Muslim99Muslim99
← Tafsir library

2. Al-Baqara

The Cow · Medinan · 286 ayahs

سُورَةُ البَقَرَةِ

Reading Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies

Ayahs 1–10 of 286

بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ

1

الٓمٓ

‌چه‌ند پیتێك له سه‌ره‌تای هه‌ندێ له سووره‌ته‌كانی قورئاندا هاتوون ژماره‌یان (14) پیته‌، نیوه‌ی كۆی پیته‌كانی زمانی عه‌ره‌بین، بۆ سه‌لماندنی (اعجاز) و مه‌زنی و گرنگی قورئان كه له توانای هیچ كه‌سدا نیه به‌و پیتانه كتێبێكی ئاوا بێ وێنه دابنێت، به‌راده‌یه‌ك هه‌تا ئه‌گه‌ر هه‌موو گرۆی ئاده‌میزاد و په‌ری كۆببنه‌وه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بێگومان ناتوانن، هه‌روه‌ها چه‌نده‌ها نهێنی تریشی تێدایه‌، زاناكان له هه‌ندێكی دواون، هه‌ندێكیشیان وتوویانه‌: هه‌ر خوا خۆی زانایه به نهێنی ئه‌و پیتانه‌.

(الم) ئەم پیتانە لەو پیتانەیە کە ھەندێک لە سورەتەکانی قورئانی پیرۆزی پێ دەست پێدەکات، پیتەکانی زمانی عەرەبین، و بۆ خۆیان ھیچ مانایەکیان نیە ئەگەر بە تەنھا ھاتن، وەک: (أ، ب، ت، ھتد) دەست پێکردنی ئەم سورەتانە بەم پیتانە حیکمەت وناوەڕۆک مەبەستێکی تێدایە، چونکە ھیچ شتێک نیە لە قورئاندا ھاتبێت وحیکمەتێكی تێدا نەبێت، گرنگترین حیکمەتەکانی ئەوەیە: قورئان دەمکوتی ھەموو خەڵکی دەکات، بەوەی ھەر ئەو پیتانەی کە قسەی پێدەکەن ھەمان ئەو پیتانەن کە قورئانیان لێ پێک ھاتووە، بۆیە دەبینین زۆربەی جار دوای ئەو پیتانە باسی قورئانی پیرۆز دێت، وەک لەم سورەتەدا ھاتووە.

2

ذَٰلِكَ ٱلْكِتَٰبُ لَا رَيْبَ ۛ فِيهِ ۛ هُدًۭى لِّلْمُتَّقِينَ

‌ئه‌و قورئانه كتێبێكه هیچ گومانێكی تێدا نیه‌، (كه له لایه‌ن خوای په‌روه‌ردگاره‌وه ڕه‌وانه كراوه به جبره‌ئیلدا بۆ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) كه مایه‌ی ڕێنمووی و سه‌رچاوه‌ی هیدایه‌ته بۆ خواناسان و پارێزكاران (كه ئه‌وانه‌ن فه‌رزه‌كان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن و له حه‌رام خۆیان ده‌پارێزن، له ڕووی بیروباوه‌ڕو كردارو گوفتره‌وه‌).

ئەو قورئانە بەرزو پیرۆزە ھیچ گومانێکی تێدا نیە کە لە لایەن خوای گەورەوە ھاتووە، نە لە لایەنی ئەو کەسەی کە دابەزیوە لایەوە، نە لە لایەنی گوفتار و لەفەز وماناوە، بێگومان کەلام وگوفتاری خوای گەورەیە، کە ڕێنومایی باوەڕدارانی پارێزکارانی خواناس دەکات بۆ سەر ئەو ڕێگایەی کە دەیانگەیەنێت بەخۆی.

3

ٱلَّذِينَ يُؤْمِنُونَ بِٱلْغَيْبِ وَيُقِيمُونَ ٱلصَّلَوٰةَ وَمِمَّا رَزَقْنَٰهُمْ يُنفِقُونَ

ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕ به نه‌بینراوه‌كان ده‌هێنن (وه‌ك خوا و فریشته و ئه‌وانه‌ی خوا باسی كردوون و ئێمه نایانبینین)، هه‌روه‌ها نوێژه‌كانیان به‌چاكی ئه‌نجام ده‌ده‌ن و له‌و ڕزق و ڕۆزییه (حه‌ڵاڵه‌ی) پێمان به‌خشیوون، ده‌به‌خشن.

ئەوانەی باوەڕیان بە ھەموو شتە نادیار وپەنھانەکان ھەیە، ئەوانەی کە بە ھەستەکان دەرک ناکرێن ونادیارە لایان، ئەو شتە نادیارانەی کە خوای گەورە خۆی ھەواڵی لێداون، یان پێغەمبەرەکەی باسی کردووە، وەک ڕۆژی دوایی، وە ئەو باوەڕدارانەی کە نوێژەکانیان ئەنجام دەدەن بەو شێوەی کە شەریعەتی ئیسلام داوای کردووە ومەرج وئەرکان وواجبات وسوننەتەکانی بۆ دەست نیشان کردووە، ئەوانەی لەوەی خوای گەورە ڕزق وڕۆزی داون لە پێناو خوادا دەبەخشن، ئەویش بەوەی زەکاتی واجبی ماڵ وسامانیان دەردەکەن، یان ئەگەر واجبیش نەبێت، وەک خێر وخێراتی سوننەت، بە ئومێدی ئەوەی پاداشت لای خوای گەورە وەربگرن، ئەوانەی کە باوەڕیان ھەیە بەو وەحی ونیگایەی کە خوای گەورە دایبەزاندووە بۆت -ئەی پێغەمبەری خوا- وە ئەوەش کە دابەزیووە بۆ سەر پێغەمبەرانی پێش تۆیش بەبێ جیاوازی، ئەوانە ئەو کەسانەن باوەڕی تەواویان ھەیە بە ڕۆژی دوایی وئەوەش لەڕۆژی دواییدا ڕوو دەدات لە پاداشت وسزا وتۆڵە سەندنەوە.

4

وَٱلَّذِينَ يُؤْمِنُونَ بِمَآ أُنزِلَ إِلَيْكَ وَمَآ أُنزِلَ مِن قَبْلِكَ وَبِٱلْءَاخِرَةِ هُمْ يُوقِنُونَ

(له هه‌مان كاتدا) ئه‌وانه باوه‌ڕ ده‌هێنن به‌و (په‌یامه‌ی) كه بۆ تۆ (ئه‌ی محمد (‎‎‎‎صلی الله علیه وسلم) دابه‌زێنراوه و به‌و په‌یامانه‌ش كه بۆ (پێغه‌مبه‌رانی‎ (سه‌لامی خوایان لێ بێت) پێش تۆ دابه‌زێنراوه‌، دڵنیاش ده‌بن كه ڕۆژی دوایی پێش دێت و قیامه‌ت هه‌ر به‌رپا ده‌بێت.

ئەوانەی باوەڕیان بە ھەموو شتە نادیار و پەنھانەکان ھەیە، ئەوانەی کە بە ھەستەکان دەرک ناکرێن ونادیارە لایان، ئەو شتە نادیارانەی کە خوای گەورە خۆی ھەواڵی لێداون، یان پێغەمبەرەکەی باسی کردووە، وەک ڕۆژی دوایی، وە ئەو باوەڕدارانەی کە نوێژەکانیان ئەنجام دەدەن بەو شێوەی کە شەریعەتی ئیسلام داوای کردووە ومەرج و ئەرکان و واجبات و سوننەتەکانی بۆ دەست نیشان کردووە، ئەوانەی لەوەی خوای گەورە ڕزق وڕۆزی داون لە پێناو خوادا دەبەخشن، ئەویش بەوەی زەکاتی واجبی ماڵ وسامانیان دەردەکەن، یان ئەگەر واجبیش نەبێت، وەک خێر وخێراتی سوننەت، بە ئومێدی ئەوەی پاداشت لای خوای گەورە وەربگرن، ئەوانەی کە باوەڕیان ھەیە بەو وەحی ونیگایەی کە خوای گەورە دایبەزاندووە بۆت -ئەی پێغەمبەری خوا- وە ئەوەش کە دابەزیووە بۆ سەر پێغەمبەرانی پێش تۆیش بەبێ جیاوازی، ئەوانە ئەو کەسانەن باوەڕی تەواویان ھەیە بە ڕۆژی دوایی وئەوەش لەڕۆژی دواییدا ڕوو دەدات لە پاداشت وسزا وتۆڵە سەندنەوە.

5

أُو۟لَٰٓئِكَ عَلَىٰ هُدًۭى مِّن رَّبِّهِمْ ۖ وَأُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلْمُفْلِحُونَ

ئه‌وانه له سه‌ر شا ڕێگه‌ی هیدایه‌تی په‌روه‌ردگاریانن و هه‌ر ئه‌وانیش سه‌رفراز و سه‌رکه‌وتوو (ئه‌مانه بنه‌ما سه‌ره‌کیه‌کانی ئیمان و ئیسلامن).

ئەوانەی کە بەو جۆرە باسکران لەسەر ئەو ڕێگا ورێبازەن کە لەلایەن پەروەردگارەوە ڕێنومایی کراون بۆی ولەسەر ڕێگای ھیدایەتن، ئەوانە سەرکەوتوو سەرفرازی دونیا و دواڕۆژن، بەوەی ئەوەی کە ئومێدیان ھەیە پێیان بدرێت لە لایەن خواوە وبەدەستی بھێنن، وە ڕزگاریان ببێت لەوەی لێی دەترسان لە سزای دۆزەخ وناخۆشیەکانی ڕۆژی دوایی.

6

إِنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ سَوَآءٌ عَلَيْهِمْ ءَأَنذَرْتَهُمْ أَمْ لَمْ تُنذِرْهُمْ لَا يُؤْمِنُونَ

به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕ بوون ئاگاداریان بکه‌یت یان ئاگاداریان نه‌که‌یت یه‌کسانه بۆیان، باوه‌ڕ و ئیمان ناهێنن...

ئەوانەى بڕیاردادەى وشەی خواى گەورە لەسەریان چەسپا بەوەى ئیمان نەهێنن بەردەوامن لەسەر گومڕایی و سەرکەشیان بۆیە ئاگادارکردنەوە و هەڕەشەکردنت لێیان و نەکردنی وەکو یەک وایە.

7

خَتَمَ ٱللَّهُ عَلَىٰ قُلُوبِهِمْ وَعَلَىٰ سَمْعِهِمْ ۖ وَعَلَىٰٓ أَبْصَٰرِهِمْ غِشَٰوَةٌۭ ۖ وَلَهُمْ عَذَابٌ عَظِيمٌۭ

(چونکه‌) خوا مۆری ناوه به‌سه‌ر دڵ و گوێیاندا و په‌رده‌ی به‌سه‌ر چاویاندا هێناوه‌، (نه بیرده‌که‌نه‌وه‌، نه ئاماده‌ن حه‌ق ببیستن و ڕاستییه‌کان نابینن)، هه‌ر بۆیه سزایه‌کی سه‌خت چاوه‌ڕێیانه ‎‎‎ (ئه‌مانه‌ش ده‌سته‌یه‌کن له بێ باوه‌ڕان که هه‌ر خوا خۆی ده‌یانناسێت).

چونکە ئەوانە خوای گەورە مۆری ناوە بەسەر دڵەکانیاندا ودایخستوون، بەھۆی ئەو بێباوەڕی وناھەقیەی کە ئاخندویانەتە ناویەوە، وە مۆری ناوە بەسەر گوێکانیاندا وھەق وڕاستی نابیستن وگوێڕایەڵی نابن، وە مۆری ناوە بەسەر چاوەکانیشیاندا وپەردەی ھێناوە بەسەریاندا بەشێوەیەک ھەق وڕاستی کە چەندێک ڕوونیشە نایبینن، ئا ئەوانە سزای زۆر گەورەیان بۆ ھەیە لەڕۆژی دواییدا.

8

وَمِنَ ٱلنَّاسِ مَن يَقُولُ ءَامَنَّا بِٱللَّهِ وَبِٱلْيَوْمِ ٱلْءَاخِرِ وَمَا هُم بِمُؤْمِنِينَ

له ناو خه‌ڵکیدا که‌سانێک هه‌ن که ده‌ڵێن: ئیمان و باوه‌ڕمان به خوا و به ڕۆژی قیامه‌ت هێناوه (له‌ڕاستیدا ئه‌وانه درۆ ده‌که‌ن) ئه‌وانه هه‌میشه باوه‌ڕدار نین).

لە نێو خەڵکیدا کۆمەڵیک ھەن وا گومان دەبەن و وا دادەنێن کە باوەڕدارن، ئەمە بە زمان دەڵین لەترسی ئەوەی کە ماڵ وسامان وخوێنیان پارێزراو بێت ونەکوژرێن، بەڵام لەڕاستیدا ئەوانە لە ناوەڕۆک وناخی خۆیاندا بێباوەڕن- چونکە تەنھا بەزار دەڵێن بڕوادارین ئەگینا بیباوەڕن.

9

يُخَٰدِعُونَ ٱللَّهَ وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَمَا يَخْدَعُونَ إِلَّآ أَنفُسَهُمْ وَمَا يَشْعُرُونَ

ئه‌وانه (به‌خه‌یاڵی خۆیان وا ده‌زانن) خوا و ئه‌و که‌سانه ده‌خه‌ڵه‌تێنن که باوه‌ڕداری ڕاسته‌قینه‌ن!! که‌چی جگه له خۆیان که‌سیان پێ ناخه‌ڵه‌تێنرێ، به‌ڵام هه‌ست ناکه‌ن و تێناگه‌ن و بیرناکه‌نه‌وه‌.

بە نەزانی و بێ ئاگایی خۆیان وا گومان دەبەن کە خوای گەورە و باوەڕداران دەخەڵەتێنن، ئەویش بەوەی باوەڕی خۆیان نیشان دەدەن و کوفر و بێباوەڕیەکەیان دەشارنەوە، بەڵام لەڕاستیدا ئەوانە تەنھا خۆیان دەخەڵەتێنن، بەڵام بەخۆیان نازانن، چونکە خوای گەورە ئاگادارە بە ھەموو نھێنیەکانیان و ئەوەی دەیشارنەوە، بێگومان خوای گەورە باوەڕدارانی لەم دووڕووانە ئاگادار کردووەتەوە، بەوەی سیفەت و حاڵیانی بۆ باوەڕداران باسکردووە لە قورئاندا.

10

فِى قُلُوبِهِم مَّرَضٌۭ فَزَادَهُمُ ٱللَّهُ مَرَضًۭا ۖ وَلَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌۢ بِمَا كَانُوا۟ يَكْذِبُونَ

ئه‌وانه له دڵ و ده‌روونیاندا نه‌خۆشی بێ باوه‌ڕی و حه‌سوودی و کینه هه‌یه‌، خوایش ده‌ردیان گران و کاریگه‌ر ده‌کات و سزایه‌کی سه‌ختیش (له دینا و قیامه‌تدا) چاوه‌ڕێنانه به هۆی درۆکردن و (دژایه‌تییان بۆ ئیسلام).

ھۆکاری ئەمەش لەبەر ئەوەی لە دڵ ودەرونیاندا گومان ھەیە، بۆیە خوای گەورەش گومانی بەسەر گومان ودوو دڵیەکەیاندا بۆ زیاد کردن، چونکە پاداشت لە جۆری کردەوەیە، ئا ئەوانە سزای زۆر بە ئازاریان بۆ ھەیە لە ژێری ژێرەوەی ئاگری دۆزەخ، بەھۆی ئەوەی درۆیان کرد لەگەل خوای گەورە وخەڵکیشدا، وە ئەوەش کە بۆ موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم) ھاتووە بە درۆی دەزانن وباوەڕی پێ ناھێنن.

Al-Baqara 2:10Listen in Qur'an →

Commentary: Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.