وَإِذْ قِيلَ لَهُمُ ٱسْكُنُوا۟ هَٰذِهِ ٱلْقَرْيَةَ وَكُلُوا۟ مِنْهَا حَيْثُ شِئْتُمْ وَقُولُوا۟ حِطَّةٌۭ وَٱدْخُلُوا۟ ٱلْبَابَ سُجَّدًۭا نَّغْفِرْ لَكُمْ خَطِيٓـَٰٔتِكُمْ ۚ سَنَزِيدُ ٱلْمُحْسِنِينَ
یادی ئه‌و کاته بکه‌ره‌وه که پێیان وترا: له‌م شاره‌دا که (قودسه) نیشته‌جێ ببن و له‌و به‌روبوومانه‌ی که به ده‌ورو پشتیدا هه‌یه له هه‌ر شوێنێک ویستان به ئاره‌زووی خۆتان لێی بخۆن و داوای لێخۆشبوو‌ن بکه‌ن و بڵێن په‌روه‌ردگارا؛ لێمان خۆش ببه‌و گوناهه‌کانمان لێ هه‌ڵوه‌رێنه، جا له ده‌روازه‌ی شاره‌وه به کڕنووشه‌وه بچنه ژووره‌وه، ئه‌وه ئیتر ئێمه له هه‌ڵه و گوناهه‌کانتان خۆش ده‌بین، له‌ئاینده‌دا چاکه‌کاران پاداشتی زیاتریان ده‌ده‌ینه‌وه (له هه‌ردوو جیهاندا).
[ وَإِذْ قِيلَ لَهُمُ اسْكُنُوا هَذِهِ الْقَرْيَةَ ] وه كاتێك كه پێمان وتن: له‌م شاره كه (بیت المقد‌س)ه نیشته‌جێ بن [ وَكُلُوا مِنْهَا حَيْثُ شِئْتُمْ ] وه له‌وآ به ویستى خۆتان بخۆن [ وَقُولُوا حِطَّةٌ ] وه بڵێن: خوایه له تاوانمان خۆشبه ئێمه گه‌ڕاینه‌وه‌و ته‌وبه ئه‌كه‌ین [ وَادْخُلُوا الْبَابَ سُجَّدًا ] وه كاتێك كه ئه‌چنه ژووره‌وه به كڕنوش بردنه‌وه بچنه ژووره‌وه‌و كڕنوش بۆ خوای گه‌وره به‌رن [ نَغْفِرْ لَكُمْ خَطِيئَاتِكُمْ ] ئێمه‌ش له تاوانه‌كانتان خۆش ئه‌بین ئه‌گه‌ر ئێوه ئاوا به ملكه‌چیه‌وه بچنه ژووره‌وه [ سَنَزِيدُ الْمُحْسِنِينَ (١٦١) ] ئه‌وانیشى كه چاكه‌كار بن نیعمه‌ت و فه‌زڵی خۆمان زیاتر ئه‌ڕژێنین به‌سه‌ریاندا.