Muslim99Muslim99
← Tafsir library

3. Aal-i-Imraan

The Family of Imraan · Medinan · 200 ayahs

سُورَةُ آلِ عِمۡرَانَ

Reading Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies

Ayahs 71–80 of 200

71

يَٰٓأَهْلَ ٱلْكِتَٰبِ لِمَ تَلْبِسُونَ ٱلْحَقَّ بِٱلْبَٰطِلِ وَتَكْتُمُونَ ٱلْحَقَّ وَأَنتُمْ تَعْلَمُونَ

ئه‌ی خاوه‌ن کتێبه‌کان بۆچی به‌رگی به‌تاڵ و ناحه‌قی ده‌که‌ن به‌به‌ری حه‌ق و ڕاستیداو حه‌ق و ڕاستی ده‌شارنه‌وه‌، له‌کاتێکدا خۆتان چاک ده‌زانن (که‌حه‌ق و ڕاستی کامه‌یه‌).

ئەی خاوەن نامەکان (لەجولەکە وگاورەکان) بۆچی ئەو ھەق وڕاستیەی کە لە پەرتووکەکەتاندا ھاتووە تێکەڵاوی ناھەقی ونڕاستیەکانی خۆتانی دەکەن؟ وە ئەو ھەق وڕاستی وھیدایەتەی کە تێیدا ھاتووە دەیشارنەوە؟ یەکێک لەو ھەق وڕاستیانەش ڕاستی ودروستی پێغەمبەرایەتی موحەمەدە (صلی اللە علیە وسلم)، لەکاتێکدا ئێوە چاک دەزانن ھەق وڕاستی لە ناھەق وبەتاڵ، وە ھیدایەت لە گومڕایی جودا بکەنەوە.

Aal-i-Imraan 3:71Listen in Qur'an →
72

وَقَالَت طَّآئِفَةٌۭ مِّنْ أَهْلِ ٱلْكِتَٰبِ ءَامِنُوا۟ بِٱلَّذِىٓ أُنزِلَ عَلَى ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَجْهَ ٱلنَّهَارِ وَٱكْفُرُوٓا۟ ءَاخِرَهُۥ لَعَلَّهُمْ يَرْجِعُونَ

ده‌سته‌یه‌ک له خاوه‌ن کتێبه‌کان (جووه‌کان) وتیان به‌تاقمێکیان: ئێوه له سه‌ره‌تای ڕۆژدا (به‌درۆوه‌) ئیمان و باوه‌ڕ بهێنن به‌و (قورئانه‌ی) بۆ ئیمانداران ڕه‌وانه کراوه‌، به‌ڵام له‌کۆتایی ڕۆژداو ده‌مه‌و ئێواره په‌شیمان ببنه‌وه (تا دوودڵی و گومانیان تێدا دروست ببێت) بۆ ئه‌وه‌ی پاشگه‌ز ببنه‌وه‌.

دەستەیەک لە زاناکانی جولەکە بە شوێنکەوتەکانیان ووتیان: لەسەرەتای ڕۆژەوە بەڕواڵەت باوەڕ بەو قورئانە بھێنن کە ھاتووە بۆ باوەڕداران، لە کۆتایی ڕۆژیشەوە بێباوەڕ ببنەوە، تاوەکو بەھۆی ئەوەی کە ئێوە باوەڕتان پێھێنا و پاشانیش ھەڵگەڕانەوە و بێباوەڕ بوونەوە ئەوانیش گومان بکەوێتە دڵیانەوە بەرامبەر ئاینەکەیان و پاشگەز ببنەوە لێی و بڵێن: تەماشاکەن ئەو جولەکانە کە لە ئێمە زاناترن بە پەرتووکەکانی خودا کەچی پاشگەز بوونەوە لە باوەڕ ھێنان بە قورئان.

Aal-i-Imraan 3:72Listen in Qur'an →
73

وَلَا تُؤْمِنُوٓا۟ إِلَّا لِمَن تَبِعَ دِينَكُمْ قُلْ إِنَّ ٱلْهُدَىٰ هُدَى ٱللَّهِ أَن يُؤْتَىٰٓ أَحَدٌۭ مِّثْلَ مَآ أُوتِيتُمْ أَوْ يُحَآجُّوكُمْ عِندَ رَبِّكُمْ ۗ قُلْ إِنَّ ٱلْفَضْلَ بِيَدِ ٱللَّهِ يُؤْتِيهِ مَن يَشَآءُ ۗ وَٱللَّهُ وَٰسِعٌ عَلِيمٌۭ

(هه‌روه‌ها ده‌ڵێن): بڕوا مه‌که‌ن و متمانه مه‌که‌ن به‌که‌س جگه به‌وکه‌سانه‌ی که شوێنی ئاینی ئێوه که‌وتوون! (ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) پێیان) بڵێ: که به‌ڕاستی هه‌ر هیدایه‌ت و ڕێنموویی خوایی هیدایه‌ت و ڕێنمویی یه‌، (که‌چی جووه‌کان به‌یه‌کتر ده‌ڵێن): دان به‌وه‌دا مه‌نێن که‌که‌س وه‌کو ئێوه‌ی پێبه‌خشراوه‌، باسی (ته‌ورات و دواهه‌مین پێغه‌مبه‌ریش مه‌که‌ن)!! تا لای په‌روه‌ردگارتان (سبه‌ی له قیامه‌تدا) قسه‌یان زاڵ نه‌بێت به‌سه‌رتاندا!! (ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) تۆش) بڵێ: به‌ڕاستی هه‌رچی ڕێزو به‌خشش و فه‌زڵ هه‌یه به‌ده‌ست خوایه‌و ده‌یبه‌خشێت به‌و که‌سانه‌ی که ده‌یه‌وێت و (شایسته‌ن) و خوا فراوانگیرو زانایه‌.

وە ھەروەھا وتیان: باوەڕ نەھێنن و شوێنی ھیچ کەس نەکەون ھی ئەوانە نەبێت کە لەسەر ئاینەکەی خۆتانن، جا ئەی پێغەمبەر تۆیش پێیان بڵێ: بێگومان ھیدایەت و ڕێنموێنی بۆ لای ھەق و ڕاستی ھەر ئەو ھیدایەت و ڕێنموێنیەیە کە خوای گەورە دەیکات، ئەو درۆ و دەلەسەیە نییە کە ئێوەی لەسەرن، لەترسی ئەوەی نەوەک ئەو فەزڵ و بەھرانەی بە ئێوە دراوە ئەوانیش فێری ببن، یان لەترسی ئەوەی ئەگەر بێتو ئێوە دان بنێین بەوە لەلای ئەوانە ئەو کاتە لای خوای گەورە دەیکەن بە بەڵگە و دەڵێن باوەڕدارانی موسڵمانیش دانیان ناوە بەوانەی ئێمەدا، جا ئەی پێغەمبەر پێیان بڵێ: ھەموو فەزڵ و بەھرە و چاکەیەک ھەمووی بەدەست خوایە، بۆ ھەر کەسێک لە بەندەکانی بیەوێت پێیان دەبەخشێت، فەزڵ و گەورەيی خودا کورت نەکراوەتەوە لە ئوممەتێکدا و بۆ ئوممەتێکی تر نەبێت، بێگومان خوای گەورە خاوەن فەزڵی فراوانە، زانایە بەو کەسانەش کە شایستەی ئەو فەزڵ و بەھرانەن.

Aal-i-Imraan 3:73Listen in Qur'an →
74

يَخْتَصُّ بِرَحْمَتِهِۦ مَن يَشَآءُ ۗ وَٱللَّهُ ذُو ٱلْفَضْلِ ٱلْعَظِيمِ

ئه‌و خوایه ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی خۆی تایبه‌ت ده‌کات بۆ هه‌ر که‌سێک بیه‌وێت و (شایسته بێت) و خوا خاوه‌نی ڕێزو به‌خشش و فه‌زڵی زۆر گه‌وره و بێ ئه‌ندازه‌یه‌.

ھەرکەسێک خۆی بیەوێت لەدروستکراوەکانی بەر ڕەحمەت ومیھرەبانی خۆی دەخات، بە فەزڵ و گەورەیی خۆی ڕێنمونی وپێغەمبەرایەتی و ھەموو جۆرە بەخششێکی پێ عەطا دەکات، بێگومان خوای گەورە خاوەن فەزڵی زۆر گەورەی بێ سنوورە.

Aal-i-Imraan 3:74Listen in Qur'an →
75

۞ وَمِنْ أَهْلِ ٱلْكِتَٰبِ مَنْ إِن تَأْمَنْهُ بِقِنطَارٍۢ يُؤَدِّهِۦٓ إِلَيْكَ وَمِنْهُم مَّنْ إِن تَأْمَنْهُ بِدِينَارٍۢ لَّا يُؤَدِّهِۦٓ إِلَيْكَ إِلَّا مَا دُمْتَ عَلَيْهِ قَآئِمًۭا ۗ ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمْ قَالُوا۟ لَيْسَ عَلَيْنَا فِى ٱلْأُمِّيِّۦنَ سَبِيلٌۭ وَيَقُولُونَ عَلَى ٱللَّهِ ٱلْكَذِبَ وَهُمْ يَعْلَمُونَ

له شوێنکه‌وتووانی کتێبه ئاسمانیه‌کان که‌سانێک هه‌ن ئه‌گه‌ر ماڵ و داراییه‌کی زۆری به‌ئه‌مانه‌ت له‌لا دابنێیت (هه‌ر کاتێک داوای بکه‌یت) بۆت ده‌گێڕێته‌وه به‌ته‌واویی، هه‌شیانه ئه‌گه‌ر دینارێکی به‌ئه‌مانه‌ت لادابنێیت بۆت نایگێڕێته‌وه مه‌گه‌ر به سه‌ریه‌وه ڕاوه‌ستابیت و کۆڵی لێنه‌ده‌یت، ئه‌وانه بۆیه واده‌که‌ن چونکه ده‌ڵێن: له به‌رامبه‌ر ده‌سته‌ی نه‌خوێنده‌واراندا (مه‌به‌ستیان موسڵمانانه‌) لێپرسراو نابین (ئه‌گه‌ر فێڵیان لێبکه‌ین و ماڵیان بخۆین)، ئه‌وانه به‌ده‌م خواوه درۆ هه‌ڵده‌به‌ستن و ده‌شزانن که درۆ ده‌که‌ن...

لەناو خاوەن نامەکاندا کەسی واھەیە ئەگەر ماڵێکی زۆری بە ئەمانەت لادا بنێیت، ھێندە دەست پاکە وەک خۆی بۆت دەگێڕێتەوە، وەھەشیانە ئەگەر ماڵێکی کەمیش لادا بنێیت بۆت ناگێڕێتەوە، مەگەر خۆت لەسەری ڕابوەستیت و زۆری لێ بکەیت ولای دادوەر سکاڵای لێ بکەیت، ئەویش لەبەر گووتار و گومانی خراپیان کە دەیانووت: خواردنی ماڵی ئەو عەرەبانە ھیچ گوناھو وتاوان نیە، چونکە خوا بۆی حەڵاڵ کردووین، ئەوان لەکاتێکدا ئەم درۆ ودەلەسەیە دەکەن خۆشیان باش دەزانن کە درۆ بەدەم خوای گەورەوە دەکەن.

Aal-i-Imraan 3:75Listen in Qur'an →
76

بَلَىٰ مَنْ أَوْفَىٰ بِعَهْدِهِۦ وَٱتَّقَىٰ فَإِنَّ ٱللَّهَ يُحِبُّ ٱلْمُتَّقِينَ

نه‌خێر وانیه‌؛ هه‌ر که‌س ئه‌و په‌یمانه‌ی که داویه‌تی به‌خوا جێبه‌یێی کردبێت و خۆی پاڕاستبێت له حه‌رام، ئه‌وه به‌ڕاستی خوا پارێزکاران و دیندارانی خۆشده‌وێت.

ئەو کارە بەو شێوەیە نیە کە لێی تیگەیشتوون، بەڵکو قورس وگرانە لەسەریان، ھەرکەسێک وەفای ھەبێت بەو پەیمان وبەڵێنەی کە داویەتی بەخوای گەورە، بەوەی باوەڕی بەخۆی و بە پێغەمبەرەکانی بھێنێت، وە پەیمانی خۆی جێ بەجێ بکات لەگەڵ خەڵکیدا وە ئەمانەت وسپاردەکانیان بۆ بگێڕێتەوە، وە لەخوای گەورە بترسێت بەوەی فەرمانەکانی جێ بەجێ بکات ودوور بکەوێتەوە لەو شتانەی ڕێگری لێکردووە، ئەوە بێگومان خوای گەورە کەسانی خواناسی خۆش دەوێت، وە پاداشتی تەواویان دەداتەوە لەسەر کارە باشەکانیان.

Aal-i-Imraan 3:76Listen in Qur'an →
77

إِنَّ ٱلَّذِينَ يَشْتَرُونَ بِعَهْدِ ٱللَّهِ وَأَيْمَٰنِهِمْ ثَمَنًۭا قَلِيلًا أُو۟لَٰٓئِكَ لَا خَلَٰقَ لَهُمْ فِى ٱلْءَاخِرَةِ وَلَا يُكَلِّمُهُمُ ٱللَّهُ وَلَا يَنظُرُ إِلَيْهِمْ يَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ وَلَا يُزَكِّيهِمْ وَلَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌۭ

به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که په‌یمانی خواو سوێنده‌کانیان به‌نرخێکی که‌م ده‌فرۆشن (له پله‌و پایه‌ی دنیایی، پاره‌وپول و سامان، ئه‌ڵبه‌ته هه‌رچه‌نده بێت هه‌رکه‌مه‌) ئه‌وانه له دواڕۆژدا هیچ به‌شێکیان نابێت (له سۆزو میهره‌بانی خوا)، هه‌روه‌ها له ڕۆژی قیامه‌تدا خوا نایاندوێنێت و ته‌ماشایان ناکات (له چڵک و پیسی گوناهـ) خاوێنیان ناکات و سزای پڕ ئێش و ئازاریش بۆیان ئاماده‌یه‌.

بێگومان ئەوانەی پەیمانی خۆیان لەگەڵ خوای گەورە و سوێندەکانیان بە نرخێکی کەم گۆڕیەوە بە کەمێک لەماڵی دونیا، ئەوانە بەڵێنیاندا و سوێندیان خوارد ھەرکاتێک پێغەمبەر ھات باوەڕی پێ بھێنن و یارمەتیدەری بن، بەڵام ھەموو ئەو پەیمان و بەڵێن و سوێندانەیان گۆڕیەوە بەکەمێک لە پارە و پوڵی دونیا، ئا ئەوانە لە دواڕۆژدا ھیچ بەشێکیان نییە لە پاداشتی خێر و چاکە، وە خوای گەورە بە شێوەیەک دڵیان خۆش بکات لەگەڵیان نادوێت، وە بە چاوی ڕەحمەت و میھرەبانیشەوە بۆیان ناڕوانێت لە ڕۆژی قیامەتدا، ولە پیسی تاوان و کوفرەکانیان پاکیان ناکاتەوە و سزای زۆر سەختیشیان بۆ ھەیە.

Aal-i-Imraan 3:77Listen in Qur'an →
78

وَإِنَّ مِنْهُمْ لَفَرِيقًۭا يَلْوُۥنَ أَلْسِنَتَهُم بِٱلْكِتَٰبِ لِتَحْسَبُوهُ مِنَ ٱلْكِتَٰبِ وَمَا هُوَ مِنَ ٱلْكِتَٰبِ وَيَقُولُونَ هُوَ مِنْ عِندِ ٱللَّهِ وَمَا هُوَ مِنْ عِندِ ٱللَّهِ وَيَقُولُونَ عَلَى ٱللَّهِ ٱلْكَذِبَ وَهُمْ يَعْلَمُونَ

به‌ڕاستی ده‌سته‌یه‌کیش له‌وانه‌ی (که له چه‌ند ئایه‌تی پێشوودا باسکران واته جووه‌کان) زمانیان باده‌ده‌ن و به‌جۆرێک شت ده‌ڵێن، گوایه (ته‌ورات) ده‌خوێننه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی (ئێوه چه‌واشه بکه‌ن و) وا بنوێنن که ئه‌و کتێبه ده‌ور ده‌که‌نه‌وه‌، له‌حاڵێکدا ئه‌وه‌ی ده‌یخوێننه‌وه له‌و کتێبه نیه (زۆر جار) ده‌ڵێن: ئه‌وه‌ی که ده‌یخوێنین هه‌ر ئه‌وه‌یه خوا ڕه‌وانه‌ی کردووه‌، له ڕاستیدا هه‌رگیز ئه‌وه له‌لایه‌ن خواوه نیه و به‌ده‌م خواوه درۆ هه‌ڵده‌به‌ستن و ده‌شزانن که درۆ و بوختان ده‌که‌ن.

لەناو جولەکەدا دەستەیەک ھەیە کە زمانیان بەجۆرێک بادەدەن تاوەکو ئەوەی لە تەوراتدا ھاتووە لە لایەن خوای گەورەوە بیشێوێنن وبیگۆڕن، تاوەکو خەڵک وا بزانێت ئەوان تەوراتیان بۆ دەخوێننەوە، لەڕاستیشدا ئەوە لە تەوراتدا نەھاتووە، بەڵکو تەنھا درۆ ودەلەسەی خۆیانە بەدەم خوای گەورەوە دەیکەن، ئەوان دەڵێن: ئەوەی ئێمە بۆتانی دەخوێنینەوە لەلایەن خوای گەورەوه دابەزیووە، لەڕاستیدا لەلایەن خواوە وە نیە، ئەوان درۆ بەدەم خواوە دەکەن لە کاتێکدا خۆشیان دەزانن ئەوەی دەیڵێن درۆیە و بەدەم خوا وپێغەمبەرەکانیانەوە دەیکەن.

Aal-i-Imraan 3:78Listen in Qur'an →
79

مَا كَانَ لِبَشَرٍ أَن يُؤْتِيَهُ ٱللَّهُ ٱلْكِتَٰبَ وَٱلْحُكْمَ وَٱلنُّبُوَّةَ ثُمَّ يَقُولَ لِلنَّاسِ كُونُوا۟ عِبَادًۭا لِّى مِن دُونِ ٱللَّهِ وَلَٰكِن كُونُوا۟ رَبَّٰنِيِّۦنَ بِمَا كُنتُمْ تُعَلِّمُونَ ٱلْكِتَٰبَ وَبِمَا كُنتُمْ تَدْرُسُونَ

بۆ هیچ ئاده‌میزاد و که‌سێک نه‌گونجاوه که خوا کتێبی ئاسمانی و فه‌رمانڕه‌وایی و پێغه‌مبه‌رایه‌تی پێببه‌خشێت، له‌وه‌ودوا به‌خه‌ڵکی بڵێت: وه‌رن ببنه عه‌بد و به‌نده‌ی من له جیاتی ئه‌وه‌ی به‌نده و عه‌بدی خوا بن، به‌ڵکو (به‌خه‌ڵکیان وتووه‌) هه‌وڵ بده‌ن بۆ خوا بژین و لێبڕاو بن، بۆ ڕه‌زامه‌ندی په‌روه‌ردگار هه‌وڵ بده‌ن، به‌وه‌ش ده‌بنه خواناس و ڕه‌بانی که به‌رنامه‌ی خوا فێری خه‌ڵکی بکه‌ن و خۆشتان به‌رده‌وام هه‌وڵ بده‌ن فێری ببن.

ڕەوا نیە بۆ ھیچ مرۆڤێک کە خوای گەورە کتێب وپەڕاوێکی لەلایەن خۆیەوە بۆ ناردبێتە خوارەوە، وە زانست وزانیاری وتێگەیشتنی پێدابن، وەک پیغەمبەریش ھەڵی بژاردبن (مەبەست پێی عیسی پێغەمبەرە)، پاشان ئەم کەسانە بەخەڵکی بڵێن: ببن بە بەندەی من جگە لەخوا، وە من بپەرستن، نەخێر وایان نەوتووە، بەڵکو تەنھا ھەر ئەوەیان پێ وتوون: کە وەرن ببن بە زانا وملکەچی تەواوی فەرمانەکانی خوابن، چاکسازی نێو خەڵکی بن چونکە ئێوە خەڵکی فێری نامەکەی خوا دەکەن، وە بەوەی کە ئێوە وانەی خواناسی دەخوێنن ولەبەری دەکەن و لێیشی تێدەگەن.

Aal-i-Imraan 3:79Listen in Qur'an →
80

وَلَا يَأْمُرَكُمْ أَن تَتَّخِذُوا۟ ٱلْمَلَٰٓئِكَةَ وَٱلنَّبِيِّۦنَ أَرْبَابًا ۗ أَيَأْمُرُكُم بِٱلْكُفْرِ بَعْدَ إِذْ أَنتُم مُّسْلِمُونَ

(هیچ پێغه‌مبه‌رێک) فرمانی ئه‌وه‌ی نه‌داوه که فریشته‌کان و پێغه‌مبه‌ران بکه‌ن به په‌روه‌ردگار (هه‌رگیز کاری له‌و جۆره له‌وان ناوه‌شێته‌وه‌) ئایا ڕاسته فرمانی بێ باوه‌ڕیی و کوفرتان پێ بدات دوای ئه‌وه‌ی که ئێوه موسڵمانن و ملکه‌چی په‌روه‌ردگارن؟!

وە ھەروەھا ڕەوا نیە بۆی کە فەرمانتان پێ بکات کە فریشتە و پێغەمبەرەکان بکەن بەخوا ولەبری خوا بیان پەرستن، ئایا دروستە بۆیان فەرمانتان پێ بکەن بەوەی بێباوەڕ بن بەخوای گەورە دوای ئەوەی کە ئێوە ملکەچی ئەو بوون و خۆتان تەسلیم کردووە پێی؟!

Aal-i-Imraan 3:80Listen in Qur'an →

Commentary: Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.