Muslim99Muslim99
← Tafsir library

7. Al-A'raaf

The Heights · Meccan · 206 ayahs

سُورَةُ الأَعۡرَافِ

Reading Rebar Kurdish Tafsir

Ayahs 161–170 of 206

161

وَإِذْ قِيلَ لَهُمُ ٱسْكُنُوا۟ هَٰذِهِ ٱلْقَرْيَةَ وَكُلُوا۟ مِنْهَا حَيْثُ شِئْتُمْ وَقُولُوا۟ حِطَّةٌۭ وَٱدْخُلُوا۟ ٱلْبَابَ سُجَّدًۭا نَّغْفِرْ لَكُمْ خَطِيٓـَٰٔتِكُمْ ۚ سَنَزِيدُ ٱلْمُحْسِنِينَ

یادی ئه‌و کاته بکه‌ره‌وه که پێیان وترا: له‌م شاره‌دا که (قودسه‌) نیشته‌جێ ببن و له‌و به‌روبوومانه‌ی که به ده‌ورو پشتیدا هه‌یه له هه‌ر شوێنێک ویستان به ئاره‌زووی خۆتان لێی بخۆن و داوای لێخۆشبوون بکه‌ن و بڵێن په‌روه‌ردگارا؛ لێمان خۆش ببه‌و گوناهه‌کانمان لێ هه‌ڵوه‌رێنه‌، جا له ده‌روازه‌ی شاره‌وه به کڕنووشه‌وه بچنه ژووره‌وه‌، ئه‌وه ئیتر ئێمه له هه‌ڵه و گوناهه‌کانتان خۆش ده‌بین، له‌ئاینده‌دا چاکه‌کاران پاداشتی زیاتریان ده‌ده‌ینه‌وه (له هه‌ردوو جیهاندا).

[ وَإِذْ قِيلَ لَهُمُ اسْكُنُوا هَذِهِ الْقَرْيَةَ ] وه‌ كاتێك كه‌ پێمان وتن: له‌م شاره‌ كه‌ (بیت المقدس)ه‌ نیشته‌جێ بن [ وَكُلُوا مِنْهَا حَيْثُ شِئْتُمْ ] وه‌ له‌وآ به‌ ویستى خۆتان بخۆن [ وَقُولُوا حِطَّةٌ ] وه‌ بڵێن: خوایه‌ له‌ تاوانمان خۆشبه‌ ئێمه‌ گه‌ڕاینه‌وه‌و ته‌وبه‌ ئه‌كه‌ین [ وَادْخُلُوا الْبَابَ سُجَّدًا ] وه‌ كاتێك كه‌ ئه‌چنه‌ ژووره‌وه‌ به‌ كڕنوش بردنه‌وه‌ بچنه‌ ژووره‌وه‌و كڕنوش بۆ خوای گه‌وره‌ به‌رن [ نَغْفِرْ لَكُمْ خَطِيئَاتِكُمْ ] ئێمه‌ش له‌ تاوانه‌كانتان خۆش ئه‌بین ئه‌گه‌ر ئێوه‌ ئاوا به‌ ملكه‌چیه‌وه‌ بچنه‌ ژووره‌وه‌ [ سَنَزِيدُ الْمُحْسِنِينَ (١٦١) ] ئه‌وانیشى كه‌ چاكه‌كار بن نیعمه‌ت و فه‌زڵی خۆمان زیاتر ئه‌ڕژێنین به‌سه‌ریاندا.

Al-A'raaf 7:161Listen in Qur'an →
162

فَبَدَّلَ ٱلَّذِينَ ظَلَمُوا۟ مِنْهُمْ قَوْلًا غَيْرَ ٱلَّذِى قِيلَ لَهُمْ فَأَرْسَلْنَا عَلَيْهِمْ رِجْزًۭا مِّنَ ٱلسَّمَآءِ بِمَا كَانُوا۟ يَظْلِمُونَ

جا ئه‌وانه‌یان که سته‌میان کردبوو فه‌رمووده‌که‌یان گۆڕی به‌شتێک ئه‌وه نه‌بوو که پێیان وترا بوو، جائێمه‌ش سزاو به‌ڵایه‌کمان له ئاسمانه‌وه به‌سه‌ردا ناردن به‌هۆی ئه‌و سته‌مه‌وه که ده‌یانکرد.

[ فَبَدَّلَ الَّذِينَ ظَلَمُوا مِنْهُمْ قَوْلًا غَيْرَ الَّذِي قِيلَ لَهُمْ ] به‌ڵام ئه‌وانه‌ی كه‌ سته‌مكار بوون ئه‌و وشه‌یه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ پێی فه‌رموون گۆڕیان، له‌ جیاتی ئه‌وه‌ی كه‌ به‌ سوجده‌و كڕنوش و خۆچه‌ماندنه‌وه‌ بڕۆن به‌ خشكه‌ ئه‌ڕۆیشتن، وه‌ له‌ جیاتی ئه‌وه‌ی بڵێن (حِطَّةٌ) واته‌ خوایه‌ لێمان خۆشبه‌، وتیان: (حِنْطَّةٌ) نونێكیان بۆ زیاد كرد، یان وتیان: (حَبَةُ فِي شَعْرَة) ده‌نكێك دانه‌وێڵه‌، قسه‌كه‌یان گۆڕی و گاڵته‌یان پێ هات [ فَأَرْسَلْنَا عَلَيْهِمْ رِجْزًا مِنَ السَّمَاءِ بِمَا كَانُوا يَظْلِمُونَ (١٦٢) ] ئه‌وانه‌ی كه‌ به‌م شێوازه‌ زوڵم و سته‌میان كرد خوای گه‌وره‌ له‌ ئاسمانه‌وه‌ سزای بۆ دابه‌زاندن به‌هۆی زوڵم و سته‌م كردنیان له‌ خۆیان.

Al-A'raaf 7:162Listen in Qur'an →
163

وَسْـَٔلْهُمْ عَنِ ٱلْقَرْيَةِ ٱلَّتِى كَانَتْ حَاضِرَةَ ٱلْبَحْرِ إِذْ يَعْدُونَ فِى ٱلسَّبْتِ إِذْ تَأْتِيهِمْ حِيتَانُهُمْ يَوْمَ سَبْتِهِمْ شُرَّعًۭا وَيَوْمَ لَا يَسْبِتُونَ ۙ لَا تَأْتِيهِمْ ۚ كَذَٰلِكَ نَبْلُوهُم بِمَا كَانُوا۟ يَفْسُقُونَ

پرسیار له جووه‌کان بکه ده‌رباره‌ی ئه‌و شاره‌ی که له‌سه‌ر قه‌راغی ده‌ریا بوو، له‌کاتێکدا ئه‌وان له ڕۆژی شه‌ممه‌دا سنووریان ده‌شکاند (که بڕیار بوو ڕۆژی شه‌ممه ته‌رخان بێت ته‌نها بۆ خواپه‌رستی) کاتێک له ڕۆژی شه‌ممه‌که‌یاندا ماسیه گه‌وره‌کانیان به‌سه‌ر ئاوه‌وه بۆ ده‌هاتن، ئه‌و ڕۆژه‌ش که شه‌ممه‌یان نه‌ده‌بوو ماسیه‌کانیان بۆ نه ده‌هات، ئا به‌و شێوه‌یه به‌هۆی یاخی بوون و لادانیانه‌وه تاقیمان کردنه‌وه‌.

{بەسەرهاتی هاوەڵانی رۆژی شەممە}

[ وَاسْأَلْهُمْ عَنِ الْقَرْيَةِ الَّتِي كَانَتْ حَاضِرَةَ الْبَحْرِ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پرسیار له‌ جووله‌كه‌كانی مه‌دینه‌ بكه‌ سه‌باره‌ت به‌و دێ¬یه‌ی كه‌ له‌ ڕۆخی ده‌ریا بووه‌ كه‌دێى (ئه‌یله‌) بووه‌ له‌ كه‌نارى ده‌ریاى (قلزه‌م)، له‌ نێوان (مه‌دیه‌ن و طور) واته‌ ئه‌مه‌ به‌ جووله‌كه‌كان بڵێ و یادیان بخه‌ره‌وه‌: كه‌ باوك و باپیرانیان ئاوایان كردووه‌ [ إِذْ يَعْدُونَ فِي السَّبْتِ ] كاتێك كه‌ ده‌ستدرێژیان ئه‌كرد له‌ ڕۆژی شه‌ممه‌دا كاتێك كه‌ خوای گه‌وره‌ وه‌كو تاقیكردنه‌وه‌ قه‌ده‌غه‌ی لێ كردن كه‌ له‌ ڕۆژی شه‌ممه‌دا ڕاو بكه‌ن [ إِذْ تَأْتِيهِمْ حِيتَانُهُمْ يَوْمَ سَبْتِهِمْ شُرَّعًا ] له‌ ڕۆژی شه‌ممه‌شدا به‌لێشاو ماسی ئه‌هاته‌ سه‌ر ده‌ریاكه‌ له‌ هه‌موو شوێنێكه‌وه‌، وه‌ به‌چاوی خۆیان ئه‌یانبینی و ئه‌یانتوانی به‌ئاسانی ڕاوی بكه‌ن [ وَيَوْمَ لَا يَسْبِتُونَ لَا تَأْتِيهِمْ ] به‌ڵام جگه‌ له‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ ماسیه‌كان ده‌ر نه‌ئه‌كه‌وتن [ كَذَلِكَ نَبْلُوهُمْ بِمَا كَانُوا يَفْسُقُونَ (١٦٣) ] به‌م شێوازه‌ ئێمه‌ تاقیمان كردنه‌وه‌ به‌هۆی فیسق و له‌ڕێ ده‌رچوونی خۆیان كه‌ ئه‌وانیش فێڵیان كردو له‌ ڕۆژی شه‌ممه‌دا ڕاوی ماسییان كرد به‌وه‌ی تۆڕیان ئه‌خسته‌ ناوی به‌ڵام له‌ شه‌ممه‌ ده‌ریان نه‌ئه‌كرد له‌ یه‌ك شه‌ممه‌ ده‌ریان ئه‌كرد، یان جۆگه‌له‌یان لێ ئه‌دا دواتر به‌ریان ئه‌گرت له‌ شه‌ممه‌ ده‌ریان نه‌ئه‌كرد له‌ یه‌ك شه‌ممه‌ ئه‌وه‌ی ناو جۆگه‌كه‌یان ده‌رئه‌كرد.

Al-A'raaf 7:163Listen in Qur'an →
164

وَإِذْ قَالَتْ أُمَّةٌۭ مِّنْهُمْ لِمَ تَعِظُونَ قَوْمًا ۙ ٱللَّهُ مُهْلِكُهُمْ أَوْ مُعَذِّبُهُمْ عَذَابًۭا شَدِيدًۭا ۖ قَالُوا۟ مَعْذِرَةً إِلَىٰ رَبِّكُمْ وَلَعَلَّهُمْ يَتَّقُونَ

(دیاره که هه‌ندێک له‌و جوله‌کانه فه‌رمانی خوایان شکاندووه‌، به‌هه‌ر فێڵێک بووه ڕاوی خۆیان کردوه‌، بۆیه ده‌سته‌یه‌ک له پیاو چاکانیان که‌وتوونه‌ته ئامۆژگاری کردنی ده‌ست درێژکاران) که‌چی کاتێکیش ده‌سته‌یه‌ک له‌وان وتیان: بۆچی ئامۆژگاری که‌سانێک ده‌که‌ن که خوا هه‌ر له‌ناوبه‌ریانه‌، یان سزاده‌ریانه به‌سزایه‌کی توند ( له وه‌ڵامیاندا) وتیان: ئاخر بابه‌ڵگه‌یه‌کی دڵسۆزی و غه‌مخۆری بێت بۆ لای په‌روه‌ردگارتان و به‌و هیوایه ئه‌وان له خوا بترسن.

[ وَإِذْ قَالَتْ أُمَّةٌ مِنْهُمْ لِمَ تَعِظُونَ قَوْمًا اللَّهُ مُهْلِكُهُمْ ] خه‌ڵكى بوونه‌ سێ كۆمه‌ڵ: كۆمه‌ڵێك ڕاویان كرد، وه‌ كۆمه‌ڵێك ڕاویان نه‌كرد به‌ڵام فه‌رمانیان پێیان نه‌ئه‌كرد به‌چاكه‌و نه‌هیشیان لێ نه‌ئه‌كردن له‌ خراپه‌، وه‌كۆمه‌ڵێك ڕاویان نه‌كردو فه‌رمانیشیان پێ ئه‌كردن به‌چاكه‌و نه‌هیان لێ ئه‌كردن له‌ خراپه‌، كۆمه‌ڵی دووه‌م كه‌ خۆیان راویان نه‌كرد به‌ڵام به‌وانه‌ی كه‌ ئامۆژگاری خراپه‌كارانیان ئه‌كرد پێیان وتن بۆچی ئێوه‌ ئامۆژگاری كه‌سانێك ئه‌كه‌ن كه‌ خوای گه‌وره‌ له‌ناویان ئه‌بات [ أَوْ مُعَذِّبُهُمْ عَذَابًا شَدِيدًا ] یاخود سزایه‌كی به‌ئێش و ئازارو سه‌ختیان ئه‌دات بۆ وازیان لێ ناهێنن [ قَالُوا مَعْذِرَةً إِلَى رَبِّكُمْ وَلَعَلَّهُمْ يَتَّقُونَ (١٦٤) ] وتیان: بۆ ئه‌وه‌ی لای خوای گه‌وره‌ عوزرێكمان هه‌بی كه‌ ئێمه‌ ئامۆژگاری ئه‌مانه‌مان كردووه‌، وه‌ به‌ڵكو ئه‌وانیش ته‌قوای خوای گه‌وره‌ بكه‌ن و ده‌ست هه‌ڵگرن له‌و سه‌رپێچی كردنه‌ی خوای گه‌وره‌.

Al-A'raaf 7:164Listen in Qur'an →
165

فَلَمَّا نَسُوا۟ مَا ذُكِّرُوا۟ بِهِۦٓ أَنجَيْنَا ٱلَّذِينَ يَنْهَوْنَ عَنِ ٱلسُّوٓءِ وَأَخَذْنَا ٱلَّذِينَ ظَلَمُوا۟ بِعَذَابٍۭ بَـِٔيسٍۭ بِمَا كَانُوا۟ يَفْسُقُونَ

جا کاتێک فه‌رامۆشیان کرد ئه‌وه‌ی ئامۆژگاریان پێی کرابوو، ئێمه‌ش ئه‌وانه‌ی که قه‌ده‌غه‌ی خراپه‌یان ده‌کرد ڕزگارمان کردن و ئه‌وانه‌ش که سته‌میان کردو هه‌وڵیاندا بۆ کردنی ئه‌وکاره ناڕه‌وایه‌، به‌سزایه‌کی سه‌خت گیرۆده‌مان کردن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له سنوور ده‌رچوو بوون.

{خوای گەورە خراپەكارانی كرد بە مەیمون‌و بەراز}

[ فَلَمَّا نَسُوا مَا ذُكِّرُوا بِهِ ] كاتێك ئامۆژگاری پیاوچاكانیان له‌یاد كردو وه‌ریان نه‌گرت، وه‌ به‌رده‌وام بوون له‌سه‌رپێچی كردنی خوای گه‌وره‌ [ أَنْجَيْنَا الَّذِينَ يَنْهَوْنَ عَنِ السُّوءِ ] ئه‌وانه‌ی كه‌ قه‌ده‌غه‌ی خه‌ڵكیان ئه‌كرد له‌ خراپه‌ ئه‌وانمان ڕزگار كرد [ وَأَخَذْنَا الَّذِينَ ظَلَمُوا بِعَذَابٍ بَئِيسٍ بِمَا كَانُوا يَفْسُقُونَ (١٦٥) ] ئه‌وانه‌شی كه‌ سته‌مكار بوون ڕاویان ئه‌كرد له‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ ئه‌وانه‌شمان برده‌وه‌ به‌ سزایه‌كی زۆر سه‌خت و به‌ئێش و ئازار به‌هۆی فیسق و له‌ڕێ ده‌رچوونی خۆیان، كه‌ خواى گه‌وره‌ كردنى به‌ مه‌یمون و به‌راز، به‌ڵام خوای گه‌وره‌ باسی كۆمه‌ڵی دووه‌می نه‌كرد كه‌ ڕاویشیان نه‌كردو ئامۆژگاری خه‌ڵكیشیان نه‌كرد، (ابن عباس) ئه‌فه‌رمووێ: نازانم ئایا ڕزگار بوون یان نا تا دواتر (عیكریمه‌) بۆی ئه‌سه‌لمێنێ كه‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌وانیشی ڕزگار كردووه‌، (كه‌واته‌ پێویسته‌ مرۆڤـ هه‌ر چاك و صاڵح نه‌بێت بۆ خۆى، به‌ڵكو پێویسته‌ چاكسازو موصڵیح بێت بۆ جگه‌ له‌ خۆى).

Al-A'raaf 7:165Listen in Qur'an →
166

فَلَمَّا عَتَوْا۟ عَن مَّا نُهُوا۟ عَنْهُ قُلْنَا لَهُمْ كُونُوا۟ قِرَدَةً خَٰسِـِٔينَ

جا کاتێک هه‌ر سه‌رکه‌شییان کرد له‌وه‌ی که قه‌ده‌غه کرابوو لێیان، ئێمه‌ش پێمان وتن: ببنه کۆمه‌ڵه مه‌یمونێکی سووک و ڕیسواو دوور له ڕه‌حمی خوا.

[ فَلَمَّا عَتَوْا عَنْ مَا نُهُوا عَنْهُ ] كاتێك ئه‌مانه‌ سه‌ركه‌شی و عینادیان كرد وه‌ خۆیان به‌گه‌وره‌زانی له‌وه‌ی كه‌ قه‌ده‌غه‌یان لێ كراو هه‌ر كردیان [ قُلْنَا لَهُمْ كُونُوا قِرَدَةً خَاسِئِينَ (١٦٦) ] خوای گه‌وره‌ فه‌رمانی پێ كردن ببن به‌ مه‌یمونی زه‌لیل و ڕیسواو ده‌ركراو خوای گه‌وره‌ كردنی به‌ مه‌یمون، له‌ ئایه‌تی تر كردنی به‌ مه‌یمون و به‌رازو ته‌نها سێ ڕۆژ دوای ئه‌وه‌ هه‌موویانی مراند.

Al-A'raaf 7:166Listen in Qur'an →
167

وَإِذْ تَأَذَّنَ رَبُّكَ لَيَبْعَثَنَّ عَلَيْهِمْ إِلَىٰ يَوْمِ ٱلْقِيَٰمَةِ مَن يَسُومُهُمْ سُوٓءَ ٱلْعَذَابِ ۗ إِنَّ رَبَّكَ لَسَرِيعُ ٱلْعِقَابِ ۖ وَإِنَّهُۥ لَغَفُورٌۭ رَّحِيمٌۭ

یادی ئه‌و کاته‌ش بکه په‌روه‌ردگارت (ئه‌ی محمد(صلى الله عليه وسلم) بڕیاریدا و ڕایگه‌یاند به‌ڕاستی که‌سانێک ده‌نێرێته سه‌ریان تا ڕۆژی قیامه‌ت، ئه‌شکه‌نجه‌و ئازاری سه‌ختیان بدات، چونکه به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارت زۆر به‌خێرایی تۆڵه ده‌سێنێت ( له سته‌مکاران)، هه‌روه‌ها بێگومان لێخۆشبوو میهره‌بانیشه ( بۆ ته‌وبه‌کاران و ئیمانداران).

{تا رۆژی قیامەت جولەكە ریسواو زەلیل‌و سەرشۆڕ دەبن}

[ وَإِذْ تَأَذَّنَ رَبُّكَ لَيَبْعَثَنَّ عَلَيْهِمْ إِلَى يَوْمِ الْقِيَامَةِ مَنْ يَسُومُهُمْ سُوءَ الْعَذَابِ ] په‌روه‌ردگارت به‌ ئاشكرا رایده‌گه‌یه‌نێت وه‌ سوێند ده‌خوات كه‌ كه‌سانێك ئه‌نێرێته‌ سه‌ر جووله‌كه‌ كه‌ به‌ خراپترین سزا سزایان بدات و وه‌ ده‌بێت زه‌لیل و سه‌رشۆڕو ڕیسوا و ژێرده‌سته‌ بن تا ڕۆژی قیامه‌ت به‌ هۆى تاوان و سه‌رپێچى و فێڵكردنیان، ئه‌بێ حاڵی جووله‌كه‌ وابێ ته‌نها له‌ هه‌ندێك حاڵه‌تی كه‌مدا ئه‌وان زاڵ و باڵاده‌ستن [ إِنَّ رَبَّكَ لَسَرِيعُ الْعِقَابِ ] به‌دڵنیایى سزای په‌روه‌ردگاری تۆ زۆر خێرایه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ سه‌رپێچی ئه‌كه‌ن [ وَإِنَّهُ لَغَفُورٌ رَحِيمٌ (١٦٧) ] وه‌ ئه‌وانه‌یشی كه‌ ته‌وبه‌ ئه‌كه‌ن و ئه‌گه‌ڕێنه‌وه‌ خوای گه‌وره‌ زۆر لێخۆشبوو و به‌ڕه‌حم و به‌به‌زه‌ییه‌.

Al-A'raaf 7:167Listen in Qur'an →
168

وَقَطَّعْنَٰهُمْ فِى ٱلْأَرْضِ أُمَمًۭا ۖ مِّنْهُمُ ٱلصَّٰلِحُونَ وَمِنْهُمْ دُونَ ذَٰلِكَ ۖ وَبَلَوْنَٰهُم بِٱلْحَسَنَٰتِ وَٱلسَّيِّـَٔاتِ لَعَلَّهُمْ يَرْجِعُونَ

سه‌رئه‌نجامیش نه‌وه‌ی ئیسرائیلمان کرد به‌چه‌ند به‌شه‌وه له‌سه‌ر زه‌ویدا، هه‌یانه چاک و له خواترسه‌، هه‌شیانه وا نیه و له‌پله‌یه‌کی نزمدایه‌و به‌چه‌نده‌ها خۆشی و ناخۆشی تاقیمان کردنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وان بگه‌ڕێنه‌وه (بۆ ڕێبازی ڕاست و دروست).

[ وَقَطَّعْنَاهُمْ فِي الْأَرْضِ أُمَمًا ] وه‌ له‌سه‌ر زه‌وی ئه‌وانمان كرده‌ چه‌ند نه‌ته‌وه‌و ئوممه‌ت و كۆمه‌ڵێك [ مِنْهُمُ الصَّالِحُونَ ] هه‌یانه‌ كه‌ پیاوچاكن ئه‌وانه‌ی كه‌ شوێن موسى - صلی الله علیه وسلم - كه‌وتوونه‌و پێش ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر بێت - صلی الله علیه وسلم - مردوونه‌، وه‌ ئه‌وانه‌یشی كه‌ دوای هاتنی پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - ئیمانیان به‌ پێغه‌مبه‌ری خوا- صلی الله علیه وسلم - هێنا پیاوچاك بوونه‌ [ وَمِنْهُمْ دُونَ ذَلِكَ ] وه‌ هه‌یشیان بووه‌ له‌ خوار ئه‌مانه‌ پیاوچاك نه‌بوونه‌و خراپه‌كار بوونه‌ [ وَبَلَوْنَاهُمْ بِالْحَسَنَاتِ وَالسَّيِّئَاتِ لَعَلَّهُمْ يَرْجِعُونَ (١٦٨) ] وه‌ به‌چاكه‌و به‌ خراپه‌و ته‌سكى و فراوانى ژیان تاقیمان كردنه‌وه‌ به‌هه‌ردوو باره‌كه‌دا به‌ڵكو بگه‌ڕێنه‌وه‌ له‌ كوفرو تاوان و سه‌رپێچی.

Al-A'raaf 7:168Listen in Qur'an →
169

فَخَلَفَ مِنۢ بَعْدِهِمْ خَلْفٌۭ وَرِثُوا۟ ٱلْكِتَٰبَ يَأْخُذُونَ عَرَضَ هَٰذَا ٱلْأَدْنَىٰ وَيَقُولُونَ سَيُغْفَرُ لَنَا وَإِن يَأْتِهِمْ عَرَضٌۭ مِّثْلُهُۥ يَأْخُذُوهُ ۚ أَلَمْ يُؤْخَذْ عَلَيْهِم مِّيثَٰقُ ٱلْكِتَٰبِ أَن لَّا يَقُولُوا۟ عَلَى ٱللَّهِ إِلَّا ٱلْحَقَّ وَدَرَسُوا۟ مَا فِيهِ ۗ وَٱلدَّارُ ٱلْءَاخِرَةُ خَيْرٌۭ لِّلَّذِينَ يَتَّقُونَ ۗ أَفَلَا تَعْقِلُونَ

جا له دوای ئه‌وان نه‌وه‌یه‌کی نوێ جێگه‌ی ئه‌وانی گرته‌وه ته‌وراتیان به‌میراتی وه‌رگرت، ئه‌وانه (به په‌رۆشه‌وه‌) په‌لاماری که‌لوپه‌لی (حه‌رامی) ئه‌م دنیایه ده‌ده‌ن و ده‌شڵێن چاوپۆشیمان لێده‌کرێت، خۆ ئه‌گه‌ر که‌لوپه‌لێکی تریان بۆ بێت وه‌ک ئه‌و، ئه‌وه وه‌ریده‌گرن و ده‌یماشنه‌وه (چاویان تێرنابێت)، باشه‌، ئایا ئه‌وانه له‌ڕێگه‌ی ته‌وراته‌وه په‌یمانیان لێ وه‌رنه‌گیراوه که به‌ناوی خواوه شتێک نه‌ڵێن جگه‌له حه‌ق و ڕاستی؟ خۆ هه‌رچی له ته‌وراتدا هه‌یه‌، ئه‌وانه خوێندویانه‌و ده‌یزانن!!، بێگومان ماڵی قیامه‌ت، به‌هه‌شتی به‌رین، چاکتره بۆ ئه‌وانه‌ی که خواناسی و دینداری ده‌که‌نه کاڵای باڵایان، باشه ئه‌وه تاکه‌ی ژیرنابن؟! (بۆ ئه‌وه‌نده دنیا په‌رستن)؟!

[ فَخَلَفَ مِنْ بَعْدِهِمْ خَلْفٌ ] وه‌ له‌ دوای ئه‌مانه‌ نه‌وه‌كانیان كه‌سانێكى خراپ جێی ئه‌مانیان گرته‌وه‌ كه‌ هیچ خێریان تیا نه‌بوو [ وَرِثُوا الْكِتَابَ يَأْخُذُونَ عَرَضَ هَذَا الْأَدْنَى ] وه‌ بوونه‌ میراتگری ته‌ورات له‌ باوك و باپیرانیان كه‌ ئه‌یانخوێنده‌وه‌و كاریان پێ نه‌ئه‌كردو دونیایان پێ ئه‌كڕی به‌ڕه‌شوه‌و حه‌رام، وه‌ گۆڕانكاریان ئه‌كرد له‌ ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌دا [ وَيَقُولُونَ سَيُغْفَرُ لَنَا ] وه‌ ئه‌یانووت: ئاساییه‌ دواتر خوای گه‌وره‌ لێمان خۆش ئه‌بێ به‌وه‌ دڵی خۆیان ئه‌دایه‌وه‌ [ وَإِنْ يَأْتِهِمْ عَرَضٌ مِثْلُهُ يَأْخُذُوهُ ] تاوانیان ده‌كردو داواى لێخۆشبوونیان ده‌كرد وه‌ كه‌ دووباره‌ تاوانه‌كه‌یان بۆ بگونجایه‌ ئه‌نجامیان ده‌دایه‌وه‌، یان ئه‌گه‌ر دووباره‌ دونیایان ده‌ست بكه‌وتایه‌ته‌وه‌ پێی ئه‌وه‌ به‌ته‌ورات ئه‌یانگۆڕیه‌وه‌ ته‌وراته‌كه‌یان به‌كار ئه‌هێنا بۆ ده‌ستخستنی دونیا جار له‌ دوای جار [ أَلَمْ يُؤْخَذْ عَلَيْهِمْ مِيثَاقُ الْكِتَابِ أَنْ لَا يَقُولُوا عَلَى اللَّهِ إِلَّا الْحَقَّ ] ئایا له‌ ته‌وراتدا عه‌هدو به‌ڵێنیان لێ وه‌رنه‌گیرابوو كه‌ جگه‌ له‌ حه‌ق هیچ به‌ناوی خوای گه‌وره‌وه‌ نه‌ڵێن و ده‌ستكاری كتابی خوای گه‌وره‌ نه‌كه‌ن [ وَدَرَسُوا مَا فِيهِ ] وه‌ ئه‌م شته‌یان خوێنده‌وه‌ وه‌ زانیشیان ئینجا وازیان لێ هێنا بۆیه‌ سزایان سه‌ختتره‌ [ وَالدَّارُ الْآخِرَةُ خَيْرٌ لِلَّذِينَ يَتَّقُونَ أَفَلَا تَعْقِلُونَ (١٦٩) ] به‌ڵام له‌م دونیایه‌ی كه‌ ئه‌وان ده‌ستی ئه‌خه‌ن ئه‌گه‌ر قیامه‌تیان پێ ده‌ست بخستایه‌ ئه‌وه‌ باشتر بوو بۆ كه‌سانێك كه‌ ته‌قوای خوای گه‌وره‌ بكه‌ن و خۆیان بپارێزن ئه‌وه‌ بۆ عاقڵ نابن و فام ناكه‌ن و تێناگه‌ن.

Al-A'raaf 7:169Listen in Qur'an →
170

وَٱلَّذِينَ يُمَسِّكُونَ بِٱلْكِتَٰبِ وَأَقَامُوا۟ ٱلصَّلَوٰةَ إِنَّا لَا نُضِيعُ أَجْرَ ٱلْمُصْلِحِينَ

ئه‌وانه‌ش که به ته‌وراته‌وه پابه‌ندی ده‌که‌ن (که هانیان ده‌دات بۆ باوه‌ڕهێنان به‌محمد(صلى الله عليه وسلم)و نوێژه‌کانیان به‌چاکی ئه‌نجام ده‌دا، بێگومان ئێمه پاداشتی چاکسازان به‌زایه ناده‌ین.

[ وَالَّذِينَ يُمَسِّكُونَ بِالْكِتَابِ وَأَقَامُوا الصَّلَاةَ ] وه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ده‌ستیان به‌ كتابه‌كه‌وه‌ به‌ ته‌وراته‌وه‌ گرتووه‌ به‌ ته‌واوى له‌ كاتی خۆی وه‌ نوێژیان كردووه‌ [ إِنَّا لَا نُضِيعُ أَجْرَ الْمُصْلِحِينَ (١٧٠) ] ئێمه‌ ئه‌جرو پاداشتی ئه‌و چاكسازانه‌ نافه‌وتێنین و ئه‌جرو پاداشتی ته‌واویان ئه‌ده‌ینه‌وه‌.

Al-A'raaf 7:170Listen in Qur'an →

Commentary: Rebar Kurdish Tafsir. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.