Muslim99Muslim99
← Tafsir library

7. Al-A'raaf

The Heights · Meccan · 206 ayahs

سُورَةُ الأَعۡرَافِ

Reading Rebar Kurdish Tafsir

Ayahs 131–140 of 206

131

فَإِذَا جَآءَتْهُمُ ٱلْحَسَنَةُ قَالُوا۟ لَنَا هَٰذِهِۦ ۖ وَإِن تُصِبْهُمْ سَيِّئَةٌۭ يَطَّيَّرُوا۟ بِمُوسَىٰ وَمَن مَّعَهُۥٓ ۗ أَلَآ إِنَّمَا طَٰٓئِرُهُمْ عِندَ ٱللَّهِ وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَهُمْ لَا يَعْلَمُونَ

جا ئه‌وانه کاتێک خێرو چاکه‌یه‌کیان بۆ بێت ئه‌وه ده‌ڵێن: ئه‌مه حه‌قی خۆمانه و ئێمه شایسته‌ین، خۆ ئه‌گه‌ر ناخۆشیه‌کیان تووش بێت ئۆباڵ و شوومیان ده‌ده‌نه پاڵ موساو ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵیدا بوون، ئاگاداربن به‌ڕاستی هه‌رچی ڕه‌شبینی و گه‌شبینیان هه‌یه هه‌مووی له‌لایه‌ن خواوه‌یه‌، به‌ڵام زۆربه‌یان ئه‌م ڕاستیانه تێ ناگه‌ن و نایزانن.

[ فَإِذَا جَاءَتْهُمُ الْحَسَنَةُ قَالُوا لَنَا هَذِهِ ] كاتێك كه‌ چاكه‌یه‌كیان بۆ بهاتایه‌ له‌ باران بارین و پیت و به‌ره‌كه‌ت ئه‌یانووت: ئه‌مه‌ خۆمان ئه‌م شته‌مان ده‌ست خستووه‌و بۆ ئێمه‌یه‌و شایانین [ وَإِنْ تُصِبْهُمْ سَيِّئَةٌ يَطَّيَّرُوا بِمُوسَى وَمَنْ مَعَهُ ] وه‌ ئه‌گه‌ر تووشی خراپه‌یه‌ك بوونایه‌ له‌ وشكه‌ساڵی و بێ بارانی و نه‌خۆشی ئه‌و كاته‌ موساو باوه‌ڕدارانی كه‌ له‌گه‌ڵ موسادا بوون - صلی الله علیه وسلم - به‌شوومیان دائه‌نان و ئه‌یانووت: ئێوه‌ شوومن هه‌مووی به‌هۆی خراپی ئێوه‌یه‌ [ أَلَا إِنَّمَا طَائِرُهُمْ عِنْدَ اللَّهِ ] خوای گه‌وره‌ ئه‌فه‌رمووێ: خێرو شه‌ڕ هه‌مووی به‌ده‌ست خوای گه‌وره‌یه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ تووشی ئه‌وان ئه‌بێ له‌ به‌ڵا و ناخۆشى هه‌ر هه‌مووی به‌ده‌ست خوای گه‌وره‌یه‌ بۆیه‌ خوای گه‌وره‌ لێره‌ (طائیر)ی به‌كارهێنا (طِيَرة) نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ دروست بێ مرۆڤ باوه‌ڕی به‌ (طِيَرة) و شوومی هه‌بێ به‌ڵكو وه‌كو ڕه‌ددانه‌وه‌ی ئه‌و شته‌ی كه‌ ئه‌وان باوه‌ڕیان پێی بووه‌ [ وَلَكِنَّ أَكْثَرَهُمْ لَا يَعْلَمُونَ (١٣١) ] به‌ڵام زۆربه‌یان ئه‌م شته‌ نازانن نه‌زانن بۆیه‌ شه‌ڕو خراپه‌ ئه‌ده‌نه‌ پاڵ موسى - صلی الله علیه وسلم - .

Al-A'raaf 7:131Listen in Qur'an →
132

وَقَالُوا۟ مَهْمَا تَأْتِنَا بِهِۦ مِنْ ءَايَةٍۢ لِّتَسْحَرَنَا بِهَا فَمَا نَحْنُ لَكَ بِمُؤْمِنِينَ

(فیرعه‌ون و دارو ده‌سته‌ی) وتیان: هه‌ر چیمان بۆ بهێنیت له به‌ڵگه‌و موعجیزه تا چاوبه‌ستمان لێبکه‌ی پێی، ئه‌وه ئێمه هه‌ر بڕوادارنین به تۆ!!

[ وَقَالُوا مَهْمَا تَأْتِنَا بِهِ مِنْ آيَةٍ لِتَسْحَرَنَا بِهَا فَمَا نَحْنُ لَكَ بِمُؤْمِنِينَ (١٣٢) ] وه‌ به‌رده‌وام بوون له‌ عینادی خۆیان وتیان: ئه‌ی موسى - صلی الله علیه وسلم - هه‌رچی موعجیزه‌و نیشانه‌یه‌ك هه‌یه‌ بیهێنی بۆ ئه‌وه‌ی سیحرمان لێ بكه‌ی و ده‌رمانبكه‌ی له‌وه‌ی كه‌ له‌ سه‌رین ئێمه‌ ئیمانت پێ ناهێنین.

Al-A'raaf 7:132Listen in Qur'an →
133

فَأَرْسَلْنَا عَلَيْهِمُ ٱلطُّوفَانَ وَٱلْجَرَادَ وَٱلْقُمَّلَ وَٱلضَّفَادِعَ وَٱلدَّمَ ءَايَٰتٍۢ مُّفَصَّلَٰتٍۢ فَٱسْتَكْبَرُوا۟ وَكَانُوا۟ قَوْمًۭا مُّجْرِمِينَ

جا ئێمه‌ش به‌ڵای لافاوو کولله و ئه‌سپێ و بۆقی جۆراو جۆرو خوێنمان نارده سه‌ریان له کاتێکدا ئه‌وانه چه‌نده‌ها به‌ڵگه‌ی ڕوون بوون (له‌سه‌ر تاوانباریان)، که‌چی ئه‌وان هه‌ر لووت به‌رزیان کردو خۆیان به‌زل و گه‌وره‌زانی، به‌ڕاستی قه‌ومێکی تاوانبارو تاوانکار بوون.

{سزاكانی خوای گەورە بۆ فیرعەون‌و قەومەكەی}

[ فَأَرْسَلْنَا عَلَيْهِمُ الطُّوفَانَ ] خوای گه‌وره‌ ئه‌فه‌رمووێ: بارانى زۆرى له‌ناوبه‌رى نوقمكه‌رمان بۆ ناردن كه‌ ماڵ و به‌رهه‌م و كشتوكاڵیان غه‌رق بكات [ وَالْجَرَادَ ] وه‌ كولله‌مان نارده‌ سه‌ر كشتوكاڵیان تا بیخوات [ وَالْقُمَّلَ ] وه‌ ئه‌سپێمان بۆ ناردن كه‌ له‌ خه‌وى كردن [ وَالضَّفَادِعَ ] وه‌ بۆقمان بۆ ناردن له‌ناو ئاودا پڕ ماڵ و قاپ و خواردنه‌كانیان بوو [ وَالدَّمَ ] وه‌ ده‌ریای نیلمان لێیان كرد به‌ خوێن یان ئاوه‌كانیان ئه‌بوو به‌خوێن [ آيَاتٍ مُفَصَّلَاتٍ ] ئه‌مه‌ هه‌مووی به‌ڵگه‌ی ڕوون و ئاشكراو سزای خوای گه‌وره‌ بوو بۆ ئه‌وان [ فَاسْتَكْبَرُوا ] به‌ڵام خۆیان به‌گه‌وره‌ زانی له‌وه‌ی كه‌ ئیمان بێنن [ وَكَانُوا قَوْمًا مُجْرِمِينَ (١٣٣) ] به‌ڕاستی كه‌سانێكی موجریم و خراپه‌كار بوون و ئیمانیان نه‌ئه‌هێنا.

Al-A'raaf 7:133Listen in Qur'an →
134

وَلَمَّا وَقَعَ عَلَيْهِمُ ٱلرِّجْزُ قَالُوا۟ يَٰمُوسَى ٱدْعُ لَنَا رَبَّكَ بِمَا عَهِدَ عِندَكَ ۖ لَئِن كَشَفْتَ عَنَّا ٱلرِّجْزَ لَنُؤْمِنَنَّ لَكَ وَلَنُرْسِلَنَّ مَعَكَ بَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ

جا کاتێکیش هه‌ر به‌ڵایه‌ک له‌و به‌ڵایانه به‌سه‌ریاندا هات (په‌نایان ده‌برد بۆ موسا) و ده‌یانوت: ئه‌ی موسا (فریامان بکه‌وه‌) له په‌روه‌ردگارت بپاڕێره‌وه بۆمان، به‌و په‌یمانه‌ی که خوا لای داناویت، سوێند به‌خوا ئه‌گه‌ر ئه‌م به‌ڵایانه‌مان له‌سه‌ر هه‌ڵگری ئه‌وسا بێگومان باوه‌ڕت پێ ده‌که‌ین و نه‌وه‌ی ئیسرائیلیش ئازاد ده‌که‌ین و له‌گه‌ڵتا ده‌نێرین.

[ وَلَمَّا وَقَعَ عَلَيْهِمُ الرِّجْزُ ] وه‌ كاتێك كه‌ سزاكه‌ روویدا به‌سه‌ریاندا و خوای گه‌وره‌ به‌م شتانه‌ سزایدان [ قَالُوا يَا مُوسَى ادْعُ لَنَا رَبَّكَ بِمَا عَهِدَ عِنْدَكَ لَئِنْ كَشَفْتَ عَنَّا الرِّجْزَ لَنُؤْمِنَنَّ لَكَ ] وتیان: ئه‌ی موسى دوعا بكه‌و له‌ په‌روه‌ردگارت بپاڕێره‌وه‌ به‌و به‌ڵێنانه‌ی كه‌ به‌تۆی داوه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌م سزایانه‌ی خوای گه‌وره‌مان له‌سه‌ر هه‌ڵبگری ئه‌وه‌ ئێمه‌ ئیمانت پێ دێنین [ وَلَنُرْسِلَنَّ مَعَكَ بَنِي إِسْرَائِيلَ (١٣٤) ] وه‌ به‌نی ئیسرائیلیشت له‌گه‌ڵدا ئه‌نێرین و وازیان لێ دێنین له‌گه‌ڵتدا بێن بۆ قودس.

Al-A'raaf 7:134Listen in Qur'an →
135

فَلَمَّا كَشَفْنَا عَنْهُمُ ٱلرِّجْزَ إِلَىٰٓ أَجَلٍ هُم بَٰلِغُوهُ إِذَا هُمْ يَنكُثُونَ

جاکاتێک به‌ڵاکانمان له‌سه‌ر لاده‌بردن بۆ کاتێکی دیاریکراو که ئه‌وان پێی ده‌گه‌یشتن، ئه‌وه خێرا په‌یمانه‌کانیان ده‌شکاندو له سنوور ده‌ترازان و (ده‌چوونه‌وه دۆخی جاران).

[ فَلَمَّا كَشَفْنَا عَنْهُمُ الرِّجْزَ إِلَى أَجَلٍ هُمْ بَالِغُوهُ إِذَا هُمْ يَنْكُثُونَ (١٣٥) ] كاتێك كه‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌م سزایانه‌ی له‌سه‌ریان هه‌ڵگرت تا كاتێكی دیاریكراو ئه‌وان به‌ڵێنه‌كه‌یان هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌و به‌نی ئیسرائیلیان له‌گه‌ڵ موسادا نه‌ناردو ئیمانیشیان پێی نه‌هێنا.

Al-A'raaf 7:135Listen in Qur'an →
136

فَٱنتَقَمْنَا مِنْهُمْ فَأَغْرَقْنَٰهُمْ فِى ٱلْيَمِّ بِأَنَّهُمْ كَذَّبُوا۟ بِـَٔايَٰتِنَا وَكَانُوا۟ عَنْهَا غَٰفِلِينَ

جا ئێمه‌ش تۆڵه‌مان لێسه‌ندن و نوقمی ده‌ریامان کردن، چونکه ئه‌وان بڕوایان به به‌ڵگه و موعجیزه‌کانی ئێمه نه‌بوو به درۆیان داده‌نا و، ئه‌وان لێی بێئاگا بوون.

{خوای گەورە فیرعەون‌و شوێنكەوتوانی لەناودەبات‌و بەنی ئیسرائیل دەكاتە جێنشینیان}

[ فَانْتَقَمْنَا مِنْهُمْ فَأَغْرَقْنَاهُمْ فِي الْيَمِّ ] كاتێك كه‌ به‌ڵێن و په‌یمانه‌كه‌یان شكاند تۆڵه‌مان لێ سه‌ندن و له‌ناو ده‌ریاكه‌ نگرۆمان كردن [ بِأَنَّهُمْ كَذَّبُوا بِآيَاتِنَا وَكَانُوا عَنْهَا غَافِلِينَ (١٣٦) ] له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئایه‌ته‌كانی ئێمه‌یان به‌درۆزانی وه‌ بێئاگابوون لێی.

Al-A'raaf 7:136Listen in Qur'an →
137

وَأَوْرَثْنَا ٱلْقَوْمَ ٱلَّذِينَ كَانُوا۟ يُسْتَضْعَفُونَ مَشَٰرِقَ ٱلْأَرْضِ وَمَغَٰرِبَهَا ٱلَّتِى بَٰرَكْنَا فِيهَا ۖ وَتَمَّتْ كَلِمَتُ رَبِّكَ ٱلْحُسْنَىٰ عَلَىٰ بَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ بِمَا صَبَرُوا۟ ۖ وَدَمَّرْنَا مَا كَانَ يَصْنَعُ فِرْعَوْنُ وَقَوْمُهُۥ وَمَا كَانُوا۟ يَعْرِشُونَ

ئه‌وسا ئه‌و قه‌وم و گه‌له‌ی لاواز ده‌کران و ده‌چه‌وسێنرانه‌وه له هه‌موو خۆرهه‌ڵات و خۆرئاوای ئه‌و وڵاته‌ی که فه‌ڕو به‌ره‌که‌تمان به‌سه‌ردا ڕژاند بوو کرده جێنشین و به‌ڵێنی ڕاست و جوانی په‌روه‌ردگارت (ئه‌ی محمد(صلى الله عليه وسلم) جێبه‌جێ بوو بۆ نه‌وه‌ی ئیسرائیل به‌هۆی ئه‌وه‌ی که ئارامیان له‌سه‌رگرت، (که‌واته ئه‌گه‌ر ئوممه‌تی تۆیش ئاوا خؤگربن بێگومان هه‌مان ئه‌نجام به‌ده‌ست ده‌هێنن)، هه‌رچیش فیرعه‌ون و قه‌ومه‌که‌ی دروستیان ده‌کردو ئه‌و کۆشک و ته‌لارسازیه‌ی که ده‌یانکرد، هه‌ر هه‌موویمان کاول و وێران کرد.

[ وَأَوْرَثْنَا الْقَوْمَ الَّذِينَ كَانُوا يُسْتَضْعَفُونَ مَشَارِقَ الْأَرْضِ وَمَغَارِبَهَا الَّتِي بَارَكْنَا فِيهَا ] وه‌ به‌نی ئیسرائیل كه‌ پێشتر ئه‌چه‌وسێنرانه‌وه‌و كرابوون به‌ خزمه‌تكاری فیرعه‌ون له‌ ڕۆژهه‌لآتی زه‌وی و له‌ ڕۆژئاوادا كه‌ به‌ره‌كه‌تمان تێی كرد مه‌به‌ست (بیت المقدسه‌) له‌ فه‌ڵه‌ستین فیرعه‌ون و ئه‌وانمان له‌ناوبردو ئه‌مانمان كرد به‌ جێنشین [ وَتَمَّتْ كَلِمَتُ رَبِّكَ الْحُسْنَى عَلَى بَنِي إِسْرَائِيلَ ] وه‌ وشه‌ی خوای گه‌وره‌ جێبه‌جێ بووه‌ به‌سه‌ر به‌نی ئیسرائیلدا كه‌ خوای گه‌وره‌ فه‌رمووی: ئه‌بێ لاوازه‌كان بكه‌ینه‌ جێنشین [ بِمَا صَبَرُوا ] به‌هۆی ئارام گرتنیانه‌وه‌ كه‌ ئارامیان گرت له‌سه‌ر ئه‌و شتانه‌ [ وَدَمَّرْنَا مَا كَانَ يَصْنَعُ فِرْعَوْنُ وَقَوْمُهُ وَمَا كَانُوا يَعْرِشُونَ (١٣٧) ] وه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ فیرعه‌ون و داروده‌سته‌و شوێنكه‌وتوانی ئه‌یان كرد وه‌ ئه‌و خانوو باخ و باخاتانه‌ی كه‌ دروستیان ئه‌كرد هه‌موویمان تێكدا.

Al-A'raaf 7:137Listen in Qur'an →
138

وَجَٰوَزْنَا بِبَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ ٱلْبَحْرَ فَأَتَوْا۟ عَلَىٰ قَوْمٍۢ يَعْكُفُونَ عَلَىٰٓ أَصْنَامٍۢ لَّهُمْ ۚ قَالُوا۟ يَٰمُوسَى ٱجْعَل لَّنَآ إِلَٰهًۭا كَمَا لَهُمْ ءَالِهَةٌۭ ۚ قَالَ إِنَّكُمْ قَوْمٌۭ تَجْهَلُونَ

له‌وه‌ودوا نه‌وه‌ی ئیسرائیلمان له ده‌ریاکه په‌ڕانده‌وه‌، دوای تاوێک ڕێیان که‌وت له خه‌ڵکێک که به‌ده‌وری بته‌کانیاندا ده‌خولانه‌وه‌و ده‌یانپه‌رستن، (ده‌سته‌یه‌کیان) وتیان: ئه‌ی موسا خوایه‌کیش بۆ ئێمه ساز بکه وه‌کو ئه‌وانه چه‌ند خوایه‌کیان هه‌یه‌!! موسا پێی وتن: به‌ڕاستی ئێوه قه‌ومێکن نه‌ده‌زانن و نه‌ده‌فامن...

{لەپاش ئەو موعجیزە گەورەیە بەنی ئیسرائیل داوای گوێرەكە پەرستن دەكەن!}

[ وَجَاوَزْنَا بِبَنِي إِسْرَائِيلَ الْبَحْرَ ] وه‌به‌نی ئیسرائیلمان له‌ده‌ریاكه‌ په‌ڕانده‌وه‌ دوای ئه‌وه‌ی كه‌ موسى - صلی الله علیه وسلم - گۆچانه‌كه‌ی دا به‌ناو ئاوه‌كه‌دا دوانزه‌ ڕێگای وشكی لێ كرایه‌وه‌ به‌ ئیزنی خوای گه‌وره‌ [ فَأَتَوْا عَلَى قَوْمٍ يَعْكُفُونَ عَلَى أَصْنَامٍ لَهُمْ ] له‌وێ تێپه‌ڕین به‌سه‌ر كه‌سانێكدا كه‌ بتیان هه‌بوو كه‌ په‌یكه‌ر بوو له‌سه‌ر شێوه‌ی مانگاو گوێره‌كه‌ بوو ئه‌یان په‌رستن و له‌سه‌ریان ئه‌مانه‌وه‌ [ قَالُوا يَا مُوسَى اجْعَلْ لَنَا إِلَهًا كَمَا لَهُمْ آلِهَةٌ ] ئه‌مانه‌ی كه‌ ئه‌م موعجیزه‌ گه‌وره‌یان بینی كه‌ خوای گه‌وره‌ ده‌ریاكه‌ی بۆ له‌ت كردن وتیان: ئه‌ی موسى - صلی الله علیه وسلم - تۆیش خوایه‌ك بۆ ئێمه‌ بڕیار بده‌و بتێكمان بۆ دابنێ له‌سه‌ر شێوه‌ی گوێره‌كه‌یه‌ك هه‌روه‌كو چۆن ئه‌و قه‌ومه‌ بتیان هه‌یه‌و ئه‌یپه‌رستن با ئێمه‌ش بیپه‌رستین [ قَالَ إِنَّكُمْ قَوْمٌ تَجْهَلُونَ (١٣٨) ] موسى - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووی: به‌ڕاستی ئێوه‌ قه‌ومێكی زۆر نه‌زان و نه‌فامن له‌ دوای ئه‌و هه‌موو موعجیزه‌ گه‌ورانه‌ داوای ئه‌وه‌ ئه‌كه‌ن كه‌ گوێره‌كه‌یه‌ك بپه‌رستن، وه‌ پێغه‌مبه‌ری خواش - صلی الله علیه وسلم - له‌ غه‌زای (حونه‌ین) دا به‌لای هه‌ندێك داردا تێپه‌ڕى كه‌ موشریكان داریان هه‌بوو شمشێره‌كانیان پیادا هه‌ڵئه‌واسی، ئه‌مانیش وتیان: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - تۆیش دارێك بۆ ئێمه‌ دابنێ و بڕیار بده‌ كه‌ شمشێری پێدا هه‌ڵواسین بۆ ئه‌وه‌ی له‌ جه‌نگه‌كاندا سه‌ر بكه‌وین، پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - الله أكبری كردو فه‌رمووی: سوێند به‌و خوایه‌ی گیانی منی به‌ده‌سته‌ به‌نو ئیسرائیل چیان به‌ موسا - صلی الله علیه وسلم - وت ئێوه‌ش واتان به‌ من وت، پاشان ئه‌و ئایه‌ته‌ی بۆ خوێندنه‌وه‌، (ئه‌م ئایه‌ته‌ به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ هیچ دارو به‌ردێك سودو زیانیان به‌ ده‌ست نیه‌و سودو زیان ته‌نها به‌ ده‌ست خواى گه‌وره‌یه‌و ده‌بێت ته‌نها باوه‌ڕو متمانه‌مان به‌ خواى گه‌وره‌ هه‌بێت).

Al-A'raaf 7:138Listen in Qur'an →
139

إِنَّ هَٰٓؤُلَآءِ مُتَبَّرٌۭ مَّا هُمْ فِيهِ وَبَٰطِلٌۭ مَّا كَانُوا۟ يَعْمَلُونَ

بێگومان ئائه‌وانه ئه‌وه‌ی تێدا ده‌ژین له‌ناوچووه و، پووچه‌ڵه ئه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌یانکرد.

[ إِنَّ هَؤُلَاءِ مُتَبَّرٌ مَا هُمْ فِيهِ وَبَاطِلٌ ] ئه‌م كه‌سانه‌ كه‌ ئه‌و بتانه‌ ئه‌په‌رستن ئه‌مانه‌ هه‌موویان تووشی له‌ناوچوون ئه‌بن و تیا ئه‌چن [ مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ (١٣٩) ] به‌هۆی ئه‌و كرده‌وه‌ خراپه‌ی كه‌ ئه‌یكه‌ن كه‌ په‌رستنی بته‌.

Al-A'raaf 7:139Listen in Qur'an →
140

قَالَ أَغَيْرَ ٱللَّهِ أَبْغِيكُمْ إِلَٰهًۭا وَهُوَ فَضَّلَكُمْ عَلَى ٱلْعَٰلَمِينَ

موسا وتی: ئایا که‌ی ڕه‌وایه بێجگه له خوا خوایه‌کی ترتان بۆ بخوازم، له‌کاتێکدا که ئه‌و زاته له‌ناو خه‌ڵکی ئه‌م جیهانه‌دا هه‌ڵی بژاردوون و ڕێزی زیاتری لێناوون.

[ قَالَ أَغَيْرَ اللَّهِ أَبْغِيكُمْ إِلَهًا وَهُوَ فَضَّلَكُمْ عَلَى الْعَالَمِينَ (١٤٠) ] موسى - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووی: ئایا جگه‌ له‌ خوای گه‌وره‌ ئێوه‌ داوای خوایه‌كی تر ئه‌كه‌ن كه‌ بیپه‌رستن له‌ كاتێك ئه‌و هه‌موو موعجیزه‌ گه‌وره‌تان بینی وه‌ خوای گه‌وره‌ فه‌زڵی ئێوه‌ی داوه‌ به‌سه‌ر هه‌موو جیهاندا له‌ كاتی خۆیاندا وه‌ دوژمنه‌كه‌تانی له‌ناوبرد.

Al-A'raaf 7:140Listen in Qur'an →

Commentary: Rebar Kurdish Tafsir. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.