وَإِذْ أَخَذَ ٱللَّهُ مِيثَٰقَ ٱلنَّبِيِّۦنَ لَمَآ ءَاتَيْتُكُم مِّن كِتَٰبٍۢ وَحِكْمَةٍۢ ثُمَّ جَآءَكُمْ رَسُولٌۭ مُّصَدِّقٌۭ لِّمَا مَعَكُمْ لَتُؤْمِنُنَّ بِهِۦ وَلَتَنصُرُنَّهُۥ ۚ قَالَ ءَأَقْرَرْتُمْ وَأَخَذْتُمْ عَلَىٰ ذَٰلِكُمْ إِصْرِى ۖ قَالُوٓا۟ أَقْرَرْنَا ۚ قَالَ فَٱشْهَدُوا۟ وَأَنَا۠ مَعَكُم مِّنَ ٱلشَّٰهِدِينَ
(یادیان بێنه) کاتێک خوا په‌یمانی له یه‌که یه‌که‌ی پێغه‌مبه‌ران وه‌رگرت کاتێک کتێب و دانایی پێبه‌خشین به‌وه‌ی که ئه‌گه‌ر: له ئاینده‌دا پێغه‌مبه‌رێکم بۆ ڕه‌وانه کردن و به‌ڕاستدانه‌ری ئه‌وه‌ی ئێوه‌ش بوو، ئه‌وه ده‌بێت باوه‌ڕی پێ بهێنن و پشتگیری بکه‌ن، ئینجا خوا فه‌رمووی: ئایا بڕیارتانداو په‌یمانی منتان به‌و جۆره وه‌رگرت که پێم ڕاگه‌یاندن؟ وتیان: بڕیارمانداو (هه‌روا ده‌که‌ین) ئه‌وسا خوا پێی فه‌رموون: ده به‌شایه‌ت بن و منیش له‌گه‌ڵتان یه‌کێکم له شایه‌ته‌کان.
ئەی پێغەمبەر ئەوە وەبیر خۆت بھێنەرەوە کاتێک کە خوای گەورە پەیمان وبەڵێنی بەھێزی لە پێغەمبەرانی وەرگرت و پێی فەرموون: ھەرچەند نامە و پەڕاوم بۆ دابەزاندبن، وە ھەرچی حیکمەت ھەیە فێرم کردبن، وە گەیشتبن بەھەر پلە وپایە و مەکانەتێک، پاشان پێغەمبەرێکتان لەلایەن خۆمەوە بۆھات کە موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم) ە، ئەوەی لە کتێبەکانتاندا ھەبوو وە ئەوەشی لە دانای وحیکمەت فێرم کردبوون بەڕاستی دەزانێت و باوەڕی پێی ھەیە، جا ئێوەش ئەبێت باوەڕی پێ بھێنن، و یارمەتیدەر وھاوکاری بن و شوێنی بکەون، جا خوای گەورە بە پێغەمبەرانی فەرموو: ئایا دانتان بەوەدانا و پەیمانە بەھێزەکەی منتان وەرگرت؟ ئەوانیش لەوەڵامدا فەرموویان: بەڵێ پەیمانماندا ودانمان پێدانا، خوای گەورەش پێی فەرموون: دەی ئێوە شاھیدبن بەسەر خۆتان و بەسەر ئومەتەکانیشتانەوە، وە ئێمەیش لەگەڵتان شاھیدین بەسەر ئەوان وئێوەیشەوە.