلَى حِينٍ (٢٤) ] وه‌ له‌ دونیادا كات به‌سه‌ر ئه‌به‌ن تا كاتی دیاریكراوی خۆتان كه‌ ئه‌جه‌لتان دێت و ئه‌مرن.

Al-A'raaf 7:24Listen in Qur'an →
25

قَالَ فِيهَا تَحْيَوْنَ وَفِيهَا تَمُوتُونَ وَمِنْهَا تُخْرَجُونَ

خوا فه‌رمووی (پێیان): هه‌ر له زه‌ویدا ده‌ژین و له‌وێش ده‌مرن و (تێکه‌ڵ به‌خاکی ده‌بن، له کاتی دیاری کراویشدا) هه‌ر له ناخیه‌وه ده‌هێنرێنه ده‌ره‌وه ( بۆ لێپرسینه‌وه‌).

[ قَالَ فِيهَا تَحْيَوْنَ وَفِيهَا تَمُوتُونَ وَمِنْهَا تُخْرَجُونَ (٢٥) ] هه‌ر له‌سه‌ر زه‌ویدا ژیان به‌سه‌ر ئه‌به‌ن ئه‌ژین، وه‌ هه‌ر له‌وێش ئه‌مرن، وه‌ له‌ناو زه‌وی له‌ گۆڕه‌كانتان له‌ ڕۆژی قیامه‌ت جارێكی تر ده‌رئه‌كرێنه‌وه‌.

Al-A'raaf 7:25Listen in Qur'an →
26

يَٰبَنِىٓ ءَادَمَ قَدْ أَنزَلْنَا عَلَيْكُمْ لِبَاسًۭا يُوَٰرِى سَوْءَٰتِكُمْ وَرِيشًۭا ۖ وَلِبَاسُ ٱلتَّقْوَىٰ ذَٰلِكَ خَيْرٌۭ ۚ ذَٰلِكَ مِنْ ءَايَٰتِ ٱللَّهِ لَعَلَّهُمْ يَذَّكَّرُونَ

ئه‌ی نه‌وه‌ی ئاده‌م، ئێمه به‌ڕاستی پۆشاکی له‌بارمان بۆ فه‌راهه‌م هێناون، عه‌وره‌ت و ئه‌وه‌ی پێتان ناخۆشه ده‌ربکه‌وێت دای ئه‌پۆشێت، هه‌روه‌ها جل و به‌رگی جوانیش که خۆتانی پێ بڕازێننه‌وه (به‌ڵام بیرتان نه‌چێت) که پۆشاکی ته‌قواو خواناسی چاکتر و خێردارتر و به‌فه‌ڕتره‌، ئه‌و پۆشاکه (ماددی و مه‌عنه‌ویانه‌) له نیشانه و به‌ڵگه‌کانی خوای گه‌وره‌ن بۆ ئه‌وه‌ی یاداوه‌ری وه‌ربگرن و (یادی به‌هه‌شت بکه‌ن).

[ يَا بَنِي آدَمَ قَدْ أَنْزَلْنَا عَلَيْكُمْ لِبَاسًا يُوَارِي سَوْآتِكُمْ ] ئه‌ی نه‌وه‌كانی ئاده‌م ئه‌وه‌ ئێمه‌ پۆشاكێكمان بۆ دابه‌زاندوون بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ عه‌وره‌تتان داپۆشێ [ وَرِيشًا ] وه‌ پۆشاكێكیش بۆ جوانی كه‌ خۆتانی پێ بڕازێننه‌وه‌و عه‌وره‌تی خۆتانی پێ داپۆشن [ وَلِبَاسُ التَّقْوَى ذَلِكَ خَيْرٌ ] وه‌ به‌ڵام پۆشاكی ته‌قواو ئیمان و كرده‌وه‌ی چاك و له‌ خوا ترسان ئه‌مه‌ باشترین پۆشاكێكه‌ كه‌ خه‌ڵكی خۆی پێ بڕازێنێته‌وه‌ [ ذَلِكَ مِنْ آيَاتِ اللَّهِ لَعَلَّهُمْ يَذَّكَّرُونَ (٢٦) ] ئه‌مانه‌ نیشانه‌ی خوای گه‌وره‌ن به‌ڵكو ئێوه‌ یاد بكه‌نه‌وه‌.

Al-A'raaf 7:26Listen in Qur'an →
27

يَٰبَنِىٓ ءَادَمَ لَا يَفْتِنَنَّكُمُ ٱلشَّيْطَٰنُ كَمَآ أَخْرَجَ أَبَوَيْكُم مِّنَ ٱلْجَنَّةِ يَنزِعُ عَنْهُمَا لِبَاسَهُمَا لِيُرِيَهُمَا سَوْءَٰتِهِمَآ ۗ إِنَّهُۥ يَرَىٰكُمْ هُوَ وَقَبِيلُهُۥ مِنْ حَيْثُ لَا تَرَوْنَهُمْ ۗ إِنَّا جَعَلْنَا ٱلشَّيَٰطِينَ أَوْلِيَآءَ لِلَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ

ئه‌ی نه‌وه‌ی ئاده‌م: شه‌یتان، ئێوه‌ش له خشته نه‌بات، هه‌روه‌ک باوک و دایکتانی له خشته بردو له به‌هه‌شتدا به ده‌رکردنی دان، له‌کاتێکدا ده‌ستی کرد به‌داماڵینی پۆشاکه‌کانیان تا عه‌وره‌تیان پیشانی یه‌کتربدات، بێگومان شه‌یتان و دارو ده‌سته‌ی ئێوه ده‌بینن، له شوێنێکدا که (دنیایه‌) ئێوه ئه‌وان نابینن، جا دڵنیابن که ئێمه شه‌یتانه‌کانمان کردووه به یارو یاوه‌ری ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕ ناهێنن.

[ يَا بَنِي آدَمَ لَا يَفْتِنَنَّكُمُ الشَّيْطَانُ ] ئه‌ی نه‌وه‌كانی ئاده‌م شه‌یتان فێڵتان لێ نه‌كات و نه‌تانخه‌ڵه‌تێنێ [ كَمَا أَخْرَجَ أَبَوَيْكُمْ مِنَ الْجَنَّةِ ] هه‌روه‌كو فێڵی له‌ دایك و باوكتان كردو له‌ به‌هه‌شت ده‌ری كردن به‌وه‌ی كه‌ تووشی ئه‌و سه‌رپێچى و تاوانه‌ی كردن [ يَنْزِعُ عَنْهُمَا لِبَاسَهُمَا لِيُرِيَهُمَا سَوْآتِهِمَا ] كه‌ به‌هۆی ئه‌و تاوانه‌وه‌ پۆشاكیان له‌به‌ر نه‌ماو عه‌وره‌تیان ده‌ركه‌وت [ إِنَّهُ يَرَاكُمْ هُوَ وَقَبِيلُهُ مِنْ حَيْثُ لَا تَرَوْنَهُمْ ] خۆتان بپارێزن و عه‌وره‌تتان داپۆشن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان واته‌: جنی و شه‌یتانه‌كان ئێوه‌ ئه‌بینن به‌ شێوازێك كه‌ ئێوه‌ له‌ دونیادا ئه‌وان نابینن، به‌ڵام كه‌ پۆشاكتان دانا بسم الله بكه‌ن ئه‌وا ئه‌وان ناتوانن عه‌وره‌تتان ببینن، چونكه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - ده‌فه‌رمێت: (په‌رده‌ له‌ نێوان چاوى جنى و عه‌وره‌تى مرۆڤـ كه‌ پۆشاك داده‌كه‌نێت ئه‌وه‌یه‌ بڵێت: بسم الله ئیتر پارێزراو ده‌بێت و نایبینن) [ إِنَّا جَعَلْنَا الشَّيَاطِينَ أَوْلِيَاءَ لِلَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ (٢٧) ] ئێمه‌ شه‌یتانه‌كانمان داناوه‌ كه‌ دۆست و یارمه‌تیده‌ری ئه‌و كه‌سانه‌ بن كه‌ ئیمانیان نیه‌ و بێ ئیمانن.

Al-A'raaf 7:27Listen in Qur'an →
28

وَإِذَا فَعَلُوا۟ فَٰحِشَةًۭ قَالُوا۟ وَجَدْنَا عَلَيْهَآ ءَابَآءَنَا وَٱللَّهُ أَمَرَنَا بِهَا ۗ قُلْ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يَأْمُرُ بِٱلْفَحْشَآءِ ۖ أَتَقُولُونَ عَلَى ٱللَّهِ مَا لَا تَعْلَمُونَ

کاتێکیش (بێ باوه‌ڕان) تاوان و گوناهێک ئه‌نجام بده‌ن ده‌ڵێن: باوو باپیرانیشمان دیوه ئه‌م کاره‌یان کردوه‌و خوای گه‌وره خۆی فه‌رمانی پێداوین بیکه‌ین!! پێیان بڵێ: (نه‌خێر وانییه‌) چونکه به‌ڕاستی خوا فه‌رمان به‌گوناهو تاوان و کاری نابه‌جێ نادات، چۆن (جه‌ساره‌ت ده‌که‌ن) و شتێک هه‌ڵده‌به‌ستن بۆ خوا که نازانن وتویه‌تی یان نا.

[ وَإِذَا فَعَلُوا فَاحِشَةً قَالُوا وَجَدْنَا عَلَيْهَا آبَاءَنَا ] وه‌ كاتێك كه‌ كافران و موشریكان تاوانێك ئه‌كه‌ن ئه‌ڵێن: ئێمه‌ باوك و باپیرانی خۆمان له‌سه‌ر ئه‌م تاوانه‌ بینیوه‌و له‌وانه‌وه‌ بۆمان ماوه‌ته‌وه‌ [ وَاللَّهُ أَمَرَنَا بِهَا ] وه‌ خوای گه‌وره‌ فه‌رمانی به‌ئێمه‌ كردووه‌ به‌م تاوانه‌، ئه‌مه‌ له‌سه‌ر موشریكان دابه‌زی كاتێك كه‌ به‌ڕووتی ته‌وافیان به‌ ده‌وری كه‌عبه‌دا ئه‌كرد پیاوان به‌ڕۆژ و ئافره‌تانیش به‌ شه‌و هیچ پۆشاكێكیان له‌به‌ردا نه‌بوو، ئه‌یانووت: به‌ پۆشاكێكه‌وه‌ ته‌واف ناكه‌ین كه‌ تاوانمان پێوه‌ى ئه‌نجام دابێت، وه‌ خوای گه‌وره‌ فه‌رمانی پێمان كردووه‌ به‌م شێوازه‌ ئێمه‌ ته‌وافی ماڵه‌كه‌ی بكه‌ین [ قُلْ إِنَّ اللَّهَ لَا يَأْمُرُ بِالْفَحْشَاءِ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ: ئه‌مه‌ى ئێوه‌ ده‌یكه‌ن خراپه‌كاریه‌و به‌ڕاستی خوای گه‌وره‌ فه‌رمان به‌ خراپه‌كاری ناكات [ أَتَقُولُونَ عَلَى اللَّهِ مَا لَا تَعْلَمُونَ (٢٨) ] ئایا ئێوه‌ قسه‌یه‌كی ناشرین ئه‌ده‌نه‌ پاڵ خوای گه‌وره‌ كه‌ هیچ زانیاریه‌كتان پێ نیه‌، چۆن خوای گه‌وره‌ فه‌رمان به‌ شتی وا ئه‌كات.

Al-A'raaf 7:28Listen in Qur'an →
29

قُلْ أَمَرَ رَبِّى بِٱلْقِسْطِ ۖ وَأَقِيمُوا۟ وُجُوهَكُمْ عِندَ كُلِّ مَسْجِدٍۢ وَٱدْعُوهُ مُخْلِصِينَ لَهُ ٱلدِّينَ ۚ كَمَا بَدَأَكُمْ تَعُودُونَ

(ئه‌ی محمد(صلى الله عليه وسلم) بڵێ: په‌روه‌ردگارم فه‌رمانی به دادپه‌روه‌ری داوه‌، له‌کاتی هه‌رپه‌رستن و نوێژێکدا، له هه‌موو مزگه‌وتێکدا، ڕووی دڵ و ڕوخسارتان به‌ڕاستی له په‌روه‌ردگارتان بکه‌ن و بیپه‌رستن و لێی بپاڕێنه‌وه‌، له‌کاتێکدا دینداری بێگه‌ردو دڵسۆزانه هه‌ر بۆ ئه‌و زاته‌یه‌، چونکه هه‌ر چۆن دروستی کردوون له سه‌ره‌تاوه‌، له ئاینده‌شدا هه‌ر بۆ لای ئه‌و ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌...

{پەروەردگار فەرمانی كردووە بە دادپەروەری}

[ قُلْ أَمَرَ رَبِّي بِالْقِسْطِ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ: په‌روه‌ردگارم فه‌رمانی كردووه‌ به‌ دادپه‌روه‌ری و دامه‌زراوى [ وَأَقِيمُوا وُجُوهَكُمْ عِنْدَ كُلِّ مَسْجِدٍ ] وه‌ نوێژ بۆ خوای گه‌وره‌ بكه‌ن و ڕوو بكه‌نه‌ قیبله‌ له‌ هه‌موو مزگه‌وتێكدا [ وَادْعُوهُ مُخْلِصِينَ لَهُ الدِّينَ ] وه‌ عیباده‌تی خوای گه‌وره‌ بكه‌ن به‌ ئیخلاص و به‌دڵسۆزیه‌وه‌و نیه‌تتان ته‌نها بۆ خوا بێ [ كَمَا بَدَأَكُمْ تَعُودُونَ (٢٩) ] چۆن سه‌ره‌تا ئێوه‌ی دروست كردووه‌ ئاواش ئه‌تانگه‌ڕێنێته‌وه‌ به‌ڕووتی.

Al-A'raaf 7:29Listen in Qur'an →
30

فَرِيقًا هَدَىٰ وَفَرِيقًا حَقَّ عَلَيْهِمُ ٱلضَّلَٰلَةُ ۗ إِنَّهُمُ ٱتَّخَذُوا۟ ٱلشَّيَٰطِينَ أَوْلِيَآءَ مِن دُونِ ٱللَّهِ وَيَحْسَبُونَ أَنَّهُم مُّهْتَدُونَ

(جا ئه‌و کاته ده‌بنه دوو ده‌سته‌) ده‌سته‌یه‌ک هیدایه‌ت و ڕێنمووی وه‌رگرتووه‌، ده‌سته‌یه‌کیش بڕیاری گومڕای و سه‌ر لێشێواوی به‌سه‌ردا چه‌سپاوه‌، چونکه به‌ڕاستی ئه‌وانه بێجگه له خوا شه‌یتانه‌کانیشیان کرده پشتیوان و خۆشه‌ویستی خۆیان، واش ده‌زانن که ڕێگه‌ی ڕاست و دروستیان گرتۆته‌به‌ر.

[ فَرِيقًا هَدَى وَفَرِيقًا حَقَّ عَلَيْهِمُ الضَّلَالَةُ ] خه‌ڵك بوونه‌ دوو به‌ش كۆمه‌ڵێك هیدایه‌تیان وه‌رگرت وه‌ كۆمه‌ڵێكیش گومڕا بوون كه‌ كافران بوون [ إِنَّهُمُ اتَّخَذُوا الشَّيَاطِينَ أَوْلِيَاءَ مِنْ دُونِ اللَّهِ ] ئه‌وان شه‌یتانیان كرده‌ دۆست و پشتیوان و یارمه‌تیده‌ری خۆیان له‌ غه‌یری خوای گه‌وره‌و گوێڕایه‌ڵی شه‌یتانیان كرد [ وَيَحْسَبُونَ أَنَّهُمْ مُهْتَدُونَ (٣٠) ] وه‌ وایان ئه‌زانی كه‌ ئه‌وان له‌سه‌ر ڕێگای هیدایه‌تن [ يَا بَنِي آدَمَ خُذُوا زِينَتَكُمْ عِنْدَ كُلِّ مَسْجِدٍ ] ئه‌م ئایه‌ته‌ ره‌دده‌ بۆ سه‌ر هاوبه‌شبڕیارده‌ران كه‌ به‌ رووتى به‌ده‌ورى كه‌عبه‌ ته‌وافیان ده‌كرد، وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وان دابه‌زى، ئه‌ی ئاده‌میزاد ئێوه‌ له‌ هه‌موو مزگه‌وتێكدا خۆتان بڕازێننه‌وه‌ وه‌ عه‌وره‌تی خۆتان داپۆشن.

Al-A'raaf 7:30Listen in Qur'an →

Commentary: Rebar Kurdish Tafsir. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.