Muslim99Muslim99
← Tafsir library

7. Al-A'raaf

The Heights · Meccan · 206 ayahs

سُورَةُ الأَعۡرَافِ

Reading Rebar Kurdish Tafsir

Ayahs 111–120 of 206

111

قَالُوٓا۟ أَرْجِهْ وَأَخَاهُ وَأَرْسِلْ فِى ٱلْمَدَآئِنِ حَٰشِرِينَ

وتیان: جارێ وازی لێبهێنه له‌گه‌ڵ براکه‌یدا و چه‌ند پیاوێک بنێره له شاره‌کاندا تا هه‌موو جادووگه‌ران کۆ بکه‌نه‌وه‌...

[ قَالُوا أَرْجِهْ وَأَخَاهُ ] وه‌ به‌ فیرعه‌ونیان وت: خۆی و هارونی برای دوا بخه‌ن بۆ كاتێكی تر، یان به‌ندیان بكه‌ن [ وَأَرْسِلْ فِي الْمَدَائِنِ حَاشِرِينَ (١١١) ] وه‌ به‌ شاره‌كاندا بنێره‌ هه‌رچی ساحیر هه‌یه‌ هه‌ر هه‌مووی كۆ بكه‌ره‌وه‌.

Al-A'raaf 7:111Listen in Qur'an →
112

يَأْتُوكَ بِكُلِّ سَٰحِرٍ عَلِيمٍۢ

هه‌وڵ بده‌ن هه‌موو جادووگه‌رێکی زاناو شاره‌زات بۆ په‌یدا بکه‌ن.

[ يَأْتُوكَ بِكُلِّ سَاحِرٍ عَلِيمٍ (١١٢) ] با هه‌رچی ساحیرێك كه‌ زۆر زاناو شاره‌زایه‌ له‌ سیحردا هه‌ر هه‌موویت بۆ كۆ بكه‌نه‌وه‌.

Al-A'raaf 7:112Listen in Qur'an →
113

وَجَآءَ ٱلسَّحَرَةُ فِرْعَوْنَ قَالُوٓا۟ إِنَّ لَنَا لَأَجْرًا إِن كُنَّا نَحْنُ ٱلْغَٰلِبِينَ

(دوای چه‌ند ڕۆژێک) جادووگه‌ران هاتن بۆ لای فیرعه‌ون وتیان: پاداشتێک، شاباشێکمان ده‌ست ده‌که‌وێت ئه‌گه‌ر ئێمه (له‌م ململانێیه‌دا) بردمانه‌وه‌؟!

[ وَجَاءَ السَّحَرَةُ فِرْعَوْنَ ] ساحیره‌كانی فیرعه‌ون هاتن هه‌موویانیان كۆ كرده‌وه‌ له‌ هه‌موو شاره‌كان [ قَالُوا إِنَّ لَنَا لَأَجْرًا إِنْ كُنَّا نَحْنُ الْغَالِبِينَ (١١٣) ] وتیان: ئه‌ی فیرعه‌ون ئه‌گه‌ر ئێمه‌ سه‌ركه‌وین به‌سه‌ر موسادا - صلی الله علیه وسلم - ئایا ئه‌جرو پاداشتمان لای تۆ هه‌یه‌؟

Al-A'raaf 7:113Listen in Qur'an →
114

قَالَ نَعَمْ وَإِنَّكُمْ لَمِنَ ٱلْمُقَرَّبِينَ

(فیرعه‌ون) وتی: به‌ڵێ (ئه‌ی چۆن) ئێوه له نزیکان و به‌ڕێزان ده‌بن.

[ قَالَ نَعَمْ وَإِنَّكُمْ لَمِنَ الْمُقَرَّبِينَ (١١٤) ] فیرعه‌ون وتی: به‌ڵێ وه‌ ئێوه‌ ئه‌بنه‌ كه‌سه‌ نزیكه‌كانی من له‌ خۆمتان نزیك ئه‌كه‌مه‌وه‌ واته‌: پله‌و پایه‌تان ئه‌ده‌مێ.

Al-A'raaf 7:114Listen in Qur'an →
115

قَالُوا۟ يَٰمُوسَىٰٓ إِمَّآ أَن تُلْقِىَ وَإِمَّآ أَن نَّكُونَ نَحْنُ ٱلْمُلْقِينَ

ئه‌وسا جادووگه‌ران وتیان: ئه‌ی موسا، یان ئه‌وه‌یه تۆ ده‌ست به‌کار ده‌بیت و دایده‌به‌زێنیت یان ئێمه ده‌ستبه‌کار ده‌بین هه‌میشه دایده‌به‌زێنین.

{رووبەڕووبوونەوەی موسا پێغەمبەر - صلی الله علیه وسلم - لەگەڵ جادووگەرانی فیرعەون}

[ قَالُوا يَا مُوسَى إِمَّا أَنْ تُلْقِيَ وَإِمَّا أَنْ نَكُونَ نَحْنُ الْمُلْقِينَ (١١٥) ] دوای ئه‌وه‌ی كه‌ فیرعه‌ون خه‌ڵكی كۆكرده‌وه‌ ساحیره‌كان وتیان: ئه‌ی موسا یان ئه‌وه‌تا تۆ ده‌ست پێ بكه‌ یان ئه‌وه‌تا ئێمه‌ ده‌ست پێ ئه‌كه‌ین.

Al-A'raaf 7:115Listen in Qur'an →
116

قَالَ أَلْقُوا۟ ۖ فَلَمَّآ أَلْقَوْا۟ سَحَرُوٓا۟ أَعْيُنَ ٱلنَّاسِ وَٱسْتَرْهَبُوهُمْ وَجَآءُو بِسِحْرٍ عَظِيمٍۢ

موسا وتی: ده ئێوه ده‌ست به‌کاربن و دایبه‌زێنن، جا کاتێک دایانبه‌زاند، جادوویان له چاوی خه‌ڵکی کردو ویستیان بیانترسێن و جادوویه‌کی زۆر گه‌وره‌یان پێش هێناو به‌رپاکرد.

[ قَالَ أَلْقُوا ] موسا - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووی: به‌ڵكو ئێوه‌ ده‌ست پێ بكه‌ن واته‌: گوێتان پێ ناده‌م وه‌ لێتان ناترسێم [ فَلَمَّا أَلْقَوْا سَحَرُوا أَعْيُنَ النَّاسِ وَاسْتَرْهَبُوهُمْ وَجَاءُوا بِسِحْرٍ عَظِيمٍ (١١٦) ] كاتێك كه‌ ساحیره‌كان حه‌بل و گوریس و گۆچانه‌كانیان هه‌ڵدا سیحرو جادوویان له‌ چاوی خه‌ڵكه‌كه‌ كردو ئه‌و حه‌بل و گوریس و گۆچان و دارانه‌ هه‌ر هه‌مووی بوو به‌ مار له‌ پێش چاوى خه‌ڵكی، به‌ڵام له‌ حه‌قیقه‌تدا نابێ به‌ مار به‌ڵام سیحریان له‌ چاوی خه‌ڵكى كرد وه‌ خه‌ڵكیان ترساند وه‌ سیحرێكی زۆر گه‌وره‌یان كرد.

Al-A'raaf 7:116Listen in Qur'an →
117

۞ وَأَوْحَيْنَآ إِلَىٰ مُوسَىٰٓ أَنْ أَلْقِ عَصَاكَ ۖ فَإِذَا هِىَ تَلْقَفُ مَا يَأْفِكُونَ

ئێمه‌ش نیگامان نارد بۆ موسا که دارعه‌ساکه‌ت فڕێ بده‌، جا ده‌ستبه‌جێ (هه‌ر که فڕێیدا) ئه‌و فڕو فێڵه‌ی که ده‌یانکرد هه‌مووی هه‌ڵلووشی.

[ وَأَوْحَيْنَا إِلَى مُوسَى أَنْ أَلْقِ عَصَاكَ فَإِذَا هِيَ تَلْقَفُ مَا يَأْفِكُونَ (١١٧) ] خوای گه‌وره‌ ئه‌فه‌رمووێ: وه‌حیمان بۆ موسا نارد تۆیش گۆچانه‌كه‌ی ده‌ستت هه‌ڵده‌ كاتێك كه‌ هه‌ڵیدا بووه‌ مارێكی یه‌كجار گه‌وره‌ وه‌ هه‌موو ئه‌و درۆیه‌ى كه‌ ئه‌وان هه‌ڵیانبه‌ست كه‌ هیچ حه‌قیقه‌تێكی نه‌بوو هه‌مووى قوت داو خواردى.

Al-A'raaf 7:117Listen in Qur'an →
118

فَوَقَعَ ٱلْحَقُّ وَبَطَلَ مَا كَانُوا۟ يَعْمَلُونَ

ئه‌وسا ئیتر حه‌ق چه‌سپاو ده‌رکه‌وت و پووچه‌ڵیش بوه‌وه ئه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌یانکرد.

{ حەق دەركەوت‌و جادووگەران موسڵمان بوون}

[ فَوَقَعَ الْحَقُّ وَبَطَلَ مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ (١١٨) ] ئه‌و كاته‌ حه‌ق ده‌ركه‌وت و ئاشكرا بوو وه‌ ئه‌و شته‌ پووچه‌ڵانه‌ی كه‌ جادووگه‌ران ئه‌یان كرد هه‌ر هه‌مووی پووچه‌ڵه‌كه‌ی بۆ خه‌ڵك ده‌ركه‌وت.

Al-A'raaf 7:118Listen in Qur'an →
119

فَغُلِبُوا۟ هُنَالِكَ وَٱنقَلَبُوا۟ صَٰغِرِينَ

ئیتر له‌و گۆڕه‌پانه‌دا (فیرعه‌ون و داروده‌سته‌که‌ی) شکستیان پێهێنراو به‌سه‌ر شۆڕیی و شه‌رمه‌زاری گه‌ڕانه‌وه‌.

[ فَغُلِبُوا هُنَالِكَ وَانْقَلَبُوا صَاغِرِينَ (١١٩) ] له‌وێ ساحیره‌كان هه‌موویان تێك شكێندران وه‌ له‌و مه‌وقیفه‌دا گه‌ڕانه‌وه‌ به‌ زه‌لیلی و تێكشكاوی و دۆڕاوی.

Al-A'raaf 7:119Listen in Qur'an →
120

وَأُلْقِىَ ٱلسَّحَرَةُ سَٰجِدِينَ

(کاتێک دڵنیابوون ئه‌وه موعجیزه‌یه‌و له‌ده‌سه‌ڵاتی ئاده‌میزادا نیه‌) جادووگه‌ران خران به‌روودا سوژده‌به‌ر بوون بۆ خوا.

[ وَأُلْقِيَ السَّحَرَةُ سَاجِدِينَ (١٢٠) ] كه‌ ساحیره‌كان بینیان ئه‌مه‌ی موسا - صلی الله علیه وسلم - سیحر نیه‌ موعجیزه‌یه‌ موسڵمان بوون و سوجده‌یان بۆ خوای گه‌وره‌ برد.

Al-A'raaf 7:120Listen in Qur'an →

Commentary: Rebar Kurdish Tafsir. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.