Muslim99Muslim99
← Tafsir library

7. Al-A'raaf

The Heights · Meccan · 206 ayahs

سُورَةُ الأَعۡرَافِ

Reading Rebar Kurdish Tafsir

Ayahs 101–110 of 206

101

تِلْكَ ٱلْقُرَىٰ نَقُصُّ عَلَيْكَ مِنْ أَنۢبَآئِهَا ۚ وَلَقَدْ جَآءَتْهُمْ رُسُلُهُم بِٱلْبَيِّنَٰتِ فَمَا كَانُوا۟ لِيُؤْمِنُوا۟ بِمَا كَذَّبُوا۟ مِن قَبْلُ ۚ كَذَٰلِكَ يَطْبَعُ ٱللَّهُ عَلَىٰ قُلُوبِ ٱلْكَٰفِرِينَ

(ئه‌ی محمد(صلى الله عليه وسلم) ئه‌و شارو ناوچانه هه‌ندێک له هه‌واڵ و به‌سه‌رهاته‌کانیان بۆ ده‌گێڕینه‌وه‌، سوێند به‌خوا بێگومان پێغه‌مبه‌رانیان بۆ هات، هاوڕێ له‌گه‌ڵ چه‌نده‌ها موعجیزه‌دا، ئیتر وه‌نه‌بێت ئه‌وانه باوه‌ڕیان هێنابێت به‌وه‌ی که پێشتر بڕوایان پێی نه‌بوو، ئا به‌و شێوه‌یه خوا مۆر ده‌نێت به‌سه‌ر دڵی بێ باوه‌ڕاندا.

[ تِلْكَ الْقُرَى نَقُصُّ عَلَيْكَ مِنْ أَنْبَائِهَا ] ئه‌مه‌ ئه‌و شارو دێ¬یانه‌یه‌ كه‌ باسمان كرد له‌ قه‌ومی (نوح و هودو صاڵح و لوط و شوعه‌یب) هه‌واڵیان به‌ تۆ ڕائه‌گه‌یه‌نین ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - وه‌ بۆت ئه‌گێڕینه‌وه‌ كه‌ چۆن كافرانمان له‌ناوبردو باوه‌ڕدارانمان رزگار كرد [ وَلَقَدْ جَاءَتْهُمْ رُسُلُهُمْ بِالْبَيِّنَاتِ ] ئه‌وانیش پێغه‌مبه‌رانی خوای گه‌وره‌ به‌ موعجیزه‌و به‌ڵگه‌ی ڕوون و ئاشكراوه‌ بۆیان ڕۆیشتن [ فَمَا كَانُوا لِيُؤْمِنُوا بِمَا كَذَّبُوا مِنْ قَبْلُ ] به‌ڵام ئیمانیان نه‌هێنا به‌و حه‌قه‌ی كه‌پێغه‌مبه‌ران بۆیان هێنان به‌هۆى ئه‌وه‌ى پێشتر به‌درۆیان ئه‌زانی، یان ئیمانیان نه‌هێنا چونكه‌ پێشتر خواى گه‌وره‌ زانیارى هه‌بوو كه‌ ئیمان ناهێنن [ كَذَلِكَ يَطْبَعُ اللَّهُ عَلَى قُلُوبِ الْكَافِرِينَ (١٠١) ] به‌م شێوازه‌ خوای گه‌وره‌ مۆر ئه‌دا به‌ دڵی كافراندا ئه‌و كاته‌ هیچ په‌ندو ئامۆژگاریه‌ك سوودی بۆیان نابێ.

Al-A'raaf 7:101Listen in Qur'an →
102

وَمَا وَجَدْنَا لِأَكْثَرِهِم مِّنْ عَهْدٍۢ ۖ وَإِن وَجَدْنَآ أَكْثَرَهُمْ لَفَٰسِقِينَ

به‌شی زۆری ئه‌و خه‌ڵکه سه‌رگه‌ردانه‌مان ده‌ست نه‌که‌وت که په‌یمان شکێن نه‌بن و به‌ڕاستی زۆربه‌ی ئه‌وانه‌مان به‌ده‌رچوو له ئاینی خوا ده‌ستکه‌وت.

[ وَمَا وَجَدْنَا لِأَكْثَرِهِمْ مِنْ عَهْدٍ ] وه‌ زۆربه‌شیان عه‌هدو به‌ڵێنیان نه‌برده‌ سه‌ر كه‌ خوای گه‌وره‌ لێیانی وه‌رگرتبوو كه‌ ئیمان بێنن، یان هه‌ر عه‌هدو به‌ڵێنێكی تر وه‌فایان نه‌بوو به‌رامبه‌ری [ وَإِنْ وَجَدْنَا أَكْثَرَهُمْ لَفَاسِقِينَ (١٠٢) ] وه‌ بینیمان زۆربه‌یان فاسقن و له‌ ڕێگاو گوێڕایه‌ڵی خوای گه‌وره‌ ده‌رچوونه‌.

Al-A'raaf 7:102Listen in Qur'an →
103

ثُمَّ بَعَثْنَا مِنۢ بَعْدِهِم مُّوسَىٰ بِـَٔايَٰتِنَآ إِلَىٰ فِرْعَوْنَ وَمَلَإِي۟هِۦ فَظَلَمُوا۟ بِهَا ۖ فَٱنظُرْ كَيْفَ كَانَ عَٰقِبَةُ ٱلْمُفْسِدِينَ

پاشان له دوای ئه‌و (پێغه‌مبه‌رانه‌ی که باسکران) موسامان هاوڕێ له‌گه‌ڵ موعجیزه‌ی جۆراو جۆردا بۆ سه‌ر فیرعه‌ون و دارو ده‌سته‌که‌ی ڕه‌وانه‌کرد، که‌چی سته‌میان له‌خۆیان کردو پێی بێ باوه‌ڕ بوون، جا ته‌ماشا بکه و ببینه بزانه چۆن بوو سه‌رئه‌نجامی ئه‌وانه‌ی که چێنه‌ری تۆوی خراپه بوون.

{گفتوگۆی نێوان موسا پێغەمبەر – صلی الله علیه وسلم - ‌و فیرعەون}

[ ثُمَّ بَعَثْنَا مِنْ بَعْدِهِمْ مُوسَى بِآيَاتِنَا ] له‌ پاش ئه‌و پێغه‌مبه‌رانه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ له‌ ئایه‌ته‌كانی تر باسی كردن له‌ (نوح و هودو صاڵح و لوط و شوعه‌یب) له‌دوای ئه‌وان خوای گه‌وره‌ موسای نارد به‌و موعجیزانه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ پێی به‌خشی له‌ گۆچانه‌كه‌ی و ده‌ستی و جگه‌ له‌وانه‌ [ إِلَى فِرْعَوْنَ وَمَلَئِهِ ] بۆ لای فیرعه‌ون و پیاوه‌ ناودارو ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی و قه‌ومه‌كه‌ى [ فَظَلَمُوا بِهَا ] به‌ڵام ئه‌وان زوڵم و سته‌میان كرد به‌وه‌ی كه‌ شوێنی نه‌كه‌وتن، یان زوڵمیان له‌ خه‌ڵك كرد كه‌ نه‌یانهێشت ئیمان بێنن [ فَانْظُرْ كَيْفَ كَانَ عَاقِبَةُ الْمُفْسِدِينَ (١٠٣) ] تۆ ته‌ماشا بكه‌ بزانه‌ سه‌ره‌نجامی ئاشووبگێڕان و خراپه‌كاران له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی چۆن بووه‌.

Al-A'raaf 7:103Listen in Qur'an →
104

وَقَالَ مُوسَىٰ يَٰفِرْعَوْنُ إِنِّى رَسُولٌۭ مِّن رَّبِّ ٱلْعَٰلَمِينَ

موسا وتی: ئه‌ی فیرعه‌ون چاک بزانه و دڵنیابه که من ڕه‌وانه کراوو فرستاده‌م له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاری جیهانیانه‌وه‌...

[ وَقَالَ مُوسَى يَا فِرْعَوْنُ إِنِّي رَسُولٌ مِنْ رَبِّ الْعَالَمِينَ (١٠٤) ] موسا - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووی: ئه‌ی فیرعه‌ون من پێغه‌مبه‌رێكم له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهانه‌وه‌ نێردراوم.

Al-A'raaf 7:104Listen in Qur'an →
105

حَقِيقٌ عَلَىٰٓ أَن لَّآ أَقُولَ عَلَى ٱللَّهِ إِلَّا ٱلْحَقَّ ۚ قَدْ جِئْتُكُم بِبَيِّنَةٍۢ مِّن رَّبِّكُمْ فَأَرْسِلْ مَعِىَ بَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ

هه‌میشه سوورم له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هیچ شتێک نه‌ڵێم به‌ناوی خواوه جگه له‌وه‌ی حه‌ق و ڕاست نه‌بێت، به‌ڕاستی به‌به‌ڵگه‌یه‌کی ڕوونه‌وه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاره‌وه هاتووم بۆ لاتان: که‌واته (ئه‌ی فیرعه‌ون) داواکارم نه‌وه‌ی ئیسرائیل ئازاد بکه‌یت، با له‌گه‌ڵ مندا بن و (ده‌ست مه‌هێنه ڕێگه‌یان).

[ حَقِيقٌ عَلَى أَنْ لَا أَقُولَ عَلَى اللَّهِ إِلَّا الْحَقَّ ] حه‌قی خۆیه‌تی وه‌ شایه‌نی ئه‌وه‌یه‌ وه‌ پێویسته‌ له‌سه‌رم و من سورم له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ هیچ شتێك نه‌ڵێم و به‌ناوى خوای گه‌وره‌وه‌ قسه‌ نه‌كه‌م ته‌نها حه‌ق نه‌بێ [ قَدْ جِئْتُكُمْ بِبَيِّنَةٍ مِنْ رَبِّكُمْ فَأَرْسِلْ مَعِيَ بَنِي إِسْرَائِيلَ (١٠٥) ] من به‌ دڵنیایى له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاره‌وه‌ به‌ڵگه‌م بۆتان هێناوه‌ كه‌ من پێغه‌مبه‌ری خوام تۆ به‌نی ئیسرائیلم له‌گه‌ڵدا بنێره‌ با بگه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ (بیت المقدس) و خواى گه‌وره‌ بپه‌رستن و چیتر مه‌یانچه‌وسێنه‌ره‌وه‌.

Al-A'raaf 7:105Listen in Qur'an →
106

قَالَ إِن كُنتَ جِئْتَ بِـَٔايَةٍۢ فَأْتِ بِهَآ إِن كُنتَ مِنَ ٱلصَّٰدِقِينَ

(فیرعه‌ون بڕوای نه‌کرد) و وتی: ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌یه‌کت هێناوه‌، ده بیخه‌ره ڕوو، ئه‌گه‌ر تۆ له ڕاستگۆیانیت.

[ قَالَ إِنْ كُنْتَ جِئْتَ بِآيَةٍ فَأْتِ بِهَا إِنْ كُنْتَ مِنَ الصَّادِقِينَ (١٠٦) ] فیرعه‌ون وتی: ئه‌گه‌ر تۆ هیچ به‌ڵگه‌ و موعجیزه‌یه‌كت پێیه‌ كه‌ له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌ نێردراویت و تۆ پێغه‌مبه‌ری خوایت به‌ڵگه‌كه‌ت بێنه‌ ئه‌گه‌ر تۆ له‌ ڕاستگۆیانیت تا بیبینین.

Al-A'raaf 7:106Listen in Qur'an →
107

فَأَلْقَىٰ عَصَاهُ فَإِذَا هِىَ ثُعْبَانٌۭ مُّبِينٌۭ

ئینجا موسا دارعه‌ساکه‌ی فڕێداو ده‌ستبه‌جێ بوو به‌مارێکی گه‌وره و ئاشکرا.

{دوو لە موعجیزەكانی موسا پێغەمبەر - صلی الله علیه وسلم -}

[ فَأَلْقَى عَصَاهُ فَإِذَا هِيَ ثُعْبَانٌ مُبِينٌ (١٠٧) ] موسا - صلی الله علیه وسلم - گۆچانه‌كه‌ی هه‌ڵدا بوو به‌ مارێكی زۆر گه‌وره‌ به‌ ئاشكرا به‌ چاوی خۆیان بینیان كه‌ ده‌مى كردبووه‌وه‌و به‌ره‌و فیرعه‌ون رۆیشت.

Al-A'raaf 7:107Listen in Qur'an →
108

وَنَزَعَ يَدَهُۥ فَإِذَا هِىَ بَيْضَآءُ لِلنَّٰظِرِينَ

ده‌ستیشی (خسته بن باڵی)وده‌ری هێنایه‌وه خێرابوو به (کافوری) سپی و بریقه‌ی ده‌دایه‌وه بۆ ته‌ماشاکه‌ران.

[ وَنَزَعَ يَدَهُ ] وه‌ ده‌ستی ده‌ركرد له‌ گیرفانی یان له‌ ژێرباڵی [ فَإِذَا هِيَ بَيْضَاءُ لِلنَّاظِرِينَ (١٠٨) ] ده‌ستی زۆر سپی بوو ئه‌گه‌شایه‌وه‌و وه‌كو نوور پڕشنگدار بوو به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌ به‌ڵه‌ك یان گه‌ڕ بێت.

Al-A'raaf 7:108Listen in Qur'an →
109

قَالَ ٱلْمَلَأُ مِن قَوْمِ فِرْعَوْنَ إِنَّ هَٰذَا لَسَٰحِرٌ عَلِيمٌۭ

هه‌ندێک له ده‌سه‌ڵاتدارانی دارو ده‌سته‌ی فیرعه‌ون وتیان: به‌ڕاستی ئه‌مه جادووگه‌رێکی زۆر زانایه‌!!

{درۆ بۆ موسا پێغەمبەر - صلی الله علیه وسلم – هەڵدەبەسترێت}

[ قَالَ الْمَلَأُ مِنْ قَوْمِ فِرْعَوْنَ إِنَّ هَذَا لَسَاحِرٌ عَلِيمٌ (١٠٩) ] ده‌سه‌ڵاتداران و گه‌وره‌كان له‌ قه‌ومی فیرعه‌ون كاتێك كه‌ ئه‌و دوو موعجیزه‌یان بینی وتیان: به‌ڕاستی ئه‌مه‌ ساحیرێكی یه‌كجار زانایه‌ له‌ سیحردا.

Al-A'raaf 7:109Listen in Qur'an →
110

يُرِيدُ أَن يُخْرِجَكُم مِّنْ أَرْضِكُمْ ۖ فَمَاذَا تَأْمُرُونَ

(به‌م شتانه‌) ده‌یه‌وێت له‌وڵات و نیشتمانتان ده‌رتانپه‌ڕێنێت، جا چ فه‌رمانێک ده‌ده‌ن؟!

[ يُرِيدُ أَنْ يُخْرِجَكُمْ مِنْ أَرْضِكُمْ ] ئه‌یه‌وێ له‌ زه‌ویه‌كه‌تان له‌ میصر ده‌رتان بكات [ فَمَاذَا تَأْمُرُونَ (١١٠) ] هه‌ندێكیان به‌ هه‌ندێكیان وت فه‌رمان به‌چی ئه‌كه‌ن و بۆچونتان چۆنه‌؟

Al-A'raaf 7:110Listen in Qur'an →

Commentary: Rebar Kurdish Tafsir. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.