۞ وَإِذْ نَتَقْنَا ٱلْجَبَلَ فَوْقَهُمْ كَأَنَّهُۥ ظُلَّةٌۭ وَظَنُّوٓا۟ أَنَّهُۥ وَاقِعٌۢ بِهِمْ خُذُوا۟ مَآ ءَاتَيْنَٰكُم بِقُوَّةٍۢ وَٱذْكُرُوا۟ مَا فِيهِ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ
یادی ئه‌و کاته‌ش بکه‌ره‌وه که کێوی طورمان له جێی خۆی هه‌ڵکه‌ندو له شوێنی خۆی به‌رزمان کرده‌وه به‌سه‌ریاندا وه‌کو په‌ڵه‌هه‌ورێک، جا ئه‌وکاته (به‌ته‌واوی ترسیان لێ‌نیشت و) وایانزانی که ده‌که‌وێت به‌سه‌ریاندا، (ئه‌وسا پێمان وتن) ده ئیتر ئه‌وه‌ی پێمان به‌خشیوون به‌توندی بیگرن و له سنوور ده‌رمه‌چن و ئه‌و فه‌رمانانه‌ی که پێمانداون هه‌میشه له یادتان بێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئێوه خۆتان بپارێزن.
[ وَإِذْ نَتَقْنَا الْجَبَلَ فَوْقَهُمْ كَأَنَّهُ ظُلَّةٌ ] وه فریشته به فه‌رمانى خوای گه‌وره كێوی (طور)ى له ڕه‌گه‌وه هه‌ڵكێشا وه خستیه بان سه‌ریان وه‌ك هه‌ورێك سێبه‌ری بۆیان كردبوو [ وَظَنُّوا أَنَّهُ وَاقِعٌ بِهِمْ ] وایان زانی ئێستا ئه‌كه‌وێته بان سه‌ریان و له‌ناویان ئه‌بات [ خُذُوا مَا آتَيْنَاكُمْ بِقُوَّةٍ ] خوای گه‌وره فه‌رمووی: یان ئه‌و ته‌وراته‌ی بۆتانم هێناوه به‌جوانی وه‌ری بگرن یاخود ئێستا شاخه‌كه به‌ر ئه‌ده‌مه بان سه‌رتان، ئه‌و به‌ڵێنه‌ی لێیان وه‌رگرت به‌ڵام دوایی به‌ڵێنه‌كه‌یان شكاند [ وَاذْكُرُوا مَا فِيهِ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ (١٧١) ] وه یان ئه‌و شه‌ریعه‌ت و حوكمانه‌ی له ته‌وراتدا هه‌یه یادی بكه‌نه‌وه به‌ڵكو ته‌قوای خوای گه‌وره بكه‌ن.