Muslim99Muslim99
← Tafsir library

7. Al-A'raaf

The Heights · Meccan · 206 ayahs

سُورَةُ الأَعۡرَافِ

Reading Rebar Kurdish Tafsir

Ayahs 201–206 of 206

201

إِنَّ ٱلَّذِينَ ٱتَّقَوْا۟ إِذَا مَسَّهُمْ طَٰٓئِفٌۭ مِّنَ ٱلشَّيْطَٰنِ تَذَكَّرُوا۟ فَإِذَا هُم مُّبْصِرُونَ

به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که پارێزکار و ته‌قوادار بوون، کاتێک خه‌ته‌ره‌و خه‌یاڵێک له‌لایه‌ن شه‌یتانه‌وه تووشیان بێت، ئه‌وه خێرا بێدار ده‌بنه‌وه و خوای خۆیان بیر ده‌که‌وێته‌وه و هۆشیار ده‌بنه‌وه‌، ئیتر ده‌ستبه‌جێ بینا ده‌بن و به‌رچاویان ڕوون ده‌بێت (رێبازی ڕاست به‌دی ده‌که‌ن و لێیان ناشێوێت).

[ إِنَّ الَّذِينَ اتَّقَوْا إِذَا مَسَّهُمْ طَائِفٌ مِنَ الشَّيْطَانِ ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ته‌قوای خوای گه‌وره‌ ئه‌كه‌ن كاتێك تووشی وه‌سوه‌سه‌یه‌ك ببن له‌لایه‌ن شه‌یتانه‌وه‌ یاخود له‌ كاتی تووڕه‌ییدا فه‌رمانیان پێ بكات به‌ خراپه‌ وه‌ تاوانیان بۆ بڕازێنێته‌وه‌ [ تَذَكَّرُوا فَإِذَا هُمْ مُبْصِرُونَ (٢٠١) ] دواتر بیر ئه‌كه‌نه‌وه‌ له‌ گه‌وره‌یی خوای گه‌وره‌و سزاكه‌ى ئه‌وان به‌ئاگا دێن و ڕاستیه‌كان ئه‌بینن كه‌ ئه‌مه‌ له‌ شه‌یتانه‌وه‌ بووه‌.

Al-A'raaf 7:201Listen in Qur'an →
202

وَإِخْوَٰنُهُمْ يَمُدُّونَهُمْ فِى ٱلْغَىِّ ثُمَّ لَا يُقْصِرُونَ

برا شه‌یتانه‌کانیشیان کۆمه‌کیان ده‌که‌ن له گومڕایی کردنیان به‌ڕازاندنه‌وه و جوانکردنی گوناهو تاوانه‌کان، پاشان کۆڵ ناده‌ن و کول نابن (له گومڕایی کردنیاندا).

[ وَإِخْوَانُهُمْ يَمُدُّونَهُمْ فِي الْغَيِّ ] وه‌ برای شه‌یتانه‌كان له‌ فاجیرو فاسق و خراپه‌كارانى مرۆڤـ ئه‌مانیش یارمه‌تیان ئه‌ده‌ن و تاوانیان بۆ ده‌رازێننه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی له‌ خراپه‌كاریدا درێژ بێته‌وه‌و به‌رده‌وام بێ [ ثُمَّ لَا يُقْصِرُونَ (٢٠٢) ] پاشان هیچ كه‌مته‌رخه‌میه‌ك ناكه‌ن و بێزار نابن.

Al-A'raaf 7:202Listen in Qur'an →
203

وَإِذَا لَمْ تَأْتِهِم بِـَٔايَةٍۢ قَالُوا۟ لَوْلَا ٱجْتَبَيْتَهَا ۚ قُلْ إِنَّمَآ أَتَّبِعُ مَا يُوحَىٰٓ إِلَىَّ مِن رَّبِّى ۚ هَٰذَا بَصَآئِرُ مِن رَّبِّكُمْ وَهُدًۭى وَرَحْمَةٌۭ لِّقَوْمٍۢ يُؤْمِنُونَ

کاتێکیش تۆ (له‌سه‌ر داخوازیان)، به‌ڵگه‌و موعجیزه‌یه‌کیان بۆ نه‌هێنیت، ئه‌وه خوانه‌ناسان (به‌گاڵته پێکردنه‌وه‌) ده‌ڵێن: ده‌ی بۆ هه‌ڵت نه‌به‌ست و داتنه‌هێنا؟! بڵێ (ئه‌ی محمد(صلى الله عليه وسلم) من له‌و که‌سانه نیم که خۆم شت هه‌ڵبه‌ستم) به‌ڕاستی من ته‌نها شوێنکه‌وته‌ی ئه‌و نیگایه‌م که له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارمه‌وه بۆم دێت، ئه‌م قورئانه‌ی (که ئێوه باوه‌ڕتان پێی نیه‌) چه‌نده‌ها به‌ڵگه‌و به‌رچاو ڕوونیه بۆ دڵه‌کان له لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه‌، هیدایه‌ت به‌خش و ڕه‌حمه‌تیشه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که باوه‌ڕ ده‌هێنن.

[ وَإِذَا لَمْ تَأْتِهِمْ بِآيَةٍ قَالُوا لَوْلَا اجْتَبَيْتَهَا ] وه‌ ئه‌گه‌ر وه‌حی یان موعجیزه‌ دوا بكه‌وتایه‌ به‌ پێغه‌مبه‌ریان - صلی الله علیه وسلم - ئه‌ووت: ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - بۆ ناهێنی [ قُلْ إِنَّمَا أَتَّبِعُ مَا يُوحَى إِلَيَّ مِنْ رَبِّي ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - بڵێ: من ته‌نها شوێن ئه‌و وه‌حیه‌ ئه‌كه‌وم كه‌ له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارمه‌وه‌ بۆم دێت و به‌ده‌ست خۆم نیه‌ [ هَذَا بَصَائِرُ مِنْ رَبِّكُمْ وَهُدًى وَرَحْمَةٌ لِقَوْمٍ يُؤْمِنُونَ (٢٠٣) ] ئه‌م قورئانه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ بۆی دابه‌زاندووم چاوڕۆشنیاییه‌كه‌ له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه‌یه‌ وه‌ هیدایه‌ت و ڕه‌حمه‌ته‌ بۆ كه‌سانێك كه‌ ئیمان بێنن، وه‌ گه‌وره‌ترین موعجیزه‌یه‌.

Al-A'raaf 7:203Listen in Qur'an →
204

وَإِذَا قُرِئَ ٱلْقُرْءَانُ فَٱسْتَمِعُوا۟ لَهُۥ وَأَنصِتُوا۟ لَعَلَّكُمْ تُرْحَمُونَ

کاتێکیش که قورئان ده‌خوێندرێت، ئه‌وه گوێی بۆ بگرن و دڵی بده‌نێ و بێ ده‌نگ بن، بۆ ئه‌وه‌ی ئێوه ڕه‌حمتان پێ بکرێت و په‌روه‌ردگار به‌زه‌یی پێتاندا بێته‌وه (گوێ گرتن به‌دڵ و بێده‌نگی کار کردی خۆی هه‌یه له‌سه‌ر بیسه‌ر، بێجگه له پاداشتی بێ سنوور).

{گوێ‌ گرتن بۆ قورئان}

[ وَإِذَا قُرِئَ الْقُرْآنُ فَاسْتَمِعُوا لَهُ وَأَنْصِتُوا لَعَلَّكُمْ تُرْحَمُونَ (٢٠٤) ] وه‌ كاتێك كه‌ قورئان خوێندرایه‌وه‌ ئێوه‌ گوێی بۆ بگرن وه‌ بێده‌نگ بن به‌ڵكو خوای گه‌وره‌ ڕه‌حمتان پێ بكات، سه‌ره‌تا له‌ نوێژدا قسه‌یان ده‌كرد كه‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ دابه‌زى بێده‌نگ بوون.

Al-A'raaf 7:204Listen in Qur'an →
205

وَٱذْكُر رَّبَّكَ فِى نَفْسِكَ تَضَرُّعًۭا وَخِيفَةًۭ وَدُونَ ٱلْجَهْرِ مِنَ ٱلْقَوْلِ بِٱلْغُدُوِّ وَٱلْءَاصَالِ وَلَا تَكُن مِّنَ ٱلْغَٰفِلِينَ

یادی په‌روه‌ردگارت له دڵ و ده‌روونی خۆتدا به لاڵانه‌وه‌و ترسه‌وه بکه‌و، بێ ده‌نگ به‌رز کردنه‌وه ( له نێوان چپه و ئاشکرادا)، له به‌یانیان و ده‌مه و ئێواراندا، له‌بێئاگایان مه‌به (ئه‌وانه‌ی دڵیان غافڵه‌).

[ وَاذْكُرْ رَبَّكَ فِي نَفْسِكَ تَضَرُّعًا وَخِيفَةً وَدُونَ الْجَهْرِ مِنَ الْقَوْلِ ] وه‌ زیكری خوای گه‌وره‌ش بكه‌ له‌ دڵی خۆتدا به‌ ملكه‌چی و زه‌لیلی و نهێنی، واته‌: به‌ده‌نگی نزم [ بِالْغُدُوِّ وَالْآصَالِ ] به‌ به‌یانیان و دوای عه‌صر، واته‌: زیكری به‌یانیان و ئێواران بخوێنه‌ له‌ دوای بانگی به‌یانی تا خۆر كه‌وتن، وه‌ دوای بانگی عه‌صر تا خۆرئاوا بوون، به‌ده‌نگی نزم زیكری خوای گه‌وره‌ بكه‌، (كه‌واته‌ نابێت به‌ ده‌نگى به‌رز زیكرى خواى گه‌وره‌ بكرێت، به‌ڵكو ده‌بێت به‌ ده‌نگى نزم بێت، ته‌نها ته‌كبیره‌كانى جه‌ژن نه‌بێت، وه‌ ته‌لبیه‌ له‌ كاتى حه‌ج و عومره‌ كه‌ سوننه‌ته‌ به‌ ده‌نگى به‌رز بێت سه‌باره‌ت به‌ پیاوان) [ وَلَا تَكُنْ مِنَ الْغَافِلِينَ (٢٠٥) ] وه‌ تۆ له‌و كه‌سانه‌ مه‌به‌ كه‌ بێئاگان له‌ زیكری خوای گه‌وره‌.

Al-A'raaf 7:205Listen in Qur'an →
206

إِنَّ ٱلَّذِينَ عِندَ رَبِّكَ لَا يَسْتَكْبِرُونَ عَنْ عِبَادَتِهِۦ وَيُسَبِّحُونَهُۥ وَلَهُۥ يَسْجُدُونَ ۩

به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی لای په‌روه‌ردگارتن خۆیان به‌گه‌وره ناگرن له په‌رستنی ئه‌و زاته‌داو به‌رده‌وام ته‌سبیحات و ستایشی ده‌که‌ن و سوژده و کڕنووشی بۆ ده‌به‌ن (حه‌ق وایه سه‌رجه‌م ئاده‌میزاده‌کانیش چاو له‌وان بکه‌ن).

[ إِنَّ الَّذِينَ عِنْدَ رَبِّكَ لَا يَسْتَكْبِرُونَ عَنْ عِبَادَتِهِ ] ئه‌و فریشتانه‌ی كه‌ لای په‌روه‌ردگارتن ئه‌وان خۆیان به‌گه‌وره‌ نازانن له‌ عیباده‌ت و په‌رستنی خوای گه‌وره‌ [ وَيُسَبِّحُونَهُ وَلَهُ يَسْجُدُونَ (٢٠٦) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ به‌گه‌وره‌ ئه‌زانن و به‌پاك ڕائه‌گرن له‌ هه‌موو كه‌موكوڕیه‌ك كه‌ شایه‌نی خوای گه‌وره‌ نیه‌، وه‌ هه‌میشه‌ سوجده‌و كڕنوش بۆ خوای گه‌وره‌ ئه‌به‌ن، والله أعلم.

Al-A'raaf 7:206Listen in Qur'an →

Commentary: Rebar Kurdish Tafsir. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.