Muslim99Muslim99
← Tafsir library

3. Aal-i-Imraan

The Family of Imraan · Medinan · 200 ayahs

سُورَةُ آلِ عِمۡرَانَ

Reading Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies

Ayahs 81–90 of 200

81

وَإِذْ أَخَذَ ٱللَّهُ مِيثَٰقَ ٱلنَّبِيِّۦنَ لَمَآ ءَاتَيْتُكُم مِّن كِتَٰبٍۢ وَحِكْمَةٍۢ ثُمَّ جَآءَكُمْ رَسُولٌۭ مُّصَدِّقٌۭ لِّمَا مَعَكُمْ لَتُؤْمِنُنَّ بِهِۦ وَلَتَنصُرُنَّهُۥ ۚ قَالَ ءَأَقْرَرْتُمْ وَأَخَذْتُمْ عَلَىٰ ذَٰلِكُمْ إِصْرِى ۖ قَالُوٓا۟ أَقْرَرْنَا ۚ قَالَ فَٱشْهَدُوا۟ وَأَنَا۠ مَعَكُم مِّنَ ٱلشَّٰهِدِينَ

(یادیان بێنه‌) کاتێک خوا په‌یمانی له یه‌که یه‌که‌ی پێغه‌مبه‌ران وه‌رگرت کاتێک کتێب و دانایی پێبه‌خشین به‌وه‌ی که ئه‌گه‌ر: له ئاینده‌دا پێغه‌مبه‌رێکم بۆ ڕه‌وانه کردن و به‌ڕاستدانه‌ری ئه‌وه‌ی ئێوه‌ش بوو، ئه‌وه ده‌بێت باوه‌ڕی پێ بهێنن و پشتگیری بکه‌ن، ئینجا خوا فه‌رمووی: ئایا بڕیارتانداو په‌یمانی منتان به‌و جۆره وه‌رگرت که پێم ڕاگه‌یاندن؟ وتیان: بڕیارمانداو (هه‌روا ده‌که‌ین) ئه‌وسا خوا پێی فه‌رموون: ده به‌شایه‌ت بن و منیش له‌گه‌ڵتان یه‌کێکم له شایه‌ته‌کان.

ئەی پێغەمبەر ئەوە وەبیر خۆت بھێنەرەوە کاتێک کە خوای گەورە پەیمان وبەڵێنی بەھێزی لە پێغەمبەرانی وەرگرت و پێی فەرموون: ھەرچەند نامە و پەڕاوم بۆ دابەزاندبن، وە ھەرچی حیکمەت ھەیە فێرم کردبن، وە گەیشتبن بەھەر پلە وپایە و مەکانەتێک، پاشان پێغەمبەرێکتان لەلایەن خۆمەوە بۆھات کە موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم) ە، ئەوەی لە کتێبەکانتاندا ھەبوو وە ئەوەشی لە دانای وحیکمەت فێرم کردبوون بەڕاستی دەزانێت و باوەڕی پێی ھەیە، جا ئێوەش ئەبێت باوەڕی پێ بھێنن، و یارمەتیدەر وھاوکاری بن و شوێنی بکەون، جا خوای گەورە بە پێغەمبەرانی فەرموو: ئایا دانتان بەوەدانا و پەیمانە بەھێزەکەی منتان وەرگرت؟ ئەوانیش لەوەڵامدا فەرموویان: بەڵێ پەیمانماندا ودانمان پێدانا، خوای گەورەش پێی فەرموون: دەی ئێوە شاھیدبن بەسەر خۆتان و بەسەر ئومەتەکانیشتانەوە، وە ئێمەیش لەگەڵتان شاھیدین بەسەر ئەوان وئێوەیشەوە.

Aal-i-Imraan 3:81Listen in Qur'an →
82

فَمَن تَوَلَّىٰ بَعْدَ ذَٰلِكَ فَأُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلْفَٰسِقُونَ

جا ئه‌وه‌ی پشتی هه‌ڵکردو سه‌رپێچی کرد دوای ئه‌و په‌یمانه‌، ئه‌وه ئیتر هه‌ر ئه‌وانه‌ن فاسق و گوناهکار.

جا ھەرکەسێک پاش ئەم پەیمان و بەڵێنە بەھێزەی کە بەشاھیدی خوا و پێغەمبەرەکانی وەرگیرا پشتی ھەڵکرد وڕووی وەرگێڕا، ئەوا لە ئاینی خوای گەورە دەرچوون و لە فەرمانی ئەو سەرپێچیان کردووە.

Aal-i-Imraan 3:82Listen in Qur'an →
83

أَفَغَيْرَ دِينِ ٱللَّهِ يَبْغُونَ وَلَهُۥٓ أَسْلَمَ مَن فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ طَوْعًۭا وَكَرْهًۭا وَإِلَيْهِ يُرْجَعُونَ

ئایا ئه‌وانه بێجگه له ئاینی خوا ئاینێکی تریان ده‌وێت؟! له‌کاتێکدا که هه‌رچی له‌ئاسمانه‌کان و زه‌ویدایه به ڕه‌زامه‌ندی بێت یان به‌ناچاریی ته‌سلیم و ملکه‌چی په‌روه‌ردگارن، هه‌مووانیش هه‌ر بۆ لای ئه‌و ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌.

ئایا ئەوانەی لە ئاینی خوا دەرچوون و سەرپێچی دەکەن جگە لە ئاینی ئیسلام کە خوای گەورە ھەڵیبژاردووە بۆیان ئاینێکی تر بۆ خۆیان داوا دەکەن؟ کە ھەرچی لە ئاسمانەکان وزەویدا ھەیە لە دروستکراوەکانی خوا ملکەچ و گوێڕایەڵی ئەون، جا بە ئارەزومەندی خۆیان بێت وەک باوەڕداران، یان بەبێ ڕەزامەندی خۆی بێت وەک بێباوەڕان، پاشان ھەرچی دروستکراوەکانە لەڕۆژی دواییدا دەگەڕێنەوە بۆلای ئەو.

Aal-i-Imraan 3:83Listen in Qur'an →
84

قُلْ ءَامَنَّا بِٱللَّهِ وَمَآ أُنزِلَ عَلَيْنَا وَمَآ أُنزِلَ عَلَىٰٓ إِبْرَٰهِيمَ وَإِسْمَٰعِيلَ وَإِسْحَٰقَ وَيَعْقُوبَ وَٱلْأَسْبَاطِ وَمَآ أُوتِىَ مُوسَىٰ وَعِيسَىٰ وَٱلنَّبِيُّونَ مِن رَّبِّهِمْ لَا نُفَرِّقُ بَيْنَ أَحَدٍۢ مِّنْهُمْ وَنَحْنُ لَهُۥ مُسْلِمُونَ

(ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) ئه‌ی ئیماندار) بڵێ: باوه‌ڕمان هێناوه‌به‌خواو به‌وه‌ی بۆمان نێرراوه‌ته خواره‌وه و به‌وه‌ش که نێرراوه‌ته خواره‌وه بۆ سه‌ر ئیبراهیم و ئیسماعیل و ئیسحاق و یه‌عقوب و نه‌وه‌کانی و به‌وه‌ش که دراوه به موساو عیساو پێغه‌مبه‌ران له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاریانه‌وه و ئێمه جیاوازیی ناکه‌ین له‌نێوان هیچ کامیانداو هه‌موومان ته‌سلیم و ملکه‌چی ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌ین.

ئەی پێغەمبەر بڵێ: باوەڕمان ھێناوە بەخوای گەورە، وە گوێڕایەڵی ئەوین لەوەی فەرمانی پێکردووین، وە باوەڕمان ھەیە بەو وەحی و سروشەی کە دایبەزاندووە بۆمان، وە بەوەیش کە دایبەزاندووە بۆ سەر ئیبراھیم و ئیسماعیل و ئیسحاق و یەعقوب، وە بەوەیش دایبەزاندووە بۆ سەر ئەو پێغەمبەرانەی لە نەوەکانی یەعقوبن، وە باوەڕیشمان ھەیە بەو تەورات و ئینجیلەی کە بۆ موسی و عیسی ھاتووە، وە بە ئەوەیشی بۆ ھەموو پێغەمبەران ھاتووە لە پەڕاو و پەرتووک و ئایەتەکانیان لە لایەن پەروەردگاریانەوە، وە بەھیچ شێوەیەک جیاوازی ناکەین لە نێوانیاندا بەوەی باوەڕمان بەھەندێکیان ھەبێت و بێباوەڕ بین بە ھەندێکی تریان، وە ئێمە ملکەچ و گوێڕایەڵی خوای تاک و تەنھاین و سەرپێچی لەھیچ بڕیارێکی خوای بەرز وبڵند ناکەین و بەتەواوی تەسلیمی بووین.

Aal-i-Imraan 3:84Listen in Qur'an →
85

وَمَن يَبْتَغِ غَيْرَ ٱلْإِسْلَٰمِ دِينًۭا فَلَن يُقْبَلَ مِنْهُ وَهُوَ فِى ٱلْءَاخِرَةِ مِنَ ٱلْخَٰسِرِينَ

جائه‌وه‌ی بێجگه له ئاینی ئیسلام په‌یڕه‌وی هه‌ر ئاینێکی تر بکات لێی وه‌رناگیرێت، له‌قیامه‌تیشدا له خه‌ساره‌تمه‌ندو زه‌ره‌رمه‌ندانه‌.

ھەرکەسێک جگە لە ئاینی ئیسلام بە ھەر دینێکی تر ڕازی بێت کە خوای گەورە پێی ڕازی بووە، وە ھەڵی بژێرێت وبیکات بە ئاینی خۆی ئەوا خوای گەورە لێی وەرناگرێت، وە لەڕۆژی دواییشدا لە خەسارۆمەندان دەبێت، خەسارۆمەندن بەوەی دەچنە ئاگری دۆزەخەوە.

Aal-i-Imraan 3:85Listen in Qur'an →
86

كَيْفَ يَهْدِى ٱللَّهُ قَوْمًۭا كَفَرُوا۟ بَعْدَ إِيمَٰنِهِمْ وَشَهِدُوٓا۟ أَنَّ ٱلرَّسُولَ حَقٌّۭ وَجَآءَهُمُ ٱلْبَيِّنَٰتُ ۚ وَٱللَّهُ لَا يَهْدِى ٱلْقَوْمَ ٱلظَّٰلِمِينَ

چۆن خوا گه‌لێک هیدایه‌ت ده‌دات که دوای ئه‌وه‌ی باوه‌ڕیان هێنا، هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه و کافر بوون؟ له حاڵێکدا شایه‌تییان دابوو که‌ئه‌م پێغه‌مبه‌ره حه‌قه‌و چه‌نده‌ها به‌ڵگه‌و نیشانه‌شیان بۆ هاتبوو (له‌سه‌ر ڕاستی محمد (صلی الله علیه وسلم)، خوای گه‌وره‌ش هیدایه‌ت و ڕێنموویی ئه‌و ده‌سته‌و تاقمه سته‌مکاره نادات.

چۆن خوای گەورە ھیدایەت وڕێنمونی گەلێک دەکات دوای ئەوەی باوەڕیان ھێنا بە خوای گەورە و شاھیدیاندا بەوەی کە موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم) ھێناوەیەتی ڕاست ودروستە، بەڵگە ونیشانەی ڕوون و ئاشکریان بۆھات، کەچی دوای ئەوە جارێکی تر بێباوەڕ بوونەوە؟؟ خوای گەورە ھەرگیز ڕێنومای گەلی ستەمکار ناکات بۆ لای باوەڕ، ئەو گەلەی کە لەبری ھیدایەت و ڕێنوێنی گومڕایی و سەر لێشێواویان ھەڵبژارد.

Aal-i-Imraan 3:86Listen in Qur'an →
87

أُو۟لَٰٓئِكَ جَزَآؤُهُمْ أَنَّ عَلَيْهِمْ لَعْنَةَ ٱللَّهِ وَٱلْمَلَٰٓئِكَةِ وَٱلنَّاسِ أَجْمَعِينَ

ئا ئه‌و سته‌مکارانه پاداشت و تۆڵه‌یان ئه‌وه‌یه‌: نه‌فرینی خواو فریشته و هه‌موو خه‌ڵکییان له‌سه‌ره به‌گشتی..

بێگومان پاداشتی ئەو ستەمکارانە، ئەوانەی کە ناھەقی و ڕێگای پڕوپوچیان ھەڵبژارد نەفرینی خوا و فریشتەکان و تەواوی خەڵکیە، ئەوانە لە ڕەحم و میھرەبانی خوا بەدوورن لێی دەرکراون.

Aal-i-Imraan 3:87Listen in Qur'an →
88

خَٰلِدِينَ فِيهَا لَا يُخَفَّفُ عَنْهُمُ ٱلْعَذَابُ وَلَا هُمْ يُنظَرُونَ

له‌ناو ئه‌و خه‌شم و نه‌فرینه‌دا ده‌مێننه‌وه و سزا له‌سه‌ریان سووک ناکرێت و موڵه‌تیش نادرێن.

بە ھەمیشەیی لە ئاگری دۆزەخدا دەمێننەوە و لێی دەرناچن، وە سزایشیان لەسەر سووک ناکرێت، وە مۆڵەتی ئەوەشیان پێ نادرێت کە تەوبە بکەن و بڕ وبیانوو بھێننەوە.

Aal-i-Imraan 3:88Listen in Qur'an →
89

إِلَّا ٱلَّذِينَ تَابُوا۟ مِنۢ بَعْدِ ذَٰلِكَ وَأَصْلَحُوا۟ فَإِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٌۭ رَّحِيمٌ

مه‌گه‌ر که‌سانێک که فریای خۆیان که‌وتبن و ته‌وبه‌یان کردبێت له دوای ئه‌و لادان و یاخیی بوونه‌یان و چاکسازیشیان کردبێت، ئه‌وه به‌ڕاستی خوا بۆ ئه‌وانه لێخۆشبوو و میهره‌بانه‌.

جگە ئەوانە نەبێت پاش بێباوەڕی و ستەمەکەیان تەوبەیان کرد و گەڕانەوە بۆلای خوای گەورە، و کار وکردەوەی باشیان کرد، بێگومان خوای گەورە زۆر لێبوردە ولێخۆش بووە بۆ ئەو بەندانەی کە تەوبەیان کرد و گەڕانەوە، وە زۆریش بەڕەحم ومیھرەبانە بەرامبەریان.

Aal-i-Imraan 3:89Listen in Qur'an →
90

إِنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ بَعْدَ إِيمَٰنِهِمْ ثُمَّ ٱزْدَادُوا۟ كُفْرًۭا لَّن تُقْبَلَ تَوْبَتُهُمْ وَأُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلضَّآلُّونَ

به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی دوای باوه‌ڕ هێنانیان کافر بوون و له‌وه‌ودوا زیاتر ڕۆچوون له کوفرو بێ دینیدا، ئه‌وانه په‌شیمانی و ته‌وبه‌یان هه‌رگیز لێ وه‌رناگیرێت، ئا ئه‌وانه ده‌سته‌ی گومڕاو سه‌ر لێشێواوه‌کانن.

بێگومان ئەوانەی پاش ئەوەی باوەڕیان ھێنا بێباوەڕ بوونەوە، وە لەسەر بێباوەڕیەکەشیان بەردەوام بوون تا بەچاوی خۆیان مردنیان بینی، ئەوانە خوای گەورە لەسەرە مەرگدا تەوبەیان لێ قبوڵ ناکات، چونکە کاتی تەوبە کردن بەسەرچووە، ئەوانە ئەو کەسانەن کە لایانداوە لەسەر ڕێگای ڕاست کە دەیانگەیەنێت بە خوای گەورە.

Aal-i-Imraan 3:90Listen in Qur'an →

Commentary: Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.