فَإِذَا جَآءَتْهُمُ ٱلْحَسَنَةُ قَالُوا۟ لَنَا هَٰذِهِۦ ۖ وَإِن تُصِبْهُمْ سَيِّئَةٌۭ يَطَّيَّرُوا۟ بِمُوسَىٰ وَمَن مَّعَهُۥٓ ۗ أَلَآ إِنَّمَا طَٰٓئِرُهُمْ عِندَ ٱللَّهِ وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَهُمْ لَا يَعْلَمُونَ
جا ئه‌وانه کاتێک خێر‌و چاکه‌یه‌کیان بۆ بێت ئه‌وه ده‌ڵێن: ئه‌مه حه‌قی خۆمانه و ئێمه شایسته‌ین، خۆ ئه‌گه‌ر ناخۆشیه‌کیان تووش بێت ئۆباڵ و شوومیان ده‌ده‌نه پاڵ موسا‌و ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵیدا بوون، ئاگاداربن به‌ڕاستی هه‌رچی ڕه‌شبینی و گه‌شبینیان هه‌یه هه‌مووی له‌لایه‌ن خواوه‌یه، به‌ڵام زۆربه‌یان ئه‌م ڕاستیانه تێ ناگه‌ن و نایزانن.
[ فَإِذَا جَاءَتْهُمُ الْحَسَنَةُ قَالُوا لَنَا هَذِهِ ] كاتێك كه چاكه‌یه‌كیان بۆ بهاتایه له باران بارین و پیت و به‌ره‌كه‌ت ئه‌یانووت: ئه‌مه خۆمان ئه‌م شته‌مان ده‌ست خستووه‌و بۆ ئێمه‌یه‌و شایانین [ وَإِنْ تُصِبْهُمْ سَيِّئَةٌ يَطَّيَّرُوا بِمُوسَى وَمَنْ مَعَهُ ] وه ئه‌گه‌ر تووشی خراپه‌یه‌ك بوونایه له وشكه‌ساڵی و بێ بارانی و نه‌خۆشی ئه‌و كاته موسا‌و باوه‌ڕدارانی كه له‌گه‌ڵ موسادا بوون - صلی الله علیه وسلم - به‌شوومیان دائه‌نان و ئه‌یانووت: ئێوه شوومن هه‌مووی به‌هۆی خراپی ئێوه‌یه [ أَلَا إِنَّمَا طَائِرُهُمْ عِنْدَ اللَّهِ ] خوای گه‌وره ئه‌فه‌رمووێ: خێر‌و شه‌ڕ هه‌مووی به‌ده‌ست خوای گه‌وره‌یه ئه‌وه‌ی كه تووشی ئه‌وان ئه‌بێ له به‌ڵا و ناخۆشى هه‌ر هه‌مووی به‌ده‌ست خوای گه‌وره‌یه بۆیه خوای گه‌وره لێره (طائیر)ی به‌كارهێنا (طِيَرة) نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه دروست بێ مرۆڤ باوه‌ڕی به (طِيَرة) و شوومی هه‌بێ به‌ڵكو وه‌كو ڕه‌ددانه‌وه‌ی ئه‌و شته‌ی كه ئه‌وان باوه‌ڕیان پێی بووه [ وَلَكِنَّ أَكْثَرَهُمْ لَا يَعْلَمُونَ (١٣١) ] به‌ڵام زۆربه‌یان ئه‌م شته نازانن نه‌زانن بۆیه شه‌ڕو خراپه ئه‌ده‌نه پاڵ موسى - صلی الله علیه وسلم - .