تِلْكَ ٱلْقُرَىٰ نَقُصُّ عَلَيْكَ مِنْ أَنۢبَآئِهَا ۚ وَلَقَدْ جَآءَتْهُمْ رُسُلُهُم بِٱلْبَيِّنَٰتِ فَمَا كَانُوا۟ لِيُؤْمِنُوا۟ بِمَا كَذَّبُوا۟ مِن قَبْلُ ۚ كَذَٰلِكَ يَطْبَعُ ٱللَّهُ عَلَىٰ قُلُوبِ ٱلْكَٰفِرِينَ
(ئه‌ی محمد(صلى الله عليه وسلم) ئه‌و شار‌و ناوچانه هه‌ندێک له هه‌واڵ و به‌سه‌رهاته‌کانیان بۆ ده‌گێڕینه‌وه، سوێند به‌خوا بێگومان پێغه‌مبه‌رانیان بۆ هات، هاوڕێ له‌گه‌ڵ چه‌نده‌ها موعجیزه‌دا، ئیتر وه‌نه‌بێت ئه‌وانه باوه‌ڕیان هێنابێت به‌وه‌ی که پێشتر بڕوایان پێی نه‌بوو، ئا به‌و شێوه‌یه خوا مۆر ده‌نێت به‌سه‌ر دڵی بێ باوه‌ڕاندا.
[ تِلْكَ الْقُرَى نَقُصُّ عَلَيْكَ مِنْ أَنْبَائِهَا ] ئه‌مه ئه‌و شار‌و دێ¬یانه‌یه كه باسمان كرد له قه‌ومی (نوح و هودو صاڵح و لوط و شوعه‌یب) هه‌واڵیان به تۆ ڕائه‌گه‌یه‌نین ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - وه بۆت ئه‌گێڕینه‌وه كه چۆن كافرانمان له‌ناوبردو باوه‌ڕدارانمان رزگار كرد [ وَلَقَدْ جَاءَتْهُمْ رُسُلُهُمْ بِالْبَيِّنَاتِ ] ئه‌وانیش پێغه‌مبه‌رانی خوای گه‌وره به موعجیزه‌و به‌ڵگه‌ی ڕوون و ئاشكراوه بۆیان ڕۆیشتن [ فَمَا كَانُوا لِيُؤْمِنُوا بِمَا كَذَّبُوا مِنْ قَبْلُ ] به‌ڵام ئیمانیان نه‌هێنا به‌و حه‌قه‌ی كه‌پێغه‌مبه‌ران بۆیان هێنان به‌هۆى ئه‌وه‌ى پێشتر به‌درۆیان ئه‌زانی، یان ئیمانیان نه‌هێنا چونكه پێشتر خواى گه‌وره زانیارى هه‌بوو كه ئیمان ناهێنن [ كَذَلِكَ يَطْبَعُ اللَّهُ عَلَى قُلُوبِ الْكَافِرِينَ (١٠١) ] به‌م شێوازه خوای گه‌وره مۆر ئه‌دا به دڵی كافراندا ئه‌و كاته هیچ په‌ندو ئامۆژگاریه‌ك سوودی بۆیان نابێ.