Muslim99Muslim99
← Tafsir library

7. Al-A'raaf

The Heights · Meccan · 206 ayahs

سُورَةُ الأَعۡرَافِ

Reading Rebar Kurdish Tafsir

Ayahs 191–200 of 206

191

أَيُشْرِكُونَ مَا لَا يَخْلُقُ شَيْـًۭٔا وَهُمْ يُخْلَقُونَ

ئایا که‌سێک یان شتێک ده‌که‌نه شه‌ریک و هاوبه‌ش که ناتوانێت هیچ شتێک دروست بکات، له‌کاتێکدا خۆشیان دروستکراون و (هیچیان به‌ده‌ست نیه‌)...

{ئەوانەی جگە لە خوای گەورە لێیان دەپاڕێنەوە بێ‌ تواناو بێ‌ دەسەڵاتن}

[ أَيُشْرِكُونَ مَا لَا يَخْلُقُ شَيْئًا وَهُمْ يُخْلَقُونَ (١٩١) ] ئایا شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره‌ بڕیار ئه‌ده‌ن و ئه‌و بتانه‌ ئه‌كه‌نه‌ شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره‌ كه‌ توانای دروست كردنی هیچ شتێكیان نیه‌ به‌ڵكو خۆیان دروستكراون.

Al-A'raaf 7:191Listen in Qur'an →
192

وَلَا يَسْتَطِيعُونَ لَهُمْ نَصْرًۭا وَلَآ أَنفُسَهُمْ يَنصُرُونَ

ئه‌وانه ناتوانن سه‌رکه‌وتن به‌وان ببه‌خشن و ناشتوانن یارمه‌تی خۆیان بده‌ن و به‌رگریی له خۆیشیان بکه‌ن.

[ وَلَا يَسْتَطِيعُونَ لَهُمْ نَصْرًا وَلَا أَنْفُسَهُمْ يَنْصُرُونَ (١٩٢) ] وه‌ ناتوانن سه‌رتانبخه‌ن و ته‌نانه‌ت بێ ده‌سه‌ڵاتن ناتوانن خۆیشیان سه‌ربخه‌ن كه‌ ده‌شكێنرێن یان سوكایه‌تیان پێ ده‌كرێت.

Al-A'raaf 7:192Listen in Qur'an →
193

وَإِن تَدْعُوهُمْ إِلَى ٱلْهُدَىٰ لَا يَتَّبِعُوكُمْ ۚ سَوَآءٌ عَلَيْكُمْ أَدَعَوْتُمُوهُمْ أَمْ أَنتُمْ صَٰمِتُونَ

ئه‌گه‌ر بانگیشیان بکه‌ن بۆ ڕێبازی هیدایه‌ت، ئه‌وه شوێنتان ناکه‌ون، چوونیه‌کیشه بۆتان ئایا بانگتان کردبن، یان ئێوه بێ ده‌نگ بن (ناتوانن بیانهه‌ژێنن ئه‌گه‌ر خوا ویستی له‌سه‌ر نه‌بێت).

[ وَإِنْ تَدْعُوهُمْ إِلَى الْهُدَى لَا يَتَّبِعُوكُمْ ] وه‌ ئه‌گه‌ر بانگیشیان بكه‌ن بۆ هیدایه‌ت وه‌ڵامتان ناده‌نه‌وه‌ چونكه‌ نابیستن [ سَوَاءٌ عَلَيْكُمْ أَدَعَوْتُمُوهُمْ أَمْ أَنْتُمْ صَامِتُونَ (١٩٣) ] یه‌كسانه‌ ئه‌گه‌ر بانگیان بكه‌ن یان بێ ده‌نگ بن سوودی نیه‌و هیچ نابیستن.

Al-A'raaf 7:193Listen in Qur'an →
194

إِنَّ ٱلَّذِينَ تَدْعُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ عِبَادٌ أَمْثَالُكُمْ ۖ فَٱدْعُوهُمْ فَلْيَسْتَجِيبُوا۟ لَكُمْ إِن كُنتُمْ صَٰدِقِينَ

به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی ئێوه هاواریان لێده‌که‌ن جگه‌له خواو لێیان ده‌پاڕێنه‌وه‌، چه‌ند به‌نده‌یه‌کی وه‌ک ئێوه‌ن (هیچیان به‌ده‌ست نیه‌) ده هاواریان لێ بکه‌ن، بابێن به‌ده‌متانه‌وه‌، ئه‌گه‌ر ئێوه ڕاست ده‌که‌ن (له‌و داوایه‌تاندا).

[ إِنَّ الَّذِينَ تَدْعُونَ مِنْ دُونِ اللَّهِ عِبَادٌ أَمْثَالُكُمْ ] ئه‌و خوایانه‌ی كه‌ ئێوه‌ جگه‌ له‌ خوای گه‌وره‌ عیباده‌تیان بۆ ئه‌كه‌ن وه‌ لێیان ئه‌پاڕێنه‌وه‌ ئه‌وانیش به‌نده‌ن وه‌كو ئێوه‌ [ فَادْعُوهُمْ فَلْيَسْتَجِيبُوا لَكُمْ إِنْ كُنْتُمْ صَادِقِينَ (١٩٤) ] ده‌ی لێیان بپاڕێنه‌وه‌ با ئه‌وانیش وه‌ڵامتان بده‌نه‌وه‌ ئه‌گه‌ر ئێوه‌ ڕاستگۆن.

Al-A'raaf 7:194Listen in Qur'an →
195

أَلَهُمْ أَرْجُلٌۭ يَمْشُونَ بِهَآ ۖ أَمْ لَهُمْ أَيْدٍۢ يَبْطِشُونَ بِهَآ ۖ أَمْ لَهُمْ أَعْيُنٌۭ يُبْصِرُونَ بِهَآ ۖ أَمْ لَهُمْ ءَاذَانٌۭ يَسْمَعُونَ بِهَا ۗ قُلِ ٱدْعُوا۟ شُرَكَآءَكُمْ ثُمَّ كِيدُونِ فَلَا تُنظِرُونِ

ئایا ئه‌و په‌رستراوانه قاچیان هه‌یه پێی بڕۆن به‌ڕێوه‌؟ یان ده‌ستیان هه‌یه ڕای بوه‌شێنن و ئازاری نه‌یاره‌کانی پێ بده‌ن؟ یاخود چاویان هه‌یه پێی ببینن؟ یاخود گوێیان هه‌یه پێی ببیستن؟ ئه‌ی محمد(صلى الله عليه وسلم) پێیان بڵێ: داوا له په‌رستراوه‌کانتان بکه‌ن و چیتان له ده‌ست دێت له پیلان گێڕان بیکه‌ن و مۆڵه‌تم مه‌ده‌ن...

[ أَلَهُمْ أَرْجُلٌ يَمْشُونَ بِهَا ] ئه‌و بتانه‌ی كه‌ ئێوه‌ به‌ده‌ستی خۆتان دروستتان كردوون ئایا پێیان هه‌یه‌ تا پێی بڕۆن؟ [ أَمْ لَهُمْ أَيْدٍ يَبْطِشُونَ بِهَا ] یاخود ده‌ستیان هه‌یه‌ تا به‌قوه‌ت و به‌هێز شتی پێ وه‌ربگرن؟ [ أَمْ لَهُمْ أَعْيُنٌ يُبْصِرُونَ بِهَا ] یاخود چاویان هه‌یه‌ تا شتی پێ ببنن؟ [ أَمْ لَهُمْ آذَانٌ يَسْمَعُونَ بِهَا ] یاخود گوێیان هه‌یه‌ تا شتی پێ ببیستن؟، ئه‌مه‌ هه‌مووی (ئیستیفامی ئینكاری)یه‌، واته‌: هیچ شتێك له‌مانه‌یان نیه‌ چۆن ئه‌مانه‌ ئه‌كرێن به‌خوا! [ قُلِ ادْعُوا شُرَكَاءَكُمْ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - بڵێ: ده‌ی ئێوه‌ بانگی ئه‌و كه‌سانه‌ بكه‌ن كه‌ كردووتانن به‌ شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره‌ [ ثُمَّ كِيدُونِ فَلَا تُنْظِرُونِ (١٩٥) ] پاشان نه‌خشه‌و پیلان دابنێن وه‌ هیچ مۆڵه‌ت به‌ من مه‌ده‌ن، ئێوه‌ ناڵێن: ئه‌م خوایانه‌ی ئێمه‌ شتیان به‌ده‌سته‌ با خوایه‌كانتان بتوانێ زیانێكمان پێ بگه‌یه‌نێ.

Al-A'raaf 7:195Listen in Qur'an →
196

إِنَّ وَلِۦِّىَ ٱللَّهُ ٱلَّذِى نَزَّلَ ٱلْكِتَٰبَ ۖ وَهُوَ يَتَوَلَّى ٱلصَّٰلِحِينَ

(هه‌روه‌ها بڵێ): به‌ڕاستی پشت و په‌نای من ئه‌و خوایه‌یه که قورئانی دابه‌زاندوه‌و له‌کاتێکدا ئه‌و زاته سه‌رپه‌رشتی چاکان و پاکان ده‌کات.

[ إِنَّ وَلِيِّيَ اللَّهُ الَّذِي نَزَّلَ الْكِتَابَ ] ته‌نها وه‌لی و سه‌رخه‌رو پشتیوانی من الله یه‌ ئه‌و الله یه‌ی كه‌ له‌ ئاسمانه‌وه‌ كتابی ئاسمانی دابه‌زاندووه‌ [ وَهُوَ يَتَوَلَّى الصَّالِحِينَ (١٩٦) ] هه‌ر خۆیشی سه‌رپه‌رشتی پیاوچاكان ئه‌كات و ئه‌یانپارێزێ و سه‌ریان ئه‌خات.

Al-A'raaf 7:196Listen in Qur'an →
197

وَٱلَّذِينَ تَدْعُونَ مِن دُونِهِۦ لَا يَسْتَطِيعُونَ نَصْرَكُمْ وَلَآ أَنفُسَهُمْ يَنصُرُونَ

ئه‌وانه‌ی که ئێوه جگه له خوا هاناو هاواریان بۆ ده‌به‌ن ناتوانن سه‌رکه‌وتوتان بکه‌ن، (ته‌نانه‌ت) ناتوانن یارمه‌تی خۆیشیان بده‌ن.

[ وَالَّذِينَ تَدْعُونَ مِنْ دُونِهِ لَا يَسْتَطِيعُونَ نَصْرَكُمْ ] به‌ڵام ئه‌وانه‌ی ئێوه‌ كه‌ جگه‌ له‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌یانپه‌رستن ئه‌وان ناتوانن ئێوه‌ سه‌ر بخه‌ن [ وَلَا أَنْفُسَهُمْ يَنْصُرُونَ (١٩٧) ] ته‌نانه‌ت توانای سه‌رخستنی خۆیشیانیان نیه‌ چۆن ئێوه‌ سه‌ر بخه‌ن.

Al-A'raaf 7:197Listen in Qur'an →
198

وَإِن تَدْعُوهُمْ إِلَى ٱلْهُدَىٰ لَا يَسْمَعُوا۟ ۖ وَتَرَىٰهُمْ يَنظُرُونَ إِلَيْكَ وَهُمْ لَا يُبْصِرُونَ

خۆ ئه‌گه‌ر بانگیان بکه‌یت بۆ ڕێبازی هیدایه‌ت، ئه‌وه (بانگه‌وازت) نابیستن (چ جای ئه‌وه‌ی یارمه‌تیشت بده‌ن)، تۆ ده‌یانبینیت ئه‌وان سه‌یرت ده‌که‌ن، له‌کاتێکدا که نابینن.

[ وَإِنْ تَدْعُوهُمْ إِلَى الْهُدَى لَا يَسْمَعُوا ] وه‌ ئه‌گه‌ر بانگیشیان بكه‌ن بۆ ڕێگای ڕاست و هیدایه‌ت ئه‌وان نابیستن [ وَتَرَاهُمْ يَنْظُرُونَ إِلَيْكَ وَهُمْ لَا يُبْصِرُونَ (١٩٨) ] ئه‌و بتانه‌ ئه‌بینی كه‌ له‌سه‌ر شێوه‌ی مرۆڤدا دروستكراون ده‌ست و قاچ و چاویان بۆ كردوون كه‌ ته‌ماشات ئه‌كه‌ن به‌ڵام له‌ حه‌قیقه‌ت و ڕاستیشدا هیچ شتێك نابینن.

Al-A'raaf 7:198Listen in Qur'an →
199

خُذِ ٱلْعَفْوَ وَأْمُرْ بِٱلْعُرْفِ وَأَعْرِضْ عَنِ ٱلْجَٰهِلِينَ

کاری ئاسان له‌خه‌ڵکی داوا بکه‌و چاوپۆشی له هه‌ڵه‌و که‌موکوڕیه‌کانیان بکه‌و، فه‌رمان بده به چاکه‌و کرده‌وه‌یه‌ک که په‌سه‌ندی شه‌رعه‌، ڕووش وه‌رگێڕه‌و پشت بکه له نه‌فام و تێ نه‌گه‌یشتوان.

[ خُذِ الْعَفْوَ وَأْمُرْ بِالْعُرْفِ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - تۆ لێبوورده‌به‌ له‌ خه‌ڵكی، وه‌ فه‌رمان بكه‌ به‌ چاكه‌، یان به‌ هه‌ر عورف و عاده‌ت و داب و نه‌ریتێك كه‌ پێچه‌وانه‌ی شه‌رع نه‌بێ [ وَأَعْرِضْ عَنِ الْجَاهِلِينَ (١٩٩) ] وه‌ پشت بكه‌ له‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ نه‌زان و نه‌فامن.

Al-A'raaf 7:199Listen in Qur'an →
200

وَإِمَّا يَنزَغَنَّكَ مِنَ ٱلشَّيْطَٰنِ نَزْغٌۭ فَٱسْتَعِذْ بِٱللَّهِ ۚ إِنَّهُۥ سَمِيعٌ عَلِيمٌ

ئه‌گه‌ر وه‌سوه‌سه‌یه‌کت له‌لایه‌ن شه‌یتانه‌وه بۆ پێشهات و ویستی له خشته‌ت به‌رێت و تووشی هه‌ڵه‌ت بکات، جا ئه‌وه تۆ په‌نا بگره به‌خواو پشت به‌و ببه‌سته‌، چونکه به‌ڕاستی ئه‌و زاته بیسه‌ر و زانایه‌.

[ وَإِمَّا يَنْزَغَنَّكَ مِنَ الشَّيْطَانِ نَزْغٌ فَاسْتَعِذْ بِاللَّهِ ] وه‌ ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن شه‌یتانیشه‌وه‌ شه‌یتان وه‌سوه‌سه‌یه‌كی بۆ دروست كردى یان توڕه‌ى كردى ئه‌وا په‌نا بگره‌ به‌ خوای گه‌وره‌و (أعوذ بالله من الشيطان الرجيم) بكه‌ [ إِنَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ (٢٠٠) ] به‌ دڵنیایى خوای گه‌وره‌ زۆر بیسه‌ره‌و وه‌ڵامت ئه‌داته‌وه‌، وه‌ زۆر زانایه‌و ئاگای لێته‌.

Al-A'raaf 7:200Listen in Qur'an →

Commentary: Rebar Kurdish Tafsir. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.