قَالَ رَبِّ ٱغْفِرْ لِى وَلِأَخِى وَأَدْخِلْنَا فِى رَحْمَتِكَ ۖ وَأَنتَ أَرْحَمُ ٱلرَّٰحِمِينَ
(ئه‌وسا ئیتر مو‌سا به‌خۆیدا هاته‌وه و) وتی: په‌روه‌ردگارا له خۆم و براکه‌شم خۆش ببه و هه‌ردووکمان بخه‌ره نێو ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی خۆته‌وه و تۆ له هه‌موو که‌س به‌سۆزتر و میهره‌بانتریت.
[ قَالَ رَبِّ اغْفِرْ لِي وَلِأَخِي ] پاشان موسى - صلی الله علیه وسلم - كه زانی تاوانی هارونی - صلی الله علیه وسلم - تیا نه‌بووه فه‌رمووی: ئه‌ی په‌روه‌ردگار له خۆم و براكه‌م خۆشبه [ وَأَدْخِلْنَا فِي رَحْمَتِكَ ] وه بمانخه‌ره ناو ڕه‌حم و سۆز‌و میهره‌بانی خۆته‌وه [ وَأَنْتَ أَرْحَمُ الرَّاحِمِينَ (١٥١) ] وه هه‌ر تۆ له هه‌موو به‌ڕه‌حم و سۆزه‌كان به‌ڕه‌حم و سۆز‌و به‌زه‌ییتری.