وَإِذْ أَنجَيْنَٰكُم مِّنْ ءَالِ فِرْعَوْنَ يَسُومُونَكُمْ سُوٓءَ ٱلْعَذَابِ ۖ يُقَتِّلُونَ أَبْنَآءَكُمْ وَيَسْتَحْيُونَ نِسَآءَكُمْ ۚ وَفِى ذَٰلِكُم بَلَآءٌۭ مِّن رَّبِّكُمْ عَظِيمٌۭ
یادی ئه‌و کاته‌ش بکه‌ن که ڕزگارمان کردن له دار‌و ده‌سته‌ی فیرعه‌ون کاتێک که ناسۆرترین ئه‌شکه‌نجه‌یان ده‌دان، به‌شێوه‌یه‌کی دڕندانه زۆرینه‌ی کوڕه‌کانی ئێوه‌یان ده‌کوشت وئافره‌ته‌کانی ئێوه‌شیان ده‌هێشته‌وه (بۆ که‌نیزه‌کی)، له‌وه‌شدا به‌ڵاو تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی گه‌وره هه‌یه بۆتان له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه (بۆچی زوو فه‌رامۆشتان کرد).
[ وَإِذْ أَنْجَيْنَاكُمْ مِنْ آلِ فِرْعَوْنَ يَسُومُونَكُمْ سُوءَ الْعَذَابِ ] خوای گه‌وره ئه‌فه‌رمووێ: وه ئێوه‌مان ڕزگار كرد له ده‌ستی فیرعه‌ون كه سه‌ختترین سزایان به ئێوه ئه‌چه‌شت تا له‌گه‌ڵ سزاكاندا ڕاهاتبوون [ يُقَتِّلُونَ أَبْنَاءَكُمْ ] كه كوڕانتانیان به خراپترین شێواز ئه‌كوشت [ وَيَسْتَحْيُونَ نِسَاءَكُمْ ] وه ئافره‌تانیان ئه‌هێشته‌وه بۆ خزمه‌تكاری [ وَفِي ذَلِكُمْ بَلَاءٌ مِنْ رَبِّكُمْ عَظِيمٌ (١٤١) ] وه له‌م ڕزگار كردنه كه خوا ڕزگاری كردن تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌یه خوای گه‌وره ئێوه‌ی پێ تاقی ئه‌كاته‌وه تا چه‌ندێ شوكرانه‌بژێری خوای گه‌وره ئه‌كه‌ن.