Muslim99Muslim99
← Tafsir library

7. Al-A'raaf

The Heights · Meccan · 206 ayahs

سُورَةُ الأَعۡرَافِ

Reading Rebar Kurdish Tafsir

Ayahs 151–160 of 206

151

قَالَ رَبِّ ٱغْفِرْ لِى وَلِأَخِى وَأَدْخِلْنَا فِى رَحْمَتِكَ ۖ وَأَنتَ أَرْحَمُ ٱلرَّٰحِمِينَ

(ئه‌وسا ئیتر موسا به‌خۆیدا هاته‌وه و) وتی: په‌روه‌ردگارا له خۆم و براکه‌شم خۆش ببه و هه‌ردووکمان بخه‌ره نێو ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی خۆته‌وه و تۆ له هه‌موو که‌س به‌سۆزتر و میهره‌بانتریت.

[ قَالَ رَبِّ اغْفِرْ لِي وَلِأَخِي ] پاشان موسى - صلی الله علیه وسلم - كه‌ زانی تاوانی هارونی - صلی الله علیه وسلم - تیا نه‌بووه‌ فه‌رمووی: ئه‌ی په‌روه‌ردگار له‌ خۆم و براكه‌م خۆشبه‌ [ وَأَدْخِلْنَا فِي رَحْمَتِكَ ] وه‌ بمانخه‌ره‌ ناو ڕه‌حم و سۆزو میهره‌بانی خۆته‌وه‌ [ وَأَنْتَ أَرْحَمُ الرَّاحِمِينَ (١٥١) ] وه‌ هه‌ر تۆ له‌ هه‌موو به‌ڕه‌حم و سۆزه‌كان به‌ڕه‌حم و سۆزو به‌زه‌ییتری.

Al-A'raaf 7:151Listen in Qur'an →
152

إِنَّ ٱلَّذِينَ ٱتَّخَذُوا۟ ٱلْعِجْلَ سَيَنَالُهُمْ غَضَبٌۭ مِّن رَّبِّهِمْ وَذِلَّةٌۭ فِى ٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا ۚ وَكَذَٰلِكَ نَجْزِى ٱلْمُفْتَرِينَ

به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که گوێره‌که‌که‌یان په‌رست، له‌ئاینده‌دا له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاریانه‌وه خه‌شم و قینیان ده‌گاتێ و زه‌لیلی و خه‌جاڵه‌تییش به‌شیان ده‌بێت له ژیانی دنیادا، هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ش پاداشتی ئه‌وانه ده‌ده‌ینه‌وه که درۆ به‌ده‌م خواوه هه‌ڵده‌به‌ستن.

{خوای گەورە غەزەب لە گوێرەكەپەرستان دەگرێت}

[ إِنَّ الَّذِينَ اتَّخَذُوا الْعِجْلَ ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ئه‌و گوێلكه‌یان كرد به‌خوای خۆیان و په‌رستیان [ سَيَنَالُهُمْ غَضَبٌ مِنْ رَبِّهِمْ ] ئه‌مانه‌ به‌ دڵنیایی تووڕه‌ بوونی خوای گه‌وره‌ ئه‌یانگرێته‌وه‌ وه‌كو له‌ سووره‌تی (به‌قه‌ره‌) باسمان كرد كه‌ خوای گه‌وره‌ فه‌رمانی كرد یه‌كتری بكوژن [ وَذِلَّةٌ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا ] وه‌ له‌ دونیاشدا خوای گه‌وره‌ زه‌لیلیان ئه‌كات، (سوفیانى كوڕى عویه‌ینه‌) ده‌فه‌رمێت: هه‌موو بیدعه‌چیه‌ك زه‌لیله‌ [ وَكَذَلِكَ نَجْزِي الْمُفْتَرِينَ (١٥٢) ] وه‌ به‌م شێوازه‌ سزای ئه‌و كه‌سانه‌ ئه‌ده‌ین كه‌ بوهتان ئه‌كه‌ن وه‌ درۆ هه‌ڵئه‌به‌ستن و شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره‌ بڕیار ئه‌ده‌ن.

Al-A'raaf 7:152Listen in Qur'an →
153

وَٱلَّذِينَ عَمِلُوا۟ ٱلسَّيِّـَٔاتِ ثُمَّ تَابُوا۟ مِنۢ بَعْدِهَا وَءَامَنُوٓا۟ إِنَّ رَبَّكَ مِنۢ بَعْدِهَا لَغَفُورٌۭ رَّحِيمٌۭ

ئه‌وانه‌ش که کرداره خراپه‌کانیان ئه‌نجامداوه و پاشان له دوای کرداره خراپه‌کان ته‌وبه‌یان کردو په‌شیمان بوونه‌وه و باوه‌ڕێکی دامه‌زراویان هێنا، ئه‌وه بێگومان په‌روه‌ردگاری تۆ (ئه‌ی محمد(صلى الله عليه وسلم) له دوای ئه‌نجامدانی ئه‌وکارانه لێخۆشبوو میهره‌بانه‌.

[ وَالَّذِينَ عَمِلُوا السَّيِّئَاتِ ] وه‌ ئه‌وانه‌یشی كه‌ كرده‌وه‌ی خراپیان كردووه‌ [ ثُمَّ تَابُوا مِنْ بَعْدِهَا وَآمَنُوا ] پاشان ته‌وبه‌یان كردو گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ لاى خوای گه‌وره‌و ئیمانیان هێنا [ إِنَّ رَبَّكَ مِنْ بَعْدِهَا لَغَفُورٌ رَحِيمٌ (١٥٣) ] به‌دڵنیایى په‌روه‌ردگاری تۆ له‌ پاش ته‌وبه‌ كردن و گه‌ڕانه‌وه‌یان زۆر لێخۆشبوو به‌ به‌زه‌ییه‌.

Al-A'raaf 7:153Listen in Qur'an →
154

وَلَمَّا سَكَتَ عَن مُّوسَى ٱلْغَضَبُ أَخَذَ ٱلْأَلْوَاحَ ۖ وَفِى نُسْخَتِهَا هُدًۭى وَرَحْمَةٌۭ لِّلَّذِينَ هُمْ لِرَبِّهِمْ يَرْهَبُونَ

کاتێک تووڕه‌یی موسا هێور بۆوه‌، تابلۆکانی (ته‌ورات)ی هه‌ڵگرته‌وه‌، که‌له توێیدا ڕێنموویی و ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی تیادا ده‌دره‌وشایه‌وه بۆ ئه‌وانه‌ی که له په‌روه‌ردگاریان ده‌ترسن و مه‌به‌ستیانه لێیان نه‌ڕه‌نجێت.

[ وَلَمَّا سَكَتَ عَنْ مُوسَى الْغَضَبُ ] وه‌ كاتێك كه‌ موسى - صلی الله علیه وسلم - تووڕه‌ییه‌كه‌ی هێورو ئارام بۆوه‌ [ أَخَذَ الْأَلْوَاحَ وَفِي نُسْخَتِهَا هُدًى وَرَحْمَةٌ لِلَّذِينَ هُمْ لِرَبِّهِمْ يَرْهَبُونَ (١٥٤) ] ئه‌و له‌وحانه‌ی كه‌ ته‌وراتی تیا نووسرا بوو كه‌ فڕێی دا هه‌ڵیگرته‌وه‌ بینی كه‌ هیدایه‌ت و ڕه‌حمه‌تی تیایه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ترسی په‌روه‌ردگاریان له‌ دڵدایه‌و ملكه‌چن.

Al-A'raaf 7:154Listen in Qur'an →
155

وَٱخْتَارَ مُوسَىٰ قَوْمَهُۥ سَبْعِينَ رَجُلًۭا لِّمِيقَٰتِنَا ۖ فَلَمَّآ أَخَذَتْهُمُ ٱلرَّجْفَةُ قَالَ رَبِّ لَوْ شِئْتَ أَهْلَكْتَهُم مِّن قَبْلُ وَإِيَّٰىَ ۖ أَتُهْلِكُنَا بِمَا فَعَلَ ٱلسُّفَهَآءُ مِنَّآ ۖ إِنْ هِىَ إِلَّا فِتْنَتُكَ تُضِلُّ بِهَا مَن تَشَآءُ وَتَهْدِى مَن تَشَآءُ ۖ أَنتَ وَلِيُّنَا فَٱغْفِرْ لَنَا وَٱرْحَمْنَا ۖ وَأَنتَ خَيْرُ ٱلْغَٰفِرِينَ

(دوای ماوه‌یه‌ک) موسا حه‌فتا پیاوی له قه‌ومه‌که‌ی هه‌ڵبژارد (تا په‌شیمانی ته‌واو ده‌ربڕن له‌گوێره‌که په‌رستی، له‌کاتی دیاری کراودا بردنی بۆ لای کێوی طور) جا کاتێک تووشی بوومه‌له‌رزه‌که بوون و گرتنی، موسا وتی: په‌روه‌ردگارا خۆ ئه‌گه‌ر بتویستایه پێشتر منیش و ئه‌وانیشت له‌ناو ده‌برد، ئایا ئێمه له‌ناو ده‌به‌یت به‌هۆی ئه‌وه‌ی که ئه‌و نه‌فامانه‌مان کردویانه‌، ئه‌مه هیچ شتێک نیه ته‌نها تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی زاتی تۆ نه‌بێت که ئه‌وه‌ی بته‌وێت پێگومڕا ده‌که‌یت، ئه‌وه‌ش بته‌وێت هیدایه‌تی ده‌ده‌یت، هه‌ر تۆ پشت و په‌نای ئێمه‌ی، جا (داواکارین) لێمان خۆش ببیت و به‌زه‌ییت پیاماندا بێته‌وه‌، تۆ چاکترینی چاوپۆشیکه‌رانی.

{موسا پێغەمبەر – صلی الله علیه وسلم - حەفتا كەس هەڵدەبژێرێت بۆ داوای لێخۆشبوون كردن لە خوا}

[ وَاخْتَارَ مُوسَى قَوْمَهُ سَبْعِينَ رَجُلًا لِمِيقَاتِنَا ] موسى - صلی الله علیه وسلم - له‌ دوای ئه‌م ڕووداوه‌ حه‌فتا كه‌سی له‌ قه‌ومه‌كه‌ی خۆی هه‌ڵبژارد له‌باشترینیان تا عوزر بێننه‌وه‌ بۆ لای خوای گه‌وره‌و داوای لێخۆشبوون له‌ خواى گه‌وره‌ بكه‌ن [ فَلَمَّا أَخَذَتْهُمُ الرَّجْفَةُ ] كاتێك كه‌ زه‌ویه‌كه‌ له‌ ژێریاندا جووڵاو هه‌ژاو مردن، (هه‌رچه‌نده‌ ئه‌مانه‌ گوێلكه‌كه‌یان نه‌په‌رست بوو، به‌ڵام قه‌ده‌غه‌ى خه‌ڵكیشیان نه‌كرد بوو له‌ په‌رستنى بۆیه‌ خوا سزاى دان)، یاخود له‌به‌ر ئه‌وه‌ى داواى بینینى خواى گه‌وره‌یان كرد [ قَالَ رَبِّ لَوْ شِئْتَ أَهْلَكْتَهُمْ مِنْ قَبْلُ وَإِيَّايَ ] موسى - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووی: ئه‌ی په‌روه‌ردگار ئه‌گه‌ر تۆ ویستت لێ بوایه‌ پێشتر ئه‌مانت ئه‌مراند وه‌ منیش له‌گه‌ڵیاندا، واته‌: ئێستا مه‌یانمرێنه‌ چونكه‌ به‌نی ئیسرائیل ئه‌ڵێن ئه‌مه‌ موسى به‌فێڵ بردیانی بۆ ئه‌وێ تا بیانكوژێ [ أَتُهْلِكُنَا بِمَا فَعَلَ السُّفَهَاءُ مِنَّا ] ئه‌ی په‌روه‌ردگار ئایا ئێمه‌ له‌ناو ئه‌ده‌ی به‌هۆی كرده‌وه‌ی هه‌ندێك له‌ كه‌سه‌ خراپه‌كانی ئێمه‌ له‌ (سامیری) و هاوه‌ڵه‌كانی [ إِنْ هِيَ إِلَّا فِتْنَتُكَ ] ئه‌مه‌ ته‌نها تاقیكردنه‌وه‌یه‌كه‌ له‌لایه‌ن تۆوه‌ [ تُضِلُّ بِهَا مَنْ تَشَاءُ ] ویستت لێ بێ هه‌ر كه‌سێكی پێ گومڕا ئه‌كه‌ی [ وَتَهْدِي مَنْ تَشَاءُ ] وه‌ ویستت لێ بێ هیدایه‌تی هه‌ر كه‌سێكی پێ ئه‌ده‌یت، هیدایه‌ت و گومڕایی به‌ده‌ست تۆیه‌ [ أَنْتَ وَلِيُّنَا ] هه‌ر تۆ دۆست و پشتیوان و خۆشه‌ویست و سه‌رخه‌ری ئێمه‌ی [ فَاغْفِرْ لَنَا وَارْحَمْنَا وَأَنْتَ خَيْرُ الْغَافِرِينَ (١٥٥) ] خوایه‌ لێمان خۆشبه‌ له‌و تاوانانه‌ی كه‌ له‌ پێشوودا كردمان، وه‌ ڕه‌حممان پێ بكه‌ بۆ داهاتوو بمانپارێزه‌ له‌ تاوان، هه‌ر تۆ باشترین لێخۆشبووی.

Al-A'raaf 7:155Listen in Qur'an →
156

۞ وَٱكْتُبْ لَنَا فِى هَٰذِهِ ٱلدُّنْيَا حَسَنَةًۭ وَفِى ٱلْءَاخِرَةِ إِنَّا هُدْنَآ إِلَيْكَ ۚ قَالَ عَذَابِىٓ أُصِيبُ بِهِۦ مَنْ أَشَآءُ ۖ وَرَحْمَتِى وَسِعَتْ كُلَّ شَىْءٍۢ ۚ فَسَأَكْتُبُهَا لِلَّذِينَ يَتَّقُونَ وَيُؤْتُونَ ٱلزَّكَوٰةَ وَٱلَّذِينَ هُم بِـَٔايَٰتِنَا يُؤْمِنُونَ

داواکارین که له دنیادا چاکه‌مان بۆ پێش بهێنیت و له قیامه‌تیشدا، ئێمه به‌ڕاستی ڕێنموویی کراوین بۆ لای زاتی تۆ، (خوای گه‌وره له وه‌ڵامیاندا) فه‌رمووی: سزاو تۆڵه‌م تووشی که‌سێک ده‌که‌م که بمه‌وێت و (شایسته بێت)، ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانیم هه‌موو شتێکی گرتۆته‌وه‌، جا له‌مه‌ودوا ئه‌و ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانیه‌م تۆمار ده‌که‌م و بڕیار ده‌ده‌م بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که ته‌قواو پارێزکاری ده‌که‌ن و زه‌کات ده‌ده‌ن و ئه‌وانیش که باوه‌ڕی ته‌واو به‌ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی ئێمه ده‌هێنن...

[ وَاكْتُبْ لَنَا فِي هَذِهِ الدُّنْيَا حَسَنَةً ] وه‌ له‌م دونیایه‌شدا حه‌سه‌نه‌و چاكه‌مان بۆ بنووسه‌ وه‌ مۆفه‌قمان بكه‌ بۆ هه‌موو چاكه‌یه‌ك [ وَفِي الْآخِرَةِ ] وه‌ له‌ قیامه‌تیشدا به‌هه‌مان شێوه‌ به‌ره‌و به‌هه‌شت بمانبه‌ [ إِنَّا هُدْنَا إِلَيْكَ ] ئێمه‌ بۆ لای تۆ گه‌ڕایینه‌وه‌و ته‌وبه‌مان كرد [ قَالَ عَذَابِي أُصِيبُ بِهِ مَنْ أَشَاءُ ] په‌روه‌ردگار فه‌رمووی: به‌ ویست و دادپه‌روه‌رى خۆم سزای خۆم ده‌گه‌یه‌نم به‌ هه‌ر كه‌سێك كه‌ شایانى سزا بن [ وَرَحْمَتِي وَسِعَتْ كُلَّ شَيْءٍ ] به‌ڵام ڕه‌حمه‌تی من ئه‌وه‌نده‌ فراوانه‌ هه‌موو شتێكی گرتۆته‌وه‌ [ فَسَأَكْتُبُهَا لِلَّذِينَ يَتَّقُونَ وَيُؤْتُونَ الزَّكَاةَ ] ڕه‌حمه‌تی خۆم ئه‌نووسم بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ته‌قوای من ئه‌كه‌ن وه‌ زه‌كاتی ماڵه‌كانیان ئه‌ده‌ن، یان ده‌روونى خۆیان پاك ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌ خراپه‌ [ وَالَّذِينَ هُمْ بِآيَاتِنَا يُؤْمِنُونَ (١٥٦) ] وه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ئیمانیان به‌ ئایه‌ته‌كانی ئێمه‌ هه‌یه‌ وه‌ ملكه‌چن بۆی.

Al-A'raaf 7:156Listen in Qur'an →
157

ٱلَّذِينَ يَتَّبِعُونَ ٱلرَّسُولَ ٱلنَّبِىَّ ٱلْأُمِّىَّ ٱلَّذِى يَجِدُونَهُۥ مَكْتُوبًا عِندَهُمْ فِى ٱلتَّوْرَىٰةِ وَٱلْإِنجِيلِ يَأْمُرُهُم بِٱلْمَعْرُوفِ وَيَنْهَىٰهُمْ عَنِ ٱلْمُنكَرِ وَيُحِلُّ لَهُمُ ٱلطَّيِّبَٰتِ وَيُحَرِّمُ عَلَيْهِمُ ٱلْخَبَٰٓئِثَ وَيَضَعُ عَنْهُمْ إِصْرَهُمْ وَٱلْأَغْلَٰلَ ٱلَّتِى كَانَتْ عَلَيْهِمْ ۚ فَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ بِهِۦ وَعَزَّرُوهُ وَنَصَرُوهُ وَٱتَّبَعُوا۟ ٱلنُّورَ ٱلَّذِىٓ أُنزِلَ مَعَهُۥٓ ۙ أُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلْمُفْلِحُونَ

ئه‌وانه‌ی که شوێنی ئه‌م (محمد(صلى الله عليه وسلم) پێغه‌مبه‌ره هه‌واڵده‌ره نه‌خوێنده‌واره ده‌که‌ون ئه‌وه‌ی که (گاورو جوو، ناوو نیشانیان) ده‌ستیان ده‌که‌وێت نووسراوه لای ئه‌وان له ته‌ورات و ئینجیلدا، فه‌رمانیان پێده‌دات به‌چاکه‌و قه‌ده‌غه‌ی گوناهو خراپه‌یان لێده‌کات و هه‌رچیه‌ک پاکو چاکه بۆیان حه‌ڵاڵ ده‌کات و هه‌رچی پیس و ناپوخته لێیان حه‌رام ده‌کات و ئه‌رکه قورس و سه‌نگینه‌کان له‌سه‌رشانیان لاده‌بات، ئه‌و کۆت و زنجیرانه‌ش که له‌سه‌ریان بوو لای ده‌بات (وه‌ک خۆ کۆشتن له‌کاتی ته‌وبه‌دا... هتد)، جا ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان پێ هێناوه و پشتیوانیان لێکردوه و پشتگیریان کردووه و شوێنی ئه‌و نووره که‌وتوون (که قورئانه‌) و هاوڕێ له‌گه‌ڵیدا ڕه‌وانه کراوه‌، هه‌ر ئه‌وانه سه‌رفرازو ڕزگارن.

{شوێنكەوتوانی پێغەمبەری خوا – صلی الله علیه وسلم – سەركەوتوون}

[ الَّذِينَ يَتَّبِعُونَ الرَّسُولَ النَّبِيَّ الْأُمِّيَّ ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ شوێن ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ ئه‌كه‌ون كه‌ ره‌سول و نه‌بی بووه‌ نێردراوی خوای گه‌وره‌ بووه‌ (الْأُمِّيَّ) بووه‌ واته‌: نه‌خوێنده‌وار بووه‌ وه‌ بۆ لای قه‌ومێكی نه‌خوێنده‌وار نێردراوه‌ كه‌ عه‌ره‌ب بوونه‌ [ الَّذِي يَجِدُونَهُ مَكْتُوبًا عِنْدَهُمْ فِي التَّوْرَاةِ وَالْإِنْجِيلِ ] كه‌ جووله‌كه‌و گاوره‌كانیش له‌ لای خۆیان سیفه‌تی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ كه‌ محمده‌ - صلی الله علیه وسلم - ئه‌بینن و نووسراوه‌ [ يَأْمُرُهُمْ بِالْمَعْرُوفِ ] ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ فه‌رمانیان پێ ئه‌كات به‌ هه‌موو كارێكی چاك، كه‌ چاكترینیان په‌رستنى خواى گه‌وره‌یه‌ به‌ تاك و ته‌نها [ وَيَنْهَاهُمْ عَنِ الْمُنْكَرِ ] وه‌ قه‌ده‌غه‌و ڕێگریان لێ ئه‌كات له‌ هه‌موو كارێكی خراپ، كه‌ خراپترینیان هاوبه‌ش بڕیاردانه‌ بۆ خواى گه‌وره‌ [ وَيُحِلُّ لَهُمُ الطَّيِّبَاتِ ] وه‌ هه‌موو شتێكى پاك و به‌تام و چێژو به‌له‌زه‌تیان بۆ حه‌ڵاڵ ئه‌كات، به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی كه‌ به‌نو ئیسرائیل كاتی خۆی له‌ خۆیانیان حه‌رام كردبوو [ وَيُحَرِّمُ عَلَيْهِمُ الْخَبَائِثَ ] وه‌ هه‌موو شتێكى پیسیان لێ حه‌رام ئه‌كات [ وَيَضَعُ عَنْهُمْ إِصْرَهُمْ ] وه‌ ئه‌و باره‌ گرانانه‌ی كه‌ خۆیان خستبوویانه‌ سه‌رشانی خۆیان ئه‌م هه‌موو ئه‌و باره‌ قورسانه‌یان له‌سه‌رشان لائه‌دات [ وَالْأَغْلَالَ الَّتِي كَانَتْ عَلَيْهِمْ ] وه‌ئه‌و كۆت و زنجیرانه‌ی كه‌ پێیانه‌وه‌ بوو كه‌ باری قورسیان خستبووه‌ سه‌رشانی خۆیان به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كی تیادا بێت ئه‌م پێغه‌مبه‌ره‌ - صلی الله علیه وسلم - هه‌موو ئه‌و شتانه‌یان له‌سه‌ر لائه‌دا [ فَالَّذِينَ آمَنُوا بِهِ وَعَزَّرُوهُ وَنَصَرُوهُ ] جا ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ئیمانی پێ بێنن له‌ به‌نی ئیسرائیل وه‌ له‌ غه‌یری ئه‌وانیش وه‌ به‌گه‌وره‌ی بزانن و ڕێزی لێ بگرن و سه‌ری بخه‌ن [ وَاتَّبَعُوا النُّورَ الَّذِي أُنْزِلَ مَعَهُ ] وه‌ شوێن ئه‌و نوورو ڕووناكیه‌ بكه‌ون كه‌ له‌گه‌ڵیدا دابه‌زیوه‌ كه‌ قورئانی پیرۆزه‌ [ أُولَئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ (١٥٧) ] ئا ئه‌مانه‌ كه‌ ئه‌م سیفه‌تانه‌یان تیا بێت ئه‌مانه‌ سه‌ركه‌وتوو و سه‌رفرازن له‌ دونیاو قیامه‌تدا.

Al-A'raaf 7:157Listen in Qur'an →
158

قُلْ يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ إِنِّى رَسُولُ ٱللَّهِ إِلَيْكُمْ جَمِيعًا ٱلَّذِى لَهُۥ مُلْكُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۖ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ يُحْىِۦ وَيُمِيتُ ۖ فَـَٔامِنُوا۟ بِٱللَّهِ وَرَسُولِهِ ٱلنَّبِىِّ ٱلْأُمِّىِّ ٱلَّذِى يُؤْمِنُ بِٱللَّهِ وَكَلِمَٰتِهِۦ وَٱتَّبِعُوهُ لَعَلَّكُمْ تَهْتَدُونَ

(ئه‌ی محمد(صلى الله عليه وسلم)  بڵێ: ئه‌ی خه‌ڵکینه به‌ڕاستی من پێغه‌مبه‌رو فرستاده‌ی خوام بۆ ئێوه به‌گشتی، ئه‌و خوایه‌ی که هه‌ر بۆئه‌وه خاوه‌ندارێتی ئاسمانه‌کان و زه‌وی‌، هیچ خوایه‌ک نیه جگه له‌و زاته‌، ده‌ژێنێت و ده‌مرێنێت، جا که‌وابوو باوه‌ڕی پته‌و بهێنن به‌و خوایه‌و به‌پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی، که هه‌واڵده‌رێکی نه‌خوێنده‌واره‌، (تاهیچ که‌س نه‌ڵێت پیاوێکی خوێنده‌وار بووه و خۆی قورئانی داناوه‌) ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ی که خۆی باوه‌ڕ ده‌هێنێت به خواو به فه‌رمووده‌کانی، ده ئێوه‌ش شوێنی بکه‌ون، بۆ ئه‌وه‌ی ئێوه ڕێنموویی وه‌رگرن.

[ قُلْ يَا أَيُّهَا النَّاسُ إِنِّي رَسُولُ اللَّهِ إِلَيْكُمْ جَمِيعًا ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - به‌ خه‌ڵكی بفه‌رمه‌: ئه‌ی خه‌ڵكی من پێغه‌مبه‌ری خوای گه‌وره‌م بۆ لای هه‌ر هه‌مووتان نێردراوم، كه‌ ئه‌مه‌ یه‌كێكه‌ له‌ تایبه‌تمه‌ندێتێكانى پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - چونكه‌ پێغه‌مبه‌رانى تر ته‌نها بۆ لاى خه‌ڵكى شارێك یان دێیه‌ك یان ناوچه‌یه‌ك یان هۆزێك ده‌نێردران [ الَّذِي لَهُ مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ] ئه‌و خوایه‌ی كه‌ موڵكی ئاسمانه‌كان و زه‌وی هه‌یه‌ [ لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ ] هیچ په‌رستراوێك به‌حه‌ق نیه‌ شایه‌نی په‌رستن بێ ته‌نها زاتی پیرۆزی الله نه‌بێ [ يُحْيِي وَيُمِيتُ ] ته‌نها خوای گه‌وره‌یه‌ ژیان و مردنی به‌ده‌سته‌و ئه‌مانژیه‌نێ و ئه‌مانمرێنێ [ فَآمِنُوا بِاللَّهِ وَرَسُولِهِ النَّبِيِّ الْأُمِّيِّ الَّذِي يُؤْمِنُ بِاللَّهِ وَكَلِمَاتِهِ ] ئێوه‌ ئیمان بێنن به‌ خوای گه‌وره‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی كه‌ محمده‌ - صلی الله علیه وسلم - كه‌ ره‌سول و (نه‌بی) یه‌ كتابیشی بۆ هاتووه‌ له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌ وه‌ خوێنده‌واری نه‌بووه‌، پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - نه‌خوێنده‌وار بووه‌، كه‌ ئیمان به‌خوای گه‌وره‌و وشه‌كانی خوای گه‌وره‌ دێنێ هه‌موو ئه‌و كتابانه‌ی كه‌ پێشتر بۆ سه‌ر پێغه‌مبه‌رانی تر دایبه‌زاندووه‌ [ وَاتَّبِعُوهُ لَعَلَّكُمْ تَهْتَدُونَ (١٥٨) ] وه‌ ئێوه‌ شوێنی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ بكه‌ون - صلی الله علیه وسلم - به‌ڵكو خوای گه‌وره‌ هیدایه‌تتان بدات بۆ رێگاى راست.

Al-A'raaf 7:158Listen in Qur'an →
159

وَمِن قَوْمِ مُوسَىٰٓ أُمَّةٌۭ يَهْدُونَ بِٱلْحَقِّ وَبِهِۦ يَعْدِلُونَ

له قه‌ومی موسا که‌سانێک هه‌ن (ژیرو هۆشمه‌ندن و شوێنی حه‌ق ده‌که‌ون و) ڕێنموویی خه‌ڵک ده‌که‌ن و شاره‌زایان ده‌که‌ن به‌حه‌ق و ڕاستی، هه‌ر به‌و حه‌قه خه‌ڵکی ڕاست ده‌که‌نه‌وه (له لادان و سه‌رکه‌شی).

[ وَمِنْ قَوْمِ مُوسَى أُمَّةٌ يَهْدُونَ بِالْحَقِّ وَبِهِ يَعْدِلُونَ (١٥٩) ] له‌ناو قه‌ومی موساشدا - صلی الله علیه وسلم - هه‌موویان خراپ نه‌بوونه‌ به‌ڵكو كه‌سانێكیان تیا بووه‌ كه‌ بانگه‌وازی خه‌ڵكیان كردووه‌ بۆ هیدایه‌ت و هیدایه‌تی خه‌ڵكیان داوه‌ بۆ حه‌ق و شوێنى حه‌ق كه‌وتوون وه‌ هه‌ر به‌و حه‌قه‌ش بڕیاریان داوه‌ له‌ نێوان خه‌ڵكیداو دادپه‌روه‌ر بوونه‌ له‌ بڕیار دانیاندا، واته‌: ئه‌وانه‌ی كه‌ دواتر موسڵمان بوونه‌ یان له‌و كاته‌دا شوێن موسى - صلی الله علیه وسلم - كه‌وتوونه‌.

Al-A'raaf 7:159Listen in Qur'an →
160

وَقَطَّعْنَٰهُمُ ٱثْنَتَىْ عَشْرَةَ أَسْبَاطًا أُمَمًۭا ۚ وَأَوْحَيْنَآ إِلَىٰ مُوسَىٰٓ إِذِ ٱسْتَسْقَىٰهُ قَوْمُهُۥٓ أَنِ ٱضْرِب بِّعَصَاكَ ٱلْحَجَرَ ۖ فَٱنۢبَجَسَتْ مِنْهُ ٱثْنَتَا عَشْرَةَ عَيْنًۭا ۖ قَدْ عَلِمَ كُلُّ أُنَاسٍۢ مَّشْرَبَهُمْ ۚ وَظَلَّلْنَا عَلَيْهِمُ ٱلْغَمَٰمَ وَأَنزَلْنَا عَلَيْهِمُ ٱلْمَنَّ وَٱلسَّلْوَىٰ ۖ كُلُوا۟ مِن طَيِّبَٰتِ مَا رَزَقْنَٰكُمْ ۚ وَمَا ظَلَمُونَا وَلَٰكِن كَانُوٓا۟ أَنفُسَهُمْ يَظْلِمُونَ

ئێمه نه‌وه‌ی ئیسرائیلمان کرد به دوانزه تیره‌و تایه‌فه (دوای ئه‌وه‌ی به‌بیابانی سینادا کۆچیان ده‌کرد تووشی تینویه‌تیه‌کی زۆر بوون) و وه‌حی و نیگامان بۆ موسا نارد کاتیک قه‌ومه‌که‌ی داوای ئاویان لێکرد که‌: به دار عاساکه‌ت بماڵه به‌به‌رده‌که‌دا ( هه‌ر که ئه‌و کاره‌ی کرد) به‌رده‌که دوانزه کانی لێ هه‌ڵقوڵا، بێگومان هه‌ر تیره‌و تایه‌فه‌یه‌ک کانیاوی خۆی زانی و هه‌وریشمان کرد به سێبه‌ر به‌سه‌ریانه‌وه (تا گه‌رما زۆریان بۆ نه‌هێنێت)و گه‌زۆ و باڵنده‌ی شه‌لاقه‌شمان به‌سه‌ردا باراندن، ده بخۆن له‌و هه‌موو ڕزق و ڕۆزیه پاکانه‌ی که پێمان به‌خشیوون، جا وه‌نه‌بێت ئه‌وانه سته‌میان له ئێمه کردبێت (به ناشوکری کردن و بێزاری ده‌ربڕین) به‌ڵکو سته‌میان هه‌ر له خۆیان ده‌کرد.

فەزڵ‌و بەخششی خوای گەورە بۆ بەنی ئیسڕائیل

[ وَقَطَّعْنَاهُمُ اثْنَتَيْ عَشْرَةَ أَسْبَاطًا أُمَمًا ] وه‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌فه‌رمووێ: به‌نو ئیسرائیلمان دابه‌ش كرد بۆ دوانزه‌ هۆزو قه‌بیله‌ كه‌ هه‌موویان له‌ نه‌وه‌ی یه‌عقوب - صلی الله علیه وسلم - بوون [ وَأَوْحَيْنَا إِلَى مُوسَى إِذِ اسْتَسْقَاهُ قَوْمُهُ أَنِ اضْرِبْ بِعَصَاكَ الْحَجَرَ ] وه‌ كاتێك كه‌ چل ساڵ ڕێیان لێ ون بوو له‌و ده‌شته‌ ئه‌گه‌ڕان قه‌ومه‌كه‌ی موسى - صلی الله علیه وسلم - تووشی تینوێتی بوون و ئاویان ده‌ست نه‌كه‌وت و داوای ئاویان له‌ موسى كرد، ئێمه‌یش وه‌حیمان بۆ موسى نارد - صلی الله علیه وسلم - به‌ گۆچانه‌كه‌ی ده‌ستت بیده‌ره‌ سه‌ر ئه‌و به‌رده‌دا [ فَانْبَجَسَتْ مِنْهُ اثْنَتَا عَشْرَةَ عَيْنًا ] له‌و به‌رده‌ ڕه‌قه‌ دوانزه‌ كانی ئاو هه‌ڵقوڵا و ته‌قیه‌وه‌ [ قَدْ عَلِمَ كُلُّ أُنَاسٍ مَشْرَبَهُمْ ] خۆیان دوانزه‌ قه‌بیله‌ و هۆز بوون دوانزه‌ سه‌رچاوه‌ی ئاویشی لێ ته‌قیه‌وه‌ هه‌ر هۆزێك له‌سه‌رچاوه‌ی خۆی ئاوی ئه‌خواردو شوێنی ئاو خواردنی خۆی ئه‌زانی [ وَظَلَّلْنَا عَلَيْهِمُ الْغَمَامَ ] وه‌ خوای گه‌وره‌ به‌ هه‌ورى سپى سێبه‌ری فێنكى بۆ كردن بۆ ئه‌وه‌ی له‌ گه‌رمای خۆر بیانپارێزێ [ وَأَنْزَلْنَا عَلَيْهِمُ الْمَنَّ وَالسَّلْوَى ] وه‌ له‌ ئاسمانیشه‌وه‌ گه‌زۆ كه‌ خواردنێكی شیرینه‌ (وَالسَّلْوَى) وتراوه‌: هه‌نگوینه‌ یاخود باڵنده‌یه‌كه‌ سوێسكه‌یه‌ گۆشتێكی خۆشى هه‌یه‌ خوای گه‌وره‌ بۆی دابه‌زاندن [ كُلُوا مِنْ طَيِّبَاتِ مَا رَزَقْنَاكُمْ ] ده‌ی ئێوه‌ بخۆن له‌و ڕزقه‌ پاك و خۆش و به‌له‌زه‌ت و به‌چێژه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ پێی به‌خشیون [ وَمَا ظَلَمُونَا وَلَكِنْ كَانُوا أَنْفُسَهُمْ يَظْلِمُونَ (١٦٠) ] وه‌ ئێمه‌ زوڵممان لێ نه‌كردن به‌ڵام خۆیان زوڵمیان له‌ نه‌فسی خۆیان ئه‌كرد به‌ تاوان كردن.

Al-A'raaf 7:160Listen in Qur'an →

Commentary: Rebar Kurdish Tafsir. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.